به‌هاری شۆڕشێک به‌ره‌و خه‌زان
ئایا به‌هاری شۆڕشه‌کانی عه‌ره‌ب به‌ره‌و خه‌زان ئه‌ڕوات و حه‌ماسه‌ت و ئیراده‌ی ڕاپه‌ڕیوی نه‌وه‌یه‌کی نوێی پشتگوێخراوی دوای ڕوخانی دیکتاتۆره‌کان و گوڵی یاسه‌مینی خه‌ونه‌کانیان له خه‌زانێکی غه‌مگین و بێ ئومێدیدا هه‌ڵئه‌وه‌رێن؟ جارێکی تر وا له نه‌وه‌یه‌ک ئه‌کات که ته‌نیا له تێروانینی ئاسۆ دووره‌کانی ڕۆژائاواو ئه‌و به‌ری که‌ناره‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه فیرده‌وسی وون بووی خۆی ببینێت؟ ئه‌و شۆڕشانه‌ی که دوای چه‌ندین ساڵ بێ ده‌نگی و چه‌پاندنی که‌سایه‌تی هاونیشتمانیانی ئه‌و ولاتانه‌ی تاکه شێوازێکی ده‌سه‌ڵاتیان له به‌رامبه‌ر دنیادا ڕاگرتبوو ، بێ باکانه بێ ده‌ستلێدان له پاڵ هه‌موو گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنه‌کانی مرۆڤایه‌تیدا مانه‌وه ، سه‌رباری ئه‌و ته‌وژمه جیهانگیریه‌ی که مۆدێلی شێوه ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی به‌سه‌ر به‌شی هه‌ره‌زۆری دنیادا باڵا ده‌ست کرد ، پاش ئه‌وه‌ی شکست و ترسناکی سیسته‌مه تۆتالیتاریه‌کانی ڕاگه‌یاند ، بۆ سه‌ر نه‌ک خودی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ، به‌ڵکو بۆ سه‌ر ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی جیهانیش . ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له لایه‌که‌وه به لێسه‌ندنه‌وه‌ی که‌رامه‌تی مرۆیی و ئیراده‌ی هاوڵاتیانی خۆیان و هه‌میشه چه‌پاندنیان له نێو ئه‌وسیسته‌مه ستهمکاریهدا ، که له ناوه‌وه دۆزه‌خێکی له ترس و تۆقاندن و دور خستنه‌وه‌ی هاونیشتمانی له هه‌موو مافه‌کانی خۆی خوڵقندبوو . له لایه‌کی تریشه‌وه به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و میتۆده ڕیاکاری ودووڕووهی ڕۆژائاواو جیهانی ئازاد ، به ڕاگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له پاڵ چاونوقاندن له‌و سیسته‌مانه‌ی فێل له خودی خۆیان و جیهانیش ئه‌که‌ن ، به خودنماییش کردنێکی درۆ‌و ئه‌و دیو حه‌قیقه‌تی به‌ها دیموکراسیه‌کان وه‌کو ڕژێمی دیموکراسی و پێ‌داگر له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تی نوێ خۆیان ئه‌ناساند ، که له ڕاستیدا ده‌وڵه‌ت له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا هه‌میشه کاری له‌سه‌ر جێگه کردنه‌وه‌ی سیسته‌مه ته‌قلیدی و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هاکان کردووه له سیمای ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسیدا. دیموکرایهتیش خودی ده‌وڵه‌تی نوێی خستۆته کار بۆ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌ت و هاونیشتمانه‌کانی بۆ توێژێکی که‌مینه‌و تاکه‌که‌س و له باوکه‌وه بۆ کوڕ‌و لهناوبازنهی بنه‌ماڵه‌یه‌کدا ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه نه‌شتوانن گۆڕانی ڕیشه‌یی بونیادی له ناو کۆی کهمهڵگهو په‌یوه‌ندی نێو پێکهاته‌کانی و ده‌سگاکانی ده‌سه‌ڵات و ئیدراهکردنی بکات ، واته ئه‌گه‌رچی هێشتا له زۆر وڵات‌دا دوور بێت له‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو مه‌رج و پێداویستیه‌کانی شۆڕشی هه‌ڵگرتبێ و خواست و ستراتیژه‌کانی شۆڕش بێنێته دی ، به‌ڵام قۆناغێکی نوێی له‌نێو سه‌رجه‌م ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ندا خوڵقاند ، که به پله‌ی یه‌که‌م ده‌سگاو سیسته‌مه دهسهلاتیهکانی گرتۆتهوهوله کاتێکدا گه‌رچی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ی بۆ پێش قۆناغی شۆڕشی به‌هاری هه‌ڵنه‌گرتبێت ، به‌ڵام چه‌ندین ئه‌گه‌ری بۆ شێوازه جیاکانی ده‌سه‌ڵاته‌کانی داهاتوو له پشتی ئه‌و رووداوانه‌و ڕه‌وته جیاکانی به پێی وڵات و کۆمه‌ڵگه‌کان هه‌ڵگرتووه . ڕاسته ئه‌م شۆڕشانه کۆتای‌یان هێنا یان ئه‌بنه فاکته‌ری سه‌ره‌کی به کۆتایی هێنان به چه‌مکی ( ده‌وڵه‌ت