خه‌ون ده‌نووسمه‌وه … بەناز فاتح
وشه به جێماوه‌كانی ناو هزرم , ئازاد ده‌كه‌م .
لێكجیابوونه‌وه‌ی من و تۆ… به بوونێك كۆتایی هات, بوونێك كه نامناسێته‌وه …
لێ تا قووڵایی ناخم ڕۆده‌چێ .
ده‌ستم به‌ر سێبه‌ری شه‌كه‌تییه‌ك ده‌كه‌وێ!!
ناچار، په‌نجه‌كانم به سه‌ر برینی ڕێگاكاندا ده‌خشێنم , تا چێژی ئه‌ڤینێك بورووژێنم.
دووریی، له‌ته‌ك سۆزه‌كانم،
چاوشاركێی شه‌وێكی منداڵیم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن .
ده‌تدۆزمه‌وه … ده‌مدۆزیته‌وه … ده‌قریشكێنم … ده‌مخۆیته‌وه .
كه به ئاگا دێمه‌وه , خه‌ونێك په‌ڕه‌ی سپی په‌ژاره‌ییم ڕه‌ش ده‌كاته‌وه .
***
بێدارم و هه‌موو خه‌ونه‌كان به بەر چاومه‌وه گوزەر ده‌كه‌ن!!
ورد ده‌ڕوانم …
تیشكی چاوه‌كانم كز ده‌بێ …
خه‌نده‌یه‌ك وێنه‌ی بێده‌نگی ناخم بۆ ته‌فسیر ده‌كات!!
ئه‌و كات ده‌زانم كه له قووڵایی خوودێكی نیگه‌راندا دانیشتووم
***
له بێ كاتیدا ..كات بۆ دابارینی من نییه …
چاوه‌ڕوانبه …
هاكا هاتم و هه‌موو ده‌رگاكانم له سه‌ر پشت ئاوه‌ڵا كرد
بێگومانبه, كه هاتمه ناو ژووری دڵته‌وه, ده‌بمه میوانێكی ئه‌به‌دی.
***
ده‌زوویه‌ك له خه‌یاڵ , له ناو ئه‌م جه‌نگه‌ڵه‌دا ڕزگارم ده‌كات ,
ده‌نگی تۆیه ؟؟؟
یا گۆرانی باڵنده‌كانه
ئه‌م سه‌ما ناوه‌خته‌ی له هه‌نگاوه بێنازه‌كانی من نووسییه‌وه ؟؟
***