دوای نۆ ساڵا له كۆچكردنی چی بۆ مه‌سعوود محه‌ممه‌د كراوه؟!
بڕوام وایه كه‌م میلله‌ت هه‌یه هێنده‌ی كورد زوو ڕابردووی له بیربكات و، ده‌گمه‌نه گه‌لێك له دونیادا ده‌ستبكه‌وێت وه‌ك كورد كه‌م ڕێز له گه‌وره پیاوانی بگرێت.. زیاد له بیست ساڵه ڕاپه‌ڕین كراوه‌و حكومه‌تی كوردی دامه‌زراوه، كه‌چی تا ئێستایش ئه‌قڵییه‌تی حیزبحیزبێنه‌و سه‌رده‌می شاخ حوكم ده‌كات. نابێت چاومان به باڵه‌خانه‌ی به‌رزو جاده‌ی پان و پاركی چه‌ند كیلۆمه‌تری فریو بخوات .
تۆ بڕوانه، ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ند كه‌سی بێناوه‌رۆكیان لێكردووین به گه‌وره پیاو‌و ساڵانه یاد ده‌كرێنه‌وه‌و، چاوو گوێی هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یان پێ ئاشناكردوون، كه‌چی كه‌سانێكی بیرڕووناكی وه‌ك مه‌سعوود محه‌ممه‌دیش، هێنده له تاریكییدا هێڵراونه‌ته‌وه وه‌ختێ له شوێنێكدا ناویان ده‌هێنیت، گه‌نجان و تازه پێگه‌یشتووانی كورد وا ده‌زانن باسی گۆرانیبێژێكی مه‌غریبییان بۆ ده‌كه‌یت! ناخۆشترین شتێك له خوێنده‌وارانی ببیستم، ئه‌وه‌یه بپرسن: ئه‌رێ ئه‌م مه‌سعوود محه‌ممه‌ده كێیه؟! ئاخر لاوێكی كورد، كه ناوی هه‌رچی هونه‌رمه‌ندی تورك و كۆڵومبیایی و ئه‌رژه‌نتینییه‌ی، به سایه‌ی سه‌ری دراما دۆبلاژكراوه‌كانه‌وه له‌به‌ربێت و، ئاگاداری ژماره‌ی شۆرته‌كانی یاریزانێكی به‌رازیلی یان ئیسپانیایی بێت، گوناه نییه نه‌زانێت مه‌سعوود محه‌ممه‌د كێیه؟! ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، كتێبی ئه‌وتۆ چاپده‌كه‌ن و ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، كه‌س نازانێت باسی چی ده‌كه‌ن؟ نووسینی وامان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، گوایه له زمانێكی بێگانه‌وه كراوه‌ته كوردی، كه‌چی ڕه‌نگه له زمانه ئۆریژیناڵه‌كه‌ی باشتر تێبگه‌ین، با ئه‌و زمانه فه‌ره‌نسییش بێت و ئێمه‌یش وشه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی نه‌زانین! ئاخر ئه‌و زمانه‌ی به حیساب كوردییه، هیچ واتایه‌ك به ده‌سته‌وه نادات.. كه‌چی زۆربه‌ی كتێبه‌كانی مه‌سعوود محه‌ممه‌د، تا ئێستا له به‌رده‌ستی خوێنه‌ردا نین(*). نووسه‌ران و وه‌رگێڕه‌كانمان دێن باسی (ماكس ڤیبه‌ر)و (ئیمێل دۆركهایم) ده‌كه‌ن، ده‌رباره‌ی (ژان ژاك ڕۆسۆ)و (ژان پووڵا سارته‌ر) ده‌نووسن و وه‌رده‌گێڕن، كه‌چی یه‌كێكیان هه‌ر به بیریشیاندا نایه‌ت توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مه‌سعوود محه‌ممه‌د بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و نووسه‌ره به‌ڕێزانه‌ی ئه‌مڕۆ له دونیای كودییدا، خۆی له (ڤینگنشتاین)ی