
بارزانی ده‌یه‌وێت چی بكات …؟
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا ئاغای به‌رزانی كه‌وتوه‌ته ووتاردان و په‌یام بڵاوكردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر دژی خۆپیشاندانه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌گشتی ، ئه‌وپه‌یامانه‌ی به‌رزانی به‌جۆرێك شپرزه‌یی و نائومێدی پێوه‌دیاره ، كه‌ئینسان زۆر به‌ئاسانی هه‌ستی پێده‌كات ، كه‌چۆن خۆپیشاندانه‌كان و داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك ته‌نگه‌تاوی كردوه‌و مه‌ترسی خستوه‌ته سه‌ر ده‌سه‌لاته‌كه‌ی و ترسی له‌ده‌ست دانی كورسیه‌كه‌ی وای لێكردوه ، جیاوازی نێوان جه‌للادو قوربانی بیرچوه‌ته‌وه ، ئه‌و بێ ئومێد بوونه‌ی ئاغای به‌رزانی ، لهوێوهسهرچاوهی گرتوه ، كهلهفهرههنگ و عه‌قڵیه‌تی ئه‌ودا كه‌س نابێت له‌فه‌رمانی ده‌ربچێت و ده‌بێت هه‌موان بۆی مێگه‌ل بن و ئه‌ویش به‌ئاره‌زووی خۆی لێیان بخوڕێت ، به‌ڵام كاتێك ئاوڕی دایه‌وه بینی ده‌یان هه‌زار كه‌س نه‌ك گوێی لێناگرن ، به‌ڵكو سه‌رله‌به‌ری ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی ئه‌ویان قبوڵ نی یه و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن . ئه‌وه بوه‌ته مۆته‌كه‌یه‌ك بۆی و شه‌وانیش له‌به‌ر ده‌نگی تۆم قبوڵ نیه خه‌وناچێته چاوانی ، هه‌ربۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ، ده‌ڵێت له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین موزایدهمان به‌سه‌ره‌وه بكات . به‌بڕوای من ئه‌و قسه‌یه‌ی به‌رزانی لهوێوهوتویهتی كه‌زیاتر لهپهنجاههزار ئیمزا له‌دژی كۆكرایه‌وه‌و ئه‌ویان به‌سه‌رۆك قبوڵ نه‌بوو ، ئیتر ئه‌و كه‌گوێ لهودهنگهبوو هێنده هه‌راسان بووه ، له‌بیرچوه‌ته‌وه كهههرخۆی ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر په‌نجا هه‌زار كه‌س بڵێت تۆم ناوێت ئه‌وا كورسی ده‌سه‌ڵات به‌جێ ده‌هێڵێت ، ئاغای به‌رزانی نهلهڕابوردوودا و نه‌له‌ئێستادا خاوه‌نی قسه‌ی خۆی نه‌بوه ، جگه له‌وه‌نه‌بێت كه‌ئاماده‌یه خوێنی خه‌ڵكی كوردستان بڕێژێت ، ئه‌و ڕاستیه‌ش به‌درێژایی مێژوو تا به‌ئێستا ده‌گات به‌سه‌ری سه‌لماوه ، ئه‌وه تا له‌تازه‌ترین په‌یامی دا له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی ئاغای تاڵه‌بانی دژی سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌وه‌ستنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له‌مه‌یدانی ئازادی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن ، مێژووی ئه‌م دوو ئاغایه لێوان لێوه له‌خیانه‌ت و سوكایه‌تی به‌چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه . ده‌یان هه‌زار خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته‌یان كردوه‌ته قوربانی مه‌رامه‌كانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ، كاتی ئه‌وه هاتوه خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو بنه‌ماڵیه كۆتابكهن و كۆتایی بهنههامهتیهكانی خه‌ڵكی كوردستان بێت ، له‌سایه‌ی ئه‌واندا ، ئاخر ئه‌و دووئاغایه جاشێتیان هێنایه ناو خه‌ڵكی كوردستتانهوه ، هه‌رئه‌وان له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان له‌شه‌سته‌كانه‌وه شه‌ڕی یه‌كتر كوژیان هه‌ڵگیرسان ، بۆلهبهین بردنی هه‌زاران لاوی كورستان ، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان دهسكێشی داگیركه‌رێك بوون و خوێنی خه‌ڵكی كورستانیان به‌ناهه‌ق ده‌ڕشت . بۆیه هیچ بوارێك له‌به‌ر ده‌م خه‌ڵكی كورستاندانهماوه ، جگه‌له‌وه‌ی ڕاپه‌ڕن دژیان و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌یان بهێنن ، چونكه ئه‌وان له‌هه‌وره‌كانه‌وه ده‌ڕوانن و ته‌نها خۆیان به‌خاوه‌نی كوردستان ده‌زانن ، بۆیه ده‌بێت بیانهێنینهخوارهوهو سه‌ریان بده‌ین له‌زه‌وی .