چاو خشانێکی خێرا به‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی وسکولاریسم…
نووسراوه‌یه‌ک له کاک ره‌زا مۆسته‌فاسۆڵتانی به ئاماژه به مێژووی ئیسلام سیاسی ده‌س پێ ئه‌کا که گوایا:
“مێژوی ئیسلامی سیاسی لە ڕوژهەڵاتی ناوین بە گشتی و وڵاتە عەرەبیەکان بە تایبەتی دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و پەرەسەندنی بزووتنەوەی سیکولاریستی لە ژێر کاریگەری وڵاتانی زەلهێز و کولونیالیستی ئەورووپا و شۆرشی سۆسیالیستی لە رووسیا. ئیسلامی سیاسی بۆ پێشگیری لە داڕمانی ولاتانی ئیسلامی و پاراستنی کولتور و داب و نەریت و … لەو وڵاتانە سەری هەڵدا. بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ هێرشی سیاسی و کولتوری رۆژئاوا، پەنایان بۆ گەڕانەوە بۆ ئیسلامی سەردەمی پیغەمبەری ئیسلام و قورئان و سوننەتەکانی پیغەمبەر بردەوە. تا وڵامی هەموو گیر و گرفت و کیشە سیاسی، کولتوری و کۆمەڵایەتیەکانی ئیستا و داهاتویش هەر لە ڕابردووی موقەدس و نەگۆڕی سەردەمی ئەوەڵی ئیسلامدا ببیننەوە.”
پێم وایه کاک ره‌زای به‌ڕێز له گه‌ڵ من موافیق بێت که ” واقعیه‌ت” ئه‌و ڕووداوه‌یه که هاتبێته دی . واته “ڕابردو” ئه‌مرێکه که ڕووی داوه و ته‌بدیل بوه به واقعیه‌ت و ناگۆڕدرێ، شتێک که قۆما ئیتر ناگه‌ڕیته‌وه . چ پێمان خۆش بێ و چ ناخۆش بێ، میژوو کۆمه‌ڵه حه وادسێکی “واقعین” ئیمه به که‌یفی خۆمان ناتوانین میژوو بنوسین ئه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه حکایه‌ت هائێک به ناو میژووه‌وه بنووسرێت به‌ڵام کاریگه‌ری و کاردانه‌وه‌ی نابێت .
نازانم کاک ره‌زا به مه‌بنای کام مه‌خزه‌ن، مێژوئی” ئیسلام سیاسی ” ئه‌خاته دوای رووخانی حکوومه‌تی عۆسمانی . ئه‌زانین که له نیمه‌ی ئاخری سه‌ده‌ی 19زاینی، سه‌رمایه‌داری ئۆروپا له گه‌شه کردن بوو ،به‌ڵام ئیمپه‌راتووری عۆسمانی له نکول‌دا بوو، له به‌شی ئۆروپای شه‌رقی( باڵکان و اسلاو )ژیر سه‌یته‌ره‌ی عۆسمانی سه‌ر هه‌ڵدانی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌ستی پێ کردبوو که له‌لایه‌ن ئینگلیس و رووسیه‌ی تزاری یارمه‌تی ده‌دران سۆلتان “عه‌بدۆلحه‌میددووهه‌م” بۆ ڕاگرتنی حکومه‌تی خلافه‌تی ئیسلام په‌نای برد بۆ حه‌رکه‌ی ایخوان المسلمین که له میسره‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌سته‌مول بوو به پێگه‌ی و کانگای پان ئیسلامیسته‌کان بۆ نه‌جاتی خیلافه‌تی ئیسلام . پایه به‌رز ترین نوینه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه‌ش “سید جمال‌الدین افغانی”یان به قه‌ول ئیرانیه‌کان سید “جمال اسدآبادی”ه، که له ده‌وران پێس مه‌شروته‌ی ئیرانیش ده‌وری خۆی هه‌بووه(پێشنیاری حه‌رام کردنی توتن به میرزای شیرازی). ئه‌کرێ به موراجیعه به ڕووداوه‌کانی نیمه‌ی ئاخری سه‌ده‌ی19زاینی به ته‌فسیل باسی له‌سه‌ر بکرێت . ڕاسته ئه‌م ڕوانگا ئیسلامیه هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی توند وتیژی دژ به پاوانخوازی ئینگلیس و رووس ئه‌گرد، به‌ڵام له ڕوانگای حیفزی خه‌لافه‌تی ئیسلام بوو ئه‌وه‌ش ڕاسته که به تمای ڕاگرتنی داب ونه‌ڕیتی دواکه‌وتوو و ڕوو به مه‌رگی حکومه‌تی ئیسلام(عۆسمانی) بوو .
