
زیگمونت باومان Zygmunt Bauman
زیگمونت باومان ،له 19 ی نۆڤه‌مبه‌ری 1925 له پۆله‌ندا له دایکبووه.کۆمه‌ڵناسێکی پۆله‌ندی ــ جووله‌که‌یه.کارا وه‌ک فه‌یله‌سووفێک له زانکۆکانی وارشۆ،ته‌ل ئه‌بیب و لیدز. ژیانی هه‌وسه‌ری پێکهێناوه له‌گه‌ڵ جانینا باومان،نووسه‌ری کازیوه‌ی زستان و چه‌ند کتێبێکی دیکه. زیگمونت باومان نووسه‌ری چه‌ندین کاری زۆری کۆمه‌ڵناسی ــ فه‌لسه‌فییه، له‌وانه (دڵناته‌بایی و مۆدێرنیتی،ره‌وشتی پۆست‌مۆدێرن،گه‌ڕان به‌دوای رامیاریدا،پڕووشک و پارچه، مۆدێرنیتی شل،ژیانی به‌فیڕۆچوو،ئێمه له پۆست‌مۆدێرن بێزارین،کۆمه‌ڵگه له‌ژێر گه‌مارۆدا،کۆمه‌ڵگه‌ی تاکگه‌راکراو،ئه‌وروپا ــ بزێوییه‌کی به‌رده‌وام،کار،به‌کاربردن و هه‌ژاری نوێ،ژیانی شل،ئه‌وینداری شل،یاساڕێژه‌ران و وه‌رگێڕکاران،ناسنامه ،ئازادی، کۆمه‌ڵگه) و زۆری دیکه‌ش. شاکاری باومان بریتی بوو له (ئاوشڤیتزو کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ) که دوای ده‌رچوونی 1989 مشتومڕێکی زۆری نایه‌وه.له‌وێدا تێزێک پێشکه‌ش ده‌کات که هۆکاری کۆمه‌ڵکوژیه‌که له چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌چوونی کۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرندایه، ئه‌مه (لادانێکی به‌دکارانه) نه‌بوو به‌ڵکو ئاکامی چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی بێڕه‌وشتیه له‌لایه‌ن مۆدێرنیتیه‌وه هه‌روه‌ها زیادباوه‌ڕی به ژیرمه‌ندی و ژمێریاری. یه‌ک له تێزه سه‌ره‌کیه‌کانی باومان ئه‌مه‌یه که ته‌مه‌نی مۆدێرنیتی رووه‌و کۆتایه‌و شتێکی دیکه به‌ڕێوه‌یه.کاره کۆنه‌کانی شتێک بوون له پۆستمۆدێرنیتی،نوێکانی پێیده‌ووترێت (مۆدێرنیتی شل)، مۆدێرنیتیه‌ک که ئه‌وه‌نده دوور هاتووه ئیدی له‌خۆی ناچێت،به‌ڵام هێشتا پۆست‌مۆدێرن نییه.کاکڵی ئه‌م مۆدێرنیته شله ئه‌مه‌یه که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه که بتوانێت به‌ته‌نیا جیهان بگۆڕێت.هه‌موو دامه‌زراوه‌کان،تاکه‌کان و حکو‌مه‌ته‌کان له‌هه‌ڵو‌ێستێکدان که قه‌باره‌ی هه‌ریه‌کێکیان بۆ ئه‌وانی دیکه یان نه‌زانراوه یان کۆنترۆلی تێوه‌گلاوان به‌ده‌ره ــ یان ،که باوترینیشه،هه‌ردووکیان. بابه‌تێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کی لای باومان به تاکگه‌راکردنی ئه‌واشتانه‌یه که له بنچینه‌دا کێشه‌ی گشتن.بۆ نموونه بێ‌کاری بونیادبه‌ند وه‌ک شتێک نابینرێت که ده‌ره‌کیانه تووشی تاک ده‌بێت ،به‌ڵکو وه‌کوشتێک که تاکه‌که بۆخۆی تووشی خۆی کردبێت به‌هۆی ته‌مبه‌ڵی/گه‌مژه‌یی/ لێنه‌هاتوویی/هتد.