
سیاسه‌تی فاشیل ( سه‌قه‌ت و قه‌ڵب)
زه‌مانی په‌یمانی سیڤه‌ر و لۆزان نییه، حه‌قیقه‌تی مێژوو له میلله‌ت و خه‌ڵک ناشاردرێته‌وه، له زانینی راستیه‌کاندا ئینسان واقیعی بۆ ده‌ره‌که‌وێت و ده‌ر‌سی لێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌مجا ده‌توانێت واقیعی خۆی چاک بکات.
با تۆزێ راوه‌ستین و ته‌ماشای سیاسه‌تی ئه‌مریکا و عێراق بکه‌ین و به‌شی کورد، ئه‌و واقیعه‌ی که ئێوه تێیدا ده‌ژین، ئه‌و واقیعه‌ی که چوارچێوه و سنوور داده‌نێ بۆ مناوه‌ری سیاسی کورد که له‌به‌ر هۆکاری حیزبی و شه‌خسی و ماددی پێتان ناڵێن. رێکه‌وتننامه‌که‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریکا دووانه و شاراوه نیه و له هه‌موو شوێنیک هه‌یه، رێکه‌وتننامه‌ی به‌شی یه‌که‌م گشتییه و ماوه‌ی دووروودرێژ که پێی ده‌ڵێن Long term agreement که له‌وه‌و پێش له‌و جۆره رێکه‌وتنناما‌نه‌ی کردوه وه‌ک له‌گه‌ڵ کۆریا له داوی جه‌نگی جیهانی دووه‌م. رێکه‌وتننامه‌ی به‌شی دووه‌م کاتی و ماوه‌ی دیاریکراو و وورده‌کاری تێدایه به تایبه‌تی کشانه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سیاده‌ی نێوده‌ڵه‌تی بۆ عێراق و حکومه‌تێکی عێراقی خاوه‌ن سیاده. گه‌ر به ووردی ته‌ماشای به‌ند و خاڵه‌کانی بکه‌یت ده‌رده‌که‌وێت که مساوه‌مه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و ڕچاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا، ئێران، عێراق و ئه‌مریکا. بۆیه هه‌موو لایه‌ک پێی رازییه.
لێره‌دا ئه‌و خاڵانه ده‌خرێته روو که په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ یا ناراسته‌و‌خۆی به مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه هه‌یه له عێراق، ، ئه‌وه‌ی که گرنگه رێکه‌وتنی یه‌که‌مه Long term agreement و سیاسه‌تی ئه‌مریکا له عێراقه و ئه‌وه Road map که له‌سه‌ری ده‌ڕۆن. بۆ راستی به خه‌ڵک نابێژن!!!، ده‌وڵه‌تی کوردی دا‌مه‌زراندن که له‌سه‌ر جادد‌ه باسی ده‌که‌ن ، هه‌ڵفریواندنی خه‌ڵکه مه‌گه‌ر له 32 مانگ ده‌وڵه‌تی کوردی دابمه‌زرێنن. ته‌ماشای رێکه‌وتننامه‌که‌ی ئه‌مریکا و عێراق بکه‌ن، روون و ئاشکرایه. ته‌ماشای به‌ندی سێ بکه له‌به‌ر گرنگی تیکسته و به خاڵ نییه، سه‌باره‌ت به پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق، له Long term agreement :
Section III : Defense and Security Cooperation
In order to strengthen security and stability in Iraq, and thereby contribute to international peace and stability, and to enhance the ability of the Republic of Iraq to deter all threats against its sovereignty, security, and territorial integrity, the Parties shall continue to foster close cooperation concerning defense and security arrangements without prejudice to Iraqi sovereignty over its land, sea, and air territory. Such security and defense cooperation shall be undertaken pursuant to the Agreement Between the United States of America and Republic of Iraq on the Withdrawal of United States forces from Iraq and the Organization of Their Activities during Their Temporary Presence in Iraq.
باش ته‌ماشای terrtorial integrity بکه‌ن که هه‌ردوولا ئیتیفاقی نێوده‌ڵه‌تییان له‌سه‌ر کردوه و پابه‌ندن پێی. که ده‌سکاری و تێکدانی خاکی عێراق نابێت. ئه‌مه‌ش زه‌بری تورکیایه و دڵنیا کردنی تورکیا. بۆیه تورکیا زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێویانه و که‌توونه‌ته تیجاره‌تکردنی گه‌رموگوڕ.
Section II: Political and Diplomatic cooperation
1- Support and strengthen Iraq’s democracy and its democratic institutions as defined and established in the Iraqi Constitution, and in so doing, enhance Iraq’s capability to protect these institutions against all internal and external threats.