دووهه‌م تایبه‌ت مه‌ندی سه‌ید جه‌مال پشت به‌ستن به حکومه‌ت ئه‌و وڵاته بووه که تێدا ژیاوه .(له رووسیه بووه دژ به ئینگلیس قسه‌ی کردوه له ئه‌سته‌مۆل له دژی رووس و ئینگلیس… )
سێهه‌م ئه‌وه‌ی له کاتی سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته(ئیسلام سیاسی) ده‌وڵه‌تهای عره‌بی وه‌کوو ئێستا مه‌وجوود نه‌بوون زۆربه‌ی شوێنه‌عه‌ره‌ب نشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ژیر سۆلته‌ی چه‌ند سه‌ت ساڵه‌ی خیلافه‌تی ئیسلام(عوسمانی)بوون جۆغرافیاییک وه‌کوو وڵاتانی عره‌بی وجوودی نه‌بوو. کورتی بکه‌مه‌وه ئیسلام سیاسی نه بۆ به‌رگری له کولتوری جه‌ماور به‌ڵکوئه‌یه‌ویست له ژیر چه‌تری به‌رگری له داب ونه‌ریت ئیسلام، له خیلافه‌تی ئیسلامی به‌رگری بکات و چوون ده‌ور ده‌وری یاسا و ده‌ورانی نوێ سه‌رمایه‌داری بوو ئیسلام سیاسی بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی یاسای مۆدێرن یاسای ئیسلامی هاورده مه‌یدان.(نمونه‌ی ئه‌و ئاوات وئاره‌زووه هه‌ر ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئیسلامی ئێرانه که خۆمه‌ینی خۆی له په‌یڕه‌وه‌کانی ایخوان المسلمین بوو).
تائێره ئاماژه به ده‌سپێکردنی ئیسلام سیاسی بوو که نه پاش رووخان حکوومه‌ت عۆسمانی به‌لکو پێش ڕووخانی ئه‌و حکوومه‌ته بوو و بۆ راگرتنی خیلافه‌تی ئیسلام نه ڕاگرتنی ئه‌ده‌ب و کۆلتوور. به‌ڵام زاهیره‌ن به‌شیوه‌ی نوێ خۆی ئه‌نواند یانێ خواهانی یاسا بوو به‌ڵام وه‌کووده‌ورانی مۆحه‌مه‌د!؟ یانێ کۆسه وریش پان !.
پاش ڕووخانی حکومه‌تی عۆسمانی و پێکهاتنی وڵاتانی عه‌ره‌بی(دابین کردنی جۆغرافیای پاش شه‌ری ئه‌وه‌ل جیهانی) و زاڵ بوونی ئیمپراتووری سه‌رمایه‌داری ئینگلیس ئیسلام سیاسی وه‌کوو ئامرازێک بووله ده‌ستی
ئینگلیسیه‌کاندا بۆ به لاڕی دا بردن بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه دژی کۆلۆنیالیسته‌کان . باشترین نموونه‌ی به کار هێنانی ئه‌و ئامرازه لاواز کردن بزوتنه‌وی ئیستقلال هیند بوو. ئیسلام سیاسی به راویژکاری “ئێقباڵ لاهوری”(شاعیر و فیلسوف ئیسلامی که یه‌کێک له په‌یڕه‌وانی سید جمال بوو)و ڕێبه‌رایه‌تی مۆحه‌مه‌دعه‌لی جیناح(ئه‌ویش هه‌ر په‌ێڕه‌و سه‌ید جه‌مال بوو) به پشتگری ئینگلیس پاکستان و به‌شێ مۆسۆڵمان نشین به‌نگال(به‌نگاله دش فێعلی)یان له هیند دابڕی و جمهووری ئیسلامی پاکستان‌یان دا مه‌زراند و هێندیان کرده دوو به‌ش (هێند و پاکستان) ئه‌وه‌ش سه‌یر بوو که پاکستان خۆی دوو به‌ش بوو که هزاران کیلو مه‌تر له یه‌ک دوور بوون!! که ده‌رئه‌نجام بووبه پاکیستان فیعلی و” به‌نگاله دش” یانێ هیند به هه‌زاران دین و ئائین و ئائین زا به‌لایک، مسۆڵمانه‌کانیش به‌لائێک(ئه‌مه‌یه نموونه‌ی تولێرانس ئیسلام سیاسی ).
