
ئه‌نفالی چوار وه‌ك خۆی
ئه‌نفال سومبولی مێژووی هاوچه‌رخ و بگره دێرینی كورده , ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چڕ بوونه‌وه‌ی مه‌رگی فیزیكی و له گۆڕنانی زمان و كولتوری نه‌ته‌وه‌یه له ته‌واوی مێژوودا , ئه‌و مێژوه‌ی به درێژایی بوونی سته‌مكارانه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌یان له‌ناو ده‌دا , زۆر گرنگه چۆنمان بینیوه وه‌ك خۆی بیخوێنینه‌وه .
كیمیابارانكردنی گوندی گۆپته‌په له به‌رواری 3-5-1988 , سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفالی چوار بوو له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال , ئه‌و ئه‌نفاله‌ی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كوردی له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ مه‌رگ برد و ڕاپێچی دۆزه‌خی به‌عسییه‌كانیانیكرد , مه‌رگه‌ساتێكی وا مه‌زن ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی له مه‌رگیشی ڕزگاریان بووه , ئاه بۆ مه‌رگی پڕ له تراژیدیای ژێر لمی بیابانه‌كانی ده‌خوازن , مه‌رگێك ته‌نها به مه‌رگ ناچوو . له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌دان گوندی له دوای خۆیه‌وه به ڕوخاوی له پێده‌شته نه‌بڕاوه‌كانی كه‌ركووك و هه‌ولێرو هه‌ڵه‌ته‌كانی كۆیه‌و قه‌ڵاسێوكه‌و كێوو و دۆڵه‌كانی چه‌می ڕێزان و بناره سه‌خته‌كانی دوكان و خه‌له‌كان نزمانی و پێ ده‌شتاییه‌كانی شوان و بناری قه‌ره‌چوغ به‌جێ هێشت , ئاوادانییه‌كانی كرد به قه‌ره‌بلووت , چه‌په‌كترین هه‌ڵه‌ت و په‌ناگاو گوندی ئه‌م ده‌ڤه‌ره لێی ڕزگاری نه‌بوو……