کەمجار هەیە بیر لە خۆکوشتنەکەی پۆل سیلان نەکەمەوە!
سیلان لەنێوان بادیو و دێریدا دا
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 41 سال بەسەر خۆکوشتنەکەی شاعیرەبیرمەند “پۆل سیلان” ەوە
هەروەک لە دەستپێکدا ووتمان سیلان بەسەرهاتە و قابیلە بە گێڕانەوە، گێڕانەوەی ئەم بەسەرهاتەش وا لە گەرووی شیعرەکانی سیلان دا. سیلان خۆی خۆیمان لەڕێگای شیعرەکانیەوە بۆدەگێڕێتەوە. بۆیە زۆر شیاوە ئەوەبووترێت کە، شیعرەکانی سیلان هەقایەتێ لەپشتیانەوەیە تەنێ ئەوانە لێیحالیدەبن کە برینناسن. برین لە شیعری سیلان دا شکۆدارانە دێت و دەچێت. برین لە گەرووی شیعری سیلان دا بێ ئۆقرەیە و هەمیشە برین بە برین تینووە. زۆرن ئەوانەی لە شیعری فەڕەنسی و ئەلمانیدا ڕێچکەشکێن بوونە ( بۆنموونە ڕێلکە، هۆلدرلین، شار، بۆودلێر) وەلی حالەتی ڕێچکەشکاندنەکەی سیلان لە بەسەرهاتەکەیدایە. بەسەرهاتەکەی کە قابیلە بە گێڕانەوە پڕن لە برین. ئەو ئاڕاستەیەی برین لای سیلان وەریگرت وادەکات شوێنێک بۆ ژیان ، بۆ چرکەکانی نەشئە و هەوەس نامێنن. برینەکان کە لە ناخی شاعیرا بەسەریەکا دەخلیسکێن تاوتوێناکرێن. دەروونیش لەژێر فشاری برین ئۆقرە ووندەکات و مەیل تەنێ لە دروورگەکانی مەرگدا خۆیدەبینێتەوە. …..