پاش سه‌ر که‌وتنی ئینقلاب ئوکتۆبر ئیسلام سیاسی بۆ دژایه‌تی کۆمونیسته‌کان هه‌میشه مه‌وردی حمایه‌تی وڵاته سه‌رمایه‌داریه‌کان بووه به دووای شه‌ڕێ دوۆهه‌م جیهانی به تایبه‌ت له کاتی شه‌ڕی سارد دا له ده‌ورانی حکوومه‌تی جان- کنێدی (ساڵانی شێست زاینی)، ته‌رحی “پشتوێنی که‌سک” هاته دروست کردن که له مالزی تا مه‌دیته‌رانه‌ی دائه پۆشی . بۆ نموونه موسڵمانه‌کانی مالێزی له دژی حکوومه‌تی (سووکارنۆ )له ئه‌ندونێزی به‌کار ئه‌هێندران وه یان بن لادن و تاله‌بان به‌شێکن له‌و زنجیره که ئیستا وای لێ هاتوه .
دیاره به یه‌ک دوو لاپه‌ڕه باسی مێژوئی ئاوا گرینگ ناکری ،مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که نیشان بدرێت که باسی مێژو به دڵخواز ناکرێت مێژوو حه‌ره‌که‌تێکی چینایه‌تیه و به بێ ئاماژه به واقێعه‌ی میژوییه‌کان باسی میژو کردن شیاوی روناک بیری مه‌سئوول نیه. هه‌ر بۆیه پێم خۆش نیه که کاک ره‌زا که وه‌ک روناکبیرێکی مه‌سئوول به‌رانبه‌ر به جاره‌نووسی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌یه، ئاوا به بێ ته‌وه‌جۆه به ڕووداوه مێژووییه‌کان له‌سه‌ر دڵخوازی خۆی ئاوا باسی مێژوو بکات که گوایا :
” . ئیسلامی سیاسی بۆ پێشگیری لە داڕمانی ولاتانی ئیسلامی و پاراستنی کولتور و داب و نەریت و … لەو وڵاتانە سەری هەڵدا”!.(ته‌ئکید که منه)
به‌ڕاستی ئه‌م حۆکمه مێژووئیه له کویوه هاتوه بۆ پاساوکردنی ئیسلام‌سیاسی؟ ئه‌گه‌ر شاعیر و ئه‌دیبی کورد مۆسڵمان بوه چ په‌یوه‌ندێه یکی هه‌یه له گه‌ل ئیسلام سیاسی دا؟ ئه‌م (خلط مبحث)کردنه ده‌ره‌نجامی نادروست پێک دێنێ.
