خانه‌بــــاخ، یانی: دڵی شــــاژن!
خانه‌بــــاخ، یانی: دڵی شــــاژن!
“بێگومان بــــۆ جوانێ”
ئه‌ی شاژنی من،
سه‌بر سه‌بر..
گوێ بنێ به‌خوڕه‌ی، ئه‌م لێشاوی حیكایهتهمهوه!
گرته به‌گرته..
ئه‌م خه‌یاڵی بێتۆییهم، ئهزبهركه!
ئه‌ی شاژنم..
تا خانه‌باخ، ڕێیه‌كی تولانیمان له‌ڕێیه!
توندتر،
وه‌ك باوهشكردنت بهغهریبیما،
له‌و وێنانه‌ی كه‌چاوت لێناتروكێنم.. باوهشمكه!
وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی، تاریك‌و لێڵانی مه‌غریبێكی دره‌نگ
لهجادهكانی “له‌نده‌ن”دا.. چاوهڕوانمكه!
وه‌ك دڵدانه‌وه‌ی، ڕێبوارێكی بیمار
لهخهستهخانهیهكی دوورهدهستا.. تیمارمكهو
سه بر سه‌بر..
گوێ بنێ به‌خوڕه‌ی، ئه‌م لێشاوی حیكایهتهمهوه!
توندتر،
شاژنم توندتر..
ده‌ست به‌تاریكی شه‌وو
ده‌ست بهووشهكانی نێوسینهو
ده‌ست به‌كاتی بهسهرچوومانهوه، بگره!
تا.. گرته به‌گرته‌ی،
ئه‌م خه‌یاڵی عه‌شقه،
ڕۆشنتر ئهزبهركهی!
تا.. به‌ده‌می پڕلهقهندهوه،
شیرین‌تر ئه‌م چیرۆكی عه‌شقه، ڕیوایهتكهی!
ئه‌ی شاژنی من..
تا خانه‌باخ، ڕێیه‌كی دوورمان له‌ڕێیه!
ڕێیه‌ك هێنددرێژ،
گه‌ر دڵ بیخوازێ..
به‌شی هه‌موو شتێك ده‌كا!
به‌شی به‌خشینه‌وه‌ی په‌پووله
به‌شی ئاودانی گوڵه‌كانی لاڕێ
به‌شی له‌پڕدا ڕاموسان و
به‌شی هه‌موو شتێ!
به‌شی هه‌وڵدان، بۆ فڕین!
به‌شی پاڵكه‌وتن، له‌باخێكی ته‌ژی له‌میوه!
به‌شی بۆیه‌كردنی، یه‌ك به‌یه‌كی نینۆكه‌كانت!
ڕێیه‌كی هێجگار درێژ،
كه‌به‌شی هه‌رهه‌موو شتێك ده‌كا!
شاژنم.. ده‌ڵێی چی،
به‌ڕۆحی پڕ له‌نووری ئێستامه‌وه،
گۆرانی ڕۆژانی تهنهایمت بۆ بڵێم؟
گۆرانی ئه‌و ڕۆژگارانه‌ی،
كه”با” ئێوارانێ..
به‌خۆم و كیسه‌یه‌ك بێهووده‌ییه‌وه
به‌خۆم و گیرفانێك توڕه‌یی و
به‌خۆم و ڕۆحی ته‌زیوی تۆراویمهوه،
ده‌یگه‌یاندمه نهۆمی.. شه‌شه‌می غه‌مگینی!
ده‌ڵێی چی شاژنم،
ده‌ڵێی چی؟
به‌لێوی ته‌ڕی ئێستامه‌وه،
حیكایه‌تی پارچه پارچهبوونمت بۆ بگێڕمه‌وه؟
حیكایه‌تی سه‌رده‌مانێ،
كه‌دایكم..
هه‌موو دانی سپێدانێك.. له‌بری به‌رچایی،
دڵی شكاوی شه‌وانه‌می كۆده‌كرده‌وه‌و
به‌چه‌ند ده‌نكێ نوقڵی موفه‌ڕك و
بۆڵێك دوعای شیرین و
لیوانێك پڕ لهموحهبهتی گه‌رمه‌وه.. ده‌هات و
به‌بێده‌نگ،
ژوورهكهمی لهكوفرو
جێگاوبانهكانمی له‌غه‌مگینی، پاكده‌كرده‌وه!
به‌دوعا تهڕهكانیشی..
كه جگه له‌خۆیی و خودا،
كه‌س نه‌یده‌بیست
ڕۆحی تۆراوو
دڵی شكاومی.. ده‌شته‌وه!
دایكم،
بێسهوادێكی خه‌یاڵ په‌رسته!
هه‌رجارێك بیویستبایه، چڵێك ڕووناكی
له‌ناو.. بێزاری و یه‌ئس و بێقهراریمدا، متوربهكا
به‌ده‌می پڕ لهقهندهوه
قسه‌ی بۆ ده‌كردم و
هه‌ركاتێكیش،
دڵی تاریك دابهاتبایه..
به‌ده‌نگێكی به‌رز،
چون حاڵی ده‌روێش
حاڵی لێده‌هات و
دهپاڕاوهو
نوێژی ده‌خوێند!
دایكم،
له‌خودا ترسێكی ئیمانداره!
هه‌میشه لهبێئیشیدا،
ته‌سبیحه‌كه‌ی له‌سنگی ده‌ردێنێ و
به‌چاوی نوقاوه‌وه، زكر ئه‌كا!
منیش واڕاهاتوم،
هه‌میشه له‌قوڵایی دوعاكانیا،
گوێ بنێم، بهدهنك به‌ده‌نكی پاڕانهوهكانیهوهو
به‌رده‌وام لهزكری سی و سێهه‌مینی تههلیلهشیدا،
نزاكانیم ده‌مبیست!
كه چلۆن..
به‌دڵی پڕ له‌گریان و
قورگی گیراو‌و نوساویهوه
له‌خودا داواكاربوو،
سپێدانێك به‌ئاگا بێت و
له‌بری كۆكردنه‌وه‌ی، دڵی پارچه پاچهبووی من..
حیكایه‌تی عاشقبوونم، لهبالیفهكهمدا بدۆزێته‌وه!
ده‌ڵێی چی شاژنم،
ده‌ڵێ چی؟
به‌دڵی خۆشی ئێستامه‌وه،
ئه‌و شیعرانه‌ت بۆ بخوێنمه‌وه
كه هه‌ناسه‌م به‌ژیان، ته‌نگ و سوار ده‌بوو؟
شیعری عه‌یامێ..
كه هێنده‌م غه‌مگینی پاشه‌كه‌وت كردبوو،
ته‌ختی خه‌وه‌كه‌م.. بۆنی خنكانی ئه‌داو
ڕۆژ به ڕۆژ،
ته‌نهایی.. شێی بهپیاوهتیم ههڵئههێناو
نامۆیشم،
چه‌شنی موعتادێكی خومار،
هێڵنجی.. به ئینسانه‌كان و
به جاده‌كان و
به ڕۆژنامه‌كان، ئه‌دا!
ده‌ڵێی چی شاژنم،
ده‌ڵێی چی؟
شاژنی من..
نه‌كا بیرم چێ،
ئه‌وه‌نده‌مان نه‌ماوه بگه‌ینه كۆتایی ئه‌م كۆڵانه!
له‌سه‌ر سیله‌ی ئه‌م حیكایه‌ته چاوههڵمهگره،
هێنده‌م پێناچێ..
هه‌ر به‌سه‌ر پێوه،
سڵاوێك له “پیربابا” ده‌كه‌م!
چاوهڕێمكه،
ورد ورد..
بیندهنێمهوه، به‌خوڕه‌ی ئه‌م لێشاوی حیكایه‌ته‌وه!
تۆش.. ئه‌ی شاژنم،
تا چاوه‌ڕوانی ته‌نگه‌نه‌فه‌ست نه‌كا،
دێڕ به دێڕ..
عه‌زابی ئه‌م عومره بێ تۆییهم،
له‌خه‌یاڵ و دڵی خۆتا،
بۆ تهفسیركه!
