جۆن لوك و بنه‌مای لێبورده‌یی
جۆن لوك به‌یه‌كێك له هێماكانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئینگلته‌رای سه‌ده‌ی 17 له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ ,كاركردنیشی له شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی سیاسی و وه‌ستان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆك و ره‌هه‌نده‌كانی هه‌رگیز له رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه گه‌وره‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌دوور نه‌بووه . چونكه گه‌واهیده‌رێكی ئاشكرا بووه له‌سه‌ر ئه‌و ململانێ یه تونده‌ی كه ئه‌و كاته له نێوان ده‌سته‌ڵاتی یاسادانان واته په‌رله‌مان له‌لایه‌ك و ده‌سته‌ڵاتی راپه‌راندن كه خودی پاشا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد له‌لایه‌كی تردا هه‌بوو . پاشان سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوه‌خۆی ئینگلته‌را كه‌له ساڵی 1640 دا به‌رپابوو . وه‌په‌ره‌سه‌ندنی رووداوه‌كان تا به‌له سێداره‌دانی پادشا له‌ساڵی 1649 و راگه‌یاندنی كۆماری راده‌گا .
هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌كان جارێكی تر پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه‌و له‌ساڵی 1660 رێز‌و به‌ها بۆ پادشایه‌تی گه‌ڕێندرایه‌وه. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش كێشه‌یه‌كی یاسایی تایبه‌ت به دیاریكردنی یاسا ده‌ستووریه‌كان هێنرایه‌وه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه . كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه ده‌سته‌ڵاتی سیاسی پیاده ده‌كراو ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی به جێ ده‌گه‌یاند .ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌سایه‌ی بار‌و دۆخێكی دژوار‌دا مه‌شروعیه‌تێكی تایبه‌تی پێدرا , كاتێك كه كۆمه‌ڵه ئاینیه‌كان بڵاو بوونه‌وه‌و ده‌قه ئاینیه‌كانیان به‌رووی یاسا مرۆیی واته دونیاییه‌كاندت به‌رز ده‌كرده‌وه ,ئه‌مه‌ش گرفتی په‌یوه‌ندی ئاین به سیاسه‌تی به‌ته‌واوی خسته روو , هه‌روه‌ك ئاماژه‌شمان پێكرد كه‌وا جۆن لوك كه‌وتبووه نێو رووداوه سیاسیه‌كانه‌وه. به‌ڵكو چه‌ندین پۆستی سیاسی گرینگیشی وه‌رگرت .هه‌روه‌ها چووه ناو حیزبی لیبرالی _ نهێنی و ناوێكی خوازراوی بۆ خۆی دانا. له‌ترسی راوه‌دوونان و چه‌وساندنه‌وه‌ش په‌نای برده به‌ر وڵاتێكی تر. به‌مه‌ش زۆر به‌وردی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی واقیعی سیاسی‌دا ژیا‌و پاشان هه‌ستی كرد پێویسته له گۆشه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیه‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی سیاسی بكۆڵدرێته‌وه ,تیۆره سیاسیه‌كه‌ی ئه‌ویش ده‌چێته چوار چێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌كانی هاو به‌ندی كۆمه‌ڵا یه‌تیه‌وه . چونكه ئه‌و پێی وایه خه‌ڵك سه‌ره‌تا له حاڵه تێكی سرشتیدا ژیاون . نه‌یاسا هه‌بووه نه‌ده‌ستوور ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كا به‌ره‌و دامه‌زراندنی حالچه‌تێكی مه‌ده‌نیدا بچن . كه پێویسته ته‌نها به پێی یاساكانه‌وه رێك بخرێ . به‌مه‌ش شوێنی خۆی له ریزی كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سووفی تردا ده‌گرێ كه‌ناوی فه‌یله‌سووفه‌كانی هاو به‌ندی كۆمه‌ڵا یه‌تیان لێ نراوه وه‌كو رۆسۆ.هۆبس , سپینۆزا. به‌بانگه‌شه كردنیشی بۆ ده‌ست گرتن به هاو به‌ندی كۆمه‌ڵا یه‌تی پێگه‌یه‌كی دژ به موڵكداریه‌تی ره‌های هه‌ڵبژارد . چونكه مافی ئه‌وه‌ی به میلله‌ت ده‌دا ئه‌گه‌ر بخوازێ فه‌رمانڕه‌واكان له‌سه‌ر ته‌خت لاببا . وه وا له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كا ببێته ده‌سته‌ڵاتێكی هاو سه‌نگی كۆمه‌ڵگای سیاسی واته ( ده‌سته‌ڵاتی سیاسی) . ناوبراو ده‌سته‌ڵاتی یاساكان و ده‌سته‌ڵاتی ئه‌خلاق به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. چونكه تاك به‌هۆی یاساكانه وه ناكه‌وێته ژێر باری هاو به‌ندیه‌كه‌وه به‌ڵكو به‌هۆی دڵنیایی ئه‌خلاقیشه‌وه . هه‌روه‌ها ئه‌و پێی وانی یه جیا كردنه‌وه‌ی نێوان ده‌سته‌ڵاته‌كان ببێته تاكه زامنی دارشتنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی ژیانی سیاسی . به‌ڵكو پێویسته بنه‌مای لێبورده‌ییش بۆ ئه‌م كاره زیاد بكرێ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێی وایه جیا كردنه‌وه‌ی ئاین له سیاسه‌ت شتێكه نابێ دوودڵی لێ بكرێ . ئه‌مه‌شی له‌په‌یامه‌كه‌ی له‌باره‌ی لێبوورده‌ییدا ده‌رده‌كه‌وێ . چونكه زۆر له كێشه سیاسیه‌كانی بۆ ئه‌و ده‌مار گرژیه ده‌گه‌ڕانده‌وه كه‌له تێكه‌ڵاوی به‌رچاوی ئاین و سیاسه‌تدا به‌رپا ده‌بوون , پاشان نه‌بوونی لێبوورده‌یی . له‌به‌ر ئه‌وه ناو براو له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دا بوو كه ده‌یگوت با هه‌ركه‌سێك رێگای به‌ره‌و ئاسمانی خۆی به ئازادی هه‌ڵبژێرێ . چونكه ناكۆكی مه‌زهه‌بی جیا بوونه‌وه‌و دابه‌ش بوونی كۆمه‌ڵگا و پاشان له‌ناو چوونی به‌دوادادێ .
له كتێبه‌كه‌یدا په‌یامێك له لێبوورده‌یی . سیفه‌تی فه‌رمانده‌ی ره‌ها له فه‌رمانڕه‌وا ده‌ستێنێته‌وه . به‌ڵكو ده‌سته‌ڵاته‌كانی سنووردار ده‌كا و دیاریان ده‌كا .