ده‌شتی هه‌ولێر له سیاسه‌تی نه‌زۆکدا
له ناو کوردان، که‌م که‌س هه‌یه ده‌شتی هه‌ولێری نهبیستنێت، ئه‌وه‌ند ده‌شتێکی به پیت و به‌ره‌که‌ت بوو و خه‌ڵکه‌که‌ی ئیشکه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر بوو له هه‌موو کوردستان و ئێراق ناوبانگی ده‌رکردبوو.
ئه‌زبه‌نی نێچیرڤانی کوڕی ئیدریس بارزانی له کاتی ئاڵوگۆڕی حکومه‌تدا که وازی له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێنا به‌یانێکی شه‌خسی و خواحافیزی بڵاوکرده‌وه له سایتی حکومه‌ت و رۆژنامه‌ی حیزبه‌که‌ی خه‌بات، ئه‌مه‌ی تیا نووسی بوو: (( زۆر شت فێربووین))، وابزانم راستگۆترین قسه له‌گه‌ڵ خۆدایه که لێپرسراوێکی کوردی کردبێتی، ئه‌وه‌ش زۆر ڕاسته که پێویست ناکات ئینسان 20 ساڵ له‌سه‌ر کورسی مه‌کته‌ب دابنیشێت و فێری شت ببێت، ئه‌و قسه‌یه‌ش زۆر راسته که ده‌ڵێت ( ژیان باشترین قوتابخانه‌یه!!!). به‌ڵام زانیاری و مه‌عریفه‌ت و زانینی بابه‌تی شتێکی ترن.
له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیکردنی حکومه‌ته‌که‌ی به بڕی هه‌زار و دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی له ده‌وری هه‌ولێر به به‌خشین به‌خشیوه به کۆمپانیاکان نه‌ک ته‌نها خۆماڵی به‌ڵکو بێگانه. له‌وانه 3000 دۆنم زه‌وی به کۆمپانیای نور له میسر(به سه‌رمایه‌ی 150 ملیۆن دۆلار ته‌ماشای ئه‌ندازه‌ی زه‌ویه‌که و سه‌رمایه‌که بکه‌ن، به‌لاش و حه‌لاش!!)، 2500 دۆنم به کۆمپانیای C&J ئێراق- نه‌مسا- هندستان بۆ داری(دره‌ختی زه‌یتون). دیاره کورد خۆی کۆستی که‌وتوه تا نه‌توانێ بایی 20 ملیۆن دۆلار بهێنیت و 2 ملیۆن دره‌ختی زه‌یتون بچێنێت که یه‌کی به 5-15 دۆلاره له ئیسپانیای و ئیتالیا و یۆنان و فه‌ڕه‌نسا.
به‌پیتی ده‌شتی هه‌ولێر ماستی هه‌ولێری به‌رهه‌م ده‌هێنا، ماستی هه‌ولێر تام وچیژی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو و جا ئه‌وه‌نده به‌رهه‌م هێنانی زۆر بوو ماستی هه‌ولێر له هاوینان له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان ده‌فرۆشرا، سلێمانی هاوینان به ماستی هه‌ولێر ده‌ژیا، له ساڵی 1978 چووم بۆ به‌غداد له شۆریجه پیاوێک دوو مه‌نجه‌ڵی 100 لیتری له‌سه‌ر عهربانهیهک دانابوو هاواری ده‌رکرد ( لبن اربیل، لبن اربیل) براده‌ره‌کانم گوتیان براگیان ماستی هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته ئێره!!!.
ماستی هه‌ولێر نه‌ما، زه‌وی نه‌ما و هه‌موویان ( تهزیع و فه‌رهود)کرد و ( بۆ میلله‌ت به‌رد و شاخ به‌ده‌سته‌وه)، به‌رهه‌م هێنه‌ری ماستی هه‌ولێر زۆری موچه‌ی چه‌کداری حیزب وه‌رده‌گرن، ئێستا کوردستان ئه‌ونده پێترۆدۆلاری هه‌یه له ( یۆنان)ه‌وه ماست ده‌هێنن و ده‌خۆن جگه له ماستی تورکی و ئێرانی. وه‌لی خۆرمای ئێراقی ده‌گاته ئه‌وروپا و له زووربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی پاکه‌تی خۆرمای ئێراقی ده‌فرۆشرێت.