له(کار،به‌کاربردن وهه‌ژاری نوێ، 1999) ئاماژه به‌م دیارده‌یه ده‌کات له‌میان رۆشناندنی سه‌ره‌تا چۆن ره‌وشته‌کاری په‌یدابوو له‌سۆنگه‌ی سه‌ده‌گۆڕی رابردوو، له‌پاشان ئاماژه‌ده‌کات چۆن کۆمه‌ڵگه ئێستا رژده له کارکردنه‌وه بۆ به‌کاربردن.له‌پاشان ئه‌و ئه‌م دوو فاکته‌ره ده‌لکێنێ به رۆبۆتاندنی به‌رده‌وامهه‌ڵکشاوی کاری نه‌ریتانه ، که بێ‌کاری زیاتر و زیاتر به‌دیدێنێت چوونکه ته‌کنۆلۆگی پێشکه‌وتنی نوێتر به‌ده‌ستدێنێت.ئه‌م ناچار‌بێکارانه په‌نجه‌پێشانده‌سرێن و به‌م و به‌و ناوده‌بردرێن ، له‌وانه گرنگترین گله‌یی که ئاراسته‌یان ده‌کرێت ئه‌مه‌یه که هه‌ڵه‌ی خۆیانه.له‌م خاڵه‌وه ئه‌وانه‌ی که هێشتا کاریان ماوه پاساون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ بێکاره‌کان، چونکه ئه‌مه هه‌ڵه‌ی بێکاره‌کان خۆیانه که بێکارن. له‌ره‌وشتی پۆست‌مۆدێرن(1995) تانوپۆی ره‌وشتێک ده‌کێشێت که دامه‌زراوه له‌سه‌ر گریمانه‌یه‌ک که هه‌ر ره‌فتارێک پاشهاتی هه‌یه که ئه‌سته‌مه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌پێیهه‌ڵده‌ستێت پێشبینیبکات :ئه‌م پاشهاتانه ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه یه‌خه‌ی بکه‌ره‌که‌ش نه‌گرنه‌وه .له‌وانه‌یه پاشهاته‌کان نه‌بینراویش بن، بۆ نموونه له‌حاڵه‌تی گه‌رمداگه‌ڕانی زه‌وی.به‌کارهێنانی سه‌یاره بۆ چوونه سه‌رکارو گه‌ڕانه‌وه نموونه‌یه‌که بۆ ئه‌مه.خودی کرداره‌که که تاکه مرۆڤێک له‌پشت سوکان داده‌نیشێت وله‌خاڵی A بۆ خاڵی B لێده‌خوڕێت له‌وانه‌یه هۆکاری راسته‌وخۆ نه‌بێت بۆ گه‌رمتربوونی پلانێته‌که‌مان: به‌ڵام که‌ڵه‌که بوونی کاریگه‌ری که له‌لایه‌ن زۆر له تاکه‌کانه‌وه ده‌کرێت هۆکاری ئه‌مه‌یه.
واتای ئه‌مه ئه‌وه‌یه که که‌مبوونه‌وه‌ی خووی کۆن به‌س نییه،چونکه زۆربه‌یان له‌سه‌ر ئه‌مه دامه‌زراون که خه‌ڵک چۆن ره‌فتار بکه‌ن له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی دیکه و دیارده‌کان که رۆژانه له‌ژیانی یه‌کێکدا قوتده‌بنه‌وه . (ره‌وشتی پۆست‌مۆدێرن) هه‌وڵێکه تا زه‌مینه‌یه‌ک دابڕێژێت بۆ ره‌وشت به‌ده‌ر له تیاژیانه ده‌ستبه‌جێکانی تاک له جیهاندا،که ره‌چاوی ئه‌مه ده‌کات که ئێمه نازانین به‌راستی چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر شتێک بکه‌ین یا نه‌یکه‌ین، یان بزانین که کێ،له‌کوێ و چۆن یه‌کێک تووشده‌بێت به شتێک که رووده‌دات به‌هۆی کارێک که ئێمه ده‌یکه‌ین. جێی خۆیه‌تی لێره ئاماژه بکه‌ین که هێندێکی زۆر له‌م به‌شه کۆتاییه وه‌رگیراوه له کتێبی (مه‌ترسیه‌کۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه‌یه به‌ره‌و مۆدێرنیتیه‌کی نوێ)له‌لایه‌ن ئۆڵریش بێک.
سه‌رچاوه
http://sv.wikipedia.org/wiki/Zygmunt_Bauman