تیرۆر له كه‌ركوك یه‌ك ستراتیژی فره ته‌كتیك
ئاشكرایه هه‌ر له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه، كه‌ركوك بوه یه‌كێك له‌و شارانه‌ی عێراق كه تیرۆر‌و تیرۆریستان له‌به‌ر چه‌ندین فاكته‌ر‌و هۆكاری جیاواز توانیان دزه بكه‌نه ناو ئه‌م شاره‌وه‌و جێپێیه‌ك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه، به تایبه‌ت له نێو ئه‌و نه‌ته‌وه‌و به‌ش‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه به روخانی دیكتاتۆریه‌ت زه‌ره‌رمه‌ند بوون، یان مه‌ترسی كه‌وته‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری‌و سیاسییه‌كانیان، له‌و پێناوشه‌دا كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شاریان كرده شانۆی تاوانه پڕخوێناوییه‌كانیان.
به‌درێژایی ساڵانی رابردوو، تیرۆریستان رۆژ به رۆژ‌و قۆناخ به قۆناخ ئه‌گه‌رچی یه‌ك ستراتیژ‌و ئامانجیان له تاوانه‌كانیان هه‌بوه، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵ گۆڕانی بار‌ودۆخ‌و هاوسه‌نگی هێزه‌كاندا تاكتیكه‌كانیان زیره‌كانه گۆڕیوه‌و توانیویانه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بوبێت زه‌بری جگه‌ربڕ له خه‌ڵكی سڤیل‌و هێزه ئه‌منیه‌كان بده‌ن. به‌وپێه‌یش كه كه‌ركوك له روی ئیدارییه‌وه سه‌ربه به‌غدایه، بۆیه ناتوانرێ كه‌ركوك له كاریگه‌رییه سیاسی‌و ئه‌منییه‌كانی عێراق دابڕێندرێ‌و جیابكرێته‌وه. هه‌ردوای سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ‌و بۆمبی موغناتیسی، ئه‌م جۆره تاوانه له كه‌ركوكیشدا ده‌ركه‌وت‌و چه‌ندین كه‌س له‌و رێگایه‌وه بونه ئامانجی تیرۆریستان‌و پێكران.
پاش ئه‌وه‌ی تا راده‌یه‌ك تاوانه تیرۆریستیه‌كان كه‌مببونه‌وه‌و ئارامییه‌كی رێژه‌یی باش به‌رقه‌رار ببوو، به‌تایبه‌ت دوای راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و هاتنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك، ئه‌م ره‌وشه‌ش به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی دڵنه‌وا كردبو‌و ئارامییه‌كی باشی پێبه‌خشیبون، به‌ڵام وادیاره دیسانه‌وه‌و دوای گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی كه‌ركوك له ئیداره‌و گۆڕانی پارێزگا‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، تاوانه تیرۆریستییه‌كان بوه‌نه‌وه مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كان.
مانگی رابردو چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی له‌ناوچه جیاجیاكان رویانداوه، به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌ك‌و ناوچه كورد‌و توركمانشینه‌كان، له نوێترین تاوان‌و هه‌وڵه‌كانی گروپ‌و بانده تیرۆریستیه‌كان له هه‌فته‌ی رابردوودا هه‌وڵی تیرۆركردنی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی كه‌ركوك بوو كه توركمانه، هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه‌ی تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی بوو له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له كورد‌و توركمان پێكدێت، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێ له چاودێرانی سیاسی پێیانوایه كه گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان ره‌نگه یه‌كێك بێ له هۆكاره‌كانی ئه‌و تاوانانه، له‌كاتێكدا پێكهاته‌ی وا هه‌یه له كه‌ركوك خۆی به سته‌ملێكراو ده‌زانێ له‌و گۆڕانكاریانه‌دا.
ئه‌گه‌ر له شاره‌كانی تری عێراقدا ئه‌ژینده سیاسیه‌كان فره چه‌شن بن، پێموایه له كه‌ركوكدا له كاتی ئێستادا یه‌ك ئامانج‌و یه‌ك ئه‌ژێندایه، جا ئه‌گه‌ر تاكتیك‌و شێوازه‌كانیش هه‌مه‌جۆر بن، هه‌رچه‌نده سروشت‌و جۆر‌و شێوازی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان له شێواز‌و سروشتی قاعیده‌وه لێكده‌چن، به‌ڵام گومانم له‌وه هه‌یه ئه‌م تاوانانه جگه له به‌عسی‌و هاوپه‌یمانه‌كانانیان هیچ لایه‌ن‌و كه‌سی تر تێوه‌ی گلا بێت.