
خه‌یاڵپڵاویی به عه‌بدوڵا په‌شێو و هاوشێوه‌کانی
له‌ناو تێکست و ئه‌ده‌بیاتی کوردییدا، زۆر که‌م ده‌بینرێ ره‌خنه له‌نووسه‌رو رۆشنبیر بگیردرێ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانیان، ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆرجار رقی شه‌خسیی و ئێره‌یی و شکاندنی یه‌کترییه. مۆدێلیکیش باوه که ره‌خنه‌گرتن له‌نووسین و بۆچوونی یه‌کتر بووه به ئاشته‌واییه‌کی کورده‌نامووسیی ( ناوم مه‌هێنه، ناوت ناهێنم). ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌و شێرپه‌نجانه‌ی که رۆشنیبیریی کوردیی ئالووده‌یه به‌ده‌ستیه‌وه. من له‌م نووسینه‌دا ناوی دوو زات ده‌هێنم ، له‌دوورو نزیکه‌وه نایان ناسم جگه له‌وه‌ی له‌ڕێی نووسینه‌کانیانه‌وه نه‌بێت. ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ش ( عه‌بدوڵا په‌شێو و رێبوار سیوه‌یلیی) ن. هیچ ئه‌جێندایه‌کی تایبه‌تییم نییه و هه‌رگیزیش ئه‌و مافه به‌خۆم ناده‌م که‌سایه‌تیی که‌س بشکێنم ، ته‌نیا شتێک من ده‌ینووسم سه‌رنجێکی ره‌خنه‌گرانه‌یه له‌هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانیان.
گومانی تێدا نییه، پارتیی له‌دوای خۆپیشاندانه‌کانی کوردستانه‌وه، زیاتر تۆوی ناوچه‌گه‌رایی و دابه‌شکردنی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر دوو ئیماره‌ی ( بارزانیی ) و ( یه‌کێتیی و هه‌موو ئۆپۆزیسیۆن) لهئیمارهتهکهی تردا ده‌کات. پارتیی زۆر به‌به‌رنامه‌وه ئه‌م کاره ده‌کات و هه‌میشه‌ش کۆمه‌ڵی خه‌ڵک رادهسپیرێ ئه‌م کاره چه‌په‌ڵه به‌سه‌ر لایه‌ن و که‌سانی تردا بهێنن. په‌شێو خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره، به‌ڵام مێنتاڵیتیی ئه‌و پیاوه مێنتاڵیتییه‌کی زۆر کلاسیکییه و له‌گه‌ڵ رۆژگاری ئه‌مڕۆدا نایه‌ته‌وه. بیرکردنه‌وه‌ی کلاسیکییانه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ رۆژگاری سیاسیی ئه‌مڕۆدا ناتوانێ بگونجێ یاخود نایه‌وێ بگونجێ. بۆیه هه‌ڵوێست و شیعره‌کانی په‌شێو به‌ڕاسته‌خۆ و به‌ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریی ئه‌م دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاته‌ی پێوه دیاره و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌یه‌وێ لای که‌م له‌خزمه‌تی خۆید ا بێت ، هه‌ر هیچ نه‌بێ ه بێده‌نگیی هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌م وتاره هه‌وڵێکه بۆ رووناکیی خستنه سه‌ر هه‌ندێ وههم و خۆشخه‌یاڵیی به هه‌ندێ شاعیر و نووسه‌ر که هه‌ڵوێستیان روون نییه و له ئاوی لێڵدا مه‌له ده‌که‌ن و گه‌نجانێکی زۆریش به‌بێده‌نگیی و متبوونهکانیان ته‌فره ده‌خۆن. ماوه‌یه‌که قسه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عه‌بدوڵا په‌شێو ده‌کرێ، ئه‌م پیاوه راسته شاعیرێکه تا راده‌یه‌کی باش له‌کوردستانی عێراقدا ناسراوه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ک خۆشه‌ویست بوو، که‌سایه‌تییه‌کی هه‌بوو، ده‌نگێک بوو دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و له‌دوای راپه‌ڕینیش هه‌ندێ ره‌خنه‌ی (به‌شێوه‌ی شیعر) له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌کیی گرتووه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه له‌ڕابردوودا، هه‌ڵویست و شیعره‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی جگه له‌وه‌همێکی سیاسیی، بڵقێکی ته‌قیوی ناو ده‌ریایه‌ک بێزاریی و ناڕه‌زایی خه‌ڵکی کوردستان ، شتێکی ئه‌وتۆ نییه.