دیاره فه‌قه‌ت له حۆجره‌ی مزگه‌وته‌کانا بوه که مرۆڤ توانیویه سواد فێر بێ و مه‌لا کان بووگن که باسواد بوون و پارێزه‌ری شێعر‌و ئه‌ده‌ب بووگن، به‌ڵام ئه‌وه‌قه‌ت به‌و مانایه‌نیه که ئیسلامی سیاسی پارێزه‌ری ئه‌ده‌بی کوردی بووبێ.به ڕاستی قه‌ت وا نه‌بووه. ئه‌گه‌ر قه‌ول وایه ئاماژه‌یه‌ک بکرێ به سه‌ر هه‌ڵدانی ئیسلام سیاسی له کوردستان، ئه‌و ئیسلامه سیاسیه دیمه‌نێکی جوان نیشان نادا مه‌سه‌له‌ن(زمانم لاڵ باسی جیهاد دژی ئه‌رمه‌نیه‌کان ناکه‌م) به‌ڵام له شه‌ڕی عۆسمانی و ئه‌رۆپیه‌کانا شێخ نۆرسی(به‌دێع ئه‌لزه‌مان سه‌یدی کوردکه یه‌کێک له په‌یڕه‌وانی سه‌ید جه‌مال بوو) به ده‌ستێک شمشیر و به ده‌ستێک قۆرعانی هه‌ڵ ئه گرد و بۆ سۆپای عۆسمانی شه‌ری ئه‌کرد پاش هه‌ره‌س هێنانی حکوومه‌تی عۆسمانی له شه‌ڕی هه‌وه‌ڵ عاله‌می، له سه‌ر هه‌ڵدانه‌که‌ی شێخ سه‌عید پیران(1923) نه‌ته‌نها هاوکاری له گه‌ڵ نه‌کرد به‌ڵکوو سه‌ر هه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یی دژ به ده‌وله‌تی تورکی به غه‌یر شه‌رعی دانا. ئه‌و نموونه‌یه نیشان ئه‌دات که پاراستنی ئه‌ده‌ب و کۆلتور، فڕی به ئیسلام سیاسیه‌وه نیه.
به پێچه‌وانه سه‌دان شاعێر ونووسه‌ر(که هه‌موویان مۆسڵمان بووگن) توانیویانه شێعر‌و ئه‌ده‌بی کوردی بپاریزن که هیچ په‌یوه‌ندێکیان به ئیسلامی سیاسیه‌وه نه‌بوه.
له هه‌مۆ ئه‌وانه گرینگ ترله ڕاپه‌ڕین‌هاێک که به‌ناو نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه کراوه به غه‌یر شێخ عۆبه‌یدۆلله که ئه‌وه‌ش بار ودۆخی خۆی هه‌یه هیچیان ئیسلام سیاسی نه بووه . قاضی موحه‌ممه‌د که مۆته‌شه‌رێعی دینی بووه قه‌ت به‌ناوی دینه‌وه نه‌هاتوه‌ته مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه.ئاخرین نموونه له‌بیر نه‌چوو مامۆستا شێخ عزالدین حۆسه‌ینی نمونه‌یکی به‌رچاوی که‌سایه‌تیه‌کی دیمۆکرات بوو که به درۆستی و به‌ته‌واوی مۆخالفی ئیسلام سیاسی بوو. یانێ به‌خته‌وه‌رانه بزووتنه‌وه‌ی کوردی تا ئه‌م سه‌رده‌مه “لائییک” بووه و یه‌کێ له پایه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی گشه‌کردنی دیمۆکراسی له بزافی ئازادی‌خوازانه‌ی میلله‌تی کورد هه‌ر ئه‌م لائییک بوونه‌یه. ئه‌وانه‌ی که دین ئه‌که‌نه قه‌لغانی سیاسیه‌وه نه له باری دینیه‌وه جێ باوه‌رن نه له باری سیاسیه‌وه.
هیوادارم له‌سه‌ر ئه‌م خالانه گفتگوهائێک بێته ئاراوه تا بتوانین له یه‌ک زیاتر تێ بگه‌ین.
کاک ره‌زا به کورتی باسی ئیسلام سیاسی له کوردستان ئه‌کات که گوایا له سه‌ر دوو ڕیان و شتی وا بوون و.. که من چۆن وا به‌وردی نایان ناسم هیچم نیه بێژم به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی که به‌ده‌ره‌وه‌یه عه‌لی باپیر ئه‌گه‌ر نه‌ڵین جاش به‌ڵام خزمه‌تکاری حکوومه‌تی ئیران بوه(ئیستاش نازانم هه‌س یان نا) به‌هائه‌الدینیش ئه‌وه‌ی که ئه‌یژن هه‌ر گرێ به‌ستی عه‌ره‌بی سعودی و هێنده‌ران بوه ڕه‌نگه درۆشیان له سه‌ریان ساز کردبێ (خواهه‌ڵ ناگرێ! )بۆ شۆڕشگێریکی ئیسلامی!قسه هه‌لبستم.
