
پەلە نەنگیەکانی تیرۆری سەردەشت عوسمان بە هیچ شێوەیەک پاک نابێتەوە
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەرچی بەردێکی گرتە ماڵی دەسەڵات، ڕەخنەیەکی لە گەندەڵی و ناعەدالەتی گرت، داوای مافەسەرەتاییەکانی خەڵکی کرد و داوای چاکسازی و باشترکردنی ژیانی کرد. ئەگەر بە زیندوێتی ڕزگاری بووبێ ئێستا بەرەوڕووی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ئەبێتەوە. بەڵام بەدوای یەک ساڵ لە تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، تا ئێستا تاوانباران و بکوژانی ئازادن. ساڵێک لەمەوبەر زۆریان پێوتین ئارامبگرن و سه‌بر بگرن،تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت سزا ئه‌ده‌ین. بەڵام نەک هەر ئەو کارە نەکرا بەڵکو هەوڵی تاوانبارکردنیشی درا.
من لێرەدا بەپێویستی ئەزانم جارێکی‌تر دۆسییەی سەردەشت وەک خۆی بخەمەوە بەرچاوی سەرجەم خەڵکی کوردستان. سه‌رده‌شت به‌دوای نووسینی چه‌ند وتارێکی ڕه‌خنه‌گرانه و ته‌نز له ناعه‌داله‌تی و دونیای تهقدوسی کۆمه‌ڵگای کوردستان. له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌کی 2010 له ڕێگای ته‌له‌فۆن و ئیمێل هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێ، له‌و کاته‌دا سه‌رده‌شت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و ڕاگری کۆلیژه‌که‌ی ئاگادار ئه‌کاته‌وه له مه‌ترسی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێی کراوه. به‌پێی دوایین وتاری سه‌رده‌شت “یه‌که‌مین زه‌نگی کوشتنم لێدرا” نه‌ک هه‌ر داواکه‌یان به جدی نه‌گرتووه به‌ڵکو بە گاڵتە وەڵامدراوەتەوە. پێیانوتووه ئه‌وه ڕاست نییه هیچ که‌سێک له هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌ی لێناکرێ، به‌ڵکو ئه‌ته‌وێ خۆت گه‌وره بکه‌ی و ناو ده‌ربکه‌ی. بۆیه سه‌رده‌شت له” پارێزه‌رانی ئه‌من و ئاسایشی کوردستان” نا‌ئومێد ئه‌بێت و له‌چاوه‌ڕوانی بکوژانی ئه‌بێت.
له به‌یانی 4-5-2010 له به‌رامبه‌ر په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان و کۆلیژی ئاداب، به ڕۆژی ڕوناک و به‌به‌رچاوی پۆلیسی زێڕڤانی و خه‌ڵکه‌وه. له‌لایه‌ن 3 که‌س به جلی مه‌ده‌نی و سه‌یاره‌یه‌کی سپی ژماره کاتی دهۆک به‌زۆر ئهڕفێندرێ. به‌دوای نزیکه‌ی ” نیو سه‌عات” به‌سه‌ر ڕفاندنی سه‌رده‌شت هاوڕێیان و خانه‌واده‌که‌م، پۆلیس و ئاسایشی شاری هه‌ولێر و ته‌واوی خاڵه‌کانی پشکنینی هه‌ولێر له‌و ڕوداوه ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه بۆ ڕزگارکردنی. ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی ئه‌که‌ن به ده‌زگا ئه‌منییه‌کان “ئاسایش و پۆلیس” که ئه‌و رۆژه تاکو “6 ئێواره ” زەنگی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی ئه‌ڕوات، ئه‌توانن له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی شوێنه‌که‌ی بزانرێت. به‌ڵام هیچ نه‌کرا. تاکو به دڕندانه‌ترین شێوه تیرۆر ئه‌کرێ.
هه‌روه‌ها شێوه‌ی کوشتنه‌که‌شی به دوو فیشه‌ک له نێو ده‌می تیرۆر ئه‌کرێ وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بێده‌نگکردنی سه‌رده‌شت و هه‌موو سهردهشتهکانیتر که گوێڕایه‌ڵی پیرۆزی و موقه‌ده‌ساتی داڕزیو و ناعه‌داله‌تی نابن.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تادا ده‌زگا ئه‌منییه‌کان زۆر که‌مته‌رخه‌م بوون و مه‌سه‌له‌که‌یان ته‌واو ئیهمالکرد تاکو 3 رۆژ به‌سه‌ر ڕووداوه‌که به ئه‌ندازه‌ی ڕووداوێکی ترافیک له‌و تاوانه گه‌وره و دڕندانه‌یان نه‌کۆڵییه‌وه. دواتر له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌که پێکهات.