ئه‌ڵمانیایی به كه‌متر نازانێت، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوای لێكرابوو بابه‌تێك ده‌رباره‌ی مه‌سعوود محه‌ممه‌د بنووسێت، له وه‌ڵامدا وتبووی: “به داخه‌وه من ئه‌و پیاوه ناناسم!” یه‌كێكی تر له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و چاویان له‌و زیاتر نابینێت، وه‌ختێك براده‌رێك_به ده‌میی_ لێی پرسیبوو: ڕات ده‌رباره‌ی مه‌سعوود محه‌ممه‌د چییه؟ به گاڵته‌كردنێكه‌وه وتبووی: ” ئه‌و كابرایه، به‌رگری له فیوداڵا كردووه‌و له ماركسیزم تێنه‌گه‌یشتووه”! نه‌گبه‌تی كایه‌ی ڕۆشنبیری كوردیی له‌وه‌دایه، كه‌سانی ئاوها جڵه‌و به‌ده‌ستن تیایدا. ڕۆشنبیرێكی (نمره یه‌كی وڵات!) هه‌مان ده‌هۆڵا بكووتێت و، هه‌مان تۆمه‌ت وه‌پاڵا مه‌سعوود محه‌ممه‌د بدات كه چل ساڵا له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێ ڕق له دڵا و مێشك وشك وه‌پاڵیان خستبوو، نیشانه‌ی یه‌ك شت زیاتر نییه: ئه‌و براده‌ره خۆی به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی مه‌سعوود محه‌ممه‌ده‌وه ماندوو نه‌كردووه، به تایبه‌ت ئه‌و كتێبانه‌ی له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا نووسیونی، وه‌ك (په‌رژینی بێده‌نگی، ژیان و جیهانبینی، به‌رگی سێیه‌می مرۆڤ و ده‌وروبه‌رو المجتمع البشری لماژا یشبه مستشفی المجانین..؟).
به بڕوای من، مه‌سعوود محه‌ممه‌د لای نووسه‌رانی عه‌ره‌ب، زیاتر جێگه‌ی گرنگیپێدان بووه تا لای ڕۆشنبیرانی كورد، كه‌سێكی وه‌ك (حمید المگبعی)، كه له ئاستی عێراقدا نووسه‌رێكی خاوه‌ن ناو‌و ناوبانگه، تا چه‌ند ساڵیش دوای له دونیا ده‌رچونی مه‌سعوود محه‌ممه‌د، لێره‌و له‌وێ ده‌رباره‌ی وی ده‌ینووسی. زۆر دوور نه‌ڕۆین، ئه‌وه‌تا له كاتێكدا هێشتا كتێبێك، وتارێكی شیكاری… له دونیای كوردییدا ده‌رباره‌ی مه‌سعوود محه‌ممه‌د نه‌نووسراوه، عه‌ره‌بێك له به‌غداوه بڕیار ده‌دات و قۆڵی مه‌ردایه‌تی لێ هه‌ڵده‌ماڵێت و، دوكتۆرانامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ڕۆڵی سیاسی مه‌سعوود محه‌ممه‌د ده‌نووسێت، ئه‌و به‌ڕێزه له پێشه‌كی توێژینه‌وه‌كه‌یدا_ ئێستا له شێوه‌ی كتێبدا چاپكراوه_ نووسیویه‌تی: ” ئوتروحه‌كه‌م ته‌نها ڕۆڵی سیاسی و ئیداری مه‌سعوود محه‌ممه‌د باسده‌كات، خۆی له قه‌ره‌ی به‌رهه‌مه فیكرییه‌كانی نه‌داوه، چونكه ئه‌و لایه‌نه ڕه‌نگه پێویستی به زیاد له توێژینه‌وه‌یه‌ك بێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانین، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی پڕن له بابه‌تگه‌لی زمانه‌وانی، ئه‌ده‌ب، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی”(2).
ئه‌گه‌ر یه‌كێك بتوانێت ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووی ده‌ستبكه‌وێت، ده‌بینێت بابه‌تی، چاوپێكه‌وتنی یان لانی كه‌م ناوی مه‌سعوود محه‌ممه‌د، به‌رده‌وام له ناوا بووه. نووسه‌رێكی وه‌ك (جه‌مالوددینی ئالووسی)، له ساڵی 1960دا، سه‌رسامیی خۆی به شێوازی نووسینی مه‌سعوود محه‌ممه‌دو ئه‌و زمانه عه‌ره‌بییه پوخته‌ی پێی ده‌نووسێت، ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: ” له‌و بڕوایه‌دام، برایانی كوردت له من زیاتر، پێت سه‌رسام بن…”، كه‌چی به داخه‌وه، له جیاتی سه‌رسامبوون، هه‌ندێ له برایانی كوردی! كه ئێره‌یی ده‌روونی خواردبوون و چاویان به بینینی ناوی مه‌سعوود محه‌ممه‌ددا هه‌ڵنه‌ده‌هات، له چه‌ندین لاوه په‌لاماریان دا‌و ده‌یان تۆمه‌ت و ناتۆره‌ی نابه‌جێ و بێبنه‌مای، وه‌ك كۆنه‌په‌رست و دواكه‌وتوو و ده‌ره‌به‌گ و، له هه‌موویشی سه‌یرتر به‌عسییان وه دوا خست. چونكه هێشتا مه‌یدانه‌كه له‌و كه‌سانه چۆڵا نه‌بووه‌و، كینه‌و ئێره‌یی جڵه‌وی كاریان به ده‌سته، بۆیه ئێستایش ناو به ناو گوێمان له‌و قسانه ده‌بێت.. ئه‌رێ به ڕاست ده‌كرێت مه‌سعوود محه‌ممه‌د وا بچووك بكه‌ینه‌وه، بیكه‌ینه به‌عسی؟! تۆ بڵێیت ئه‌و پیاوه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی، له چوارچێوه‌ی سۆشیالیزم و ناسیۆنالیزم دا_كه زۆر له به‌عسیزم فراوانتر بوون_ جێیان نه‌ده‌بووه‌وه، وا به ئاسانی هێڵی به‌عسیبوونی به ده‌وری خۆیدا كێشابێت؟! مرۆڤ كه ویژدانی دۆڕاند، سڵا له كردنی هیچ درۆ‌و ئه‌نجامدانی هیچ خراپه‌كارییه‌ك ناكاته‌وه، سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تی به‌عسیبوونیان ده‌خسته پاڵا ئه‌و، خۆیان له‌و كه‌سانه‌ن كه په‌رێزیان پاك نییه‌و، هیچ لایه‌ك دانی خێریان پێدا نانێت!
ئه‌وه‌ی شاره‌زای مه‌سعوود محه‌ممه‌دو نووسینه‌كانی بێت، ده‌زانێت ئه‌و كوردویستێكی هێنده ڕاستگۆ بووه، ڕه‌نگه زێده نه‌ڕۆم ئه‌گه‌ر بڵێم هاوتای كه‌مه، زۆرن ئه‌وانه‌ی به ده‌م لافی كوردایه‌تی لێده‌ده‌ن، وه‌لێ له واقیعدا شتێكی ترن، مه‌سعوود محه‌ممه‌د ئه‌و شته‌ی ده‌یوت، هه‌ر ئه‌وه بوو كه له ناو دڵیدا بوو، وه‌ك د.كه‌مال مه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: ” ئه‌و به ڕاستی خاوه‌ن زمانێكی پاك و، ده‌ستێكی پاك و ناخێكی پاك بوو، له‌گه‌ڵا خۆیداو له‌گه‌ڵا به‌رانبه‌ردا، فه‌رمانڕه‌وا بێت یان خه‌ڵكی ساده، ڕاستگۆ بوو، له سه‌ركۆنه‌ی سه‌ركۆنه‌كاران نه‌ده‌ترسا. پێویسته وه‌ك نموونه‌یه‌كی به‌رز لێی بڕوانرێت و، له چیاكانی كوردستاندا شوێنپێی بیر‌و ڕه‌فتاره‌كانی هه‌ڵبگیرێت”(3).
هه‌روه‌ك چۆن پێویسته كوردایه‌تی و ڕاستگۆیی و ناخپاكی، له مه‌سعوود محه‌ده‌وه فێر بین، هه‌روه‌ها ده‌بێت زمانپاراوییشی لێوه یادبگرین، ناشوكری خوا نه‌بێت، ڕۆژ له دوای ڕۆژ زمانی كوردی، له‌سه‌ر ده‌ستی به‌چكه كوردی كوردینه‌زاندا، له‌ناو ده‌چێت.. له‌م بسته خاكه‌دا كه پێی ده‌وترێت هه‌رێمی كوردستان، خه‌ریكه بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی وڵاتێكی وه‌ك ئێران بڵاوكراوه ده‌رده‌چێت. ئه‌گه‌ر به نیازی ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌یه‌ك بیت، ده‌بێت مانگێك دابنیشیت ناوی بۆ بدۆزیته‌وه، نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵا ناوی یه‌كێكی دیكه‌دا به‌ر یه‌ك كه‌ون، ناو نه‌ماوه له ڕۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و مانگنامه‌و وه‌رزنامه‌و ساڵنامه‌كانی بنێین، كه‌چی به ده‌گمه‌ن بڵاوكراوه‌یه‌كت به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به كوردییه‌ك نووسرابێت، مرۆڤ تاقه‌تی بێت بیخوێنێته‌وه. كه‌سێك له ده‌باغخانه‌دا ئیشبكات، هه‌ست به بۆنی ناخۆش ناكات، چونكه لووتی به‌و بۆنه ڕاهاتووه، كه زۆرێك له خوێنه‌وارانی كوردییش، به تایبه‌ت تازه‌لاوان ده‌بینیت، به تامه‌زرۆییه‌وه ئه‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامانه به ده‌سته‌وه ده‌گرن هه‌روایه، ئاخر ئه‌وان له‌ته‌ك نووسینه‌كانی شكور مسته‌فاو هه‌ژاردا نه‌ژیاون، وتار‌و بابه‌ته‌كانی مام هێمنیان نه‌خوێندووه‌ته‌وه، ده‌نا نه‌یانده‌توانی چه‌پڵه بۆ كه‌سانێك لێبده‌ن كه دیوانی شیعری چوارسه‌د لاپه‌ڕه‌یی ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، له كاتێكدا ناتوانن ڕسته‌یه‌كی كوردی به بێ هه‌ڵه بنووسن!
