
حكوومه‌ت چۆن عار نانێ، قوبادی جه‌لیل زاده‌ی نان بڕاوكردووه
قوبادی جه‌لیل زاده، نانبڕاوكراوه، بۆ؟چیكردووه؟ ئایا ئه‌ویش پۆلیسی باره‌گاكانی ئۆپۆزسیۆن بووه و به‌رده‌فركێی خۆپیشانده‌رانی كردووه، یا مه‌لای مزگه‌وتێك بووه و هێرشی كردۆته سه‌ر پیرۆزیه‌كانی نیشتیمان؟ ئه‌و شه‌وه كه قوباد له‌و شاشه‌كه ده‌ركه‌وت، به‌هه‌ناسه ساردیه‌وه گوتی پێنج مانگه نان بڕاوكراوم، به‌ڕاستی ته‌ریق بوونه‌وه‌یه‌ك ته‌ریق بوومه‌وه، به‌و وه‌رزه فێنكه‌ی به‌هار عاره‌قمكرد، ئاخۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئێمه هێنده بێ باك، نه‌بان، خه‌مسارد، بێویژدانه و هه‌ستی نه‌جوڵێ كه ئه‌و شاعیره خاوه‌نی خێزان و منداڵه و پێویستی به قوتی ژیان هه‌یه.
به‌ڕاستی كاره‌ساته، وه‌یشومه‌یه، كه‌سێك، جا با شاعیرێكی ناسراو نه‌بێ و ته‌نیا مۆریه‌كی ساده‌یی نه‌خوێنده‌واربێ و ته‌نیا له‌به‌ر هه‌ڵوێستێكی وا به‌و جۆره ناداپه‌روه‌ریی و دڵڕه‌قانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵبكرێ، ئێمه له كام سه‌رده‌م ده‌ژین و به‌رپرسانمان به چ عه‌قڵه‌تێك بیرده‌كه‌نه‌وه، ئایا ئه‌و حكوومه‌ته چۆن به‌ده‌میدادێ بڵێ، ئێمه ده‌سه‌ڵاتێكی مۆدێرن و شارستانی بونیاد ده‌نێین، داخۆ له‌ژێر سایه‌ی كێهه حكوومه‌تی له‌و جۆره شاعیرێك ته‌نیا له‌به‌ر نووسینی چه‌ند دێره‌شعرێك نان بڕاوده‌كرێ، پێویسته سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ست به‌جێ به‌دواداچونی بۆ ئه‌و روداوه بكات، سه‌دام حسێن ده‌یگوت ( قگ الاععناق، ولا قگعل ارزاق) ئایا ده‌كرێ ئێمه له‌سه‌دام بێویژدانتربین.
كۆتایی به‌و سیاسه‌ته ناشیرن و بێزراوه بهێنن، مۆدێلی نانبڕین كه له‌شه‌ری ناوخۆ داهێنرا، ده‌بو له‌گه‌ڵ بڕانه‌وه‌ی پێكدا هه‌ڵپژانه بێ مانایه‌كان كۆتایی پێبهاتبا، حكوومه‌ت داواكارم نه‌رۆشنبیران خه‌ڵات بكه و ڤیستیڤاڵ و بۆنه‌یان بۆ رێكخه، نه نانیشیان ببڕه………………..
shaxawanjournalist@yahoo.com