ئهوهیله ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه روویدا.
(1)
گاندی وتوویه‌تی: پاڵه‌وانانی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، خزمه‌تكاری نیشتمانن
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به شوێن بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاشتیخواز و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبوڵكردندا ده‌گه‌ڕێت، ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه (توندوتیژی) حه‌شارگه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌یه كه تا هه‌نووكه له بچووكی خۆیان ده‌رنه‌چوون و توانای دیالۆگ و به یه‌كه‌وه هه‌ڵكردن و ڕاگۆڕینه‌وه و ته‌نانه‌ت گوێگرتنیشیان له‌گه‌ڵ حزب و گرووپه بچووكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا نییه.ده‌بێت وه‌كو گاندی و ماندێلا بۆی چوون و به پراكتیك سه‌لماندوویانه، ئه‌وه‌ش بزانن كه كۆمه‌ڵگه‌ی ناتوندوتیژ و ئاسووده به‌بێ دانبه‌خۆداگرتن و به‌خشنده‌یی و لێبوورده‌یی و دڵفراوانی نایه‌ته‌دی، ئه‌وه‌تا بیرمه‌ندی ئێرانی (رامین جیهانبه‌گلوو) وتوویه‌تی: ناتوندوتیژیی پرۆسه‌ی به ئهخلاقیكردنی سیاسه‌ته، دواجاریش بۆ گه‌یشتن به خه‌باتی ناتوندوتیژیی، پێویسته كۆتایی به فه‌رهه‌نگی ڕق و كینه و نهفرینكردن و یه‌كترسڕینه‌وه بێنین..
خه‌باتی ناتوندوتیژییش، له ستراتیژ و ده‌رئه‌نجامدا، په‌روه‌رده‌كردنی هاووڵاتییه، واته گرنگیدانه به چه‌مكی هاووڵاتی و جێگرتنه‌وه و دانانیه‌تی له شوێنی خێڵ و هۆزگهراییدا، كه ئێمه‌ی كورد له‌م چركه‌ساته‌دا وه‌كو نان و ئاو پێویستیمان پێیه‌تی، دروستكردنی هاووڵاتی، یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی كۆڵه‌كه‌كانی مه‌ده‌نییه‌ت كه له شێوه‌ی كرده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا خۆی ده‌نوێنێ، له‌مبواره‌شدا، وه‌ك چۆن جۆن ستیوارد میل وتوویه‌تی، رێزگرتن له ژیان و سه‌رله‌نوێ ناساندنه‌وه‌ی (ئه‌ویتری جیاواز و نه‌یار) گرنگییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له خه‌مڵاندنی دیمۆكراسییهتدا و هه‌نگاوی یه‌كه‌مه به‌ره‌و ناتوندوتیژیی و پێكه‌وه‌ژیان.ئێمه‌ی كورد ده‌توانین بۆ جیهانی بسه‌لمێنن كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناكۆكییه خێڵه‌كییه‌كان و دژایه‌تییه حزبییه‌كانمان، خاوه‌نی ئاستێكی به‌رزی هاووڵاتیبوونین، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رمایه‌یه‌كی مۆراڵی و دیموكراسی بۆ داهاتوومان، باشترین رووخساری ئه‌و سه‌رمایه ئه‌خلاقییه‌ش له ناتوندوتیژیی هاووڵاتیانی كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا خۆی ده‌بینێته‌وه، له بیرمان نه‌چێت (وه‌ك بهگلوو ده‌ڵێ) كه داكۆكیكردن له فه‌رهه‌نگی ناتوندوتیژیی ته‌نیا شێوازێكی خه‌بات نییه، به‌ڵكو شێوازی ژیانی هاووڵاتیبوونیشه، نائارامی و پێكهوهههڵنهكردن ته‌نیا له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی هاووڵاتیبوونه‌وه له‌ناو ده‌چێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به لێكدانه‌وه و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی ناتوندوتیژییه له‌ناو خه‌ڵكدا و ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵاته له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، كه‌واته ئه‌گه‌ر بنه‌مای سه‌ره‌كی له فه‌راهه‌مكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئاشتیخواز و پێكه‌وه‌ژیاندا به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی بێت، ده‌بێت (مه‌ده‌نییه‌ت) مه‌یسه‌ر ببێت، دواجار ئه‌گه‌ر ویستی مه‌ده‌نییه‌تیش به‌رگریكردن له یاسا و پارێزگاریكردن له مافی هاووڵاتیان بێت، ئه‌وا مه‌رجی ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ویسته‌مان گه‌یشتنه به فه‌رهه‌نگی ناتوندوتیژیی.
