چه‌ند ئایه‌تێك له سووڕه‌تی چه‌قۆ
ئه‌وا ئێمه بووین
چه‌قۆمان نازڵ كرد و
سووڕه‌تی داس
ئه‌وا ئێمه بووین
خوێنمان به‌چه‌قۆ به‌خشی
سه‌رمان به‌خشی به‌داس
سوێند بێ به چه‌قۆ و ئه‌و شتانه‌ی ده‌یبڕێت
ئه‌وا ئێمه بووین
چه‌قۆمان به ئیبراهیم فرۆشت و
خوێنی ئیسماعیلمان لێ كڕی.
ئه‌ی خه‌ڵكینه
ئێمه بووین
چه‌قۆمان بۆ سه‌ر سێ‌و نازڵ كرد
سنگی گه‌نمان به‌داس هه‌ڵدڕی
ئێمه بووین رێواسمان كرده ده‌سته‌ی خوشكی چه‌قۆ
خوێنمان كرد به هاورێی گیانی به گیانی داس .
ئه‌ی خه‌ڵكینه
ئێوه هه‌مووتان ناوتان چه‌قۆیه
هه‌موو نازناوتان داسه
ئێوه هه‌مووی چه‌قۆپه‌ره‌ستن
هه‌موو له‌خێڵی چه‌قۆ و داسن
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بڕواتان نییه به
ره‌وابوونی خوێن و مه‌شرووعییه‌تی چه‌قۆ و شمشێر
بۆتان نییه
جگه‌له‌چه‌قۆ سوێند به هیچی تر بخۆن
بۆتان نییه جگه‌له‌گه‌ڵ داس له‌گه‌ڵ هیچی تر جووت بن
هه‌رگیز بۆتان نییه
جگه له رووباری خوێندا نه‌بێ مه‌لێ بكه‌ن.
فه‌رزه له‌سه‌رتان هه‌مووتان له‌سه‌رلێواری چه‌قۆ پیاسه كه‌ن.
ئه‌ی خه‌ڵكینه
ئه‌ی گه‌لی چه‌قۆ په‌ره‌ست
فه‌رزه له‌سه‌رتان هه‌موو سوژده به‌رن بۆ چه‌قۆ و
ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یبڕێت.
ئه‌وانه‌ی ملكه‌چی چه‌قۆ نه‌بن
هه‌ربه‌رنه‌فره‌تی چه‌قۆ ده‌كه‌ون.
چه‌قۆ هه‌رچه‌قۆیه
چ كول بێت
چ تیژ بێت
ئێمه بۆ هه‌ر كه‌سێك چه‌قۆیه‌كمان ناردووه!!!
ئێمه فه‌رمانمان دا به چه‌قۆ
ده‌ست و قاچی هه‌رچی كتێبه بیبڕن
گوێی هه‌رچی گۆرانییه كه‌ڕ كه‌ن
چاوی ئاو و كانی كوێر كه‌ن
مه‌مكی هه‌رچی جوانییه ببڕن
زمانی هه‌رچی عه‌شقه ئه‌نجن ئه‌نجن كه‌ن.
ئێمه فه‌رمانمان دا
بۆ برینی ملی هه‌رچی وشه‌ی ناسكه
بۆ برینی هه‌رچی له ئاسك ناسكتره
بۆ هه‌ڵدڕینی سنگی ئاو و ئاوێنه
بۆ ونجر ونجركردنی هه‌رچی گوڵه گه‌نمه!!!!
ئێمه فه‌رمانمان دا
هه‌موو به زمانی چه‌قۆ بدوێن
هه‌موو به شێوه‌ی داس سه‌ما كه‌ن.!!!
ئێمه نه‌فره‌تمان كرد له ئاو
تا ئێوه خوێن بنۆشن
نه‌فره‌تمان كرد له شه‌راب
تا ئێوه خوێن بنۆشن.
ئێمه فه‌رمانمان دا به خوێن
سوژده ببات بۆ
چه‌قۆ
بۆ داس
بۆ شمشێر.
ئه‌ی خه‌ڵكینه
چه‌قۆ چ پان بێت و چ باریك
چ كول بێت و چ تیژ
چ كورت بێت و چ درێژ
هه‌ر چه‌قۆیه.