منم )، یان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایانه‌ی که ته‌نها خودی توێژێکی که‌مینه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ک و تاکه که‌سێکی پیرۆز کردووه تا ئه‌و ئاسته‌ی خۆی به خوڵقێنهرو کۆتایی هێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتیش زانیوه ، به‌ڵام هێشتا ڕه‌هه‌نده‌کانی چوونه ناو مێژووه‌وه ، وه بوون به شێک له دنیا‌و به‌هاکانی جیهانگیری له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا جێگه‌ی پرسیاره‌وه هێشتا ئه و هێزو پێکهاتانه‌ی که خۆیان وه‌کو کاراکته‌ری سه‌ره‌کی داڕشتنه‌وه‌و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی دوای شۆڕش دائه‌نێن ، هه‌ڵگری ئیراده‌ی بوون به‌شێک له دنیای ئازاد و سیسته‌مه جیهانی و مرۆڤگهراییهکهی نین و، هێشتا ئه‌مان خۆیان به به‌شێک له مێژوویه‌کی تایبه‌تی ناوچه‌یه‌کی دیار و میراتیه که‌لتوری و شارستانیه‌کانی و به‌ها باوه‌ڕی و ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵاتیه‌کانی ئه‌زانن، که هه‌ر ئه‌مانه‌ش ئه‌که‌نه‌وه به پێگه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی له دوای شۆڕش و ئه‌فسوس هه‌ر ئه‌مانه‌ش به‌هاری شۆڕشێک له خهزانێکدا کۆتایی پێ دێنن ، که هه‌ڵوه‌رینی خه‌ونی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌و ئیراده‌یه‌ی پێیه که له وپه‌ڕی ساتی بێ ئومێدی و ته‌قینه‌وه‌ی توڕه‌ییدا توانی خورافاتی ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکاری که ئه‌به‌دیه‌تی به خۆی به‌خشیبو کۆتایی پێ بێنێت . به‌ڵام دواتر خۆی به گه‌مارۆدراوی له نێو شورا‌و ته‌ڵه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتیه میراتیهدا بینیه‌وه که جارێکی تر ڕێگه‌کانی چوونه ناو جیهان و به‌شێک له مێژووی لێ ئه‌گرێت.
چ هۆکارێک له پشتی به‌ره‌و خه‌زان چوونی ڕه‌وتی شۆڕشه بههاریهکانهوهیه که له‌و دووولاتهی بوونه پێشڕه‌وی ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری مه‌ده‌نیانه‌و توانیان زۆرترین مه‌رجه‌کانی شۆڕش له خۆیاندا به‌رجه‌سته بکه‌ن ، که خودی شۆڕش بووه خواستی جه‌ماوه‌رو به هه‌موو شانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا بلاوبۆوه‌و ده‌سگا پارێزه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی وه‌کو سوپا‌و هێزه‌کانی ئاسایشی کرده به‌شێک له خۆیی و پارێزه‌ری شۆڕش نه‌ک سه‌رکوتکه‌ری؟ بۆ ئێستا ڕه‌وتی شۆڕش له خاوبوونه‌وه‌و بێ ئومێد بوونی لاوانی و چوونه نێو گێژاوی پێکدادانی هێزه جیاکانی کۆمه‌ڵگه‌وه ، خۆی له جۆرێک له شکستدا ئه‌بینێته‌وه که په‌یامه‌که‌ی له گۆڕانکارێ بونیادی و ڕادیکالیهوه به‌ره‌و تاڕاده‌یه‌ک گۆڕانکاری ڕووکه‌شی له ده‌سه‌ڵاتدا ئهبنینێتهوه؟ بۆ له دوای ئه‌زمونی میسر‌و تونسه‌وه له وڵاته‌کانی تردا شۆڕش له چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تی و بزووتنه‌وه سه‌رتاسه‌ریه‌که‌ی دابڕاوه‌و بۆته پێکدادانی سه‌ربازی و جه‌نگی نێوان ئه‌و به‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات که به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی خۆی ئه‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی جه‌ماوه‌رو دژه ده‌سه‌ڵاتدا که جه‌نگێک له گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌یدا ئه‌کات به توانا یاخی و شۆڕشگێڕانه‌که‌ی خۆیه‌وه ؟
