گه‌نده‌ڵیی سێكسی له كوردستاندا.
زاراوه‌ی گه‌نده‌ڵیی زۆر مانا‌و چه‌مكی جیاواز ده‌گرێته‌وه، كه به‌ماناگشتیه‌كه‌ی له دونیادا لادانه له داب و نه‌ریت و یاسا ڕهوشتیهگشتیهكاندا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش به‌مانای سێكس كردن بێ یان تێركردنی غهرێزه سێكسێهكان له ده‌ره‌وه‌ی زه‌واج (هاوسه‌رگیری ). وه‌ك زیناكردن و له‌شفرۆشی و نێربازی و سه‌رخۆشی وقوماركردن و به‌كارهێنانی ماده‌بێهۆشكه‌ره‌كان و بازرگانیكردن پێیانه‌وه. یان فریودانی خه‌ڵك و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن ، یانیش فرۆشتن و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری ناڕه‌واو نادروست ، یان دزین و ده‌ست به‌سه‌راگرتن و ڕفاندنی خه‌ڵك بێت له بری پاره ، یان كوشتن بێت به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه.یان درۆكردن و شایه‌تیدان بێت به‌درۆ، كه ئه‌م كارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌چنه خانه‌ی گه‌نده‌ڵیی ڕه‌وشتیه‌وه كه زۆرترین زیانه‌كانی به‌سه‌ر تاكه‌كاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه ،ئاشكراشه خێزان ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كرده‌وانه بۆ پاراستنی دیارده‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه خۆی دروستی كردوون،گه‌نده‌ڵیی ئه‌و ڕه‌فتاره‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و متمانه‌یه ناگونجێت كه ده‌وڵه‌ت به‌خشیویه‌تیه فه‌رمانبه‌ری گشتی ، له‌وه‌ی كه‌ده‌بێت ده‌ستپاك و به‌ئه‌خلاق بێت ،یه‌كێك له دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵیی له‌شفرۆشی بوه له كۆندا و دیارده‌یه‌كه له ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا له مێژوودا و له ئیستاشدا پیاده‌ده‌كرێت،له مێژوودا به‌رتیل ته‌نها له فۆڕمی پاره‌دا نه‌بوه ، سیساریۆ پارێزه‌رێكی ئیمپراتۆری ڕۆمانی دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسیویه‌تی كه ژنان وه‌ك به‌رتیل به‌كارهاتون بۆ دادوه‌ره‌كانی ئیمپراتۆرێتی ڕۆمان. پاره و سێكس باوترین كه‌ره‌سته‌ن بۆ به‌رتیلدان به‌فه‌رمانبه‌رانی بێگانه به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه باری داراییان پێشكه‌وتو نیه و له‌بارێكی خراپی داراییدا ده‌ژین, له‌و نیوه‌نده‌شدا ژنان ده‌بنه كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ خاڵی كرد
نه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی پیاوانی كاربه‌ده‌ست و مامه‌ڵه پێكردنیان وه‌ك بازرگانی بۆ مه‌رام و سودی تایبه‌تی خۆیان ، كچێك به‌ناوی (گریست كیلی ) هونه‌رمه‌ندی شانۆ ، شای ئێران دووچار سێكسی له‌گه‌ڵ كردووه به به‌های (10) ملێۆن زێڕی وه‌رگرتوه ، جگه له پارهئهم خانمه پاشان شوی كرد به شازاده مۆناكۆ .دواتر به ڕووداوی ئۆتۆمبیل گیانی له ده‌ستدا، ( حسین فیرده‌وس ) وه‌زیری ده‌رباره‌ی شای ئێران ده‌لێی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت دابین كرابوو بۆ هێنان و بردنی ئافره‌تی سۆزانی بۆ شا، یه‌كێك له شاجوانی سویدیان به‌فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بردوه بۆشا، ئه‌ویش (1ملێۆن ) دۆلاری به‌ركه‌وتوه.بۆ یه‌ك شه‌و سێكس له‌گه‌ڵ شادا (15) ملێۆن دۆلاری وه‌رگرتوه، ژنان به‌شیوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كارده‌هێنرێن وه‌ك به‌رتیل دان بهدیپلۆمات و سیاسه‌تمه‌دارانی بێگانه پێده‌چێت ژنان كه‌ره‌سته‌یه‌كی باشبن بۆ به‌رتیلدان بهپایهبهرزی بێگانه، بۆكاسا دیكتاتۆری پێشوی ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا له‌ساڵی (1979 ) دانی به‌وه‌ناوه كه‌یه‌كێك له ژنه جوانه‌كانی خۆی وه‌ك به‌رتیل داوه به‌سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسی ( گیست گاردیستان ) هه‌ركاتێك سه‌ردانی ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقای بكردایه.له كوردستانی خۆشمان‌دا كه‌ش و هه‌وای گه‌نده‌ڵیی سێكسی ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبونه له ئه‌نجامی زیادبوونی ڕاده‌به‌ده‌ری پێداویسته‌كانی تاك و پێڕانه‌گه‌شتنی هه‌ندێ له خێزان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پێداویستانه ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گه‌نده‌لێی نزمبونه‌وه‌ی ئه‌خلاقه.بۆیه زیاتر ووڵاته هه‌ژاره‌كان ڕیگا خۆشكه‌ره بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی سێكسی له ناوچه‌كه‌دا، ڕه‌نگه لێره‌دا پرسیارێی خۆی نمایش كا, خۆ له هه‌موو ووڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا ئازادێكی له ڕاده‌به‌ده‌ری سێكسی هه‌یه و گه‌نده‌لێی سێكسیش له چاو ووڵاته دواكه‌وتوه‌كاندا نابینرێی ؟ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ی نائاسایی كردۆته‌وه له ووڵاته‌كانی تر ئه‌وه‌یه له‌م ووڵاته دواكه‌وتوانه كوردستانی خۆشمان كه هه‌رێمێكی فیدراڵه له عێراقێكی دواكه‌وتودا. ئه‌وه‌یه كه سامانی گشتی به‌كارده‌هێنرێت بۆ تێركردنی غهریزهسێكسیهكان . واته ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێن یان ڕازی ده‌كرێن به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی دیاریكراو. ئه‌و بڕه پاره‌یه موڵكی كه‌سه‌كه نیه، به‌ڵكو هی خه‌ڵكه و ئه‌و ته‌سه‌روفی پیوه ده‌كات , یان پێدانی پارچه زهوێك به‌ژنێك یان كه‌سێك یان دامه‌زراندنی ئافره‌تێك یانیش پێدان ئیمتیازاتیهك پێان له بری سێكس كردن بۆ شه‌وێك یان چه‌ند شه‌وێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك یان چه‌ن ئافره‌تێك, یانیش ڕاپه‌ڕاندنی كارێك بۆ ئافره‌تێك له ده‌زگایه‌كی گشتیدا له‌بری سێكس كردن له‌گه‌ڵی كه ئه‌مه‌و چه‌ندانی تر له كوردستانی خۆماندا ده‌بینرێی كه ئه‌مه به گه‌نده‌ڵیی سێكسی ناوده‌برێت.
به‌ڕیوبه‌ری ئاماده‌یی ئالان له شاره‌زوور