له خۆم ئه‌پرسم ئایا ئه‌وه‌ی که له ئیسلام سیاسی دیومانه که‌فایه‌ت ناکا؟ ده‌ڵێن”پشیله دوباره پای نانێته ئه‌و جیگایه که جارێک پای سوتاوه” یانێ عه‌لی باپیر و به‌هاالدین…له مفتی زاده و شیخ عۆسمان پیاوترن؟ ئه‌وانمان تاقی کرده‌وه بس نیه؟ ، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێن که خویشیان جاش بوون به‌ڵام هه‌رچ جاشه سه‌ری له بن کلک ئه‌وانه‌وه ده‌ر ئه‌هێنا ” ئه‌مه چون مه‌یدانێکه‌که پڕه له جاش و سیخۆر؟.
هه‌رچاو له‌و ئیسلام سیاسیه‌کانی میسربکه‌ین(شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ک شه‌ممه 8 مای)هێشتا ئیسلام سیاسی له میسر نه‌هاتوه‌ته سه‌ر حۆکم ده‌ستووری “اقتل المشرکینی” به‌ڕیو برد و ده‌ستی کرد به کۆشتنی مه‌سیحیه قبتیه‌کان و دووکلیسایان سووتاند (ئه‌وه‌ش پارێزگاری داب و نه‌ریتی ئیسلام سیاسی).
کاک ره‌زا له ده‌ره‌نجامی مه‌قاله‌که‌یدا ده‌ڵێ:
“ئێستا ڕزگاری نەتەوەیی و گەیاندنی خەڵکی کورد بە سەربەخۆیی و سەروەری لە هەر شکڵ و قەوارەیەکی سیاسی و جوغرافیاییدا کە، بە پێ هێز و توانایی کورد و شەرعیەت پێدانی نێودەولەتی مومکین بێت، لە بەردەم هەموو هێزێکی سیاسیدایە که کێشە کورد بە هی خۆی دەزانێت”(ته‌ئکید له منه).
“ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێ” به بێ هیچ ئه‌م لاو ئه‌و لائێک من له‌و قه‌ناعتا نیم، یانێ له گه‌ڵ هه‌ر شکڵ و قه‌واره‌یه‌کی سیاسی(باسی جوغرافیایه‌که‌ی بمێنێت) ته‌وافقم نیه ،من تاکه که‌سێکم که دنیائیکم ده‌وێ که مروڤ ئازاد و سه‌ربه‌خۆ تێدا بژی هه‌ر بۆیه‌ش پێناسه نه‌کردنی مرۆڤ وه‌کوو خۆی(یانێ پێناسه‌نه‌کردنی نه‌ته‌وه‌یی) به ناحه‌ق ئه‌زانم و تێده‌کۆشم نه ته‌نیا زه‌ختی نه‌ته‌وه‌یی نه‌مێنێ به‌ڵکوو بۆ دابین کردنی سیستمێک تێ بکۆشم که ڕێ خۆشکه‌ر بێت بۆئازادی مروڤ له کۆیله‌تی سه‌رمایه و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی جه‌وسانه‌وی مرۆڤ.
ئه‌وه چ دیمۆکراسیه‌یکه که له گه‌ڵ هه‌ر شکڵ سیاسیه‌تێک دا دێته‌وه نا نا هه‌زار جار نا بۆ هه‌ر شکڵ و قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، بۆڕێکه‌وتن له گه‌ڵ هه‌ر شکڵ وقه‌واره‌یکی سیاسی ده‌بێ پێوه‌ر و بایه‌خه سیاسیه‌کان سه‌ر له نوێ بخرێته ژێر پرسیار ،واته ئه‌و به‌ڕیزه که باسی هه‌ر شکڵ وقه‌واره‌یه‌کی سیاسی ئه‌کا تکایه پێوه‌ر و بایه‌خه مروڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌شی ڕوون بکاته‌وه.
