
ره‌نگه شـێواوهکـان …. فازیل شه‌ورۆ
تـۆی په‌ژمورده ،
لهڕهنـگبهدهر ،
له چاخی هه‌زاره‌ی روحـدا ،
خـهیـامـانـه
هه‌ر خـه‌ریکی:
تووێکاری جه‌سته‌ی مه‌ی و
مووتالهعهی سۆزی نوێژی،
چه‌ند گوناحی!
ئه‌وان کوشته‌ی ڕه‌نگه‌کانن ،
تاریکی له ڕه‌نگی ئاودا
هه‌ڵده‌هێنجن،
چه‌ند گوناحن :
سحری جوانیی
ڕه‌نگه‌کانیان ،
هه‌ر له توونی
ڕه‌نگی ده‌رپێ و په‌رده‌و ئۆتۆمبیل
ده‌بینن،
چه‌ند گوناحن!
* * *
تۆ له‌سه‌ر به‌رماڵی حه‌قدا ،
هێنده بڵند
ده‌سته‌کانت ههڵبرێوه ،
نه‌ختێکی ماوه بگاته
عه‌رشی خودا ،
له‌سه‌ر حه‌قدا ،
چه‌ند غه‌داری!
ئه‌وان له خومخانه‌ی خوێنا
له پێناوی عه‌رشی خۆیان ،
بۆ هه‌ر ژنه چنارێکی ئه‌م وڵاته
چه‌ند ده‌سته کراس و که‌وایان
له خومناوه…،
چه‌ند غه‌دارن!
* * *
تۆ گوڵاوه دزراوه‌کان،
به گوڵه‌کان ده‌ده‌یته‌وه،
تیشکه ڕژاوه‌کانی خۆر
بۆ چاوکزان ده‌به‌یته‌وه،
ماچی لێوه تۆراوه‌کان
به‌یه‌کتر شاد ده‌که‌یته‌وه،
چه‌ند جه‌ربه‌زه‌ی!
ئه‌وان بۆ په‌رداخێک باده ،
چاوی ڕه‌زه‌کان کوێر ده‌که‌ن،
بۆ باوه‌شی جووته مه‌مکێکی خۆفرۆش
خۆر له ئاسماندا ده‌رده‌که‌ن ،
خۆ بزانن په‌پوله‌یه‌ک،
خونچهێکی ماچکردوه
هه‌رچی لێو هه‌یه له‌دونیا
به‌به‌ر چهقۆیانی ده‌ده‌ن،
چه‌ند جه‌ربه‌زه‌ن!
ئه‌سته‌نبۆڵ
20 / 4 / 2011