نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌نگاوی داهاتوی ده‌خاته به‌ر شرۆڤه کردن
. هه‌میشه نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رکرده‌ی دێرینی یه‌کێتی و سه‌رۆکی ئیستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌گه‌ر خواستبێتی بچوکترین هه‌نگاو بنێت له سه‌راتادا دیدی خۆی له سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خستۆته رو، هه‌مو یاداشته‌کانی ئه‌م سیاسیه بخوێنینه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که له هه‌مو سه‌رده‌مه‌کاندا به پێچه‌وانه‌ی سه‌رکرده نه‌ریته‌وانه‌کانی کوردستان هه‌ر هه‌نگاوێکی نابێت پێشتر له ڕێگه‌ی نوسین و وتار و نامیلکه‌وه بۆچون و به‌رنامه‌کانی به ناراسته‌وخۆ گه‌یاندوه و پاشان ده‌ستی کردوه به هه‌نگاوه پراکتیکیه‌کانی، هه‌ر له مێژویه‌ک و قۆناغێکی زۆر نزیکیه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین که راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو له کوردستاندا، بینیمان به چ جۆرێک هه‌مو به‌رنامه و ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌ی له ڕیگه‌ی نامیلکه و وتاره‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا کرد، بۆ ئه‌وانه‌شی که دروستبونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌یان به باش نه‌ده‌زانی و وه‌ک خۆیان ده‌یانوت به لێکترازانی ماڵی کوردیان ناوده‌برد، هات و زنجیره وتارێکی به ناوی ( له نێوان من و ماجه‌لالدا، له هاو خه‌باتیه‌وه بۆ ته‌خوین، یاداشته‌کانم له مه‌جلیسی حکومدا، خه‌ون یان مۆته‌که…) بڵاو کرده‌وه، که مێژوی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌مویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای ساڵانی دو هه‌زار، ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که هه‌مو کاره‌کانی ئه‌م که‌سه به به‌رنامه‌یه و پێشتر ئاماده‌کاری بۆ ده‌کات، نوسینی ئه‌و وتارانه‌شی له‌و کاته‌دا وه‌ڵامێک بو بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی که لای جیلێکی گه‌نجی وه‌ک ئێمه‌دا له باره‌ی جیابونه‌وه‌ی دروست ده‌بو، ئه‌و هات و به نه‌وه‌ی پاش راپه‌ڕینی وت که ده‌ستپێکردنی خه‌باتێکی تری من له‌م ته‌مه‌نه‌مدا و له‌م پۆسته‌مدا که ره‌نگه زۆربه‌ی سیاسیه‌کانی کوردستان خه‌ونی پێوه ببیننن ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌م هۆکارانه، به کورتی هه‌میشه ئه‌م سه‌رکرده‌یه له‌گه‌ڵ خۆ ئاماده‌کردن بۆ هاویشتنی هه‌نگاوێکی نوێی سیاسی. به ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌وه، وه‌ک چاودێرێک یان شیکارێکی سیاسی دێت و بۆچونه‌کانی ده‌نوسێت و بڵاوی ده‌کاته‌وه، تا بزانێت چوارده‌ور چۆن بیر ده‌کاته‌وه و تا چه‌ند بیرکردنه‌وه‌کانی ئه‌ویان به لاوه په‌سه‌نده که به بڕوای من دواتر له ساتی هاویشتنی هه‌نگاوه نوێکه‌دا، به‌شێک له‌و بۆچونانه‌ی که وه‌ک ره‌خنه یان پێشبینی بۆی ته‌رح ده‌کرێت له به‌رچاو ده‌گرێت. ئه‌م کاره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا راسته و راست پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هه‌مو سه‌رکرده کوردیه‌کانی تره که زۆربه‌ی بڕیار و هه‌نگاوه سیاسیه‌کانیان دور له بۆچون و چاو و گوێی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌وه، له ژورێکی تاریک و به به‌شداری چه‌ند ده‌ربارێکی که‌میان ده‌مه‌شێنن، له ئێستاشدا ده‌بینین ئه‌و به‌ڕێزه دو وتاری بڵاو کردۆته‌وه که پێ ده‌چێت زنجیره‌یی بێت و وتاری تریش به دوای خۆیدا بێنێت، له وتاری یه‌که‌میدا به شێوه‌یه‌کی گشتی و زمانێکی نه‌رم سکێچی کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستانی کێشاوه و پاشان بۆچونی خۆی له سه‌ر ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له وتاری دوه‌مدا زیاتر و وردتر قسه له سه‌ر کێشه‌کان ده‌کات و ئامانج و داواکاری ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵکی نارازیش دیاری ده‌کات، هه‌رچه‌نده له به‌شی یه‌که‌می وتاره‌که‌یدا کاک نه‌وشیروان به زمانێکی هێمن تر ده‌دوێت به‌ڵام له وتاری دووه‌میدا هه‌ندێک زمانه‌که توندتر ده‌بێت که به بۆچونی من کارێکی راسته، چونکه له به‌شی دووه‌می وتاره‌که‌یدا ئه‌م دێت ووردتر خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه باس ده‌کات، له کاتێکیشدا که له‌و خۆپیشاندانانه‌دا خوێن ڕژاوه، سوکایه‌تی به خه‌ڵک کراوه، ده‌مامکداره‌کان هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵان، ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران و هاوڵاتیانی ناڕازی له بری ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه به‌ر هێزه چه‌کداره میریه‌کان بۆ خۆپاراستن، به‌ڵکو خۆیان له‌و هێزانه شاردۆته‌وه له ترسی بێ لایه‌ن نه‌بونیان، خوێندکاری زانکۆ وه‌ک ئه‌نفالکراو براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی و سوکایه‌تیان پێ کراوه، له مامۆستای زانکۆ دراوه و گروپی حه‌سیر مه‌یدان چالاکانه کاره‌کانیان جێ به جێ کردوه، شیاو نیه که‌سێکی وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا که ئه‌گه‌ر یه‌ک پنتی ده‌سه‌ڵاتیشی به ده‌سته‌وه نه‌بێت، زۆربه‌ی شه‌قام به داکۆکیکه‌ری خۆیانی ده‌زانن، بێت و به زمانێکی زۆر نه‌رم و بێ خه‌مانه بدوێت، به بۆچونی من ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و توندیه‌ی نوسه‌ر له‌و وتاره‌یدا توڕه‌بونێکی خۆڕسکی ناوه‌وه‌ی خۆی بێت دو ئه‌وه‌نده هاوخه‌میه بۆ ئه‌و خوێنه‌ی له سایه‌ی حکومڕانی خۆماڵیدا ده‌ڕژێت، بۆ ئه‌و سوکایه‌تیه‌کی به هاونیشتیمانی ئه‌م خاکه ده‌کرێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌بێت چاوه‌ڕوان بکه‌ین وبزانین له داهاتوتردا چی ده‌نوسێت و چی ده‌ڵێت، چونکه له ئیستادا ئه‌وه‌نده‌ی زومی چاودێری هه‌ردو ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له سه‌ر قسه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فایه بڕوا ناکه‌م هیچ که‌سێکی تر به‌و راده‌یه چاودێری قسه‌ی سیاسیانه‌ی بکرێت، وه‌ک کابرای کورده ده‌ڵیت ئێستا: سه‌وڵی ئاراسته‌کردنی به‌له‌مه‌که له ده‌ستی ئه‌ودایه. به‌ڵام ده‌بیت ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نیه‌تی ئینکاری کردنی هه‌بێت، ئه‌وا هه‌نگاونان و نزیکبونه‌وه به ئاراسته‌ی هه‌ر چاره‌سه‌رێکدا له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئاسنی سارد کوتینه، بۆیه ده‌بێت له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتیش به زوترین کات وه‌ڵامێکی سیاسیانه‌تر ئاماده‌بکه‌ن بۆ ئه‌م وتارانه که زیاتر وه‌ک پێشنیاری داهاتو خۆی ده‌رده‌خات.
سالار جاف