ئێستا بیست ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕیندا تێپه‌ڕیوه، له‌م بیست ساڵه‌دا ئاڵوگۆڕی زۆر روویداوه، دوو حیزبه شۆڕشگێڕه‌که به‌هه‌موو لایه‌کدا گه‌نده‌ڵیی به‌رهه‌م ده‌هێنن و کوردستانیان له‌سه‌ر سه‌کرده‌و کادیره باڵاکانی خۆیان تاپۆ کردووه، سه‌رکرده‌کان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رکرده‌کانیش وه‌ک قه‌زافیی بیر له‌ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵسوکه‌وت به داهات و بودجه‌ی نیشتمانیی ده‌که‌نه‌وه. به‌هه‌مان میتۆدیش هه‌زاران که‌س هاتن و رۆیشتن ، گڵۆپه دره‌وشاوه‌کانیان کوژانه‌وه، یان له‌په‌نایه‌که‌وه سه‌ری خۆیان کزکردووهو که‌وتونه‌ته ناو نیعمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئه‌و نووسه‌رو رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی بێده‌نگن، به‌غه‌یری به‌رژه‌وه‌ندییخوازیی و موستهفیدبوونیان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه، هیچ پاساوێکی تریان نییه. په‌شێو له‌ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا، که له‌وپه‌ڕی توانا‌و کامڵ‌بوونی فیکریی و جه‌سته‌ییدا بووه، جگه له‌چه‌ند شیعرێکی حه‌ماسیی، شتێکی تری دیار نییه.
ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رده‌شتی خوێندکاری زانکۆ و رۆژنامه‌نووس له‌ناو شاری هه‌ولێردا فڕێنراو دواتریش تێرۆریان کرد‌و له‌هه‌مووی قه‌باعه‌تتر سیناریۆیه‌کی زۆر گه‌وجانه‌یان بۆ داتاشی که فه‌نده‌مێنتالیسته ئیسلامییه‌کان کوشتویانه، چونکه پێوه‌ندیی پێیانه‌وه هه‌بووه‌و کاری بۆیان نه‌کردووه! به‌داخه‌وه زۆرنووسهرو رۆشنبیری نزیک له‌ده‌سه‌ڵات هه‌بوون، بیانوویان بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌هێنایه‌وه‌و ده‌یانگوت پێش ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه حیزبییه‌کان مه‌که‌ون! زۆر به‌داخه‌وه یه‌کێک له‌وانه کاک رێبوار سیوه‌یلیی بوو، که به‌واتای وشه پاساوی بۆ تێرۆرکردنه‌که‌ی سه‌رده‌شت ده‌هێنایه‌وه. هه‌رچه‌نده کاک رێبوار هه‌ڵوێستی به‌که‌مێک دره‌نگه‌وه له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی 17 فێبریوه‌ری کوردستان جوان بوو، به‌ڵام خوێنه‌ری وریا نازانێ بڕوا به‌کامیان بکات، به‌و شێر‌و رێوییه‌ی بۆ به‌لاڕێدابردنی تێڕۆرکردنی سه‌رده‌شت کردی، یان به‌م لاواندنه‌وه‌یه‌ی بۆ گه‌نجێک به ده‌ستی مافیاکانی ده‌سه‌ڵات قۆنده‌ره‌ی پێ ماچ ده‌کرا!. کاک رێبوار له‌و دوو نووسینه جیاوازهیدا، دوو مرۆڤی جیاوازه، دوو که‌سایه‌تیی و دوو رۆشنبیری جیاوازه، یه‌کێیکان داکۆکیی له‌ده‌سه‌ڵات ده‌کات و ئه‌ویتریان به‌گژ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌چێته‌وه. له‌کوشتنی سه‌رده‌شتدا که‌وته سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه، که‌چیی له دارکارییکردن و سووکایه‌تییپێکردنی گه‌نجێکدا لایه‌نگریی له‌خۆپیشانده‌ران کرد؟ من خۆم نازانم به‌کامیان بڵێم ئامین (Amen ).
هه‌رچیی عه‌بدوڵا په‌شێوه، گاڵه‌یه‌ک، نووزه‌یه‌ک و نزایه‌کی لێ به‌رز نه‌بووه‌وه بۆ فڕاندن و تێرۆرکردنی ئه‌و سهردهشتهی ده‌سه‌ڵات ئابڕووی چوو که به‌و شێوه‌یه له‌هه‌مبه‌ر دوو وتاری ته‌نزئامێزدا به عه‌قڵیه‌تی شاخ و عه‌شیره‌ته‌وه به‌سزای سه‌رۆک خێڵیان گه‌یاند. هه‌مان په‌شێو، بۆ پتر له دوو مانگ خۆپیشاندانه‌کانی گه‌نجانی کوردستان، بۆ کوشتنی ده هاووڵاتیی ( سیڤیل و پۆلیس)، بۆ کوشتنی گه‌رمیانی 11 ساڵان له‌چه‌مچه‌ماڵ به قه‌ناسه‌ی پارێزه‌رانی کوردستان، دغهیهکی شیعریی لێ ههڵنهوهریی، قوڕوقه‌پی یه‌کجاریی کردووه‌و هێشتاش هه‌ر ده‌بێ به‌شاعیری گه‌وره‌ی کورد! بناسرێ.
شاعیرێکی وه‌ک په‌شێو له دوای راپه‌ڕینه‌وه، جێده‌ستی به بچووکترین شتی کوردستانه‌وه دیار نه‌بێ، له‌ناو هه‌موو تێکستی کوردییدا، ئه‌و پیاوه جگه له‌چه‌ند دێڕه شیعرێکی حه‌ماسیی دوای راپه‌ڕین بۆ خۆکوژیی شه‌ڕی نێوان دوو حیزبه‌که و گله‌یی و گازه‌نده‌یه‌ک له‌ده‌سه‌ڵات نووسیویه‌تی، هیچیتری نییه. من بڕوام به‌شیعر نییه تا له‌سه‌ر شیعره‌کانی و وێنه و خه‌یاڵاتی شیعریی قسه‌یه‌کم هه‌بێ. باوه‌ڕیشم وایه، ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆرترین شاعیر‌و شیعرنووس و پهخشاننووسیان هه‌یه، وه‌ک ئێمه‌ی کورد، داماو و به‌دبه‌خت و دواکه‌وتوون. به‌ڵکو قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌و وه‌همه فشۆڵهیه که هه‌ندێ که‌س به‌م شاعیره هه‌یانه.
نه په‌شێو و نه‌هیچ شاعیر‌و نووسه‌رێک ناتوانێ له‌سه‌ر خه‌رمانی سه‌روه‌رییه‌کانی رابردوو به‌زیندوویی و ره‌پ و راستیی بمێنێته‌وه. هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و ئه‌و دوو حیزبه‌ش ناتوانن تا سه‌ر له‌سه‌ر وه‌همی نه‌به‌ردیی و ئازایه‌تییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌رده‌می شاخ بژیین. په‌شێو ئه‌و کاته کۆتایی پێهات، له‌سه‌ر گه‌نجه تێرۆرکراوهکهی شاره‌که‌ی خۆی ، سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ قسه‌یه‌کی نه‌کرد. جارێکی تریش کۆتایی به سه‌روه‌رییه‌کانی خۆی هێنایه‌وه که زمانی له‌ناو گووپی خۆیشیدا بۆ خۆپیشانده‌رانی کوردستان نه‌جوڵاند. هه‌ندێک له عاشقانی شیعره‌کانی ده‌ڵێن، کابرا نه‌خۆشه‌و له‌سه‌ر جێگا که‌وتووه. باشه ئه‌گه‌ر وایه و توانای بیرکردنه‌وه‌و شیعراندنی نه‌ماوه، ئه‌ی بۆچیی به کامڵ هۆش و بیریه‌وه، نکۆڵیی له شیعرێک ده‌کات که به‌ناوی ئه‌وه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان نووسراوه.
په‌شێو ئه‌وه‌نده پیرو په‌ککه‌وته بووبێت، که شیعری به‌ناوه‌وه بنووسن، به‌ناویه‌وه روونکردنه‌وه بنووسن تا ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان لێی زویر نه‌بن، ئیتر ده‌بێ چ وه‌همێک هه‌بێ به‌و کاریزما شیعرییه‌ی که ئه‌ستێره‌ی شیعریی ترووسکایی تێدا نه‌ماوه. ئه‌و له‌ڕابردوودا بهشاعیرێکی سیاسیی ناسراوه‌و شیعره‌کانیشی زیاتر سیاسیین، رووداوه‌کانی کوردستانیش، چ تێرۆرکردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و سه‌رده‌شت و عه‌بدولستار ، چ خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان هه‌موویان سیاسیی بوون، ئه‌ی بۆ ره‌حمی شیعریی نهخوسایهوه؟ بۆچیی پزدانی شیعریی نه‌ته‌قی و دێوێک، خێوێک یان درنجه شیعرێکی لێ به‌رهه‌م بێت؟
حه‌قیقه‌تێکی تاڵ هه‌یه که په‌شێو هه‌رگیز خه‌ته سووره‌که‌ی ماڵی بارزانیی نه‌به‌زاندووه، له‌م راستییه‌وه ناکرێ مێژووی سه‌روه‌رییه‌کانی ئه‌و پیاوه به‌س لایه گه‌شه‌که‌ی ببینرێ……… ئه‌م پیاوه هه‌میشه قاچێکی ئه‌گه‌ر له‌ناو خه‌ڵکدا بووبێت، قاچێکی له‌ناو کولتووری ماڵی بارزانیی و ده‌عوه‌ت و رێزلێنانی عه‌شایه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییدا بووه. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه حه‌سانه‌ی لای پارتیی هه‌بێ.
ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا نووسیویه‌تی و گوتویه‌تی رۆیشت، کوردستانی پێش 17ی فێبریوه‌ری و پاش ئه‌و رۆژه جیاوازه، کوردستانی پاش و پێش کوشتنی گه‌رمیانی 11 ساڵان، پاش کوشتنی گه‌نجانی خۆپیشانده‌ری کوردستان جیاوازه، ئه‌م کابرایهمان نه‌بینی ده‌نگێکی لێوه بێت له‌سه‌ر ئه‌و کوشتارگایه‌ی میلیشیاکانی پارتیی و یه‌کێتیی دژی چالاکترین توێژی کۆمه‌ڵ( گه‌نجان) ئه‌نجامیان دا.
سه‌روه‌ریی رابردوو به‌چیی ده‌چێ که له‌به‌ر خاتری ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی و دۆستایه‌تیی و بهرچاوهگێڕیی نوتقت ببه‌سترێ؟ په‌شێو ئه‌وه‌نده ئاگای له‌خۆی هه‌یه که بتوانێ که‌سێک به‌درۆ بخاته‌وه که شیعری به‌ناوه‌وه نووسیوه، ئه‌ویش بۆی بکه‌ن و خۆی نه‌یکات( دیاره پله‌یجه‌ریزم کارێکی خراپ و مۆڕاڵێکی زۆر نزمه، مافی خۆیه‌تیی داکۆکیی له خۆی بکات). ئه‌ی بۆچیی ئاگای له‌خۆی نییه که ئه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌یه ده‌چێته گیرفانی کێوه؟ ئه‌ی بۆچیی هه‌ست به‌وه ناکات، ده‌یان گه‌نج کوژران و بریندار کران؟ ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای ئازادیی و لای که‌می دادپهرورهریی کۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌کرد، ئه‌وێک ده‌بووایه ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبیی و عه‌شایه‌ریی و بنه‌ماڵه‌ییه بکردایه! یان میعرێک به‌درۆ بخاته‌وه که بۆ ئه‌و سه‌رۆکی پارله‌مانه‌ی که نه‌یارانی “حه‌سیر مه‌یدان”* ده‌کات، نووسراوه.
له کۆتاییدا، خوێنه‌ری وریا، ده‌رک به‌و تراژیدیایه ده‌کات، که هه‌ندێک له‌نووسه‌ران و رۆشنبیرانی کورد، چ بازرگانییه‌ک به بێدهنگییهکانهوه ده‌که‌ن، له تێرۆرکردنی سه‌رده‌شت و کوشتنی خۆپیشانده‌راندا، باسی مه‌ترسیی ئێران و هێزه فه‌نده‌مێنتالیسته‌کانی عێراق و به‌ڵای تێرۆریسته‌کان و جه‌به‌روتی داگیرکاریی تورکیا ده‌که‌ن و هاوسۆزی بۆ کوردی پارچه‌کانی تر ده‌رده‌بڕن و لێره‌و له‌وێ خه‌ریکی که‌مپه‌ین کردن ده‌بن، ته‌نیا بۆ لادانی تیشکۆ له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی میلیشیا حیزبییه‌کانی کوردستان و خۆدزینه‌وه لهسهرکۆنهکردنی پارتیی و یه‌کێتیی و بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واکانی کوردستان. مه‌ترسیی ئه‌م جۆره نووسه‌رو رۆشنبیر‌و شاعیر‌و ئه‌کادیمیسته کوردانه له ئادیدیاو ره‌فتاری به‌عسییه عه‌ره‌به‌کان،جاشه‌کان، ئێرانی ئیسلامیی و پانتۆرانییهکان زۆرتر نه‌بێ، که‌متر نییه.