
!شاعری عاشق و پاشای کوێر
!شاعری عاشق و پاشای کوێر
ڕۆژێ له ڕۆژان پاشای وولاتێك کوڕێکی کوێریان ده‌بێت پزیشکی دنیا ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی چاوی کوڕه‌که‌ی ، یه‌کێ له پزیشکه‌کان ده‌لێ من ده‌توانم نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکه‌م و چاوی چاک که‌مه‌وه به مه‌رجێ ده‌بێت چاوی که‌سێکی عاشقی بۆ په‌یدا بکه‌ن.
پاشا بڕیار به وه‌زیره‌کانی ده‌دا ناو شار بپشکنن عاشقێ بدۆزن ، وه‌زیره‌کان به پاشایان ڕاگه‌یاند شاعری وولات گه و‌ره‌ترین عاشقه و هۆنراوه‌کانی جوانترین وشه‌ی دڵداری لێ ده‌بارێ . پاشا وتی : شاعر پێویستی به چاو نییه به زووترین کات بهێنن بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری .
کاتێ شاعریان گرت و داوای چاویان لێکرد ، شاعر وتی : چاوم به‌که‌س نابه‌خشم هاوسه‌ره‌که‌م دوو گیانه‌یه ده‌مه‌وێ منداله‌که‌م ببینم .
به شاعریان وت : یان چاوت ده‌به‌خشی یان هاوسه‌ره‌که‌ت به کۆرپه‌که‌وه ده‌کوژین .
شاعر ناچار بوو چاوی ببه‌خشێ له پیناو خیزانه‌که‌ی . کاتێ چاوی کوڕی پاشا ساخ بوه‌وه حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژ له وولات ئاهه‌نگیان گێڕا .
له‌و ڕۆژه‌وه شاعردژی پاشا و زوڵم و زۆردارییه‌که‌ی و سروودی نیشتیمانی وشعری بۆ ڕاپه‌ڕین نوسی . چه‌ند ساڵێکی نه‌برد جه‌ماوه‌ر ڕاپه‌ڕی و کۆشکی پاشایان ته‌فروتونا کرد وچاوی شاعرشیان چاک کرده‌وه
—————————————-
پاشایه‌کی شێت!
ڕۆژێک له رۆژان له مه‌یدانی شارگه‌نجێک هاواری ده‌کرد : نهێنیه‌کم لایه گه‌ر پاشا بیزانێ سه‌رم ده‌په‌ڕێنێ!
خه‌لکی شار زۆر لێی پارانه‌وه بیدرکێنێ ، بێ سوود بوو نه‌یده‌درکاند..پیاوانی پاشا جل و به‌رگ و پاره‌یان داپێی هه‌ر نه‌یدرکاند… زۆری نه‌برد خه لکی لێیبێزار بوون و چیتر گوێیان لینه‌گرت و نازناوی به گه‌نجه شێته‌که ده‌رکرد .هه‌والی ئه‌م گه‌نجه گه‌یشته پاشا . پاشاش له ترسا خه‌وی لێزڕا ، فه‌رمانی به پاساوانه‌کانیدا که بیگرن! پاسه‌اونه‌کان وتیان : گه‌وره‌م ئه‌م گه‌نجه شێته ، ئه‌وه ناهێنێ بیگرن.
پاشا تووڕه بوو هاواریکرد : ده‌لێن قسه له شێت یان له منداڵ . فه‌رمان ده‌ده‌م هه‌ر ئێستا ئه‌و شێته بگرن و بیهێنن بۆلام.
گه‌نجه‌که‌یان گرت و هێنایانه به‌رده‌م پاشا. پاشا به گه‌نجه‌که‌ی وت : گه‌ر ئه‌و نهێنیه نه‌درکێنی بڕیارده‌ده‌م سه‌رت بپه‌ڕێنن.
گه‌نجه‌که وه‌لامیدایه‌وه : گه‌رنهێنیه‌که بدرکێنم سه‌رم ده‌په‌ڕێنی..نه‌یدرکێنم هه‌رسه‌رم ده‌په‌ڕێنی ، که‌واته تۆ پاشایه‌کی شێتی!
پاشا ڕووی له پاسه‌وانه‌کانی کرد و وتی : هه‌ی گه‌مژانه ئه‌م گه‌نجه که‌ی شێته له هه‌مووتان عاقلتره.
پاسه‌وانه‌کان وتیان : باشه گه‌وره‌م چی له‌م به‌نده بکه‌ین؟
پاشا وتی : ئه‌م جۆره گه‌نجانه له ولاتی من جێی نابێته‌وه . بیبه‌ن له مه‌یدانی شار له سێداره‌ی بده‌ن! دانشتوانی شار کۆکرانه‌وه بۆ ته‌ماشا کردنی له سێداره‌دانی گه‌نجه‌که . له گه‌نجه‌که‌یان پرسی : دوا ووته‌ت چییه؟
گه‌نجه وتی : من شێت نیم ، پاشای ئێوه شێته ! به قسه‌ی مه‌که‌ن .
پاسه‌وانه‌کان سه‌ریان سوڕمابوو..له نێوان خۆیانده که وتنه گازه‌نده وگله‌یی ، وتیان : باشه پاشا ده‌لێ ئه‌م گه‌نجه له ئێمه عاقلتره ئیتر بۆ له سێداره‌ی بده‌ین؟.. یان گه‌ر شێته پاشا خۆی وتی : قسه له شێت یان له منداڵ .. که‌واته پاشا شێته ..پاسه‌وان و خه‌لکی شار له مه‌یدانه‌وه ڕاپه‌رین هاواریان کرد : پاشا شێته !پاشا شێته!