یادی گۆپته‌په‌وبه‌ڵێنه‌كانی ده‌سه‌ڵات؟!! ….. كوردۆشوانی
ئه‌وكاته‌ی ڕژێمی به‌عسی دڕنده له‌هه‌وڵی خاپوركردنی كوردستان و جینۆساید‌و قڕكردنی گه‌له‌سته‌مدیده‌كه‌ی دابوو ،گوندی گۆپته‌په‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه یه‌كێك بو له‌و هه‌زاران گونده‌ی به‌ر ئه‌و شاڵاوه شومه كه‌وت به‌ڵام مه‌رگه‌ساتی ئه‌و گونده له‌وه‌دا بوو بێ گوێدانه بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره خوێن ڕێژكانی به‌غداوه به چه‌كی كیمیاویی قه‌ده‌غه كرا‌و بۆردومان كرا‌و 160 هاوڵاتی سڤیل له ژن و منداڵ و پیرولاوو بوون به قوربانی و ژیانیان له‌ده‌ستدا ،جگه له‌وه‌ی 500 كه‌س له‌خه‌ڵكی بێتاوانی گۆپته‌په‌و ده‌ورو به‌ری به‌ر شاڵاوی به‌د ناوی ئه‌نفال كه‌وتن و بوون به خۆراكی بیابانه‌كانی عه‌ره‌بی شۆڤێنی، جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه گۆپته‌په جگه له‌وه‌ی له گه‌ڵ ته‌واوی كوردستاندا خاپوركراو كیمیابارانیش كرا ،پێش تریش له‌ساڵی 1985 دا یه‌كه‌م گوندی كوردستان بوو پێش خاپوركردنی سه‌رتاسه‌ری تێكوپێكدراو سوتێنرا ،هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو شۆڕِِشی كورد به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به‌دانیشتوانی گوندی گۆپته‌په دا گه‌ر له‌ئاینده‌دا شۆڕش سه‌ركه‌وت و به‌مافه‌كانی خۆمان گه‌یشتین ئه‌وا گۆپته‌په ده‌كه‌ین به‌شارێكی هاوچه‌رخ !! ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ی پێبكه‌م یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه ره‌شه‌یه كه بووه به نه‌ریتێكی ساڵانه‌و هه‌موو ساڵێ له 3/5 دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی حوكمی و حزبی له‌گۆرستانی شه‌هیدان و له به‌رده‌می په‌یه‌كه‌ری “هاوار”دا كه په‌یكه‌رێكه گوزارشت له‌و كاره‌ساته ده‌كات كۆده‌بنه‌وه‌و ئه‌و ڕۆژه پڕ له‌غه‌م و ئازاره به‌بیری خه‌ڵكی ڕه‌ش پۆش و چاو پڕله‌ئه‌شكی خاوه‌ن شه‌هیدان ده‌هێننه‌وه ، هه‌میشه‌به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ن خزمه‌تگوزاری پێویستیان بۆبكه‌ن و قه‌ره‌بوی مه‌ینه‌تیه‌كانیان بۆ بكه‌نه‌وه ،هه‌موساڵێك هه‌روه‌كو ساڵانی ڕابردو یادی كاره‌ساتی 1988/5/3 ده‌كراێته‌وه به‌ڵێنی تازه به‌دانیشتوانی گۆپته‌په ده‌درێت !! یادی بیست وسێ هه‌مین ساڵه‌ی كیمیاباران كردنی گوندی گۆپته‌په ئه‌م ساڵیش تێپه‌ڕی و وه‌ك هه‌میشه به‌مه‌راسیمێك یاده‌كه‌به‌ڕێكرا،خه‌ڵكی گونده‌كه ته‌واو بێزاربون له‌به‌ڵێنه‌كانی حوكمه‌تی هه‌رێم ،هه‌موساڵێك به‌ڵێنه‌كان نوێده‌كرێنه‌وه‌و به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێن ، ئه‌وگونده‌ی له‌ساڵی هه‌شتاوپێنجه‌وه به‌ڵێنی پێدراوه بكرێت به‌شارێكی هاوچه‌رخ هێشتا جاده‌یه‌كی هاوچه‌رخیشی بۆنه‌كراوه !!ئه‌وبه‌ڵێنانه‌ی له‌وچه‌ندساڵه‌ی ڕابردوودا حكومه‌ت به‌خه‌ڵكیداوه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم شه‌ش ساڵ پێش ئێستا به‌ڵێن دراوه یه‌ك ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكرێت بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گۆپته‌په‌و ده‌ڤه‌ره‌كه به‌گشتی ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نج و تێڕامانه ئه‌وه بوو هه‌رئه‌وكاته‌خه‌ڵكی گونده‌كه هیچ خۆشحاڵ نه‌بوون به‌و به‌ڵێنه‌ی حوكمه‌ت و له‌وباروه‌ڕه‌دا نه‌بوون ئه‌و بڕه پاره‌یه سه‌رف بكرێت.
هێژای گوتنه له‌ساڵانی ڕابردووش‌دا به‌ڵێنی له‌و جۆره دراوه‌و به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌دانیشتوانی گونده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه به‌قسه‌پاره‌و شتی تر بۆ ئێمه ته‌رخان ده‌كرێ و هیچ كه‌س نایبینێ سێ كابینه‌ی حوكمه‌تی هه‌رێم ئیداره‌ی سلێمانی له‌رابردودا به‌ڵێنی پێداین و جێبه‌جێ نه‌كرا ،له‌كابینه‌ی حكومه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه به‌ڵێن درا پێنچ سه‌د هه‌زار دیناری سویسری ئه‌وكاته بۆ گونده‌كه‌مان بكات به‌دیاری ، دكتۆر به‌رهه‌م به‌ڵێنی دوو سه‌د خانوی پێداین دواتریش بڕیار درا یه‌ك ملیۆن دۆلارمان بۆ سه‌رف بكرێ هه‌رچه‌نده به‌گومان بوین له‌جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام ئاواته خوازبوین جارێك خاوه‌ن قسه‌ی خۆیان بن وبه‌ڵێنه‌كانیان ببه‌نه‌سه‌ر ، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه ته‌نها بۆ كولانه‌وه‌ی زامه‌كانمان بێ و نه‌بێته مایه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌كانمان نه‌كرێ زۆرله‌وه باشتره، دڵنیا بن ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه یادی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌مان بۆ بكه‌نه‌وه ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك بێ له‌و ڕۆژه‌داو به‌ڵێن بده‌ن و جێبه‌جێ نه‌كرێ ئێمه‌ش ڕێگه‌ناده‌ین به‌هیچ كه‌سێ بێت زامه‌كانمان بكولێنێته‌وه هیوادارین ده‌ستی یارمه‌تی حوكمه‌ت بگات به‌ته‌واوی گونده‌كانی كوردستان كه ساڵانێك لانكه‌ی شۆڕش بوون ،هیوادارین یه‌ك به‌ڵێنی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ گۆپته‌په‌ی شه‌هید ئه‌وكاته به‌شداری كردنی ده‌سه‌ڵاتداران له‌خه‌مه‌كانی ئێمه واتای ده‌بێت.