دواتر به‌دوای 4 هه‌فته له تیرۆری سه‌رده‌شت له (24/5/2010 ) “لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له که‌یسی رفاندن و كوشتنی (سه‌رده‌شت عوسمان)”، ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی به ناوی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه. ئەو ڕونکردنەوەیە زۆر تەمومژاوی بوو و لایه‌نێکی ڕاستی ڕووداوه‌که ئه‌شارێته‌وه “که سه‌رده‌شت به لێدانی 2 گولله له نێو ده‌می و ده‌رچونی له پشتی سه‌ری تیرۆر ئه‌کرێ. هاوکاتیش ئاسه‌واری لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سه‌رده‌شت به ڕۆشنی و ئاشکرا بووه وه‌ک: چاوێکی به دوای لێدانێکی توند ئاو سابوو شین ببۆوه و شانیشی شوێنه‌واری لێدانی توندی له‌سه‌ر بوو”.
دواتر لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه لە ڕونکردنەوەی دووەمی خۆیدا وەک ڕاگەیاندنێک بڵاوکردەوە. ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی سه‌رده‌شت له (( 15-09-2010)) بڵاوکرایه‌وه، چیرۆکێکی بێ سه‌ره‌وبه‌ره هۆنراوه‌ته‌وه که هێج عه‌قڵێکی سه‌لیم قبوڵی ناکات. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه نه‌ک هه‌ر هیچ وه‌ڵامێک به ده‌یان پرسیار‌و گومان که له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به‌و تاوانی کوشتنه وروژێنراوه ناداته‌وه، به‌ڵکو به مه‌به‌سته‌وه تۆمه‌تی تیرۆریست بوون ده‌داته پاڵ سه‌رده‌شت.
ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌وان له ڕوونکردنه‌وه‌که داویانه، سه‌رتاپا پێچه‌وانه و ناکۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌ی له ڕووداوه‌که لای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان دایه. ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که هه‌ر ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌شت ڕۆژنامه‌نووس بوو و له‌سه‌ر کاری رۆژنامه‌وانی و نوسین و ڕه‌خنه‌گرتن له ناعەدا‌له‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان تیرۆرکرا.
ڕاگەیاندنی لیژنەی لێکۆڵینەوە، دادگایی‌کردنی ئازادی بوو. دادگایکردنی سەرجەم ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنوسانی ئازاد بوو. دادگایکردنی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بوو کە هاتنە سەر شەقام داوای ئازادی و دادگایی و سزادانی بکوژانی سەردەشت ئەکەن.
تیرۆری شه‌خسیه‌تی سه‌رده‌شت به ئه‌ندازه‌ی تیرۆری جه‌سه‌دی سه‌رده‌شت گه‌وره‌یه. دووباره تیرۆرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شته. جارێكى تر برینێكى تریان خستە دڵمانەوە. ئه‌وه به‌عه‌مه‌لی یانی په‌نادانی تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت… له‌یاسای هه‌ر وڵاتێکی دونیادا هه‌ر که‌سێک په‌نای تاوانباران و ئینسان کوژ بدات ئه‌وه تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه و سزای له‌سه‌ره.
تاقیکردنەوەکانی پێشووتر له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له و به‌تایبه‌تیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که جێگه‌وڕێگه‌ی یاسایی نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له کوردستان. له چوارچێوه‌ی وه‌زعی ئێستادا یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی یاسایی و سزادانی تاوانباران ئاسان نییه.
جارێکی‌تر تەئکید لەوە ئەکەمەوە کە مەسەلەی سەردەشت مەسەلەی ئازادی و سەرجەم خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە. پشت و په‌نای ئێمە بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌حزابی سیاسی و ڕیکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕۆژنامەنوسان و ئازدیخوازانی کوردستانه. کەیسی سەردەشت، که‌یسێکی سیاسیه له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و ئه‌حزابی سیاسی دایە لەکوردستان.
لێرەدا لە ساڵرۆژی تیرۆری سەردەشتدا، هەر وەکو رۆژی ٥-٥ لەلایەن ئازادیخوازیخوازان و رۆژنامەنوسانی ئازاد وەک رۆژی ئازادی دەربرین لە کوردستان دیاریکراوە. بەرزکردنەوەی پەیامی دادپەروەرانەی سەردەشت و مەسەلەی سەردەشت لەم رۆژەدا. بەرزڕاگرتنی پرسی ئازادی و دادپەروەری مەسەلەی گەنجانی کوردستانە. لەم رۆژەدا دەنگی ناڕەزایەتی خۆم ئەخەمە پاڵ سەرجەم ئازادیخوازیخوازانی کوردستان و مافەکانی خەڵک، جاریکی‌تر داواکارین:
• تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاشکرا بکرێن و لە دادگایی عادیلانه دادگایی بکرێن.
• دانی مٶلەتی پەیکەری ئازادی سەردەشت عوسمان لە شاری هەولێر.
بەکر عوسمان
2011-05-02