پیشانگایه‌كی كاریكاتێری له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی پردێ
له ده‌ست گه‌نده‌ڵی بۆ كوێ بچین؟! پیشانگایه‌كی كاریكاتێری له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی پردێ
له رابه‌ر ره‌شیده‌وه:
سه‌نته‌ری رۆشنبیریی پردێ، له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیداو له باخچه‌ی سه‌نته‌ر، پیشانگایه‌كی كاریكاتێری تایبه‌ت بۆ كاریكاتێریست “پشتیوان حه‌سه‌ن” به‌ناونیشانی (له‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی بۆ كوێ بچین؟!) له كاتژمێر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه 10/5/2011 كرده‌وه.
پیشانگاكه به ئاماده‌بوونی به‌رپرس و نوێنه‌رانی فه‌رمانگه حكومی و حزبییه‌كان و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له هونه‌ردۆستان و دژه گه‌نده‌ڵكاران كرایه‌وه. پیشانگاكه (30) تابلۆی كاریكاتێری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار “پشتیوان حه‌سه‌ن”ی له‌خۆگرتبوو كه زۆرێك له كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای گرتبووه‌خۆو زیره‌كانه ناوه‌ڕۆكی تابلۆ كاریكاتێرییه‌كانی هه‌ڵبژاردبوو.
شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مین پیشانگای كاریكاتێریست پشتیوان حه‌سه‌نه.