یادی یه‌کساڵه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان به‌رز و به‌ڕێزه!
خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی کۆکردۆته‌وه لێره ئه‌و ئیحساسه ئینسانییه که‌درک به‌و ڕاستییه ده‌کات که‌له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا شتێک نییه ناوی ئازادی بێت شتێک نیه ناوی ڕای جیاواز بێت له‌لای‌سه‌رۆک خێڵه‌کانی وه‌ک بارزانی وتاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ یه‌ک ساڵ تێپه‌ڕئه‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدکردنی ڕۆژنامه‌نوسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان له‌هه‌مان کاتا پلان دانه‌ران وبکوژانی به ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه، که ئه‌مه له‌هیچ شوێنێکی دنیادا شتی وا نییه جگه له‌و یاسا جه‌نگه‌ڵانه‌ی که‌له‌کوردستاندا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م جه‌نابانه به‌ڕێوه ده‌چێت ،
تاوانى سەردەشت عوسمان تەنها ئەوە بووە بەقەڵەمەکەى پەردەى لەسەر کارنامەى دزێوى بەرپرسیارانى گەندەڵ و دەسەڵاتە میلیشیاییەکەى هەڵداوەتەوە. بەڵام ئەوەى کەسەردەشت بەبەرچاوى خەڵک و لە زانکۆ‌دا دەفڕێنرێت و لەسەرو بازگەو پیاوانى ئاسایشى هەولێرەوە تەرمەکەى بەکوژراوى لەشارى موسڵ فڕێ دەدرێ، بەڵگەیەکى ئاشکرایە بۆ کردەوەیەکى ئینساندزین و تیرۆریزمێکى کویرانە. کەڕاستەوخۆ بەرپرسیارێتیەکەى دەکەوێتە ئەستۆى بارزنی و دەسەڵاتەکەیەوە. لەلایەکى تریشەوە ئەم تاوانە دەرخەرى ئەو ڕاستیەیە کەئازادى و هەڵسورانى سیاسى نەیار بەدەسەلاتدارانى ئێستا نەک هەر لەژێر چەترى دیموکراسیەک کەده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ڕۆژانە بانگەشەى بۆدەکات، جێگاى نابێتەوە بەڵکو بەکوشتن و فڕاندن وەڵام وەردەگرێتەوە. کارنامەى 20 ساڵى دەسەڵاتى ئه‌حزابی میلیشیای پارتى ویەکیتى، کە پڕە لەتاوان و ئیسنان کوژى و تیرۆر بەڵگەى ئەم ڕاستەین و تیرۆرى سەردەشت عوسمانیش ئەلقەیەکى تر لە زنجیرەى ئەم تاوانکاریانەى دەسەڵات دەخاتە ڕوو، کەڕاستەوخۆ بەمەبەستى توندکردنەوەى فەزاى ترس و تۆقاندن و سەرکوتگەرى دەستى بۆبراوە، تا دەم و دەستى هەر ئینسانیکى ناڕازى و ئازادیخواز ببەستێت ئێمه که‌ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه ڕسوائه‌که‌ین ،له‌هه‌مانکتدا داواده‌که‌ین هه‌رچی زوتره تاوانباران بدرێنه دادگایه‌کی عادیلانه، ئه‌م یاده هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تیه گه‌وره‌یه‌ی له‌کوردستان وناوچه‌که‌دا ده‌ستی پێکردووه که‌له‌باتی ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه‌که‌به‌رۆکی خه‌ڵکی گرتووه‌و لێی نابێته‌وه وه‌ڵام به‌داواکانی خه‌ڵکی کوردستان بداته‌وه هێزێکی زۆری هێناوه‌ته‌ناوشاره‌کان بۆ ده‌مکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کان، که‌به‌خه‌یاڵی خۆی به‌م ڕێگایه دواوه‌ره‌قه‌یه‌تی به‌کاری دێنێت ده‌توانێ سه‌رکۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک بکات،به‌ڵام خۆشیان ئه‌و ڕاستییه با‌ش ده‌زانن که هه‌مووشت له باریکیدا ده‌بچڕێت ته‌نها زوڵم زۆر له‌ئه‌ستوریدا ده‌ته‌قێته‌وه ئه‌وکاتیش هیچی تیا نامێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی ڕه‌حمێک به‌م جه‌نابانه بکرێت، ئێمه ئومێد ده‌که‌ین که ده‌سه‌ڵات هۆش بێنێته‌وه به‌ر خۆی وبزانێت چۆن له‌به‌رامبه‌ر داواکاری وخواستی تاسه‌ر مۆخ واقعی خه‌ڵکدا قه‌راری گرتووه، که‌دواتر به له‌ناوچونی خۆی و ژێره‌وژورکردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان کۆتایی دێت، هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین که خه‌ڵکی کوردستان به‌هه‌موو هێزو جبه‌خانه‌کانی ڕژێمی به‌عس نه‌یتوانی چۆک به‌خه‌ڵک دابدات چۆن ده‌توانن ئه‌م جه‌نابانه به‌م ده‌سه‌ڵاته له‌رزۆکه‌یان چۆک به خه‌ڵک دابده‌ن،له‌کۆتاییدا ده‌ڵێین ئێمه په‌یامی سه‌رده‌شت وهه‌موو سه‌رده‌شته‌کانی قه‌ڵه‌م وهه‌موو سه‌ده‌شته‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و هه‌موو سه‌رده‌شته‌کانی خۆپیشاندانه‌کان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک به‌رزڕاده‌گرین وله‌ڕێگای ته‌واوکردنی خه‌باتی ئه‌واندا به‌رده‌وامین وله هیچ سلناکه‌ینه‌وه.
نه‌مری وسه‌روه‌ری بۆ سه‌رده‌شت وسه‌رده‌شته‌کان
ڕسوای وسه‌رشۆڕی بۆ ئینسان کوژان
کۆمیته‌ی پشتگیری له‌داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ڕۆژئاوای سوید
4-5-2011