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی به‌هاری ئه‌م شۆڕشانه‌ی زه‌رد کردووه ئه‌وه‌یه که ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه نه‌چوونه‌ته ناو قۆناغی دروستکردنی مێژووییه‌کی نوێوه ، نه‌چوونه‌ته ناو پرۆسه‌ی گۆرانکاری ڕیشه‌یی له کۆی هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیه دهسهڵاتیانهی که پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی له ناو یه‌کدیدا به شێوه‌ی جیاواز ڕێکخستووه . ڕاسته جه‌نگ و ڕاپه‌ڕینی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه دژ به کۆتایی هێنان به سیستمه تاکڕه‌وو ڕه‌هاو دیکاتۆریهکان وهه‌موو ئه‌و شێوازه ناشرینانه‌ی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیانه له نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی ده‌سگایی و ، فره لایه‌نی و دیموکراسیه‌ت و خنکاندنی کۆمه‌ڵ له گه‌نده‌ڵی ئیداری وداریی و چر کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له یه‌ک تاکه جمسهری که‌مینه‌و تاکه که‌سدا ، وه خواستی دوای شۆڕش چوونه ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی و فرهلایهنیه که جیاوازیه‌کان تیایدا له خۆیان بدوێن و ببنه به‌شیک له پیادهکردنو داڕشتنی ده‌سه‌ڵات . به‌ڵام خودی ئه‌م جه‌نگه به قه‌د ئه‌وه‌ندی پراکتیک کردنی دیموکراسیه‌ته بۆ به‌رجسته‌و خستنه کاری پرۆژه‌یه‌کی دی بۆ ده‌سه‌ڵات ، پرۆژه‌یه‌ک که تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌و هێزه ته‌قلیدی و به‌ها میراتیه‌کانی بپارێزێت هیچی تر نییه‌و به‌قه‌د ئه‌وه‌نده خواستی به‌رجه‌سته کردنی به‌هاکانی دیموکراسی و فره‌لایه‌نی و تێکه‌ڵ کردنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه به سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تیه‌کانی نێو بازنه‌کانی جیهانگیری نییه . که‌واته لێرده‌ا شۆڕش گه‌یشتن به دیموکراسیه‌ت به هۆکارێک به کار ئه‌هێنیت بۆبنیاتنانه‌وه‌ی شێوازێکی دی له ده‌سه‌ڵات که ئه‌شێت له وه‌ی تاکڕهویو دیکتاتۆری پێشوو جیاواز بێت ، به‌ڵام به‌ده‌ر نیه له توخمه‌کانی تۆتالیتاریزه کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به پرۆژه‌یه‌کی دی ئاماده کراوه‌وه که پێشتر له ژێڕ سته‌می ده‌سه‌ڵاتی پێشوودا له هه‌موو هه‌لێکی خودنماییش کردن و پراکتیککردن دوور خراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی له دوای شۆڕشه‌وه له‌م وڵاتانه‌دا ڕوو ئه‌دات خولیای پیاده کردنی ده‌سه‌ڵاته به تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ی که دیکتاتۆره‌کان پێشتر مافی ده‌رکه‌وتنی ئاشکراو پیاده‌ی سیاسه‌تیان لێ زه‌وت کردبوون ، یان له سیناریۆ داڕێژراوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه ساخته‌کاندا له کاتێکدا حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رۆکی وڵات به به‌ده‌ستهێنانی %99 ی ده‌نگه‌کان هیچ مانایه‌کی بۆ بوونی ئه‌مان نه‌هێشتۆته‌وه. لێره‌وه که بنیاتنانی دیموکراسیه‌ت له دوای شۆڕشه‌وه له‌م وڵاتانه‌دا مانای چوونه ناو مێژووی هه‌نوکه‌یی و ده‌ستوبردی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه نییه ، به‌ڵکو مانای پیاده کردنی شێوازێکه له ڕێکخستنێکی دی ناکۆکیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌و ئه‌و هێزانه‌ی خۆیان به هه‌ڵگری پرۆژه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئه‌زانن . مانای ئه‌وه‌یه که هێشتا ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ئه‌شیت به قۆناغێکی مێژوویی درێژتردا تێپه‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ی خودی به‌هاکانی جیهانگیری بۆ ده‌سه‌ڵات بکه‌نه ئامانج ، نه‌ک شێوازه‌کانی کار پێ کردنی بۆ بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاتێکی تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتیانه ناوی بنێێن ، که ئه‌مه‌ش جارێکی تر ئه‌و پرسیاره بیر ئه‌خاته‌وه که ئایا هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌م کهمهڵگایانه ده‌یان ساڵ به بێ ده‌نگی و ئیراده چهپێنراوهوه نه‌وه له دوای نه‌وه مه‌رگی خۆیان کرده مانه‌وه‌ی سته‌مکاری ده‌سه‌ڵاته‌کان ئه‌وه‌یه که خۆیان هه‌ڵگری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ڕۆژهه‌ڵاتی و عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌ن که سیسته‌می سته‌مکاری و ڕه‌عیه‌ت بوون قبوڵ ئه‌که‌ن ؟ وه ئایا ئه‌توانن له شۆڕشێکی نوێ‌دا به‌هاکانی دیموکراسیه‌ت له نێو خود و هۆشیارییاندا به‌رجه‌سته بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات بۆ به‌دیهێنانی دیموکراسیه‌ت بخه‌نه کار نه‌ک بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شێوه‌یه‌کی دی ده‌سه‌ڵات ؟ ئه‌م ڕاستیه‌ی که تا ئێستا هه‌ر نه‌وه‌یه‌کی نوێی یاخی بوو له ڕابووردوو وه گۆشبووی به‌هاکانی جیهانگیری به ته‌کنه‌لۆژیا نوێکانیه‌وه لێی تێگه‌یشتووه‌و هه‌ر له خه‌نی ئه‌ویشدا ئه‌مێنیته‌وه . چونکه دیموکراسیه‌ت ته‌نها هۆکار نییه بۆ پێکهێنانی ده‌سه‌ڵات به‌ڵکو خۆی شێوازێکه له سیسته‌می سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابوری و که‌لتوری و کۆمه‌ڵێک به‌های مرۆڤگه‌رایی ئه‌خلاقی جیهانی که به‌بێ ئه‌وانه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک مانای نییه و نابێته هه‌ڵگری به‌هاکانی دیموکراسی و ناکرێت ئه پێناسه‌یه به خۆی بدات. دیموکراسیه‌ت شێوازێکه له سیسته‌م ، له ڕیکخستنی ژیان ، له په‌یوه‌ندیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ ، له که‌لتور که تیایدا مرۆڤ پیرۆزترین به‌هایه‌و هیچ شتێک له سه‌روو ماف و ئازادیه‌کانی ئه‌وه‌وه نییه ، بۆیه دیموکراسیه‌ت له چه‌مکه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ به ته‌واوی ، نه‌ک هه‌ڵبژرادن و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک چه‌مکیان به پێی تایهبتمهندێتی کۆمه‌ڵگه ، به‌تایبه‌تی مافی ژنان ، عه‌لمانیه‌ت ، وه دوور خستنه‌وه‌ی ئایین و به‌ها ته‌قلیدی و میراتیهکان له هه‌موو پیادهکردنو بنه‌مایه‌کی ده‌سه‌ڵات ، جیا نابێته‌وه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ئه‌کرێت له دوای شۆڕشه‌کانی عه‌ره‌به‌وه ئه‌وه‌یه که گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێک له مێژوو دووجار خیانه‌ت له دیموکرسیه‌ت کرا ، جارێکیان که ده‌یان ساڵه له زۆر وڵات‌دا توێژێکی که‌مینه‌و بنه‌ماڵه‌و تاکه‌که‌سێک هه‌ر به ناوی پیاده‌کردنی دیموکراسیهتهوه ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاو پیرۆز‌و ده‌ست لێنه‌دراو به‌رده‌وام پێ ئه‌دات ، وه جارێکیش که ئه‌بینین له دوای شۆڕشه‌وه هێزو کاراکته‌ره‌کان دیموکراسیه‌ت ته‌نها وه‌کو هۆکار ئه‌بینن بۆ گه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات ، وه گه‌یاندنی هێزێک بۆحوکم که به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ندێکیان هه‌رگیز نابنه بنیاتنه‌ری دنیای نوێ و سیسته‌می دیموکراسی ، چونکه ئه‌وان به‌رجه‌سته‌ی هه‌موو نههاکانی دیموکراسیه‌ت ناکه‌ن ، ته‌نها هه‌ندێک شێواز و به‌کارهێنانی تایبه‌تی ئه‌و چه‌مکه نه‌بێت بۆ پیرۆزکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان .
له ئه‌زموونی ئه‌م وڵاتانه‌دا هه‌موو هێزه‌کان به ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆنیشهوه کاریان له‌سه‌ر کۆنترۆل کردنی جه‌ماوه‌ر به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی نوێ کردووه ، نه‌ک به‌شداری پێکردنیان له سیاسه‌تدا . ئه‌وان کاریان له‌سه‌ر حوکمڕانیکردنیان وتاقی کردنه‌وه‌ی شێوه‌کانی چه‌پاند ن‌و ڕام کردنیان و سته‌مکاری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌وان کردووه نه‌ک به‌شداری پێکردنیان له حوکم و خستنه ڕووی خه‌ونه‌کانیان . ئه‌وان کاراین له‌سه‌ر له‌بار بردنی خه‌ونه‌کانی ئه‌م نه‌وه‌یه کردووه‌و فێریان کردوون که ویست و جیهانه یۆتۆپیهکانیان بشارنه‌وه نه‌ک له‌سه‌ر زه‌مین واقیعدا بۆی بگه‌ڕێن.
