Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئابووری هه‌رێم به‌ره‌و كام وێسته‌گه‌ ده‌چێت..؟

شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئابووری هه‌رێم به‌ره‌و كام وێسته‌گه‌ ده‌چێت..؟

Closed
by April 18, 2011 گشتی

سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام له‌كوێی سیسته‌می ئابووریدا جێگه‌ی شرۆڤه‌یه‌كی كورته‌و كێ له‌دارشتنی هزرێكی ئابووری بونیاتنه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ر دوو دیوی ره‌خنه‌و نه‌خشه‌ڕێی دروسته‌وه‌ جێگه‌ی پرسیارو باسكردنه‌؟. ئایا ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ ده‌كرێ به‌و نه‌خشه‌ڕێیه‌ی ئابووریه‌ی كه‌ له‌نه‌وت و غازدا بووه‌ته‌ شوێنێكی دیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوین ببێته‌ مۆدێلێكی حوكمڕانی ئابووری به‌هێز كه‌ له‌مه‌نتقی ئابووریه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ بنه‌ماكانی سیاسه‌تكردن ببێته‌ سه‌كۆی دروستبوونی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نێوان هه‌رێم و وڵاتانی پێشكه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌وروپاو ئه‌مریكا؟ ئایا هه‌رێم هیچ هه‌نگاوی به‌ ئاراسته‌ی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی ناوه‌ كه‌ له‌دیدێكی ئابوریانه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌رێم و وڵاتانی خۆرئاواو ئه‌مریكا دروست ببێت ؟  كاغه‌زی واژۆی گره‌نتی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا بۆ كورد له‌رێگه‌ی ئابووریه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌دیهێنانی داخوازیه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت، یان به‌ سیاسه‌تێك به‌بێ بنه‌مای ئابورییه‌وه‌ كورد ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بۆ ده‌نرێت؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارنه‌ پێویستیمان به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی كابینه‌ی پێنجی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ ئه‌وكات له‌ژێر ئه‌جێندای نێچیرڤان بارزانی ئه‌و كابینه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كراو ئه‌و له‌ تێكڕای دارشتنی به‌رنامه‌ی ئابووری هه‌رێم له‌غیابی یه‌كێتی و پارتی هزرێكی ئابووری هێنایه‌ نێو به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌رێم به‌هه‌ردوو دیوی ره‌خنه‌و سه‌ركه‌وتنی ئه‌جێنداكه‌. بۆ باسكردنی بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم له‌په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌قڵێكی سیستماتیكی ئابووری یه‌كه‌م پرسیاركردن له‌نێچیرڤان بارزانی ده‌ستپێده‌كات و دوا وێستگه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ش ره‌نگه‌ له‌ئۆپۆزسیۆن كۆتایی پێبێت.
یه‌كه‌م كاری نێچیرڤان بارزانی له‌كابینه‌ی 5 دامه‌زراندنی هزرێكی ئابووری بوو كه‌ له‌روانگه‌ی نه‌وت و غازدا ستراتیژیه‌تی ئابووری ببێته‌ پێوه‌ری دارشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و له‌و روانگه‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپاو ئه‌مریكا گه‌شه‌بكه‌ت و له‌و هه‌نگاوه‌شدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تای ئه‌و كاره‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی به‌غداوه‌ به‌ گرێبه‌ستی نا ده‌ستووری وه‌سفكران، به‌ڵام بۆ ئه‌و خاڵه‌ ئه‌جێنداكه‌ی نێچیرڤان بارزانی پشتی به‌چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستووری عێراق به‌ست كه‌ هه‌رێمه‌كان ده‌توان سوود له‌ كانزا سروشتیه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن دواتر له‌رێگه‌ی كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور فه‌رهه‌نگێكی ئابووری هه‌رێم بۆ وڵاتانی بیانی به‌یان كرا كه‌ گرێبه‌ستی نه‌وتی هه‌رێم یاساین و ئه‌مه‌ش وایكرد تێڕوانینی وڵاتانی بیانی به‌ره‌و هه‌رێم به‌ ئاراسته‌ی ئه‌رێنی گه‌شه‌بكات. ئه‌و ئه‌جێندایه‌ له‌غیابی رێكه‌وتنی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ پاڵشتی كۆریای باشوور سه‌ركه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی گره‌نتی كرد، جیاله‌وه‌ش ئه‌جێنداكه‌ سوودی له‌ رێكه‌وتنێكی سیاسی نێوان مالكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بینی كه‌ وتی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم شه‌رعین.
دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ ئه‌جێنداكه‌ ده‌ستیكرد به‌ نووسینه‌وه‌ی ره‌شنوسی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم به‌ هه‌نارده‌ی ئه‌و ره‌شنوسه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ره‌قه‌یه‌كی هاوبه‌ش هاته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ستكاری ره‌شنوسه‌كه‌ كراو چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هه‌رێم سڕایه‌وه‌و چه‌ند برگه‌یه‌كی تازه‌ زیاد كران ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌جێنداكه‌  به‌ هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی دڵسۆز له‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز حه‌سه‌ن ده‌لۆ و ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ وه‌ك بایه‌زید حه‌سه‌ن پاڵپشتیه‌كی باش به‌ده‌ستبهێنێت كاتێ ئه‌وان میدیاكانیان به‌ ئاگاهێنا له‌و ده‌ستكاریه‌ به‌تایه‌به‌ت بایه‌زید حه‌سه‌ن كه‌ هه‌ڵوێستی یه‌كجار به‌رزی بۆپێگه‌ی ئابووری هه‌رێم  هه‌بوو له‌و لێدوانانه‌ی له‌ به‌غدا ده‌ری ده‌بڕین. دوای ئه‌مه‌ پڕۆژه‌یه‌یاساكه‌ چاككرایه‌وه‌و له‌رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناردرایه‌ په‌رله‌مانی عێراق كه‌ زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌و تا ئێستا ته‌وافوقی سیاسی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌. به‌ڵام له‌ غیابی ئه‌و یاسایه‌ ئه‌جێنداكه‌ی كابینه‌ی 5 له‌ساڵی 2009 سه‌ركه‌وتنی له‌ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ده‌ستهێناو بۆ ساڵی 2010یش حكوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی دا به‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌ وڵاتانی بیانی بفرۆشرێت.

دووه‌م كاری ئه‌جێنداكه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌كارهێنانی چه‌ند كارتێكی ئابووری بوو كه‌ پشكینین بۆ هه‌رێمی كوردستان كراو دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌و هه‌رێمه‌ 500 ترلیۆن مه‌تر سێجا غازی سروشتی هه‌یه‌و هه‌رێمی كوردستان له‌دوای روسیاو ئێران به‌سێیه‌م شوێنی دونیا دێت له‌رووی یه‌ده‌كی غازه‌وه‌  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پردێكی نوێی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا كرده‌وه‌ كه‌ به‌و رێگه‌یه‌وه‌ سه‌رنجی وڵاتانی ئه‌ورووپای بۆ كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ناباكۆ له‌رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی كرده‌وه‌ كه‌ به‌و پڕۆژه‌یه‌ قه‌یرانی غاز له‌ ئه‌وروپا كۆتایدێت و ئه‌مه‌ش تێڕوانینی وڵاتانی ئه‌ورووپای بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی سیاسیانه‌ بۆ پلانێكی ستراتیژی درێژخایه‌ن گۆڕی. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد له‌رێگه‌ی ئه‌ورووپا پشتیوانی له‌هه‌ندێ داخوازی سیاسی كورد بكرێت له‌رێگه‌ی ناچاركردنی حكوومه‌تی عێراق له‌وه‌ی دان به‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی هرێم بنێت. هاتنی كۆمپانیه‌ نه‌وته‌ییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ هه‌رێم
له‌سه‌روی 20 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وڵاتانی ئه‌روپاو كۆریاو ئه‌مریكاو هیند و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ هه‌یه‌ خاڵێكی دیكه‌ی ئه‌جێنداكه‌ی نێچیرڤان بارزانی بوو كه‌ له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی 5 به‌و گرێبه‌ستانه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی كوردا بووه‌ ئه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌نێو وڵاتانی توركیاو كۆریای باشوورو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا چاو به‌ ئه‌جێنداكه‌ی بخشێنرێت و بیر له‌ داهاتووی ئابوری هه‌رێم له‌رووی نه‌وتو غازه‌وه‌ بكرێته‌وه‌.
دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ حكوومه‌تی عێراق رازیبوو به‌وه‌ی كه‌ نه‌وتی هه‌رێم بفرۆشرێته‌ وڵاتانی بیانی و به‌مه‌رجێ داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ سندوقێكی عێراق و له‌وێوه‌ به‌شی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر چی رۆژانه‌ی هه‌نارده‌ی به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێم 100 به‌رمیله‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی له‌ كابینه‌ی 5 دارێژرابوو بۆ ساڵی 2014 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بودجه‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌یتوانی به‌شی ئه‌و ئه‌و بودجه‌یه‌ دابین بكات كه‌ ئێستا 17% له‌ حكومه‌تی عێراق بۆ دێت. كابینه‌ی 5 به‌هه‌موو پێوه‌رێك دارشتنی به‌رنامه‌یه‌ك بو بۆ كرانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم به‌رووی وڵاتانی بیانی كه‌ له‌سه‌رده‌ستی نێچیربازانی ئه‌و پێوه‌ره‌ ئابوریان دانران.
له‌كاتی هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی كابینه‌ی شه‌ش د.به‌رهه‌م ساڵح لێدوانی ئه‌وه‌ی دا كه‌ كابینه‌ی شه‌ش ته‌واوكه‌ری كابینه‌ی 5 حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌و لێدوانه‌ی د.به‌رهه‌م ئه‌و كابینه‌یه‌ به‌ هه‌مان ستراتیژیه‌تی ئه‌و بناغه‌یه‌ی كابینه‌ی 5 كار ده‌كات. ئه‌و كابینه‌یه‌ كه‌ ئێستا شه‌رعیه‌تی كه‌وتووه‌ته‌ ژێر پرسیاری لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ پرسیار لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ئایا ده‌توانێت به‌ هه‌مان فه‌رهه‌نگی ئابووری نێچیرڤان بارزانی به‌رده‌وامی هه‌بێت یان ئه‌و به‌رپرسیاره‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن كه‌ ئه‌وان ته‌واوكه‌ری نه‌خشه‌ڕێی ئه‌جێنداكه‌ی كابینه‌ی 5  ده‌بن له‌وه‌ی كه‌ له‌ئه‌جێندای نه‌وت و غازدا په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌یكان به‌كوێ ده‌گیه‌نن. ئه‌و وێستگه‌ی كه‌ نێچیرڤان بارزانی له‌ سیكه‌ی مه‌وتدا به‌ره‌و مۆدێلێكی ئابووری هێنایه‌ ئاراوه‌ به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم له‌ لوتكه‌ی ئابوریه‌وه‌ سیاسه‌ت بكات كه‌ به‌و رێگه‌یه‌وه‌ كورد له‌ گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ یان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیكرتره‌ له‌هه‌ر رێگیه‌كی دیكه‌ی سیاسه‌تێك به‌ده‌ر له‌ خاڵی هاوبه‌شی ئابووری   پارتی و یه‌كێتی به‌كوێی ده‌گه‌یه‌نن؟ ئه‌ی ئۆپۆزسیۆن چ وه‌ره‌قه‌یكی بۆ ته‌واوكه‌ری ئه‌و خاڵه‌ پێیه‌ ئه‌مه‌ پرسیارێكه‌و وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ داهاتووی حوكمڕانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا هه‌یه‌.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.