Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
مه‌غريبی عومر…..  سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد

مه‌غريبی عومر….. سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد

Closed
by May 13, 2011 هۆنراوە

  4/4/2011

ئه‌و په‌نجه‌ره‌يه‌م بۆ بکه‌ره‌وه‌
با چڵێ هه‌تاو بکه‌م به‌ هاوڕێ
نه‌بادا له‌ نێو چنگی تاريکی
دوايين تروسکه‌ی نيگام هه‌ڵوه‌رێ
***
ته‌متومانێ ئاڵاوه‌ته‌ نيگام
چاوم ره‌نگه‌کان ناناسێته‌وه‌
قه‌ڵه‌م ناگرێ په‌نجه‌ی له‌رزۆکم
سه‌ربرده‌ی خه‌مم بنووسێته‌وه‌
***
ده‌نگی هه‌ره‌سێ له‌ سينه‌مه‌وه‌
ده‌ڕژێته‌ ئاسمانی به‌ختی سيام
ته‌پيوه‌ به‌سه‌ر پێده‌شتی ونا
باڵای ته‌لاری ئه‌ندێشه‌و خوليام
***
مۆری جێ په‌نجه‌ی برينی زه‌مه‌ن
تا دێ له‌ دڵما تۆخ ئه‌بێته‌وه‌
لوتکه‌ی وجوودم له‌ بری به‌فر
له‌ خۆڵه‌مێشا ره‌شده‌چێته‌وه‌
***
پیاوێ به‌سه‌ر مه‌غريبی عومرا
بارانی ئه‌شک دائه‌بارێنێ
فرچه‌ی ژانێکی گرتۆته‌ ده‌ست و
هێڵکاری مه‌رگی خۆی ئه‌نه‌خشێنێ
***
 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.