ئه‌م نه‌وه‌یه که ڕاپه‌ڕین و شۆڕ‌شیان کرد ئێستا له بناتنان و دروستکردنی ئایینده دوور خراونه‌ته‌وه‌و هێزه‌کانی تر که خۆیان ڕێک خستووه پرۆژه‌ی خۆیان بۆ ئاینده خستۆته ڕوو. هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ش بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ئه‌و تێڕوانینانه بۆ قۆناغی دوای شۆڕش، پێشتر به شێوازی ئاشکراو یان نهێنی ته‌عبیریان له خۆ کردووه‌و هه‌وڵی ڕاکێشانی جه‌ماوه‌ریان داوه بۆ بوون به‌شێک له‌و پرۆژانه ، که له‌ڕاستیدا به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه . ئه‌شێت دنیابینی ئه‌و بۆ دوای شۆڕش ته‌نها کۆمه‌ڵێک خه‌ون و خواست بێت ، وه تێروانینی ئه‌و بۆ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ربێت له‌و میکانیزم وهۆکارانه‌ی کۆنترۆل کردنی کۆمه‌ڵگه له ناو پێکهاته‌یه‌کی دی شێوه سته‌مکاری و چه‌پاندنی خه‌ون و خواستی ئه‌م نه‌وه‌یه ، که له ڕاستیدا خواستی پیاده کردنی ده‌سه‌ڵاتی نییه ، به‌ڵکو خواستی ڕزگار کردنی پایه‌و میکانیزمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له هه‌موو شێوه سته‌مکاری و دیسیپلینێک . تێڕوانینی ئه‌م نه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو له گه‌ڵ تێڕوانینی ئه‌و کاراکته‌رانه‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه که ئێستا خه‌ریکی له‌بار بردبی شۆڕشی نه‌وه‌وی نوێ و به‌ڵکو دزینی سهروهریهکانیشین . ئه‌م نه‌وه‌یه گۆڕینی ده‌سه‌لات له ئازادیه‌کانی خۆیدا ئه‌بینێته‌وه به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه ، به تایبه‌تی نه‌وه‌یه‌که که زۆرترین وابه‌سته‌یی بۆ دنیا ئازاده‌که‌ی جیهان هه‌یه به پێکهاته‌و به‌هاکانیه‌وه له ڕێگه‌ی هۆکاره‌کانی په‌یوه‌ندی ته‌کنه‌لۆژیای نوێوه ، نهویهکه ئه‌خوازێت ئازادی ئه‌و له ئازادی تاکه‌که‌سێکی ڕۆژئاوایی بچێت نه‌ک ئازادی تاکه کسێکی ڕۆژهه‌ڵاتی دیسپلین کراوو مه‌رجدار کراو به پێکهاته‌و به‌ها تایبه‌تیه‌کانی کۆمهڵهگهکهیهوه که هه‌ست به وابه‌سته‌ییه‌کی ڕۆح و جه‌سته‌ییشی پێوه نه‌کات . ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌خوازێت له جیاتی ئه‌وه‌ی جارێکی تر بکرێته‌وه به هوانیشتمانی له وڵاتێکی وابه‌سته به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆز و به ها ئایینی و که‌لتوریه جهبریهکانی باووباپیران ، ببێته به‌شێک له هاونیشتمانییه‌کی جیهانی بێ شوناسی ڕه‌گه‌زی و ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌یی و دینی ، هاونیشتمانییه‌کی خاوه‌ن شوناسێکی جیهانگیرو مرۆڤایه‌تی که له سه‌ر تۆڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێت وڵاتێکی بێ سنوری جوانی دروست کردووه . به‌ڵام له کاتێکدا ئه‌م نه‌وه‌یه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو له ڕێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته هاوبه‌شه‌وه له تۆڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێته‌وه شۆڕشێک به‌ر پا بکات و نه‌وه‌یه‌ک خاڵی پێکگه‌ییشتنی خۆی له گه‌ڵ مێژوودا له شه‌قامدا دابنێت و پێکه‌وه کۆبکاته‌وه ، به‌ڵام دواجار بێ بوونی ستراتیژێک بۆ ده‌سه‌ڵات و تا ڕاده‌یه‌کیش خۆشباوه‌ڕ به‌وه‌ی که هێزه سیاسیه ته‌قلیدیه‌کان و هێزه‌کانی پاراستنی ده‌سه‌ڵات ، وه‌کو سوپا و ده‌سگا داپڵۆسێنه‌ره‌کان له قۆناغی داهاتوودا ده‌سکاری ئه‌م ناکه‌ن ، دواجار به خیانهتلێکراوی و په‌راوێز خراوی خۆی له ڕه‌وت و له ڕێلادانی شۆڕشدا ئه‌بینێته‌وه که بۆته شوێنی دابه‌ش کردنی جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات و پێکدادانی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر سه‌پاندنی پرۆژه‌ی خۆیان که پرۆژه‌یه‌کی پێشتر ئاماده کراوو داڕێژراوی ستراتیژێکی دیاره ، که بنیاتنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه له شێوازێکی دی ده‌سه ڵاتدا که ئامانجه‌کانی شۆڕش شکست پێ دێنیت و له شوێنێکدا ڕایئه‌گرێت که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزانه‌و به‌ها ته‌قلیدیه پیرۆزه‌کانی نیشتماندا یه‌ک ناگرێته‌وه. ئه‌م هێزانه که پێکهاته‌ی ڕێکخراوه‌یی و دیسپلین کراوو عهقیدهیین و خاوه‌نی جه‌ندین له ئه‌ندامی گوێ ڕایه‌ڵ و هه‌وادارو توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت چه‌کداری خۆشیانن ، له خۆ ئاماده کردندان بۆ پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی داهاتوو که ته‌نها به پیاده‌کردنی هۆکاره‌کانی دیموکراسیه‌ت کار ئه‌کات ، به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه‌و نابێته به‌شێک له مێژووی دنیا . له هه‌موو حاڵه‌تێکدا جۆره ده‌سه‌ڵاتێکی تێكه‌ڵ و ته‌وافوقی له نێوان هه‌موو هێزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌قیده‌ییه ته‌قلیدیه‌کاندا پێک دێنیت که به شێوه‌یه‌کی سروشتی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێگه‌و ئاستی جه‌ماوه‌ری و شوێنی ئه‌و هێزانه ئه‌بێت که ناتوانرێت بخرێنه لاوه. پرۆسه‌ی دیموکراسیش له داهاتوودا هۆکارێک ئه‌بێت بۆ به شه‌رعیه‌ت دان به‌و جۆره سیسته‌مه که ئهوتوانێت به ئاسانی به‌هاکانی خۆی بکاته کۆڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات و به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا باڵا ده‌ستی بکات . باشترین نممونه ئه‌و دۆخه ئاڵۆزونادڵنیایهیه که ئێستا کۆمه‌ڵگه‌ی میسری و تونسی تێدا ئه‌ژی که له قۆناغی خۆئاماده‌کردندان بۆ پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموکراسیهتهوه . بێگومان هیچ لایه‌ن و کاراکته‌رێکی سیاسیش له‌و گه‌مه‌یه فڕێ نادرێته ده‌ره‌وه ، مه‌گه‌ر ته‌نها نه‌وه‌ی نوێی شۆڕشگێڕ نه‌بێت که ئێستا زۆر بێ ئومێدانهوبهگومانهوه له‌و هێزانه ئه‌ڕوانێت و شوێنی خۆی له به‌ره‌یه‌کیاندا نابینێته‌وه و خۆشی ئه‌و توانایه‌ی خۆڕیکخستنی نیه. ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌کو ئه‌گه‌ر له به‌ردم کۆمه‌ڵگه‌ی میسری و تونسیدا کراوه‌یه کارکردنی جیدی و ووردی هێزه ئیسلامیه ڕادیکالهکانه که له به‌شداری کردنی شۆڕشیشدا به‌شێک له شه‌رعیه‌ت به خۆیان ئه‌ده‌ن بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوای شۆڕش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما ئایینی و کهلتورییانی ئیسلام که به بونیادی سه‌ره‌کی مێژووی عه‌ره‌بی ئه‌زانن و ئه‌مان پرۆژه‌یه‌کی ئاماده کراوی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یان ئاماده کردووه ، که تیایدا مه‌به‌ستیانه کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌کانی مێژووی خۆی چ به ئه‌زموونه‌کانی پێشوو وه چ وه‌ک په‌یامێکی فیکری و عه‌قیده‌یی و که‌لتوری . لێره‌وه‌یه که ڕابه‌ری ئیخوان موسلمینی میسر ئاماژه به‌وه ئه‌کات که ئه‌وڕێکخراوه ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه له داهاتوودا ببێته به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوکم به ڕێگه دیموکراسیه‌کان ، به‌ڵکو له‌وه گرنگتر خستنه کار‌و به کار هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه بۆ پرۆژه‌ی ئیخوان که به‌قسه‌ی ئه‌و( پرۆژه‌یه‌کی شارستانیه) واته سیستهمێکهو له چه‌مکه باوه‌ڕیه دینیه‌کانی ئه‌وانه‌وه ڕێکخستنی هه‌موو بوارێکی ژیانی پێیه . ئه‌م قسه‌یه بێگومان له ساتی حه‌سه‌ن به‌نناوه هه‌موو پرۆژه‌ی ئاشکراو شاراوه‌ی ئه‌و هێزه‌مان نیشان ئه‌دات که گێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ک هه‌ر میسری به‌ڵکو هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کانی ناوچه‌که‌یه بۆ بوون به شێک له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی دارولئیسلام ، که ئه‌مه ئیتر کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو له هه‌موو به‌هاکانی دیموکراسیه‌ت دائه‌ماڵێت. هه‌روه‌ها ڕاشد غه‌نوشی ڕابه‌ری حیزبی نه‌هزه‌ی ئیسلامی تونسی که له مه‌نفا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و یه‌کێکه له هه‌مان ڕابه‌رانی ئه‌و بزووتنه‌وه ئیخوانیه جیهانیه ، که ئێستا خۆی به به‌دیلێکی به‌هێزی ده‌سه‌ڵات ئه‌زانێت ، تێڕوانینی ئه‌و بۆ داهاتووی تونس ئه‌وه‌یه که جگه له‌وه‌ی ئیسلام فریاد ڕه‌سه به‌ڵکو پرۆژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی تونسه بۆ هه‌ندێک به‌های ئه‌خلاقی ڕه‌سه‌ن که له‌ده‌ستی داوه له‌وانه سنوردانان بۆ ئه‌و ئازادیه ڕه‌هایه‌ی که ژنان هه‌یانه. ئه‌و ئه‌ڵێت ( باشترین کار بۆ ژن ماڵه‌وه‌و په‌روه‌رده کردنی مناڵه‌کانیه‌تی ) ، له کاتێکدا که ئه‌زانین له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لی دیکتاتۆردا ژنانی تونس ئازادییه‌کی تاڕاده‌یه‌ک بێ سنووریان هه‌بوو .
