Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
جەنگەڵ ….. لوقمان مستەفا

جەنگەڵ ….. لوقمان مستەفا

Closed
by May 9, 2011 ئەدەب

لەوڵاتی
جەنگەڵستان
دەمە تەورێک
یاخی بوو لە
کلکەکەی خۆی
بڕیاریدا
هەرچی داری
ناو جەنگەڵە
بدابەبا
هەرچی سورە چناری
گوێ ئاوە
وێران بکا
گوڵاڵەی سوور
قەد باڵ
بیگەوزێنێ
+++++++++++++
دەمێک ساڵ بوو
کلک گۆرانی بەباڵایدا ئەدا
خەریکی دەمە زەردی بوو
ئەیویست بیکا
بە دۆستی دار
هاوڕێی بۆ پەیدا بکا
لەملا و لەولا
باسی جوامێری دەکردو
هەوڵی دەدا
لە مەجلیسدا
وەک پارێزگاری جەنگەڵ
بیناسێنێ
زۆر دەمێکە
کلکە تەور
هەر وەک بەور
ببوە قەڵغانی
++++++++++++
ئائەم کلکە
کوڕی، کوڕی
دار بەڕوویەکی دارستان بوو
کە لە قەدی دار بووە
هەر زوو خۆی کردە هاوڕێی
دەمی تەور
وەک دوو هاوڕێ
دەیان ساڵی بوون بەیەکەوە
تا ڕۆژێکیان
بڕیاریدا
دارگوێزی
باپیری ببڕێتەوە
تەنها داربوو
بەپێوە بوو
بەڵام کلک
یاخی نەبوو
یاخی نەبوو
یاخی نەبوو

 

لوقمان مستەفا
٥/٥/٢٠١١

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.