ڕاستی قوربانی یه‌که‌می هه‌لومه‌رجه‌کانی ئێستایه
ده‌ڵێن ڕاستی یه‌که‌م قوربانی جه‌نگه، هه‌رچه‌نده له جه‌نگدا نین، به‌ڵام ئه‌م بۆچونه ده‌کرێت بۆ به‌رهه‌مه‌کانی زۆرینه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی دنیای کوردی ئه‌مڕۆ ڕاست بێت. بێگومان ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کودرستان چه‌ند دیارده‌یه‌کی نوێی هێنایه گۆره‌پانی سیاسییه‌وه و ململانێکانی خه‌ڵک و ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیشی خسته قۆناغێکی نوێوه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، به بارێکی نه‌رێی ڕاگه‌یاندنه‌کانیش بێبه‌ری نه‌بوون. چونکه بێلایه‌نی له په‌خش و بڵاوکراوه کوردییه‌کاندا، ئه‌مڕۆ یه‌کێکه له قوربانییه‌کان و به‌رهه‌مێکی زێده بێسوودی ئه‌م باردۆخه‌ی ئێستایه. من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دام، که پێی وایه بێلایه‌نی مانایه‌ک نابه‌خشیت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که ڕاگه‌یاندنه‌کان به گشتی په‌خشیان ده‌که‌ن بۆ خوێنه‌رانیان، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی که بنکه و پێگه‌کانی راگه‌یاندن پره‌نسیبی تایبه‌تی سیاسی و ئابووری و که‌لتووری خۆیان هه‌یه و، به گشتی له سه‌ر ئه‌و هێڵانه بابه‌ته‌کانیان ده‌گه‌یه‌ننه خوێنه‌رانیان، له‌هه‌مانکاتدا ، دنیابینی خودی رۆژنامه‌نووسه‌کانیش به‌شێکن له بژارکردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوده‌بنه‌وه، زۆرجار ئه‌وه ململانێی نێوان ئه‌و پره‌نسیبه گشتیانه و دنیابینی رۆژنامه‌نووسه‌کانه که په‌رده له سه‌ر هه‌ندێك له ڕاستییه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه و به ئاراسته‌ی جۆراو جۆر زانیارییه‌کان به درووستی ده‌گه‌یه‌نێته خوێنه‌ران. وه‌لێ له به‌رهه‌مه هه‌نووکه‌یه‌کانی ڕاگه‌یاندنی حزبی کوردی‌دا و له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا که زۆرینه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی حزبی پیایدا ده‌ڕۆن ، ئه‌مه زۆر به که‌می به‌رچاو دکه‌وێت و ئه‌و لایه‌نانه‌ش زۆر نین که هه‌وڵده‌ده‌ن به بێلایه‌نی و بابه‌تیانه ڕوماڵکردنی هه‌واڵه‌کان لێره و له‌وێ بۆ خوێنه‌رانی کورد په‌خش بکه‌ن. ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کاندا ده‌گوزه‌رێت به‌تایبه‌تی له بنکه و باره‌گای “ڕاگه‌یاندنه پارتیزانه‌کانه‌وه” که راگه‌یاندنه تایبه‌تییه‌کانی حیزبه‌کانن به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، خاڵییه له‌ڕێزگرتن له به‌ها دیموکراتیکه‌کان و قبوڵکردنی یه‌کتر به جیاوازییه‌کانمانه‌وه، له‌هه‌موشی گرنگتر نه‌گواستنه‌وه‌ی زانییاریه‌کانه به درووستی بۆ خوێنه‌ران. ده‌کرێت ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناو بنێین قۆناغی تاکلایه‌نی و بیرته‌سکی و دنیابینی نابابه‌تییانه و تاکڕه‌وی، که له پرۆسه‌ی به دیموکراتیکبوندا پیگه‌یه‌کی قورسی نییه. ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی حزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاته، به یه‌ک بیرکردنه‌وه‌ی حزبی چه‌قبه‌ستوو ڕووداوه‌کان ده‌گوێنه‌وه و ته‌ریب له‌گه‌ڵ هێڵ و ستراتیژه سیاسییه‌کانی خۆیاندا په‌خشی ده‌که‌ن،له به‌رامبه‌ریشدا، هه‌رچی ڕاگه‌یاندنه سه‌ره‌کیه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه، که هه‌ر ڕاگه‌یاندنی حزبین، به‌هه‌مانشێوه تاکلایه‌نانه به بیرته‌سکی و به حه‌ماسێکی عاتفییه‌وه خه‌ریکی ڕوماڵکردنی هه‌واڵه‌کان و په‌خشی به‌رهه‌مه‌کانیانن و، هه‌تاوه‌کو پێیان ده‌کرێت به دوای ناشرینترین ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گه‌رێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌کان به لای قازانجی تایبه‌تی و ئامانجه سیاسییه‌کانی خۆیاندا ئاراسته بکه‌ن. لێره‌شه‌وه‌یه که ده‌کرێت بپرسین، ئایا ئۆپۆزسیۆن که ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌نته‌ری ڕۆشنگه‌رییه‌تی و ناتوانێت له‌و سۆنگه‌یه‌وه بێلایه‌نانه و بابه‌تیانه هه‌واڵ و زانییاریه‌کان بۆ خه‌ڵک بگوێزێته‌وه ، ده‌بێت چی دنیابینییه‌کی نوێ و چی جۆره جیاوازییه‌ک له هه‌گبه‌یدا هه‌بێت له به‌رامبه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پارتانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کورستان پێکده‌هێنن؟ ئایا ده‌کرێت پراکتیکی هه‌مان میتۆدی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات بکه‌یت و له هه‌مانکاتدا خۆت به میدیای ئه‌ڵته‌رناتیڤ پێناسه بکه‌یت ؟ ده‌کرێت هه‌مان میتۆدی سیاسی بۆ کۆمه‌ڵگا پێشنیار بکه‌یت و خۆت به پێشڕه‌وی گۆڕانکارییه‌کان بناسێنیت ؟ بیگومان نه‌خێر، وه پراکتیکی ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو به‌ره له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا گه‌یاندنی زانیارییه‌کانی کردۆته قوربانی یه‌که‌مین و زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کیش خه‌ڵک و گۆڕه‌پانی گشتی بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کورده له هه‌رێمی کوردستادا. چونکه هه‌تاوه‌کو خه‌ڵک زانیارییه‌کانی به درووستی پێنه‌گه‌ن، مه‌حاڵه کۆمه‌ڵگه ته‌نانه‌ت وێنای داهاتوویه‌کی دیموکراتیک بکات نه‌ک گروپێک یان لایه‌نیک تیایدا لافی فریادڕه‌سی “ئازادی و دیموکراسی” لێبدات.