شاژنی من..
چاوه‌ڕێبه، هه‌رئێستا ده‌گه‌ڕێمه‌وه!
تا دێمه‌وه..
ده‌ستێكم له‌سه‌ر شانه‌كانت و
ده‌سته‌كه‌ی تریشم،
له‌نێو له‌پی ده‌ستا جێده‌هێڵم!
تا چیتر،
پاش “سی و سێ” ساڵ دووری
جارێكی دی،
ته‌نهایی زه‌فه‌رمان پێنه‌با!
ئه‌ی شاژنم..
تا دێمه‌وه،
مه‌هێڵه “با”..
عاره‌قه‌ی نێوله‌پی ده‌ستت،
بهلامل و سنگی خۆیدا.. بپرژێنێ!
مه‌هێڵه هه‌تاو..
بێته نێو قامكهكانتهوهو
نه‌گه‌ڕێته‌وه!
مه‌هێڵه ئێواره..
بۆن به‌شان و
بهجلكهكانتهوه بكا!
تا دێمه‌وه،
مه‌هێڵه ته‌نهابیت!
ته‌قولبابی غه‌مگینی وه‌ڵام مه‌ده‌وه!
هه‌ركات پێتكرا.. ئاورشێنی به‌رده‌رگا بكه،
نه‌بادا، دودڵی له‌نزیكته‌وه شین بێ!
شاژنم.. بمبه‌خشه،
عومرێكه ته‌نهایت!
عه‌یامێكه جێمهێشتویت!
ئاخر.. نه‌ده‌كرا نه‌چووبام،
له‌مێژبوو “پیربابا”م نه‌دیتبوو!
“پیربابا”..
هه‌ر ئه‌و عاریفه نوورانییهی،
كه له‌سه‌ر زه‌مینی شیعرێكی دیكه‌مدا
به “بابه‌گه‌وره” بانگمان ده‌كرد!
له‌وێنده‌رێ..
وه‌ك ئه‌وه‌ی قیامه‌تێ هه‌ستابێ و
داری به‌سه‌ر به‌رده‌وه نه‌هێشتبێ،
غه‌ریب كه‌وتم!
له‌وێنده‌رێ..
دڵم له‌سه‌ر هه‌زار لێیئهداو
كه‌سم نهدهناسییهوهو
لهبێكهسیشمدا..
گریان.. تا لێواری مه‌رگ،
له‌گه‌ڵ خۆیدا بردمی!
ئه‌ی شاژنی من..
مه‌پرسه له‌وه‌ی بۆوا دره‌نگ هاتمه‌وه؟
له‌وێنده‌رێ و
لهناكاوێكڕا..
ده‌نگی گۆرانی وتنی كه‌سێ،
ده‌نگێكی ساكار‌و ئاشنا
كتومت،
ده‌نگی ته‌نهایی “پیربابا”
وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگمكا،
به‌دوی خۆ‌یا بردمی و
هه‌ر به‌ده‌م گۆرانییه دڵنشینهكانیشیهوه،
پێی وتم:
ئیدی تۆ ده‌بێ بڕۆی!
“من”.. لهوێندهرێم،
له خانه‌باخ!
بهشیمانهی زۆر
سبه‌ینێ لێره، باران ده‌بارێ!
وه‌لێ ئاسمانی ئه‌وێنده‌رێ
ئاسمانی خانه‌باخ، ساماڵه!
“پیربابا” ده‌یگووت:
خانه‌باخ،
یانی: سه‌فه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی تۆ!
خانه‌باخ،
یانی: نیشته‌جێ بوونی ئه‌به‌دیی تۆ!
خانه‌باخ،
یانی: له‌دایك بوونی سه‌رمه‌دیی تۆ!
خانه‌باخ،
یانی: عاشق بوونی هه‌تا هه‌تایی تۆ!
خانه‌باخ،
یانی: ئاسمان و
یانی: ده‌ریا و
یانی: ڕووناكی و
یانی: باخچه و
یانی: خه‌ون و
یانی: ژیانی تۆ!
