روکه‌شی خۆشه‌ویستی …. ڕوناک ئه‌مین
که‌خۆشه ویستیت ڕووکه‌ش بوو
توره‌بونم په‌ره‌ی سه‌ندو
خامۆشی تۆڵه‌م ورووژا
جوانیه‌کان ڵێڵوپێڵ و
بێ فلته‌رمابوون
ڕه‌نگه‌کان کاڵ بونه‌وه
هه‌وا قورس و
ڕوناکی ته‌ماویی ئه‌ینواند
شادی‌م له‌سوچێکی
ماڵه‌که‌کزۆڵه‌هه‌ڵتوتابوو
پێکه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌م
چونه‌ده‌وری سڕبونه‌وه
له‌قۆزاخه‌دابوو
پێڵۆکان ئه‌برژان و
که‌چی خه‌و
وڕکی گرت بووتۆرابوو
گوێ گرتنی مۆسیقام نه‌شازو
گۆرانیه‌کان خۆیان ئه‌جونه‌وه
شانۆکان بوکه‌سه‌ماکه‌ره‌بوون و
شیعره‌کان ته‌ریق ئه‌بوونه‌وه
که خۆشه‌ویستیت پێنه‌ما بۆم
نه‌مزانی نازو ڕازم بۆکێ به‌رم
بێ باک بوم و که‌چی
چناری ژنێتیم هه‌ر له‌ناوه‌وه
کلۆربوو بوو
هاوڕێیه‌تیم
له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ریدا
به‌ست هه‌رئه‌و
به‌ئاگابووله‌نێوانمانداچی ڕویدا
وات دانابو باخچه‌که‌مان
به‌وهم تێر ئاوئه‌بێ
خؤشه ویستی و دلسۆزیی و پاکی
بو به‌یاری
وه‌ک داشی دامه‌ڕیز کراوو
داشه هاره ت له‌گه‌ڕابوو
به‌که‌ڵه‌که‌کردنی گرێکانت
چاوه‌ڕوانیت لا کاڵ کردمه‌وه
داخه‌که‌م دره‌نگ له‌وه
گه‌شتم که‌چه‌ن دوربوم له‌دڵته‌وه
ئیتر ده‌کرێ
ته‌نیایی و دابڕان
میوانی نا‌وه‌خت و هه‌رده‌م بێ
چۆن
ئه‌توانم لێت خۆش بم
که‌تۆ بوی
له‌دووڕیانی ته‌نیایدا
پلانی به‌رده‌وامیت پێ سڕیمه‌وه
نه‌خشه‌ی
ژیانت گۆڕیم و
سانا نه‌بو داڕشتنه‌وه
که‌خۆشه‌ویستیت زامدارکرد
هه‌موو
ساته‌کانی سارێژبونیم
له‌به‌رچاو گرد
وامه‌زانه کورت بوو
زوو تێپه‌ری
کاتێک دڵی
خۆشه‌ویستی له‌ترپه که‌وت
ته‌نیا بوم له
مه‌راسیمی ناشتنی
که‌چی تۆش زۆر بێباکانه
که‌وتیته چاو بڕکێ
له‌گه‌ڵ ژانێکی دی
ئه‌ی ئه‌و
که‌سه‌ی خۆشه‌ویستیت
به‌ره‌و فه‌نا برد
هاوڕێیه‌تیت درۆ ده‌رچوو
دیاره‌که
بۆمه‌به ستێکی تربو
وامنیش له‌وه‌گه‌شتم
ئه وه‌نده‌ی که نزیک بوی
ئێسته دوری
واچاتره… ئیتر
له‌بیرت ….که‌م
ڕوناک ئه‌مین
سوید/ ئایاری/ 2011