
له به‌رنامه بۆ قه‌ڵا …. یاسین برایم
له‌م نوسینه‌دا ، ئاوڕێكی بچووك ، به‌ڵام گرنگ له كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌ده‌ینه‌وه‌و لایه‌نێكی شاراوه‌ی ئه‌م كاروانه ده‌خه‌ینه سه‌ر په‌ڕاو راستیه‌ك به خوێنه‌ڕان ئاشنا ده‌كه‌ین و له هه‌مانكاتدا مێژووێكی زێرین باس ده‌كه‌ین.ئه‌ویش قسه‌كردنه له سه‌ر دوو گۆڤاری ده‌ستنوس كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی رۆشنبیری شاری رواندز ده‌رچووینه‌و دواتر ئه‌مه ده‌بێته هه‌نگاوێكی گه‌وره‌و مێژووێكی جوان و پڕ شانازی له دیرۆكی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بۆیه له دوای( زاری كرمانجی) حوزنی موكریانی ، شاگردانی ئه‌م قوتابخانه‌یه دێنه مه‌یدان وقه‌ڵه‌مه‌كانیان یه‌كده‌خه‌ن و قه‌ڵایه‌ك له په‌یڤ بیناده‌كه‌ن و ده‌ستده‌كه‌ن به ده‌ركردنی گۆڤار ، یه‌كه‌م جار به به‌رنامه و دواتریش به قه‌ڵا كه ده‌بێته هه‌وێنی له دایك بوونی رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و پێشوازیكردن له راپه‌رین و پێشمه‌رگه‌و ئازادی.
به‌رنامه _ناوی گۆڤارێكی ده‌ستنووسی كۆمه‌ڵێك له گه‌نجان و قوتابیانی شاری رواندزه كه به نهێنی ده‌ریانكردووه ، له پایزی 1990( درێژی 25سم و پانی 20سم)په‌ڕه‌كانی نه‌رم و ته‌نك و زه‌رد بووه، ئه‌گه‌ر چی ژماره‌ی (1) مان له به‌رده‌ست نیه ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌و ماوه‌یه ژماره‌ی دووی دۆزرایه‌وه(1) رۆژی ده‌رچوونی (8_11_1990) ی لێ نووسراوه ، كه‌واته ژماره‌ی پێشتریش بۆمان ئاشكرا ده‌بێت له رووی ده‌رچوونیه‌وه مانگێك یان زیاتر پێش ئه‌و بووه ، گۆڤاره‌كه له 44 لاپه‌ره پێكهاتووه ،ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین هه‌ندێك له په‌ره‌كان به سپی به جێیان هێشتووه هه‌م وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و هه‌میش وه‌ك جوانییه‌ك بۆ گۆڤاره‌كه . بێجگه له‌مه به كاسیه‌تیش تۆماركراوه تا نه‌خوێنده‌واره‌كانیش سوودی لێ ببین و بۆ ئه‌رشیفیش بپارێزرێت ، ئه‌م گۆڤاره به نهێنی دراوه به رۆشنبیران و خوێنه‌ران ، كه له سه‌رده‌مێك رژێمی به‌عس له‌و شاره له‌و په‌ری ده‌سه‌ڵات و سته‌مكاریدادا بووه ، ئه‌گه‌ر هاتبوایه ئه‌م گۆڤاره‌یان كه‌وتبوایه ده‌ست ئه‌وه بێگومان چاره‌نووسی ئه‌م گه‌نجانه زیندان و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بوو ، ئه‌گه‌ر بڕوانیه ئه‌م گۆڤاره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ، كه له رووی قه‌باره بچووك بووه تاكو به ئاسانی بچێته گیرفان و بشاردرێته‌وه ، سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی به نازناو نووسراون ، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ئاشكرابونیان به ئاسانی نه‌دۆزرێنه‌وه . ناوه‌ڕۆكێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه بێجگه له وتارێكی درێژ به پێنووسی مه‌شخه‌ڵ ، بابه‌تێكی هونه‌ری و بابه‌تێكی فه‌ڕهه‌نگی و دوو چیرۆك و پێنج شیعر به‌رچاو ده‌كه‌ون ، كه ناوه‌ڕۆكێكی كوردانه‌یان له خۆگرتووه ، نازناوه‌كانیش كورتن و بریتین له (مه‌شخه‌ڵ ، ئاسۆ ، هه‌ندرێن ، ب _هۆشمه‌ند ، كاردۆ ، ماكۆك ، پشكۆ ، باوه‌ر رواندزی ، ئاكۆ …)(2)
رۆژنامه‌نووس (حه‌سه‌ن مسته‌فا_كاردۆ) كه رۆلی هه‌بووه له ده‌ركردنی به‌رنامه ، وتی ” به‌ر له ده‌رچوونی گۆڤاری قه‌ڵا ئێمه چه‌ند هاوڕێیه‌ك بڵاوكراوه‌یه‌كمان به‌ناوی به‌رنامه ده‌ركرد، بڵاوكراوه‌كه بڵاوكراوه‌یێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆشنبیری گشتی بوو، كه تیایدا بابه‌تی لاوانی بڵاوده‌كرده‌وه. ته‌نها دوو ژماره‌ی لێده‌رچوو، هه‌ردوو ژماره‌كه‌ش به ده‌ستنووس نووسراون و تیراژێكی كه‌میان هه‌بوو و چه‌ند دانه‌یه‌كی لێنووسرایه‌وه و به‌سه‌ر به‌شێكی كه‌م له خوێندكاران ده‌به‌شرایه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی متمانه‌یان پێده‌كرا. ئه‌وانه‌ی به‌م كاره‌ش هه‌ڵساین بریتی بووین له ( حه‌سه‌ن مسته‌فا، لوقمان حه‌سه‌ن، عه‌بدولواحد محه‌مه‌د) و به هاوكاری خوێندكاری شه‌هید( ئازاد محه‌مه‌د عه‌لی ) كه كاری هونه‌ری تێدا كردووه.ئه‌وانه‌ی ئاگاداری كاره‌كه‌ی ئێمه‌ش بوون له‌و كاتدا بریتی بوون له مامۆستایان ( نه‌جات عه‌بدوڵا و حه‌سه‌ن حه‌مه‌د) كه ئه‌وكاته خوێندكاری دواناوه‌ندی رواندز بوون . زۆربه‌ی لاپه‌ڕه‌كان له‌لایه‌ن لوقمان حه‌سه‌نه‌وه ده‌نووسران به‌شێكیشی حه‌سه‌ن مسته‌فا ده‌ینووسین. ئه‌و كاغه‌زه‌ی به‌كارهاتووه كاغه‌زی ناو فیلمی تیشكی ئێكس بوو،كه فیلمه‌كان له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه تا به‌یه‌كه‌وه نه‌نووسێن، ئه‌وكاته من له نه‌خۆشخانه ده‌مهێنایه‌وه و به‌كارماندێنا”(3)
دواتر كۆمه‌ڵێك گه‌نجی تر له ده‌وری به‌رنامه كۆده‌بنه‌وه‌و ئه‌ڵقه‌یی رۆشنبیریه‌كه فراوانتر ده‌بێت ئه‌م جاره بیر له ده‌ركردنی گۆڤارێكی تر ده‌كه‌نه‌وه به ستافێكی نوێ و خۆبه‌خشانه و دڵسۆزانه دێنه مه‌یدان و به گیانێكی كوردانه بێ گوێدانه ترس و له‌رزی دوژمنان به قه‌ڵه‌مێكی بوێرانه یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری (قه‌ڵا) ده‌رده‌كه‌ن ،ئه‌ویش وه‌ك به‌رنامه به ده‌ستنووس بووه.