هه‌روه‌کو خێزانێک دایک و باوک واجبی ئه‌وه‌یه منداڵه‌کانی بژێنی، واجبی حکومه‌تیش ئه‌وه میلله‌ته‌که‌ی بژێنێ، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داینشتوانه‌وه چاوه‌ڕی ده‌کرێت که قه‌یرانی خواردن بۆ ئینسان رووبدات. بۆیه هه‌ندێک له وڵاتان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆیان خواردنی خۆیان دابین بکه‌ن و زه‌وی کشتوکاڵی بکڕن یا بۆ ماوه‌ی 20 تا 100 ساڵ به‌کرێی ده‌گرن ، له‌وانه چین، کۆریا، سعودیه و جلیج، هندستان. کۆمپانیای خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی گه‌وره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروستکراوه پێی ده‌ڵین ( Green Gold).
چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و پێش له وڵاتی (مهدهقهسقهر) که خاکی زۆره و دانیشتوانی که‌مه، حکومه‌ت پارچه زه‌ویه‌کی هه‌رد که نه‌کرابوو به زه‌راعه‌ت ، 1 ملیۆن و 300 هه‌زار هێکتاری به کرێی100 ساڵ ( نه‌ک فرۆشتن و به‌خشین) دابووه به کۆمپانیای دایوو کۆریایی و نیازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ چین کۆنتراکت بکات. کێشه‌ی سیاسی لێکه‌وته‌وه و سوپای وڵات به ده‌بابه هه‌ڵی کوتایه سه‌ر قه‌سری سه‌رۆک و گرتی و لایبرد و دانه‌یه‌کی تری له شوێنی دانا، فه‌ڕه‌نسا که‌وته ناوبژی نێوانیان چونکه کۆنه موسته‌عمه‌ره‌ی فه‌ره‌نسان، جه‌نه‌ڕاڵه‌که گووتی: حکومه‌تیان کردوه به کۆمپانیا.
بۆ زیاتر زانیاری سه‌رباره‌ت به زه‌وی کشت و کاڵی و ئه‌و دیارده‌یه، ته‌ماشای ئه‌م سایتی ئیتهرنێته بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌م کێشه جیهانیه. http://farmlandgrab.org
وه‌به‌رهه‌م هێنان شایلۆغانی لیبڕالیم نییه که میلله‌ت و وڵات و خاک فه‌رهود بکرێت. Investment-Investisment چییه!!، بڕێ پاره ده‌خرێته کاسپی به‌و هیوایه‌ی له ساڵانی ئاینده مایه‌که‌ی دهربهێنهتهوه و قازانج بکات و میلله‌تیش سوودی لێ وه‌ربگرێت. واجبی حکومه‌تێک ئه‌وه‌یه ئابووری میلله‌ت بپارێزێ و گه‌شه‌ی پێ بکات. حکومه‌تێك ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌کی دیاری کراوی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌بێت و گرنگی به چ لایه‌ک و لایه‌کیتر بدات به گوێره‌ی پێویستی میلله‌ت و بوونی سه‌رچاوه‌ی ره‌خساو له‌و بواره‌دا. وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت بزانێت وه‌به‌رهه‌م هێنان چییه و چۆن ئاراسته‌ی ده‌که‌یت و عاقیبه‌ی بۆ سه‌ر ئابووری و میلله‌ت چییه و به تایبه‌تی چۆن ده‌کرێت!!