ئێمه بۆ هه‌ر كه‌سێك چه‌قۆیه‌كمان ناردووه به خه‌ڵات.
ئه‌ی خه‌ڵكینه
هه‌موو عومه‌رێك عومه‌ر نییه
هه‌موو شارێك شار نییه
هه‌تا كله سه‌رێك هه‌بێت
هه‌تا دلۆپێك خوێن هه‌بێت
چه‌قۆ هه‌ر هه‌یه
چ له باكور بێت چ له باشوور
چ له رۆژهه‌ڵات بێت چ له رۆژئاوا.
ئه‌ی خه‌ڵكینه
بۆ ئه‌وه‌ی له كۆڵ عه‌شق ببنه‌وه
هه‌موو رۆژێ سێ جار په‌نابه‌رنه به‌ر چه‌قۆ
رۆژانه هه‌زاران سڵاوات لێ ده‌ن له دیداری چه‌قۆ
رۆژانه هه‌زاران نه‌فره‌ت بكه‌ن
له گومان
له له‌ززه‌ت
له عه‌شق
ئێمه بۆ هه‌ر یه‌ك له ئێوه چه‌قۆیه‌كمان ناردووه.
ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری چه‌قۆ
ئێمه دراوسێی چه‌قۆ بووین
هه‌میشه میوانی خوێن بووین
له خوێندا نووستین
له خوێندا جووت بووین
له خوێندا شه‌یتانی بووین
له خوێندا له‌گه‌ڵ هه‌رمێ ده‌سته‌ملان بووین
له‌خوێندا له‌گه‌ڵ كچی دراوسێ چاوشاركێمان كرد.
له‌گه‌ڵ چه‌قۆ شان به شانی گۆرانی پیاسه‌مان كرد.
له‌گه‌ڵ چه‌قۆ جگه‌ره‌مان به با كرد
له‌گه‌ڵ چه‌قۆ شه‌رابی خوێنمان نۆشی
له‌گه‌ڵ چه‌قۆ رۆمانی نه‌فره‌تمان خوێندنه‌وه
ئه‌ی خالقی چه‌قۆ و داس
ئێمه هاوشاری چه‌قۆ بووین
ئێمه له كونی چه‌قۆوه سه‌یری ئاوێنه‌مان كرد.
ئێمه به چه‌قۆ زاری شیعرمان كردووه
ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ چه‌قۆ یه‌ك ماڵ بووین.
ئێمه به چه‌قۆ خه‌ونی په‌پوله‌مان ته‌عبیركرده‌وه.
به‌چه‌قۆ فرمێسكی چاوی بێوه‌ژنمان سڕی
به‌چه‌قۆ چاوی حه‌سره‌تمان ڕشت
به‌چه‌قۆ ناوكی له‌ززه‌تمان بڕی
به‌چه‌قۆ ته‌وقه‌مان كرد
به‌چه‌قۆش ماڵئاواییمان كرد
به‌چه‌قۆ رۆژوومان گرت
به‌چه‌قۆش رۆژوومان شكاند
به‌چه‌قۆ ئه‌لفوبێمان نووسی
له‌سه‌رچه‌قۆ ته‌رمی خۆمان ناشت
چه‌قۆمان له مل كرد
چه‌قۆمان له‌گوێ كرد
چه‌قۆمان له په‌نجه كرد
هه‌میشه ده‌مان له‌ناو ده‌می چه‌قۆ دابوو
له‌گه‌ڵ چه‌قۆدا جووت بووین
به‌خوێن غوسڵمان ده‌ركرد
به‌چه‌قۆ له‌شمان پیس بوو
به‌چه‌قۆ ئاومان دابه‌شكرد
جوگرافیامان دابه‌شكرد
خوێنمان دابه‌شكرد
به‌چه‌قۆ نووسیمان ژیان
به‌چه‌قۆ نووسیمان ژان
به‌چه‌قۆ نووسیمان ژن
ئێمه به‌چه‌قۆ مكیاژمان كرد
به‌چه‌قۆ پرچمان شانه كرد
