له هۆڵه‌ندا داوای دادگایی تاوانباران ده‌كه‌ن ….
له هۆڵه‌ندا داوای دادگایی تاوانباران ده‌كه‌ن و خوازیاری درووستكردنی مۆنمێنتی ئه‌نفالن له شاری به‌غدا
رۆژی شه‌ممه 16-4-2011 به به‌شداری زیاتر له 150 هاووڵاتی كورد و عه‌ره‌ب و ئاشووری و هۆڵه‌ندی و به ئاماده بوونی باڵوێزی عێراق له هۆڵه‌ندا, له شاری دێڵفتی هۆڵه‌ندا مه‌راسیمێكی شایسته بۆ 23 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال رێكخرا , مه‌راسیمه‌كه له سه‌ر داوای چاودیری كوردۆساید و ئینیستیتۆی كوردی له هۆڵه‌ندا به به‌شداری 22 لایه‌ن رێكخرابوو .
له مه‌راسیمه‌كه چه‌ندین نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی كورد و هۆڵه‌ندی و عه‌ره‌ب بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش كرد , له ناویاندا مینیكس داواكاری گشتی هۆڵه‌ندی , مزه‌فه‌ر عه‌ودل و حه‌مه عه‌لی دایك و باوك ئه‌نفالكراو و ئه‌ندامانی چاودێری كوردۆساید , پرۆفیسۆر ته‌یسیر ئالووسی و د.هاشم نیعمه و كه‌ریم قه‌تافه و خه‌سره‌و ئاكره‌یی و …… .
به وته‌ی سه‌ركه‌وت فه‌تاح له چاودێری كوردۆساید له مه‌راسیمه‌كه له كۆتاییدا كۆمه‌ڵێك داواكاری خرایه به‌رده‌ست گرنگترینیان :دروستكردنی ناوه‌ندێكی زانستی بۆ دۆكۆمێنت تایبه‌ت به‌و تاوانانه‌ی دژی كراوه , چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی رزگاریان بووه‌و بكرێن به فلیم بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بگوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ .قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی قوربانییه‌كان بكرێته‌وه‌و گرنگی تایبه‌تی به بنه‌ماڵه‌كانیان بدرێت .دادگاییكردنی تۆمه‌تباران و درووستكردنی مۆنمێنتێك بۆ ئه‌نفال له شاری به‌غدا پایته‌ختی عیراق ,په‌رله‌مانی عێراق دۆسیه‌ی جینۆسایدی كورده فه‌یلییه‌كان به جینۆساید بناسێنێت ,دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی باره‌گاكه‌ی له پارله‌مانی ئه‌وروپا بێت كار بۆ دۆسیه‌ی ئه‌نفال بكات لقی له زۆر شاری دیكه‌ی ئه‌وروپا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه به جیهان بناسێنیت .
ئه‌و لایه‌ن ڕێکخراوانه‌ی که‌به‌شداریان له‌ڕێکخستنی ئه‌م مه‌راسیمایا کردوه‌بریتین له:
ڕێکخراوی کوردۆساید وۆچ (چاک)
ملتقی الانصار پیشمرگه له‌هۆڵندا
یانه‌ی کوردی میدیا له‌هۆڵندا
کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیرانی کورد له‌ئه‌مستردام
ملبندی كلتوری كوردی له دنهاخ
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی میدیا
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له دێڵفت
کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و لاوانی کوردستان
یه‌کێتی ژنانی کوردستان له‌هۆڵندا
کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له‌دۆردرێخت
کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کوردانی لییواردن
یه‌کێتی ئافره تانی کوردستان له‌ئه‌وروپا
پلاتفۆڕمی کوردانی سوریا
المنتدی الدیموقراگی العراقی فی ڕوتردام
حزبی ئازادی کوردوستان له‌هۆڵندا
حزبی ئازادی کوردوستان له‌ئه‌وروپا
جمعیه البیت العراقی فی دنهاخ
رابگه با بل للكتاب والفنانین
په‌یمانگای کوردی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌له‌هۆڵندا