بێ‌ئومێد بوون له ئایینده‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌یه که ئێستا ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کۆچباری نایاسایی بۆته‌وه که هه‌موو ڕۆژێک له گه‌ڵه شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، هه‌زارن له گه‌نجی سه‌رهه‌ڵگرتوو یاخی له نیشتمان ، ئه‌وانه‌ی شۆڕشی که‌رامه‌ت و یاسه‌مینیان هه‌ڵگیرساند ، له که‌شتیه بچوکه‌کاندا خۆیان ئه‌ده‌نه ده‌م مه‌ترسی شه‌پۆلی بێ به‌زه‌یی ده‌ریاو ئه‌وانه‌ی له ده‌ریادا ناخنکێن له که‌ناره‌کانی ئه‌وروپای ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا بۆ به‌هه‌شتێکی دی و گه‌ڕانه‌وه‌ی کهرامهتێکدا ئه‌گه‌ڕین که ئومێدی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌یان له ولاتی خۆیاندا نییه . ئه‌م شه‌پۆله مرۆییه له گه‌نجان که کێشه‌یه‌کی مه‌زنی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا دروست کردووه ، کاتێک قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌کرێت که خۆیان شۆڕ‌شیان هه‌ڵگیرساند و بۆچیش خۆیان لێی هه‌ڵدێن ؟ تاکه شتێک که ئه‌یڵێن ئه‌وه‌یه: ئه‌وان هاتوون ته‌نها ئه‌وه‌یان ئه‌وێت که بژین ، کارێکیان ده‌ستکه‌وێت و ژیانی خۆیانی پێ بنیات بنێن و ئیدی به‌ده‌ر له‌وه نیشتمانێک نییه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌گه‌رچی ئازادیش بێت.
ئه‌و ڕووداونه‌ی تریش له وڵاته‌کانی تردا وه‌کو یه‌مه‌ن و لیبیا و سوریا که ڕه‌وتی ناڕه‌زاییه‌کانی به‌ره‌و جه‌نگ دژی ده‌سه‌ڵات بردووه و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له دیمه‌نی توند‌و تیژی و پێکدادانی خوێناویدا تیایدا دابه‌ش بووه به به‌رگریکاران له ده‌سه‌ڵات وله ڕوخێنهرانی ده‌سه‌لات ، له‌ڕاستیدا بۆته جه‌نگێکی کهڕڕو فه‌ڕ له نێوان هێزه جیاوزه‌کاندا که لۆژیکی قورسایی و ئاستی به هێزیو جۆری چه‌کداری و تاکتیکی ئه‌و هێزانه دواتر هاوکێشه‌که یه‌کلایی ئهکاتهوهونهک چه‌مکی شۆڕش که له‌و جه‌نگه‌دا نائاماده‌یه ، ئایینده له کۆتایی جه‌نگدا بۆ ئه‌وه‌یه که چ هێزێک ئاماده‌و شاییسته‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ، یان تا چه‌ند ده‌سه‌ڵات خۆی پارچه پارچه نابێت و تیایدا وڵات به‌سه‌ر پێگه‌ی جوگرافی جیاوزادا دابه‌ش ناکات.
ئه‌وه‌ی له کوردستاندا ڕوو ئه‌دات له ساتێکدا که خۆپێشاندان نه‌یتوانی هیچ مه‌رج و مانایه‌کی شۆڕش له خۆیدا کۆبکاته‌وه‌و ببێته بزووتنه‌وه‌یه‌ک تیایدا سه‌رجه‌م یان زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌ر له دروستکردنی مێژووییه‌کی نوێ‌دا به‌شدار بێت و ئه‌و هۆشیاریه‌ی لا دروست بێت که ساتی گۆڕران و ده‌سکاری کردنی بونیادی ده‌سه‌ڵاتیی کۆمه‌ڵگه هاتووه ، وه که به ته‌واوی ئیرداه‌ی نه‌وه‌یه‌کی دوور له پیاده کردنی سیاسه‌تی هێزه ڕێکخراوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌کان و ئاراسته کردنی شه‌قام و ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان ، ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ره‌تاوه سیناریۆی هێزێک هه‌یه که به‌شێکه له‌و بزوتنه‌وه جیهانیه ئیخوانیهو ڕابهرهکانیشیان هه‌ر په‌روه‌رده‌و دروستکراوو درێژه پێدراوی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ن که خواستی پێکهێنانی دارولئیسلامی هه‌یه ، له کارکردن‌دا بووه بۆ به‌توندوتیژی گه‌یاندنی ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌رکی سه‌راو تێوه گلانی کۆهمهڵگهی کوردی تیایدا . له کاتێکدا که نه‌یتوانی کۆهمهڵگهی کوردی بکاته به‌شێک له شۆڕشێکی دروست نه‌بوو له بنه‌ڕه‌تداو بێ مه‌رجه‌کانی شۆڕش و له کاتێکدا نه‌یتوانی جه‌ماوه‌ر بکاته به‌شێک له‌و ڕووداوانه ، به