هه‌روه‌ها پێویسته له مه‌سعوود محه‌ممه‌ده‌وه فێر بین، مێشكی خۆمان بخه‌ینه‌كارو كه‌م باسی واقیعی فینله‌نداو نیوزیله‌نداو دوورگه‌كانی واقواق! بكه‌ین و، كه‌م قسه‌ی ئه‌م نووسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی و ئه‌و بیریاری ڕۆژئاوایی بكه‌ینه پێوه‌رو، دونیای دواكه‌وتووی له مێژوو به‌ده‌ری كوردی له‌سه‌ر بپێوین، مه‌سعوود محه‌ممه‌د له واقیعی له‌به‌رچاوی كوردستانه‌وه بینای تیۆریاكانی خۆی ده‌كرد. شه‌ڕی ئه‌و له‌گه‌ڵا ئه‌و ئه‌قڵه‌دا بوو كه ده‌ره‌به‌گی كوردی ده‌كرده هاوشانی فیوداڵی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا، نه‌یده‌وت سته‌م و نادادپه‌روه‌ری نه‌بووه. ده‌یویست واقیعبین بین و قسه‌ی ناو كتێبان نه‌كه‌ین.
داوای من نه له حكوومه‌ت و نه له‌و به‌ناو ڕۆشنبیرانه‌یه كه چاویان جگه له خۆیان كه‌س نابینێت، ڕووی ده‌مم له‌و گه‌نجانه‌یه وه‌ك په‌ڕه‌ی سپی پاكن و، ده‌یانه‌وێت پێبگه‌ن و به جوانی له ژین تێبگه‌ن، تكا ده‌كه‌م ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مه‌سعوود محه‌ممه‌د بكه‌ن. ڕاسته شێوازی نووسینی تۆزێك قورسه‌و، له سه‌ره‌تاوه تێگه‌یشتنی ڕه‌نگه گران بێت، وه‌لێ زۆر نابات له‌گه‌ڵیدا وه‌ها ڕادێن ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن. سا به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك لاوی خوێنگه‌رم، له ده پانزه ساڵی داهاتوودا پێگه‌یشتن، ئیتر هه‌ر خۆیشیان ده‌توانن، كار له‌سه‌ر بیر‌و فه‌لسه‌فه‌ی مه‌سعوود محه‌ممه‌د بكه‌ن و، به نه‌وه‌ی نوێی بناسێنن. من دڵنیام بیری مه‌سعوود وه‌ك پشكۆیه، زۆر نابات ده‌گه‌شێته‌وه، ئه‌و سرووشتی ئاگری نه‌بوو، زوو هه‌ڵچێت و بكوژێته‌وه.
په‌راوێزه‌كان
1. ئێستا ده‌زگای ئاراس ده‌ستی به چاپكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی كردووه، له شێوه‌و قه‌باره‌یه‌كی جوان‌دا بڵاویان ده‌كاته‌وه، جیێی سوپاس‌و پێزانینه.
2. بڕوانه: مسعود محمد و دوره السیاسی فی العراق، 1919_1968، راهی مزهر العامری، ص9).
3. مسعود محمد و دوره السیاسی فی العراق، ص 7.
* ئه‌م بابه‌ته له ژماره (722)ی رۆژی 13ی 4ی 2011دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
* ئیمه‌یلی نووسه‌ر: Hemnxurshid79@gmail.com .