فه‌رهه‌نگی ناتوندوتیژیی به مانای رێزگرتنه له ئاست و كه‌رامه‌تی مرۆڤ و راگرتنی ئه‌و حورمه‌ته‌ش پێویستی به ئاگایی مۆراڵی هه‌یه، ستراتیژی ئه‌و ناتوندوتیژییه، خۆشه‌ویستییه بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ڕق و قین، ناتوندوتیژیی مه‌ده‌نی هه‌ستانه‌وه‌یه له‌به‌رده‌م شه‌ڕ و نادادپه‌روه‌رییدا، بیرمان نه‌چێت كه ماندێلا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئاپارتایدی ئه‌فریكادا، فه‌رهه‌نگی ناتوندوتیژیی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی دروست كرد.ده‌بێت ئه‌م پرسیاره له خۆمان بكه‌ین: ئایا ئێمه‌ی كورد ته‌نیا به‌رهه‌مهێنی توندوتیژیین؟
ئایا ده‌توانین ببینه خاوه‌نی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكرات و شه‌فاف و كراوه؟ به‌ڵێ ئه‌مێستاكه، به فه‌رهه‌نگی ناتوندوتیژیی ده‌توانین زه‌مینه‌سازیی بۆ هاووڵاتیبوون و مۆراڵی مه‌ده‌نی بكه‌ین، كه دواجار مرۆڤ له بچووكی و په‌راوێزیی قووتار ده‌كات.
(2)
ئه‌م وتاره‌م له ده‌ره‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی شاری سلێمانیدا نووسیوه كه له سه‌ره‌تادا زۆر باش ههڵسوڕابوو مه‌ده‌نییانه و شارستانییانه بۆ مه‌به‌ستی پشتگیریی له خۆپیشاندان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی وڵاتانی تونس و میسر و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی چاكسازی و نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و سه‌روه‌ركردنی یاسا و مه‌یسه‌ركردنی عه‌داله‌ت و دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی رێكخرابوو، تا ئێره ئه‌وانه زۆر جوان و پیرۆزه، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاژێرێك و دواجار له‌گه‌ڵ رۆیشتنی جه‌ماوه‌ره گه‌نج و لاوه خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ره‌و شه‌قامی مه‌وله‌وی و شاڕێ و شه‌قامی سالم، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ به‌رده‌می لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، ئاراسته‌ی ئه‌و خۆپیشاندان و داخوازییه مه‌ده‌نیی و جه‌ماوه‌رییه، كه‌چی رێپێوانه‌كه زۆر خراپ شكایه‌وه‌و ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕی و فیتنهنانهوهو تێكشكاندن و ههرانانهوهو ره‌فتاری هه‌رزه‌كارانه، دیمه‌نی ناشرین و قێزه‌ونی له هه‌ردوولاوه خۆیان نوومایشكرد (واته: خۆپیشانده‌ران و پاسه‌وانانی لقی چواری پارتیش) .
واته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌ردبارانكردن به رێژنه‌ی گولله‌و كوشتن و برینداركردنی گه‌نجانی سنگ رووت و بێچهك، كارێكی زۆر ناشرین و ره‌فتارێكی فاشیستانه‌یه.. من له‌و چركه ساته‌دا له باخی گشتی سلێمانی بووم كه نزیكه‌ی 20-25 مه‌تر له‌و رووداوه‌وه نزیك بووم و ئاگاداربووم هیچ گولله‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ره‌و لقی چوار نه‌ته‌قیووه، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه چوار ـ پێنج پاسه‌وانی لقه‌كه له سه‌ربانه‌وه ده‌ستیان كرد به سه‌لیه ته‌قاندن و راكردن و بڵاوهلێكردنی خۆپیشانده‌ران، دواجار له پشته‌وه گه‌نجانێكی زۆریان بریندار كرد و ئاكامیش (9) كه‌س شه‌هید بوو.. 200 یش بریندار بوون..
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه كار و كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر نامه‌ده‌نییانه و عه‌فه‌وییانه بوو، كه ده‌بوایه كۆمه‌ڵگه‌و رێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی له شاری سلێمانیدا كۆنترۆڵێكی مه‌ده‌نییانه‌و عاقڵانه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی بكردایه و ئه‌و كاره‌ساته تراژیدییه‌ی لێنهكهوتایهتهوه. له‌وه‌ش زیاتر ده‌بوایه ده‌سه‌ڵات زۆر مه‌ده‌نییانه‌تر له ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه‌دا بكردایه، چونكه ده‌سه‌ڵات نزیكه‌ی بیست ساڵی شار و ده‌یان ساڵی شاخی ئه‌زموون هه‌یه له ئیداردانی ناوچه‌كه‌دا..
ئه‌مڕۆش ده‌سه‌ڵات له رقی ئۆپۆزسیۆن وه‌ڵامی خۆقیشاندهران و مافه ره‌واكانیان ناداته‌وه.. ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكه رق و كینه‌ی زیاتر لای پیرو گه‌نج و مناڵی كوردستان به‌گشتی و ده‌ڤه‌ری سلێمانی دروستده‌كات.. كیچشهكان و قه‌یرانه‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌بن.. منێك كه خۆم هه‌واداری لایه‌نێك بووم لهوهوپیچش ئه‌مڕۆ ئه‌و لایه‌نه به‌نه‌فره‌ت ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و لایه‌نه ته‌نیا خه‌می كورسی و پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی و زۆرینه‌ش كه خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستانن.. باكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خهمساردهی كوردستان‌مان نیین.
ئه‌وه‌ش ئاكام و ئایینده‌ی ئینتیمای نه‌وه‌ی نوێ به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.. كێرڤی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی زۆرینه‌ش بۆ نیشتمانی هه‌تیو و بێ خاوه‌ن دێنێته نزیك خاڵی سفره‌وه..