به ڕای من ئه‌م جۆره درۆشمانه شیاوی ره‌وتێکی ئازادی خواز ودیمۆکرات نیه به‌ڵکووباسی ئه‌و که‌سانه‌یه که دام و ده‌زگائێک پێک دێنن و فۆرمی هه‌ڵس وکه‌وتیان به که‌ڵکی بازاری سیاست دێت. که ئه‌توانن له‌گه‌ڵ هه‌ر حکوومه‌ت و سیسته‌مێک دا خۆیان ڕێک بخه‌ن، مه‌سه‌له‌ن (وه‌ک موجاهدین خه‌ڵک ئێران) داهۆڵێک وه‌کوو سه‌رۆک داده‌نێن و ته‌شکیلاته‌که‌شی به بێ ئه‌م‌لا و ئه‌ولا ئه‌که‌ونه شوێنی دا‌هۆله‌که. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆک ئه‌توانی ببێ به دار ده‌سی هه‌رحکوومه‌تێک .
ئه‌م جۆره رێکخراوانه له بازاری سیاسه‌تی زلهێزه‌کان قیمه‌تی باشیان هه‌یه چوونکی رێبه‌ره‌که‌یان ئه‌توانن له گه‌ڵ هه‌ر سیستمێک مۆعامڵه بکه‌ن . ئه‌م باسه‌ش لیره نیوه چڵ به جێ ئه‌هێلم چونکی دیسانه‌وه حه‌کایه‌ت هه‌ویره‌که‌یه.
کاک ره‌زا باسی ئه‌وه ئه‌کا:
” هەموو هیزە سیاسیەکانی کوردستانە. لە کومونیست، سوسیالیست، چەپ، راست، لیبراڵ، کونسرڤاتیڤەوە بگرە هه‌تا بە هێزه ئیسلامییەکان دەگات.”
ئه‌م دیڕه ئه‌مخاته بیر “ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رت سیاسی” قسه‌یکی ئانارشیستی به‌زاهیر قۆز، به‌ڵام پڕ بێ مانا و فریوکارانه. ئازادی شه‌رتی هه‌یه ، له کۆ،ه‌ڵگادا، سنووری ئازادی تاکه‌که‌س ئازادی که‌سێکی دیکه‌یه ، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئازادی مرۆڤ سنورداره ،له کۆمه‌ڵگا ی چینایه‌تیه دا سنووری ئازادی تاکه‌که‌س به‌پێ ئه‌وه‌ی که له چ چین و توێژێکدا بێت، به‌رین یان ته‌سک ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌یناهه‌ر ئێستاش ئازادی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای سیاسی بۆ حکومه‌ته سه‌رکوت گه‌ره‌کان مه‌وجووده جمهووری ئیسلامی به نیسبه‌ت جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و فه‌قیره‌وه له ئازادی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای سیاسی و ئابووری و…به‌هره مه‌نده ،به‌ڵام تێکۆشه‌رانی ڕیگای ئازادی و ئاسایشی ئینسان واته سوسیالیسته‌کان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌و نه‌زمه تێک بده‌ن …
ئه‌و بۆچوونه که پێ وایه که‌به ئازاد بوون خه‌ڵخاڵی(1) ،ناسر سه‌لیمی(2) ئه‌توانێ به ته‌عامۆل ژیانی هه‌بێ ،یان به هه‌بوونی خۆمه‌ینی و بن لادن(ئیسلام سیاسی) جاوه ڕوان ژیانی مرۆڤایه‌تی ئه‌کا له خه‌یاڵێکهی خاو وپڕ له مه‌ترسی دایه.
