دڵم لای تۆ جێ ده‌هێڵم … كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
Closed
رۆحم ده‌خه‌مه هه‌واوه
به‌ڵكو رۆژێك
هه‌ناسه‌كه‌ت ههڵیكێشێ…
چاوه‌كانم له‌سه‌ر زه‌وی دا راده‌خه‌م
ئه‌مه بهختهو
وێنه‌كه‌ی تۆم بۆبكێشێ …
ترپه‌ی دڵم به‌ترپه‌ی دڵت ده‌به‌ستم
نه‌وه‌ك رۆژگار خیانه‌ت بكا‌و
دڵی تۆم لێ بوه‌ستێنێ…
دڵم له‌لای تۆ جێ دێڵم
دڵنیامه گه‌ر لای تۆ بێت
ئه‌م دڵه‌ی من هه‌رده‌مێنێ
13/4/2010
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk