چاپێكی نوێی كتێبی (ئۆنتۆلۆجی، بنه‌ڕه‌تی و بوونی مرۆڤ)ی د. محه‌مه‌د كه‌مال
Closed
له چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاپێكی نوێی كتێبی (ئۆنتۆلۆجی، بنه‌ڕه‌تی و بوونی مرۆڤ)ی د. محه‌مه‌د كه‌مال له‌لایه‌ن یانه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه به تیراژی (500)دانه. له‌م چاپه نوێیه‌دا هه‌وڵ دراوه ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵه چاپانه‌ی له چاپه‌كانی پێشووتردا هه‌بوون بنهبڕبكرێن. ئه‌م چاپه نوێیه له (130) لاپه‌ڕه پێكهاتووه و له‌شاری سلێمانی چاپ ده‌كرێت و نرخی (2500) دیناره.