، وه‌به‌رهه‌م هێنانی بێگانه له وڵات‌دا هه‌ره‌مه‌کی عه‌شایری نییه و پێویستی به خۆ پاراستن هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر وڵاتێک یاسا و رێسا و مه‌رجی خۆی داناوه، ئه‌وه‌تا له سوید به‌شێک له کارگه‌ی ئۆتۆمبیل دروسکردنی ده‌فرۆشێ به کۆمپانیای بێگانه و ده‌بێت حکومه‌ت ره‌زامه‌ندی خۆی بدات که چۆن ده‌کرێت تا زیانی بۆ وڵات و میلله‌ت نه‌بێت. لێره‌دا نمونه‌ی ووڵاتانی پێشکه‌وتوو ناهێنمه‌وه، وڵاتێکی بچوک که له‌وانه‌یه کورد هه‌ر نه‌ی بیستووه به‌ڵام چه‌ندێ مه‌عریفه‌تیان هه‌یه. وڵاتی ( جزر القمر- comore island) له سایتی حکومه‌ت هاندانی وه‌به‌رهه‌م هێنانی بێگانه ده‌کات و وه‌ک حکومه‌ت مه‌رجی داناوه و ووڵات فه‌رهود ناکات، به فایلی ( PDF) له‌سه‌ر سایته‌که‌یان بڵاویان کردوه‌ته‌وه:
http://www.beit-salam.km/download/guide-eco_comores.pdf
ئه‌وانه‌ی له کوردستان له لیژنه‌ی به ناو وه‌به‌رهه‌م هێنان له حکومه‌تدا کارده‌که‌ن( یا کورد وه‌ک شازی دنیا لیژنه‌ی ئه‌ل وه‌به‌رهه‌م هێنانی حیزبی هه‌یه) به بێ ئه‌وه‌ی بزانن چییه ، جا ئه‌وانه‌ی خۆیان کردوه به راویژکاری ئابووری و وه‌به‌رهه‌م هێنان له حکومه‌ت و حیزب ده‌توان فایله‌که دابگرن و فێرببن و که‌مێک زانیاری ( ئه‌ل وه‌به‌رهه‌م هێنان ) له سه‌ر ئاستی حکومه‌تی په‌یدا بکه‌ن ، نووسراوه‌که زۆری به فه‌ڕه‌نسیه، گه‌ر لێی تێنه‌گه‌یشتن من بۆیان ده‌که‌م به‌کوردی و ( Moi,Je les traduits fidelement au text). په‌ره‌پێدان یا گه‌شه‌ی ئابووری یه‌ک پێویستی به ( ژێرخان- بینای ته‌حتی) هه‌یه تا له‌سه‌ری گه‌شه بکایت، دوو پێوستی به به‌رنامه‌ی داڕێژراو هه‌یه که چۆن ئاراسته بکرێت و ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌ست نیشان بکرێت، سێ دۆزینه‌وه و دهسنیشاکردنی سه‌رچاوه و ئیمکانیه‌تی وڵاته‌که و کردنی به ماتۆڕی گه‌شه‌ی ئابووری وڵات. کورد تا ئێستاش جیاوازی کاسپی و بازرگانی و دوکانداری له‌گه‌ڵ ئابووری ناکات.
جا بۆیه له‌کن ئێوه جێی سه‌رسوڕمان نه‌بیت، چۆن له‌پڕ له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌موو پرۆژه‌ی وه‌به‌رهه‌م هێنان راگیرا، ده‌بێت که‌تنێکی زۆر گه‌وره کرابێت. بێگومان ئه‌مه‌ش دوای پاڵه‌په‌ستۆی توندی جه‌ماوه‌ری وخۆپیشنادان و جه‌ختی سیاسی هێزه سیاسیه‌کانی تر، ئه‌گینا هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان به‌زم و نه‌زم ده‌ڕۆشتن و خه‌به‌ریان نه‌ده‌بووه. به دڵنیایه‌وه ئه‌مه‌ش موژده‌یه که یه‌ک ئه‌وه چاکسازی نییه ، دوو به هیچ جۆڕیک ناتوانن چاکسازی بکه‌ن یا تیا سه‌رکه‌وتووبن چونکه خه‌له‌ل له میکانیزمی ئیداری هه‌یه نه‌ک پینه‌و په‌ڕۆ لێره‌و له‌وێ، خه‌له‌ل له سیسته‌می حکومڕانی و مۆدێلی سیاسیدایه، وه‌هه‌روه‌ها ئیداره‌ی شه‌قوشڕ.
