به‌ره‌و( 5/5)رۆژی ئازادی راده‌ربڕین له‌كوردستان..
له‌م به‌رواره‌دا رۆژنامه‌نوسێك له پایته‌ختی هه‌رێمێكی سێ شارییدا، به‌ده‌ستی جه‌لادانی ئازادی و دوژمنانی عه‌داله‌ت و یه‌كسانی رفێندرا و خه‌ڵتانی خوێن كرا، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ون و خولیاكانی باڵاتر بوو له خه‌ونه و خولیاكانی جه‌لاده‌كان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كی بوو قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك بكات، ده‌میان پڕ گولله كرد !
له 5/5/2010 مه‌رگه‌وه‌ره‌كانی تاریكی چاویان چویه سه‌ر رووناكیه‌ك كه په‌یامی رووناكی و به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی له كۆڵی خۆی بۆ برا بچوكه‌كانی هه‌ڵگرتبوو،له رۆژێكی رۆشندا و له‌به‌رده‌م كۆلیژه‌كه‌ی و له‌به‌رچاوی هه‌موو خوێنكاران و پاسه‌وانانی كۆلیژ (سه‌رده‌شت عوسمان )ی بیست و سێ به‌هارییان به‌زۆر راپێچی مه‌رگ كرد و جارێكی‌تریش به هه‌موو دنیایان گوته‌وه كه ئیتر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستان له‌گه‌ڵ ئازادی بیروڕا زۆر ناكۆك و ناته‌بایه، به‌ده‌ركه‌وتنی كه‌سانی ئازاد و سیماكانی ئازادی هه‌ست به‌نه‌مان و ئاوابوونی خۆیان ده‌كه‌ن،بۆیه په‌لامار ده‌ده‌ن !
ئه‌وان ویستیان ده‌می گه‌نجێك ببه‌ستن،به‌ڵام هه‌مومان هاوارمان كرد تا گوێچكه‌كانیان ئازاری پێگه‌یشت ئیتر دوایی ئه‌و به‌رواره رامانهێنان له بیستنی كۆمه‌ڵێك رسته كه پێشتر نه‌یانبیستبو به‌ڵكو به‌بیستنیان توشی هستریا ده‌بون، ئه‌وان ویستیان سه‌رده‌شت نه‌مێنێت،به‌ڵام هه‌مومان بوین به سه‌رده‌شت و پێمان گووتن هیچ كه‌س و شتێك نیه كه لای ئێمه پیرۆز و مقدس بێت و هه‌موو شتێك و كه‌سێك ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وان ویستیان به‌ر به خه‌ون و خه‌یاڵاتی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێك و رۆژنامه‌نوسێكی مه‌مله‌كه‌تێكی قه‌تیس به‌بوو له ترس و تۆقاندن بگرن،به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌موومان قه‌ڵه‌مه‌كانمان تیژتر كرده‌وه تا په‌یامه ته‌واونه‌كراوه‌كانی سه‌رده‌شت ته‌واوبكه‌ین و رۆحی بۆ هه‌میشه شاد بكه‌ین،ئه‌وان ویستیان به‌ر به ئازادی بیروڕا بگرن،به‌ڵام هه‌ر سه‌رده‌شت خۆی له خۆییدا بوو به ره‌مزی راده‌ربڕین و سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز بۆ ( نا )ووتن .
ئه‌م رۆژانه ساڵێك به‌سه‌ر قرتاندنی گوڵێك تێپه‌ڕ ده‌بێت كه به‌ده‌ست دوژمنانی ئازادی تیرۆركرا ، ئیتر شانازییه‌كیش به ئه‌من و ئاسایش و ئازادی پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌یان نه‌مایه‌وه ، دواجاریش سه‌رده‌شت به چاونه‌ترسی و گوێنه‌دان به هه‌ره‌شه و گوره‌شه‌كانیان پێی گوتن: ئه‌گه‌ر ئێوه به‌رگه‌ی دێره‌كانی من نه‌گرن كه له‌وپه‌ڕی دڵسۆزیمه‌وه ده‌ینوسم ، ئیتر كه‌واته ئێوه هیچ نین و به كزه باییه‌ك ده‌رۆن و نامێنن وه‌رن ئه‌و كاره بكه‌ن تا ماهیه‌ته‌كه‌یان باشتر ده‌ركه‌وێت ، به‌داخه‌وه ئه‌و كاره‌یان كرد و بچوكی خۆیان سه‌لمانده‌وه .
سه‌رده‌شت عوسمان، به مه‌رگه‌كه‌ی وه‌زعیه‌تێكی له كۆمه‌ڵگای كوردستان دورستكرد كه هه‌مومان بێ جیاوازی به ئازادی كه‌متر رازی نابین،به كه‌متر له یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی رازی نابین، رازی نابین به‌به‌رچاوه‌كانمانه‌وه سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته به تاڵان ببه‌ن و نوسین و قسه‌كردنیشمان پێ ره‌وا نه‌بینن، رازی نابین سات و سه‌ودامان پێبكه‌ن، رازی نابین….. .
سه‌رده‌شتی هه‌میشه زیندوو، به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و له‌حاڵه‌تێكی به‌ربه‌ریه‌تدا تیرۆركرا ،به‌ڵام ئه‌مه خاڵی كۆتایی نه‌بوو ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌رێگای كۆمیدیایه‌ك به‌ناوی( لیژنه‌وه ) په‌یامێكی مه‌ترسیداری بۆ هه‌موو نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازان نارد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نه‌ك په‌یامه‌كه نه‌گه‌یشت به‌ڵكو ئه‌و ( تیرۆریسته )لای هه‌موان خۆشه‌ویستر بوو و هه‌موان ئامێزیان بۆ باوه‌شی میهره‌بانی ئه‌و ( تیرۆرسته ) شیرنه كرده‌وه، ئیتر پاكی و به‌رائه‌ت و راستگۆیی سه‌رده‌شت لای خه‌ڵك زیاتر رۆشن بویه‌وه و ده‌رگای له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كرده‌وه كه به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دایه ده‌ست هه‌مووان بۆ قسه‌كردن و گفتوگۆكردن و داكۆكی زیاتر له سه‌رده‌شت و ئازادی.
ئیستا سه‌رده‌شت له‌ناوماندا نیه،به‌ڵام وێنه و په‌یام و پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه شه‌رمنه‌كانی له‌نێو كوچه و كۆڵان و شار و و ماڵه‌كانمان دێن و ده‌چن و بۆ هه‌میشه له‌نێو دڵ و ده‌روونی ئازادیخوازان و رۆژنامه‌نوسان به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وان وویستیان ئازادی له رێگای سه‌رده‌شته‌وه تیرۆر بكه‌ن ، به‌ڵام سه‌رده‌شت و ئازادی بوون به دوو ناوی له‌یه‌ك جیانه‌كراوه بۆ هه‌تا هه‌تایه و سه‌رده‌شت بوو به ده‌روازه‌یه‌كی گه‌وره بۆ گه‌یشتنی خه‌ڵكی كوردستان به ئازادی.
بژی سه‌رده‌شت ، بژی سه‌رده‌شت ، بژی ئازادی !