
کوردستان وڵاتێکی به‌بارمته‌گیراو
ناساندنی کتێب:
ده‌مێکی درێژه بێده‌نگی باڵی قورسی به‌سه‌ر پرسی کورد له ئه‌ڵمانیادا کێشاوه. ساڵانێکی زۆره، به‌رهه‌مێک له‌م وڵاته‌دا له‌مه‌ڕ کوردانه‌وه بڵاوناکرێته‌وه.له‌م ئه‌وروپایه‌شدا کێشه‌ی کورد به جۆرێکی دیکه قوربانی هه‌مان سیاسه‌تی درێژه پێدراوی داگیرکه‌رانی کوردستانه. نه به‌فه‌رمی ده‌ناسرێت و نه بڕگه‌یه‌ک له ئه‌جیندای زلهێزه‌کانی جیهان پێکدێنێت.
ئیمڕۆ پێده‌چێت ساته‌وه‌ختی رووخاندنی ئه‌و دیواری بێده‌نگی و دادڕینی په‌رده‌ی فه‌رامۆشییه هاتبێته پێشێ. به‌ڵێ له‌رووبه‌ری فراوانی ئه‌ڵمانیای 82 ملیۆنیدا دۆست و لایه‌نگری کێشه‌که‌مان هه‌ن و ده‌یانه‌وێ هاوبه‌شی خۆشی و ناخۆشی ژیانمان بن. هێشتا که‌سانێک هه‌ر په‌یدا ده‌بن به کون و قوژبنه‌کانی مێژوودا سه‌راسوێی بکه‌ن و به دووی فاکت و هۆکاره‌کانی مه‌ینه‌تی و تژادیدیای گوزه‌رانی داگیرکراوی و دابه‌شکراوی کورد و کوردستاندا عه‌وداڵ بن. تاک و ته‌رایه‌ک ماون ئاماده‌بن ژیانی خۆیان ته‌رخانی خزمه‌تی میلله‌تانی بنده‌ست و به‌شخوراو و مرۆڤه مه‌ینه‌تبه‌شه‌کان و دادپه‌روه‌ری و حه‌ق و راستی بکه‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی:
کوردستان
وڵاتێکی به‌بارمته‌گیراو
چاره‌نووسی گه‌لێکی که‌وڵکراو
له لایه‌ن خاتوو د. هه‌نه‌لۆره کویشله‌ر وه،به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی بۆچوونه‌کانمانه.
ئه‌م به‌رهه‌مه له دوو توێی 1086 لاپه‌ڕه‌دا و به دوو نه‌خشه‌ی کوردستان له‌ناوه‌وه‌ی به‌رگی پێشه‌وه و پاشه‌وه‌ی کتێبه‌که‌دا رازێندراوه‌ته‌وه. له ناوه‌راستیشدا 68 لاپه‌ڕه هه‌ن به نه‌خشه‌ی جۆراوجۆری کوردستان و که‌سایه‌تییه سیاسی و مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی و دیمه‌نی ناوچه و سروستی کوردستان و هه‌ندێک دیکۆمێنتی تاوانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌دیار ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها وێنه‌ی هه‌ندێ شار و ده‌ڤه‌ری کوردستان. له‌م ریزبه‌ندییه‌شدا زانای سۆسیۆلۆژی تورکی دۆستی کورد ئیسماعیل بێشکچیش جێگه‌ده‌گرێت. وه‌ک به‌رهه‌مێکی زانستی ئیندێکسێکی وه‌ک پاشکۆ هه‌یه و پشتی به کۆمه‌ڵێ سه‌رچاوه به‌ستووه.
دیزاینی ئه‌م کتێبه له لایه‌ن مه‌حمود کۆڤانه‌وه کراوه و له به‌رلین چاپی کردووه. G K T
نووسه‌ر به‌م شێوه ده‌روازه‌ی باسه‌کانی ناو کتێبه‌که‌ی بۆ خوێنه‌ران ده‌کاته‌وه:
له‌م کتێبه‌دا پرسێکی مێژوویی ،جوگرافیایی و سیاسی نائاسایی ئالۆز ده‌خرێته‌به‌رباس.
نووسه‌ر ئه‌م راستییانه ده‌کاته پێوه‌ر ، بۆیه‌کا زیره‌کانه پانۆڕامایه‌کی مێژووی 100 ساڵه‌ی رابردووی کورد له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه هه‌تا هه‌نووکه ده‌کات.
دوای شه‌ن و که‌وکردنی کاریگه‌ریی نه‌رێتی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵنه‌که‌وتنی چانسێ بۆ چاره‌سه‌ری یه‌کێ له گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌گاته راستییه‌ک و ده‌ڵێ:
کێشه‌که وابه‌سته نییه به که‌ماسی رابوون و خه‌باتی کورده‌وه، کوردان قوربانییه‌کی بێشوماریان داوه،به‌ڵکو په‌یوه‌سته به باڵاده‌ستی و به‌هێزی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه.
