![نه لێره‌م و نه له‌وێ … به‌ناز فاتح نه لێره‌م و نه له‌وێ … به‌ناز فاتح](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/handPen_900044621.jpg)
نه لێره‌م و نه له‌وێ … به‌ناز فاتح
دوور ده‌ست ده‌هاوێژم، بۆ یه‌كه‌م پیتی وشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێم ,
دێر به دێری فه‌رهه‌نگه‌كان به چاوه ڵێله‌كانم ته‌ی ده‌كه‌م ,
لاپه‌ڕه به لاپه‌ره‌ی كتێبه‌كان ده‌خوێنمه‌وه..
بۆ وشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێم كه مانای جیهانیك بدات، هه‌موو شتێكی تێدا بێت
جگه له عیشق،جگه له شوێن، جگه له تۆش!
****
چێژه ڕاگوزه‌ره‌كانی ئه‌م تەمەنەم له خۆڵه‌مێشی قه‌قنه‌سێكدا ده‌كێشم.
تا له‌گه‌ڵ زیندووبوونه‌وه‌ی خۆیدا زیندووی بكاته‌وه.
****
كه‌نارێك چۆڵستانی ڕۆحم له باوه‌ش ده‌گرێ
هزرێكی ڕه‌ش بێئۆقره‌یی دڵم ده‌لاوێنێته‌وه
بۆیه بوونم بێمه‌به‌ست گوزه‌ر ده‌كات
****
زه‌رده ئێواره‌ی نازێكی غه‌مگین
دوو ڕۆحی نامۆ له‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه
سیحری ماڵئاوایی!
سات پڕ ده‌كات له نه‌رمه هه‌ست،
ورده نیگا و حه‌سره‌تی دڵ
****
دڵم قه‌ستی شێتبوون هاوار ده‌كات
خۆی به كه‌ناری هه‌ر بوونێكدا ده‌كێشێ
غه‌مگینتر ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو ژووری دڵته‌نگیم
****
نه لێره‌م و نه له‌وێم
وێڵ به دوای شه‌پۆلی هه‌ستێكی به جێماودا ده‌گه‌ڕێم
له نێو ده‌نگ و سەدای ئه‌م كه‌رتبوونه‌مدا
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك ڕێگا ده‌گرێته به‌ر
خه‌مه‌كان … هه‌سته‌كان … به جێدەمێنن.