ژمارە 11ی لومۆند دیپلۆماتیک بخوێنەوە
دوا ژمارەی لومۆند دیپلۆماتیک، ژمارە 11 ، بە قەبارە و ناوەڕۆكێکی نایابەوە لە پانزەی نیسان (ئەپریل) ەوە بڵاوبۆتەوە. ئەم ژمارەیە ئەم وتارانەی لەخۆگرتووە:
تەڵەکانی جەنگ: راپەڕینی عەرەبی و دژواریی رەوشی لیبیا: سێرژ حەلیمی
“ئەگەر بمری دەتکوژم”: کۆمیدیایەکی رەشی کوردان لە سالۆنەکانی سینەمای فەڕەنسادا؛ نەزەند بەگیخانی
ئاییندەی کەرکووک لە ئەجێندا دژەکاندا: فەرید ئەسەسەرد
ماڵی ژاپۆن درزی تێدەکەوێ: هاری هارووتونیان
نوێبوونەوەی فێمینیزم لە باشوور: کامیی سارێ
لە مەغریب مەلیک هاتە گۆ: ئینیاس دال
رەواق: رانانی کتێبی تورک لە بولگارستان و کورد لە تورکیا؛ دلاوەر قەرەداغی
ئەکادیمیا: ئەحمەدی مەلا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جۆش دەدات: جۆرج قورم
حەرامکردنی خۆشەویستی لە زانکۆکانی کوردستاندا: نەوزاد جەمال
راپەڕینی لیبیا لە دژی بەدەویکراسی و سەرکردەکەی: رەشید خیشانا
لە بەنەتەوەییکردنی پێترۆلەوە بۆ گەڕانەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان: ژان پیێر سێرێنی
تورکیا و ئەفریقا: دەسەڵاتی نەرم و بازاڕێکی نوێ: ئالان ڤیکی
نووسەرێک و وڵاتێک: لە ژوورێکی گلاسگۆوە: جێمس کیلمان
ئەمانە و چەند وتارێکی تریش. لومۆند دیپلۆماتیک لە کۆشکەکانی رۆژنامەفرۆشی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەستدەکەوێت. هەروەها هەفتەیەک دوای بڵاوبوونەوەی، دەتوانن هەندێک لە وتارەکان لە ماڵپەڕی لومۆند دیپلۆماتیک بخوێننەوە:
http://www.monde-diplomatique-kurde.com/news.php
بۆ ئابونەی لومۆند دیپلۆماتیک (بۆ دەرەوە و ناوەوەی کوردستان)، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەی تەلەفۆنەوە بکەن:
009647504885696