خانه‌باخ،
یانی: دڵی شاژنی تۆ!
ئێستاكه دره‌نگه، ده‌بێت بڕۆین!
بهرلهخۆركهوتن،
“مامه سه‌فه‌ر”..
به‌خۆیی و ماشێنه ئاسمانییه‌كه‌یه‌وه
به‌خۆیی و سیگاره هه‌میشه ڕۆشنهكهیهوه
به‌خۆیی و نهوارهكهی “ماملێ”وه،
دێت و ده‌ڕۆین!
پاش مه‌لابانگدان،
“مامه سه‌فه‌ر”..
به‌خۆیی و جامه‌دانییه تۆزاوییهكهیهوه
به‌خۆیی و ده‌می پڕ لهقهندهوه
به‌خۆیی و تهرمۆزێك چای ڕوون و گه‌رمه‌وه،
دێت و ده‌مانبات.. بۆ سه‌فه‌ر!
ئێستاكه دره‌نگه‌و ده‌بێت حازربین!
ته‌نیا بیرت بێ،
گواره شینهكهت لهگوێكهو
بازنه شوشهییهكهت لهدهستكهو
ڕۆژ ژمێری ساڵانی عاشقبوونت بهێنه!
منیش..
ئه‌م ده‌ستبه‌ندی مووروه ده‌هێنم و
چه‌ند دڵۆپێك عه‌تر لهلامل و سنگم ده‌ده‌م و
كراسه ڕه‌نگ ڕیحانهییهكهم له‌به‌رده‌كه‌م و، دێم!
شاژنم..
كه‌مێك دهسوبردكهو
كتێبی حیكایهتهكهشت، له‌بیرنه‌چێ!
هاكا ڕۆیشتین!
ئیستاكه حازرین و بهرلهڕۆیشتن،
له‌باوه‌شت ده‌گرم و، ڕاتدهموسم!
موستیلهكهت لهقامك ده‌نێم و، ته‌ماشات ده‌كه‌م!
جاموڵكهیهك شه‌ربه‌تت ده‌ده‌مێ و
ده‌ڵێم:
مه‌ترسه.. له‌م سه‌فه‌ری ئه‌وینه‌دا،
هیچ نایهتهڕێمان!
مه‌ترسه.. كه‌س كاری به‌سه‌رمانه‌وه نییه!
مه‌ترسه.. تا ئه‌وپه‌ڕی دونیا،
تا ئه‌خیری عومر له‌گه‌ڵت دێم!
ئێستاكه حازرین و ده‌ڕۆین!
ده‌ڕۆین بۆ سه‌فه‌ر
بۆ خانه‌باخ!
ئیتر.. چاوه‌ڕوانی،
هیچ كه‌سێك و
هیچ ڕووداوێك و
هیچ شتێك ناكه‌ین و
ده‌ڕۆین!
ده‌ڕۆین و تاكو دهرفهتێكیتر،
تاكو ده‌رفه‌تی دووباره سڵاوێكیتر..
ده‌ڵێین:
خوداحافیز دووری!
ماڵئاوا ته‌نهایی!
بای بای مردن!
ئیتر ئێمه ڕۆیشتین و
ژیان..
تۆش دانیشه به‌خێر!
ئه‌ی شاژنم..
تا خانه‌باخ.. ڕێمان تولانییهو
سه‌بر سه‌بر،
گوێ بنێ به‌هاژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی.. ئه‌م حیكایهتهمهوه!
گرته به گرته،
خه‌یاڵی ئه‌م عه‌شقه‌م.. ئهزبهركه!
ئه‌ی شاژنی من..
ئێستا كهلهخانهباخ،
كهلهنێودڵی تۆدام!
به‌م ئه‌دره‌سه،
ماچێك
ڕه‌سمێك
سڵاوێكم، بۆ پۆستكه!
ئه‌دره‌س:
شوێن/ دڵی شاژن
شه‌قام/ پیربابا
كوچه/ خانه‌باخ
مانگی (9 تا 12) / 2010
سلێمانی
هێمن حمه جزا
Hemnhamajaza@hotmail.com