مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاره … سیروان ره‌حیم
یه‌كێك له گوناهه گه‌وره و گرانه‌كان به فیڕۆدانی پاره‌یه. كاتێك مرۆڤ پاره‌ی هه‌بێـت، دیاره به بڕی زۆر، و مامه‌ڵه نه‌زانین له‌ته‌ك پاره‌دا ده‌بێت به سه‌رچاوه‌ی نه‌گبه‌تی. به كاره‌ساتی گه‌وره كۆتایی پێدێت. مامه‌ڵه‌ی پاره له ئاستی سیاسی‌دا، كۆمه‌ڵه‌ی دیكتاتۆرمان پێشان ده‌دات كه نمونه‌یان كه‌م نین كاتێك نه‌یتوانی مامه‌ڵه‌ی ژیرانه له‌گه‌ڵ پاره بكه‌ن و خۆیان و هاووڵاتیانیان به‌ره‌و خه‌ره‌ندی ترسناك خه‌ڵخزاند. سه‌دام حوسێن یه‌كێك له‌و دیكتاتۆرانه بوو، دیكتاتۆرێك نه‌ك هه‌ر مرۆڤی له‌ناو ده‌برد، به‌ڵكو نه‌یده‌زانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاره‌یشدا بكات. ئه‌و به جۆرێكی زۆر ترسناك گه‌مه‌ی به سه‌رمایه‌ی وڵات ده‌كرد.
بێگومان مامه‌ڵه‌ی ناشایستانه له‌گه‌ڵ پاره به‌ڵاهێنه. ئیتر له هه‌ر ئاستێكدا بێت. ناجۆری مامه‌ڵه‌كردنه‌كه مه‌رج نییه هه‌ر له سه‌رۆكی وه‌ڵاتێكه‌وه یان ده‌سه‌ڵاتدارێكی ملهوڕه‌وه بێت، نا، له لایه‌ن باوكێكی دڵڕه‌قه‌وه یان ئه‌ندامێكی خێزان كاتێك گه‌مه‌ی نابه‌رپرسانه به پاره ده‌كرێت ژیان و داهاتووی ته‌واوی كه‌سه‌كانی تری ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌وێـته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌ڵاتی ئێمه كه ساڵانێك به قه‌یرانی ترسناك و ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوری سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه، ده‌بوو ده‌رزی گه‌وره له‌و ئه‌زمونه تاڵانه وه‌ربگرین. كه‌چی وا چه‌ند ساڵاێكه له هه‌مان وه‌ڵات، وه‌ڵاتی ئێمه، هه‌ندێ ده‌وڵه‌مه‌ند په‌یدا بوون، به راستی نازانن هه‌ڵسوكه‌وت له‌ته‌ك پاره و مامه‌ڵه به پاره‌وه بكه‌ن. ئه‌مانه پاره‌یه‌كی زۆریان هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكه‌ن و چۆن سودی لێ ببینن. ئه‌و كه‌سانه له بری ئه‌وه‌ی به پاره‌كانیان پشتگیری پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی نیشتمان بكه‌ن، له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزی پاره‌یه بۆ خۆَپێگه‌یاندن و خۆفێركردن ته‌رخان بكه‌ن، یان یارمه‌تی كه‌سانی نه‌خۆش و گیرۆده بده‌ن، یاخود ئه‌و سه‌رمایه‌ی خۆیان بكه‌ن به هۆیه‌ك بۆ گه‌ڕان و بینینی دونیا و ئه‌زموونی جوان بهێننه وه‌ڵاته‌كه‌وه، كه‌چی به رۆژی نیوه‌ڕۆ گڕ له سه‌رمایه و پاره‌ی خۆیان به‌رده‌ده‌ن و كه‌سیش نییه پێیان بڵێت “راوه‌ستن!”. راوه‌ستن ئێوه به‌و كاره‌تان به‌شێك له وزه‌ی هه‌موومان به فێڕۆ ده‌ده‌ن.
كه‌س نییه به‌و ده‌وڵه‌مه‌نده نه‌دیتانه بڵێت: “وه‌ها نابێت و ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی ده‌یكه‌ن گڕ به‌ردانه له خه‌رمان!”.
دیارده‌یه‌كی دزێو كه ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی وه‌ڵاتی ئێمه كردویانه به پیشه ئه‌وه‌یه، خانووی گران به‌ها ده‌كڕن، ته‌ختی ده‌كه‌ن و سه‌رله‌نوێ بنیاتی ده‌نێنه‌وه. ئه‌و كاره‌یان مایه‌ی غه‌مگینییه‌كی به ئازاره. بێ ئه‌وه‌ی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شار رێ‌یان لێبگرێت، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك غه‌می ئه‌و شێواندنه ترسناكه‌ی شاره‌كانمان بخوات. بێ ئه‌وه‌ی كه‌س به ته‌نگ مێژووی شار و گه‌شه‌ی ئاوه‌دانییه‌وه بێـت.
له شاری كۆڵن(ئه‌ڵه‌مانیا) ریزه باڵه‌خانه‌یه‌كی كۆنی داڕوخاو هه‌بوون. پاشماوه‌ی به‌ر له شه‌ڕی جیهانی دووه‌م بوون. پاش شه‌ڕ چه‌ند جارێك ده‌ستی چاككردنی تێوه‌ردراوه. پاشان ساڵانێك بووه به باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرك. ریزێك خانووی سه‌ر رووباری راین بوون. چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته ئه‌و خانوگه‌له بێ ئه‌وه‌ی بڕوخێندرێن، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت نوژه‌ن كرانه‌وه و كران به یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون. ئێسته ئه‌و ماڵانه له ماڵه هه‌ره به‌رچاو و پڕخواسته‌كانی شاره‌كه‌ن. ئه‌و ماڵه كۆنانه، نه‌ك ته‌خت نه‌كران، به‌ڵكو بێ ئه‌وه‌ی دیوارێكیان لێ كاول بكرێت نوژه‌ن كرانه‌وه.
كه‌چی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ ئه‌زموون و دنیانه‌دیته‌ی ئێمه ده‌ستی داوه‌ته خانوو كڕین و ته‌ختكردنی.
جیاوازی له نێوان ئه‌و دوو نمونه‌یه‌دا په‌یوه‌ندی به ئاستی مامه‌ڵه‌كردن و لێزانینی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پاره و سه‌رمایه‌داریدا هه‌س. ئاخر كاتێك وزه و هێزی پاره له لایه‌ن كه‌سانی به ئاوه‌ز و به ئاگاوه كۆنترۆڵ نه‌كرێت، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ببێت به سه‌رچاوه‌ی كاره‌سات. كاره‌ساتی دڵته‌زێن.
نمونه‌ی ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنانه‌ی وه‌ڵاتی ئێمه كه‌م نین كه له نه‌زانین و مامه‌ڵه‌ی به‌ده‌وه له‌گه‌ڵ پاره سه‌رچاوه ده‌گرن.
گێرهارد ئوله‌نبروك (1929ڤئه‌ڵه‌مانیا)، پسپۆرێكی بواری بزیشكییه، جوانی گوتووه:
مرۆڤ به زۆری ناڕه‌وایانه ئه‌وه ده‌بینیت، كه مرۆڤگه‌لێك كا له سه‌ریان دایه، كه‌چی وه‌كو كا-یش پاره‌یان له به‌رده‌ست دایه.
21.4.2011