Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ئایا موجاهدین ده‌ستی له‌کورد کوشتن هه‌بووه‌؟

ئایا موجاهدین ده‌ستی له‌کورد کوشتن هه‌بووه‌؟

Closed
by May 5, 2011 گشتی

رۆژی 17ی ئاپریلی2011 کۆنفرانسێک لە پاریس بۆ مەحکووم کردنی رووداوی ئەشرەف بەڕێوە چوو. ئەو کونفڕانسە لە لایەن خودی سازمانی مۆجاهدینەوە بە رێوە چوو کە لەوێدا چەند کەسایەتیەکیان بانگهێشت کردبوو بۆ ئەوەی هەلویستی خۆیان بەرانبەر بە هێرشەکەی مالکی بۆ سەر کەمپی ئەشرەف نیسان بدەن. ئەو کەسانە بریتین بوون لە:
 اینگرید بتانکورد
کاندیداتۆری سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیا  لە سالی 2002 کە لە کاتی پرووپاگەندەی هەلبژاردنەکاندا لە لایەن گرووپی چریکی “فارک”ەوە بۆ ماوەی شەس ساڵ بە بارمتە گیرا.
ـ ژنرال جیمز جونز
ـ پاتریک کندی
ـ ژنرال وسلی کلارک
کاندیداتۆری سورۆک کۆماری ـ ۲۰۰۴
فەرماندەی ناتو لە ئۆروپا ۱۹۹۷– ۲۰۰۰
ـ ویلیام بوردون
ـ ژان پیر اسپیتزر
– کنت اولسون
نوێنەری پارلمانی سوئد

هەر یەک لەم بەشداربوانە لە لایەن خۆیانەوە هێرش بۆ سەر کەمپی ئەشرەفیان مەحکووم کرد وە سازمانی مۆجاهدینیان وەک سازمانێکی مرۆڤ دۆست و ئازادیخوان پێناسە کرد.
پاتریک کێنێدی پاش ئەوەی ئەو رووداوەی مەحکووم کرد مەریەم رەجەوی و سازمانی موجاهێدینی وەکوو گوزینەیەکی دیموکراتیک بۆ داهاتووی ئێران پێناسە کرد. کێنێدی ئەم سازمانەی لەگەڵ “نێلسۆن ماندێلا” بەراورد کرد و پێی وا بوو کە هەرواکە تێرۆریست زانینی ماندێلا هەڵە بووە، تێرۆریست زانینی ئەم سازمانەش هەلەیە. ناوبراو هەروەها داوای لە ئامریکا کرد کە ناوی ئەم سازمانە لە لیستی تێرۆریستی دەربهێنێت.
ژنێرال ویسلی¬کلارک دەلنیایی دا کە دەوڵەتی ئامریکا خەریکی پێداچوونەوی لیستی سازمانە تیرۆریستیەکانە وە پێدەجێت کە مۆجاهدین لەم لیستە دەربهێنێت. ویسلی هەروەها وتی کە ئەم سازمانە یەکەم سازمانێک بوو کە لە بەرابەر کۆماری ئیسلامی راوەستا. هەروەها ئەم سازمانەی وەک ئالتەرناتیڤێک بۆ کۆماری ئیسلامی پیناسە کرد.
جیمز جۆنز بە نۆبەی خۆی پشتیوانی و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە کەمپی ئەشرەف نیشان داو باسی لەوە کرد کە دەبێت هەوڵ بۆ یەک دەست کردن ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بدریت.
پرۆفیسۆر “ئێلی ویزلی” براوەی خەلاتی نۆبێلی ئاشتی پێی سەیر بوو کە چۆن تا ئێستا مۆجاهدین خەلقی نەناسیوە و خەبەری لەم هێرشە بۆ سەر کەمپی ئەشرەف نەبووە. ئەو بە سەرسووڕمانوو ماندووئیەکەوە میدیاکانی بە بەرپرس زانی و دڵنیایی دا کە پاس بینینی فیلمی ئەو هێرشە خەوی لێ ناکەویت.
بەڵام ئەوەی بە لای منەوە جێگای سەرنج بوو قسەکانی “ئینگرید بێتانکوورد” بوو. بیتاکوورد کە وەک ژنە سیاسەتوانێکی پرنفووز لە فەرانسە ناسراوە باسی لەوە کرد کە بیستبووی  سازمانی مۆجاهدین لە کوشتنی کوردەکاندا دەستی هەبووە. بەڵام لێکۆڵینەوەکانی ئەو نیشانی داوە کە ئەمە راست نییە و سازمان مۆجاهێدین هیچکات دەستی بە خوێنی هیچ کوردێک ئاوێتە نەبووە. بە پێچەوانەوە گەلی کورد بە رێزەوە چاو لەم سازمانە دەکەن. بێتانکوورد مەسەلەی هیرشی مۆجاهدینی خەلق بۆ سەر گەلی کوورد بە درۆ زانیی و پشتیوانی خۆی لەم سازمانە نیشان دا.
لێرەدا پرسیارێک کە دێتە ئاراوە ئەوەیە کە ئایا سازمانی مۆجاهێدین بە راستی دەستی هەبووە لە هێرش بۆ سەر کەرکووک؟
ئایا کوردەکان بەڵگەی تەواویان بۆ سەلماندنی ئەم مەسەلە هەیە؟
ئایا سەرچاوەی لێکۆڵینەوەکانی بێتانکوورد تەنیا سازمانی مۆجاهیدین بووە یان دەستڕەسی بەو کوردانەش بووە کە پێیان وایە رەجەوییەکان هاوکاری سەدامیان کردووە لە کاتی هێرش بۆ سەر کەرکووک؟
لێرەدا پێویستە کە ئەگەر کوردەکان هەر بەڵگەیەکی ئاشکرایان لە بەر دەستە بۆ سەلماندنی ئەو مەسەلە بەڵگەکان کۆ بکەنەوە و بە شێوەیەکی مۆستەدەل داوا لە بێتانکوورد بکرێت کە پێداچوونەوەی لێکۆڵینەوەکانی بکات. ئەگەریش هیچ بەڵگەیەکی روون کە بتوانێت ئەم مەسەلە بسەلمێنێت، پێویستە گەلی کورد بە تایبەت ئێمە گەنجان بە وردیەکی تەواوەوە خوێندنەوەی مێژوو بکەین. نەبوونی بەڵگە دەتوانێت ئەو گومانە درووست بکات کە شایعەکان زۆرترین کاریگەری لە سەر روانگەی جیلی نوی بە تایبەتی دادەنێن.
بەڵام ئەوەی کە مۆجاهێدین دەستی بووە لەم هێرشەدا و هاوکاری سەدامی کردوە هێشتا جێگای پرسیارە.
تکایە هەر بەڵگەیەکتان هەیە بینێرن بۆ ئەوەی بە پیوەندی لەگەڵ بێتانکوورد داوا بکەین کە جارێکیتر لێکۆڵینەوەکانی دەست پێ بکاتەوە و هەروەها سەرجاوەی لێکۆڵینەوەکانی ئاشکرا بکات بۆمان.


narin.kurd@gmail.com
1ی مەی 2011

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.