نوسه‌ر باسی شاری موسڵ وه‌ک شا‌رێکی کوردی ده‌کات.
خاتوو کویشله‌ر… باس له چه‌ند نموونه و بڕیار و پشتیوانییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات وه‌ک کێشه‌ی کۆسۆڤۆ ، که ئه‌مه‌ریکا و تورکیا له‌به‌رایی ئه‌و وڵاتانه بوون دانیان پێدانا. شه‌ڕ و هه‌رای رووسیا و گورجستان له‌سه‌ر ئوسێته‌کان و ئه‌بخازییه‌کان…
لێره‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنێ گه‌ر ناوه‌نده جیهانییه‌کانی بڕیار هه‌لومه‌رجیان نه‌ڕه‌خساندبایه، وا ئه‌و کێشانه به سانایی چاره‌سه‌ر نه‌ده‌بوون. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌وێت له سیاسه‌تی دووفاقی و دوو روویی زلهێزه‌کانی دنیا بدوێ که سیاسه‌تی بانێکه و دوو هه‌وا پیاده ده‌که‌ن. له‌م رووه‌وه به‌رانبه‌ر به پرسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاکی کوردستان نه گه‌شتوونه‌ته ئاستی بڕیار یان پشتیوانییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به فه‌رمی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه گه‌وره و ئالۆزه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دوای پێشکه‌شکردنی پانۆڕامایه‌کی چڕوپڕی مێژووی مه‌رگه‌ساتی کورد ده‌رباره‌ی هه‌نووکه‌ش ده‌ڵێ: له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21یه‌که‌میشدا بارو‌دۆخی کوردان ـ سه‌رباری په‌لاماری ئه‌مه‌ریکا و رووخاندنی رژێمی سه‌ددام له عێراق ـ هێشتا به بارمته‌گیراوی ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گوزه‌رانیان هه‌ر ماوه .
له شوێنێکی دیکه‌ی پێشه‌کی کتێبه‌که‌یدا ده‌رباره‌ی خۆی ده‌نووسێ:
به‌شێکی گه‌وره‌ی خوێندنی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیم ته‌رخانی دیارده‌ی بیروڕای گشتی کردووه. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌یه خاتوو کیوشله‌ر رووی له که‌سانی نا کورد ده‌کات و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تۆ سیمپاتیت ده‌رهه‌ق به پرسی کورد له مێژووی سیاسی بارو‌دۆخی ئێستایدا هه‌یه، مه‌سه‌له‌که‌یان به ره‌وا ده‌بینی و ده‌بێ په‌له‌ی لێ بکرێت، ئیدی هه‌ر بیروڕا ده‌ربڕینێک به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا ، له چوارچێوه‌یه‌کی بچکۆله‌دا و له نێو دۆستاندا یاخود به‌فه‌رمی گرنگ و پڕ به‌هایه.
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت خاتوو کیوشله‌ر تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک به په‌رۆشه و چه‌ند به هیوای ئه‌وه‌یه تاقه ده‌ربڕینێک یان هه‌ڵوێست نواندنێک بۆ پشتیوانی له‌و پرسه ره‌وایه‌ی کورد مایه‌ی دڵخۆشی و جێی بایه‌خی ئه‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ناوازه‌یه ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی تێڕوانینێکی جددیتر به‌رانبه‌ر به پرسی کورد.
وێڕای ده‌ستخۆشی له خاتوو د. کویشله‌ر بۆ ئه‌و خزمه‌ته مه‌زنه پێشکه‌شی به گه‌له‌که‌مان کردووه ، به هیوام له‌شساغ و سه‌رکه‌وتوو بێت بۆ به‌ردوامی و نموونه‌ی له نێو گه‌لی ئه‌ڵمانیا و گه‌لانی دیکه‌ی جیهاندا زیاد بێت.
هه‌ر که‌سێک ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هه‌بێت، ده‌توانێت له رێگای حه‌واڵه‌کردنی نرخه‌که‌ی€39،95 بۆ سه‌ر ئه‌م ژماره کۆنتۆیه، ده‌موده‌ست کتێبه‌که‌تان دوای گه‌شتنی پاره‌که بۆ ره‌وانه ده‌کرێت.
GKT-Küchler u.Nebez GbR
Postbank
BLZ 10010010
Konto-Nr.533938102
Steuernummer 24/403/60117
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رنج: هه‌قی پۆستکردنی ئه‌م کتێبه له نێو سنووری ئه‌ڵمانیادا،له‌گه‌ڵ نرخه‌که‌دایه. بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێویسته€ 8،20 له‌گه‌ڵ نرخه‌که‌یدا بنێردرێت واته نرخه‌که‌ی ده‌بێته €40،15
تکایه له‌پسووڵه‌ی حه‌واڵه‌کردنه‌که‌دا ناونیشانی ته‌واوی خۆتان به دروستی بنووسن.
سه‌ره‌تای ئایاری 2011 2711ی کوردی