گه‌یاندنی توند‌و تیژی بۆ ناو جه‌ماوه‌رو کۆمه‌ڵگه ئه‌خوازێت به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی شۆڕش جیا کاته‌وه . ئه‌م هێزه خۆی له کاتێکدا هه‌ستی به چه‌قبه‌ستنی خۆپیشنادانه‌کان و بێ هوده‌یی کردووه که له خوتبه‌ی نوێژه‌کانی هه‌ینی و گوتاره حه‌ماساوی شیعر و گۆرانیه سۆز ئامێزه‌کان زیاتر تێ نهپهڕیوهو نه جه‌ماوه‌رو نه پێگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش نه بوونه‌ته به‌شێک لێی ، وه له کاتێکدا که ئه‌م هێزه نه‌یتوانی تاکه پۆلیسێک له دسه‌ڵات هه‌ڵگه‌ڕێنێته‌وه ، هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌نێت که مه‌رجه‌کانی شۆڕش له توند‌و تیژیدا به‌ده‌ست بێنێته‌وه ، توند‌و تیژی به مانایه‌ک که ده‌سه‌ڵات بکاته جه‌للادو خۆی بکاته قوربانی ، وه جه‌نگی خۆی بکاته جه‌نگی ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر ، له‌کاتێکدا هیچ لۆژیکێک نییه که ئه‌وه‌ی پێێی ئه‌وترێ ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تی له شاری سڵیمانی که ئه‌وه یه‌کیتی نیشتمانیه تیایدا نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵات ئه‌کات ، ئاراسته‌ی ڕووداوه‌کان به شێوه‌یه‌ک به‌رێت که له توند‌و تیژیدا سیفه‌تی جه‌للاد به خۆی بدات . پێویستیش وایه یه‌کێتی هۆشیار بێت به‌وه‌و هه‌رگیز نهێڵێت پانتاییه‌کانی توند‌و تیژی به شێوه‌یه‌ک بڵاو بێته‌وه که دیمه‌نی خۆپیشاندان له گۆشه‌گیریه‌وه بکاته دیمه‌نێکی جه‌ماوه‌ری. به داخه‌وه ئیراده‌یه‌ک بێ بیر کردنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بێ هه‌ست کردن به هه‌ستی لێپرسراوێتی مێژوویی و بێ زانینی نرخی هه‌ر دڵۆپه خوێنێک که ئه‌ڕژێت خۆشبه‌ختی و سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌کانی خۆی له دروست کردنی دیمه‌نی خوێندا ئه‌بینێته‌وه له نێوان پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا که جه‌سته‌ی براکانی کوردی له ناو جه‌نگێکی بێ هوده‌دا خوێناوی ئه‌کات . تاکه لایه‌نێک له دروست کردنی دیمه‌نی خوێندا لێپرسراو نییه ، به‌ڵکو گشت کاراکته‌ره‌کان ، گشت هێزه‌کان ، گشت ئیراده شهڕانگێزیهکان ، گشت میرابۆکانی به‌رده‌رکی سه‌را له فێرکردنی نه‌وه‌ی نوێ به جه‌نگ و یه‌کدی کوشتن و گواستنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تیه‌کان بۆ ناو خوێنی ئه‌وانیش که مێژووه‌که‌ی نه‌ژیاون ، به‌رپرسیارن ، وه ڕۆژێک ئه‌ببێت له دوای خوێندنه‌وه توڕه‌و حهماساویهکانی ئه‌م ساته‌وه له خوێندنه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵانیدا دادگایی به‌شێک له‌و لێپرسراوێتیهی خۆیان بکه‌ن له له باربردنی یاخی بوونی نه‌وه‌یه‌ک که له‌م هاوارانه‌دا ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و خنکێنراوه . ئه‌وه‌ی که ئیرداه بێ هوده‌کان له خۆیانی ئه‌شارنه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه ، ئایا ئێمه قۆناغی شۆڕش ئه‌ژین ؟ ئایا له کۆتایی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه نزیک بووینه‌ته‌وه که باسی ئه‌که‌ن ؟ ئه‌گه‌ر شۆڕش پێویست بێت و قۆناغێکی ناچاری بێت بۆ گۆڕینی میژوو خوڵقاندنی ساته‌وه‌ختێکی نوێ ، ئه‌وا شۆڕش به ناچاری نرخی هه‌یه‌و بێ قوربانیش ناگهتهئهنجام و ئه‌بێت هه‌موومان تیایدا به‌شدار بین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نها له وه‌همی شۆڕشدا ئه‌ژین و ناتوانین گۆڕانێکی ڕادیکاڵی له نێو کۆی ژیانماندا بکه‌ین ، ئیدی خویناوی کردنی شه‌قام ، دیمه‌نی خوێن ، له خاچدانهوی جه‌سته‌ی یه‌کدی بۆ چ وه‌همێک جێ دێڵین، وه کێ دواتر جورئه‌تی ئه‌بێت لێپپرسراوێتی قۆناغێک له وههم و ڕشتنی ئه‌و دڵۆپه خوێنانه له ئه‌ستۆ بگرێت؟