یه‌ک وشه له‌سه‌ر تورکیا، تورکیا کورد نیه، تورکیا وڵاته و مێژووی حکومڕانی هه‌یه. له عه‌قلیه‌تی عه‌شایری و حوکمی عه‌شیره‌تیه‌وه وڵات و حکومه‌ت به‌ڕێوه‌نابه‌ن، به‌ڵکو به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی دیراسی و مه‌دروسی موئه‌سه‌ساتی عیلمی و مه‌عریفی نه‌خشه‌کێشانی وڵات داده‌ڕێژن. هه‌رچه‌نده له مێدیاکانی ئه‌وروپا زۆر جار به تورکیا ده‌ڵێن ئابووریه‌کی مافیاوی هه‌یه. هه‌ندێک قسه‌ی ساویلکه و که‌سانی نه‌زان له مێدیاکانی کورد ده‌بینرێت سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا بێ ئه‌وه‌ی بزانن چی له ئارادایه. تورکیا په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێکی نوێ ده‌کات که له سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی زانکۆکانه‌وه نه‌خشه‌کێشی بۆ کراوه، ئه‌ویش سیاسه‌تی ( Interdependence) ئه‌م زاراوه‌یه وشه‌یه‌کی ئابووری و سیاسیه له مه‌یدانی ئه‌کادیمیدا، مانای تێ هه‌ڵکێشکردنی به‌رژه‌وه‌ندی دولایی و لایه‌نه‌کان، مانای ئیعتیمادکردنه سه‌ر یه‌کتر، مانای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان به جۆرێک تێ ههڵکێشکراون که لایه‌نێک هه‌ڵوێستی ناحه‌زی هه‌بێت زیان به خۆی ده‌گه‌ێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردوو لاو لایه‌نه‌کان مه‌حکومن به ئه‌مری واقیع رازی بن. ئه‌م مه‌فهومه ئابووری وسیاسیه ئامڕازێکه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکی و کێشه دروست بوون. چه‌ند ساڵێکه مێدیا جددیه‌کانی ئه‌وروپا چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پسپۆرانی زانکۆکانی تورکیا ده‌که‌ن هه‌ر هه‌موویان وشه‌ی ( Regional interdependance) دووباره ده‌که‌نه‌وه. به‌زه‌ییم به کوردا ده‌هاته‌وه که ئۆ‌ردۆگان هاتبوو بۆ هه‌ولێر نه‌ک له رێوشوێنی ره‌سمی به‌ڵکو له ماڵه‌وه له دانیشتنی عایلهوی و عه‌شایری دانیشتبوون گوێیان له ساز‌و سهنتورو عود ده‌گرت. میلله‌تی کوردیش نازانێ چی له پشتی ساز و سه‌نتور و عود ژه‌نیندا هه‌یه.
—————————————————-
* سه‌باره‌ت به کۆنتراکتی وهبهههم هێنانهکان له ساڵانی 2003- 2009 من هیچ کۆنتراکتێکم له به‌رده‌ستدا نییه تا بزانم چۆن کراوه، خۆی چۆنیه‌تی کۆنتراکته گرنگه به تابیه‌تی بۆ بێگانه چونکه کۆنراکتهکه سیفه‌تی یاسایی هه‌یه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕگه‌ی کۆنتراکتهکهدا ده‌کرێت نه‌ک له‌گه‌ڵ شه‌خسه‌کان و وه‌ک شتی شه‌خسی و زه‌وی عه‌شایری دابه‌شکردن به گوریس وپشتوێن و هه‌نگاو نییه. جا خوا نه‌خواسته گه‌ر له کۆنتراکتهکهدا 2000 و 3000 دۆنم له‌سه‌ر بێگانه تاپۆ کرابێت ئه‌وه خاکی کورد (( فت)).. ئینسان گه‌ر تۆزێک نه‌ک زۆر ئه‌قڵدار بوایه ئه‌و هه‌موو زه‌ویه‌ی که به‌خشراوه ، له‌جیاتی هه‌ر هیچ نه‌بێت به پاره‌ی نیوه قیمه‌ت بفرۆشرایه که حکومه‌ت ده‌یتوانی ئه‌و سه‌رمایه زۆره بکات به پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره بۆ میلله‌ت !!!!!.