سه‌ربازگه …. عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی
شه‌قامه‌کان بوونه سهربازگاو
سه‌ربازگه‌کان بوونه هۆڵی شایی
قه‌ڵه‌مه‌کان له جبهخانهکانا هه‌ڵواسران و
تفه‌نگه‌کان له‌سه‌ر کتێب پاڵیان دایه‌وه و
پۆستاڵه‌کانیان کرده ملی کتێب..
ووشه‌کان پر سکیان بوو له بارووت و
فیشه‌که‌کانیش له ڕه‌حمه‌ت
سوپای قه‌ع قاع هه‌ستایه‌وه و
کوڕانی ڕۆژی ته‌نگانه پوکانه‌وه
زیندانه‌کان پڕ بوون له ئازادی و
کۆڵانه‌کانی ئازادیش پڕ بوو له زیندانی،
که‌لـله‌ی نارنجۆکه‌کان پڕ بوون له خوێن و
سه‌ری هه‌ناره‌کان له ده‌نکه فیشه‌کی ترش
په‌نجه‌کان بوونه دارلاسیك و
دڵی کهنهسمهکان بوو به نیشانه
عاره‌بانه‌کان ترێکانیان هه‌ڵڕشت و
بازاڕ بوو به هه‌ڵمات فرۆش…!!
به‌له‌مه‌کانی خۆشه‌ویستی ڕه‌نگ کران و
کران به ناقله‌ی ئه‌شخاس و زریپۆش..!!
نیشتمانیان کرده جه‌نگه‌ڵ
هه‌ڵه‌بجه‌یان به کوردی شه‌هید کرده‌وه
کۆتره سپیه‌کانی( سه‌را)یان کوشت و
پڕیان کرد له تفه‌نگی ده‌نگ خۆش…!!
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی
23.04.2011 ئه‌ڵمانیا