گۆڤاری قه‌ڵا :یه‌كه‌م ژماره‌ی له 11_2_1991 به‌ر له راپه‌رین له شاری رواندز ده‌رده‌چوو ،كه ژماره(2)ی له كاتی راپه‌ریندا له مانگی (3)1991 ده‌رچوو ، ژماره (3) یه‌كه‌م ژماره‌ی دوای راپه‌رینی ئه‌م گۆڤاره‌یه كه له مانگی (4) 1991 ده‌رچووه ، به‌مه‌ش گۆڤاری قه‌ڵا ده‌بێته یه‌كه‌م گۆڤاری دوای راپه‌رین.(4)
گۆڤاری قه‌ڵا گۆڤارێكی رۆشنبیری گشتی بوو ، هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه (10) ژماره‌ی لێ ده‌رچوو، ده‌سته‌ی نووسه‌ران( ئاكۆ ئاكۆیی ، حه‌سه‌ن مسته‌فا ، رێناس مسته‌فا ، عبدالواحید رواندزی ، حوسێن مسته‌فا ، توانا ئه‌حمد ، لوقمان حه‌سه‌ن )بوون. ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوه‌ڕۆكی ژماره (یه‌ك) ی قه‌ڵا بكه‌ین كه به ده‌ستنووس نوسراوه كۆمه‌ڵێك ناومان به‌رچاو ده‌كه‌ون به نازناو ، ، ئه‌و ناوانه‌ش بۆنی كوردایه‌تیان لێ دێت وه‌كو (ره‌وه‌ز ، بڵێسه ، هه‌ژار ، سه‌پان ، رێژنه ، ریڤینگ ، ده‌روون ، په‌یمان ، هه‌وار ، چیا ….هتد) 5.دوای هه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه گه‌نجه بوونه هه‌وێنی یه‌كه‌مین گۆڤاری كوردی كه پێشوازی له راپه‌رین و پێشمه‌رگه‌ی كرد. له رواندز قه‌ڵا وه‌كو یه‌كه‌م گۆڤاری ئازاد و ئه‌هلی پێشوازی له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كرد ، ئێستا ئه‌م ستاڤه به‌رده‌وامن و خزمه‌ت به كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ده‌كه‌ن.
سه‌رجه‌م ژماره‌كانی قه‌ڵا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن كه له رووی ناوه‌ڕۆكه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده له كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و دیمانه‌ی و هه‌واڵ و كار‌و چالاكی رواندزو ده‌ڤه‌ره‌كه ،كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌می تازه ده‌بیندرێن ، ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بڵێین بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه شتێكی گه‌وره بووه ، كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی خۆبه‌خش له سه‌ر گیرفانی خۆیان ئه‌م كاره پیرۆزه ده‌كه‌ن ، هه‌لومه‌رجی سیاسی و نه‌بوونی و هه‌ژاری و گرانی بازار و كه‌چی ئه‌مانه به قه‌ڵه‌مه‌كانیان قه‌ڵایه‌ك بیناده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌می داگیركه‌ران ده‌جه‌نگن ، دواتر ده‌بنه پێشه‌نگ له كاروانه‌كه و درێژه به‌م خزمه‌تكردنه ده‌ده‌ن .
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م بابه‌ته‌مان ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه له دوای راپه‌رین ، گۆڤاری قه‌ڵا له رواندز ده‌بێته یه‌كه‌م گۆڤاری كوردی كه له كوردستانی ئازاد ده‌رچووبێت و ده‌بێته یه‌كه‌م گۆڤاری ئازادوسه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن كه له‌رووی دارایش پشتیان به خۆیان به‌ستووه و خۆبه‌خشانه كاریان كردووه ئامانجیان ته‌نها خزمه‌تكردنی كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بووه6.
1_ژماره (2) به‌رنامه له لایه‌ن ئاكۆ ئاكۆیی ده‌ستمان كه‌وت كه له ئه‌رشیفی خۆی پاراست بوو .
2_ گۆڤاری به‌رنامه ژماره (2) 8_11_1990 ، رواندز.
3_ دیمانه‌یه‌ك له گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس (حه‌سه‌ن مسته‌فا) ، تایبه‌ت گۆڤاری(به‌رنامه)، شوباتی 2011 ، رواندز.
4_ ماڵپه‌ری (ده‌نگه‌كان ) ، تیشكێك له (به‌سه‌ركردنه‌وه) ، ڕێناس نه‌ورۆزی ، 2010.
5_ گۆڤاری قه‌ڵا ژماره (1) ، 11_2_1991 رواندز.
6_شاره‌وانی رواندز وه‌ك رێزلێنانێك له گۆڤاری قه‌ڵا شه‌قامێكی به‌ناوی قه‌ڵاكردووه، كه له سه‌نته‌ری بازاری رواندزده‌ستپیده‌كات تاگۆرستانی گه‌رده‌گه‌رد.