کاک ره‌زا ی به‌ڕێز هه‌ر ئه‌وه‌نده ئیشاره بکه‌م هه‌ر وا بۆ خۆت ئه‌زانی له وڵاته ئۆروپا ئیه‌کان دا حیزبی ره‌گه‌ز په‌ره‌ست ” قه‌ده‌غه‌یه” له فه‌رانسه هه‌روه‌کوو ئه‌زانن خۆ نیشان دان به دیارده‌ی(عه‌لامه‌ت) دینی له شوێنه ره‌سمیه کان قه‌ده‌غه‌یه من له گه‌ڵ ئه‌و قه‌دغانه م . هیچ سازمان و گروپێک بۆی نیه که له رابیته‌ی کۆمه‌ڵگادا ئیمتیاز بدات به تاقمه‌یک به بیانووی دین،ره‌گه‌ز،زمان و..که په‌یوه‌ندی به‌تایبه‌ت‌مه‌ندی تاکه که‌سه‌وه هه یه . هه‌ر بۆیه‌ش مه‌دره‌سه ئه‌بێ لائیک بێت نابێ هیچ نه‌وعه یارمه‌تیه‌ک به ئه‌نجومه‌نی دینی و مزگه‌وت و کلیسا . .. بدرێت .
ڕه‌نگه بکوترێت که ئه‌وه نیه له وڵاته ئۆروپیه‌کان حیزب و سندیکای مه‌سێحی هه‌یه. ڕاسته وایه به‌ڵام به یه‌قین ئه‌و حیزب و سندیکایانه له پێڕه‌و و به‌رنامه‌ی سیاسیان دا باسی دامه‌زراندنی حکوومه‌تی کلیسا ناکه‌ن، ئایا ئیسلامی سیاسیش وایه؟ گرفتی کار هه‌ر ناو نیه به‌ڵکوو هه‌ده‌ف و ئیسترا تێژی حکوومه‌تێکه که ئیسلامه‌سیاسیه‌کان ئه‌یانه‌وێ بیهێننه سه‌رکار یه‌کێ له نموونه‌ی مه‌ده‌نی ئیسلام سیاسی له ئیران (نهضت آزادی)بوو که کرده‌وه‌یمان بینی .
له لایک تره‌وه ئه‌وانه پاشماوه‌ی نه‌گبه‌تی کۆنی مێژوون، هه‌ر وه‌کوو سیسته‌می پاشایه‌تی ئه‌م جۆره دیاردانه(عه‌لامه‌تانه) نابن به ده‌لیلی پێشکه‌وتووی ده‌وڵه‌ته ئۆروپائیه‌کان ،به پێچه‌وانه ئه‌وجۆره پاشماوانه نیشانده‌ری که‌م وکه‌سری دیمۆکراسیه ، به‌واته‌یکی تر ئه‌وه سه‌ڵته‌نه‌ت یان حیزبی به‌ناو مه‌سیحی نیه که نیشانده‌ری پێسکه‌وتن خوازی حکوومه‌ته‌کانه به‌ڵکوو سڕینه‌وه‌ی دین وئیمتیازات ئه‌شرافی له یاسا یه که نیشان ده‌ری به پێشه‌وه چوونه. مه‌سه‌له‌ن (سلطنت طلب)ه‌کان ئێران ئه‌یژن ئه‌وه نیه سۆئێدیش پاشایه‌تیه به‌ڵام دیاره که پێشکه‌وتوویی سوئێد به هۆی پاشایه‌تیه‌وه نیه ،ته‌سه‌وری ئه‌وه‌ی که پاشایه‌تی له سوئێد نه‌مێنێ ته‌سه‌ورێکی عه‌جایب نیه و هیچ ناقۆمێ به‌ڵام ته‌سه‌وری حکوومه‌تی کلیسا یان مزگه‌وت له سوئێد له میشک دا ناگۆنجێ. دیسانه‌وه دووپاتی ئه‌که‌مه‌وه که ئه‌و حیزب و سندیکا و پاشایه‌تیه میراتی نه‌گبه‌تی رابردوون به‌که‌ڵکی به‌کار هێنان بۆ داهاتوو نایه‌ن
1- خه‌ڵخاڵی نوێنه‌ری ڕاسته‌و خۆی خۆممه‌ینی قاتڵی لاوانی ئازادیخواز
2- لاوی سه‌ربه‌رزی کورد که به‌فه‌رمانی خه‌ڵخاڵی له فڕۆکه‌خانه‌ی سنه له گه‌ڵ ده‌لاوی سه‌ربه‌رزی تر گۆلله باران کرا (1358)
دوو شه‌ممه 9 ئه‌یار 2011 پاریس یوسف ئه‌رده‌لان