ئێمه به چه‌قۆ ژنمان نه‌وازش كرد
به چه‌قۆ سازشمان كرد
به‌چه‌قۆ گۆش كراین
به‌چه‌قۆ داره‌داره‌مان كرد
به‌چه‌قۆ باڵق بووین
به‌چه‌قۆ نوێژمان كرد
به‌چه‌قۆش تۆبه‌مان كرد له‌سه‌ر به‌رماڵی خوێن
به‌چه‌قۆ سه‌رخۆش بووین
هه‌ر ئێمه بووین
له‌چه‌قۆ ملوانه‌كه‌مان دروست كرد
به‌چه‌قۆ شه‌ره‌فمان به كوڕ به‌خشی
به‌چه‌قۆش له‌ززه‌تمان له كچ سه‌ندنه‌وه
به‌چه‌قۆ خۆمان داپۆشی
به‌چه‌قۆ پاكیزه‌ییمان له ژن سه‌ندنه‌وه
به‌چه‌قۆ رووت بووینه‌وه
به‌چه‌قۆ پۆشته بووینه‌وه
به چه‌قۆ نانمان دابه‌ش كرد
به‌چه‌قۆبرسێتیمان دابه‌ش كرد
به‌چه‌قۆ لایه‌لایه‌مان كرد
به‌چه‌قۆ خه‌وتین
به‌چه‌قۆ خه‌ونمان بینی
به‌چه‌قۆ عاشق بووین
به‌چه‌قۆش دابڕاین
ئێمه له ده‌ستی چه‌قۆدا هه‌ڵپه‌رین
له‌گه‌ڵ چه‌قۆدا چووینه په‌رده‌وه
ئێمه شیعری چه‌قۆمان له‌به‌ركرد
كڵاوی چه‌قۆمان له‌سه‌ر كرد
ئێمه له ژێر پێخه‌فی چه‌قۆدا
یه‌كترمان راموسی
ئێمه به چه‌قۆ ده‌نگمان ره‌نگ كرد
به چه‌قۆ سپی مان كرد به ڕه‌ش
ره‌شمان كرد به سپی
شه‌ومان كرد به رۆژ
رۆژمان كرد به شه‌و
ئێمه به چه‌قۆ هه‌مووشتمان ره‌نگ كرد
خه‌یاڵمان ره‌نگ كرد
عه‌شقمان ره‌نگ كرد
سیاسه‌تمان ره‌نگ كرد
بارانمان ره‌نگ كرد
ئێمه له‌سایه‌ی سه‌ری چه‌قۆوه
بۆنی نه‌فره‌ت و یه‌قین و خوێنمان گرت.
له‌سایه‌ی سه‌ری چه‌قۆوه
نه‌فره‌تمان له باران و گوڵ و بۆن كرد.
له‌سایه‌ی سه‌ری چه‌قۆوه
بزه‌مان ون كرد
گۆرانیمان ون كرد
شیعرمان ون كرد
گریانمان ده‌ستكه‌وت
حه‌سره‌تمان پێبه‌خشرا
له‌م شه‌وانه‌دا ده‌سته برایه‌كی چه‌قۆم
پێی وتم:
ئه‌گه‌ر مردم تۆ چاوی هه‌رچی چه‌قۆیه
به ئاو مه‌مشۆن
من كه به خوێن غوسڵ دراوم
له ژێرخاكا مه‌منێژن
من كه له ناو پێستا حه‌شاردراوم
چه‌قۆیه‌كی تر كه زۆر هاوڕێمه و
ماڵه‌كه‌یان له‌پشت ماڵی خۆمانه‌وه‌یه
پێی وتم: تۆ گیانی هه‌رچی چه‌قۆیه
من فه‌رامۆش مه‌كه‌ن
ئێمه هه‌موومان به چه‌ند پشت ده‌چینه‌وه سه‌ر چه‌قۆكانی شاری زه‌نجان
ئه‌وانیش به چه‌ند پشت ده‌چنه‌وه سه‌ر خێڵی شمشێر
له دووڕگه‌ی خوێن نۆشان .
ئێمه چه‌قۆ نه‌بووین
كردیانین به چه‌قۆ
كردیانین به داس
كردیانین به شمشێر.
جه‌واد حه‌یده‌ری