باش ته‌ماشای to protect these institution against all internal and external threats بکه‌ن. ئه‌مه به قازانجی کورده و له هه‌مان کاتدا به زیانی کورده. به قازانجی کورده که هه‌ندێک زه‌مانات به کورد بۆ ماوه‌ی دوور ده‌دات. به‌ڵام به زیانی کورده که ناتوانێت جوڵه بکات و به‌ستراونه‌ته‌وه و نه‌بنه مه‌ترسی ناوخۆ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆزێ ده‌سکاری و چاکسازی له ده‌ستووردا بکرێت و به زیانی کوردیش بێت.
Section II: Political and Diplomatic cooperation
4- The United State shall not use Iraqi land, sea, and air as launching or transit point for attacks against other countries, nor seek or request permanent bases or a permanent military presence in Iraq.
له‌مه‌شدا باش تێبنی بکه‌ن که ئه‌مه زه‌بری ئێرانه و مساوه‌مه‌یه‌که بۆ ئێران و هێمنکردنه‌وه‌یnor seek or request permanent bases or a permanent military presence in Iraq. . جا گه‌ر ئه‌مه واقیعی مه‌سه‌له‌که بێت، چ به‌ها و قیمه‌تێكی هه‌یه که که‌سێکی ( گه‌مژه‌ی سیاسه‌ت) له سه‌رکردایه‌تی حیزب بڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نێن هێزه‌کانی ئه‌مریکا بکشێته‌وه!!!!. یا ئه‌فسه‌ر‌ێکی سوپا بێژێت پێویست ده‌کات بمێننه‌وه، ئه‌و بڕیاره بڕیاری حکومه‌تی عێراقییه.
Section I: Principles of cooperation
1- A relationship of friendship and cooperation is based on mutual respect, recognized principles of law and norms international law and fulfillment and obligations, the principle of non-interference internal affairs, and rejection of violence to settle disputes.
باش ته‌ماشای ئه‌م بڕگه‌یه بکه‌ن که چۆن به گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی خۆیان پابه‌ند کردوه به‌وه‌ی که ده‌ست نه‌خه‌نه کاروباری ناوخۆی وڵاته‌که‌ی تر( non-interferens in internal affairs )، جا تا ئه‌مڕۆکه که سه‌رۆک کۆماری عێراق به کورد درابێ زه‌بری ئه‌مریکا بووه و ئه‌وان دایناوه. له ساڵی داهاتوو که عێراق( السیاده الکامیله علی الدوله)ی که‌و‌ته‌وه ده‌ست، دڵنیابن که دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ کورد نابێت.
باشه فه‌خامه‌تی سکه‌تێری یه‌کێتی نیشتیمانی له پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق چی کردوه و ئاگای له چییه!!!! ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ کورد واقیعه‌که بێت، بۆچی به کورد ناڵێن!!، سه‌رۆکی پارتی ده‌بێژێت نابێ وه‌ک تونس و میسر بکه‌ین، ده‌بێت وه‌ک باشووری سودان بکه‌ین، ئه‌وه‌ش ئه‌و واقیعه‌یه که خۆیان ده‌ستی تێدا هه‌یه له به‌غداد و له میلله‌تی ده‌شارنه‌وه. دوو ساڵ پێش باوک و کۆڕ و برازا و زاوا له‌گه‌ڵ دوو موخڵیس چووبون بۆ کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ بوش دانیشتن و خۆکردن به نوێنه‌ری میلله‌تی کورد، به چ شه‌رعیه‌تێک نوێنه‌رێتی میلله‌ت ده‌که‌ن و بڕیاری بۆ ده‌ده‌ن که حکومه‌ت و چه‌ندان حیزب هه‌یه. دوای ئه‌وه به تایبه‌تیش وڵاتێک وه‌ک ئه‌مریکا به‌هێزترین وڵاتی جیهان و خاوه‌ن به‌هێزترین مه‌عریفه‌تی ئینسانی و ته‌کنۆلۆژیا چ به‌هایه‌کی شه‌رعیه‌تیان بۆ داده‌نێت!!!!! . گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌یت ئه‌وه‌تا رێکه‌وتنی نێوده‌ڵه‌تی له نێوان عێراق و ئه‌مریکا هه‌یه و ئیمزاکراوه، به‌ڵام هیچ رێکه‌وتنێک له نێوان کورد و ئه‌مریکا نیه و ئیمزانه‌کراوه، به‌تایبه‌یش ئه‌مریکا نایکات چونکه کورد نه وڵاته نه حکومه‌ت نه ده‌وڵه‌ت و یاسا نایگرێته‌وه، و وڵاتێکی ئیمپراتۆره و خۆی نزم ناکاته‌وه..
جا په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌بێژێ: سه‌ریان پاک تاشیون و ئاوێنیه‌که‌شیان داونه‌ته ده‌ست. بێگومان Dicision Maker له عێراق کورد نییه، له عێراق حکومه‌تی عێراقی Dicision Maker ه، ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه باش بیخوێنیته‌وه حکومه‌تی عێراقی بڕیاری ده‌سکاریکردن و لابردن و زیادکردنی ده‌کات، هه‌روه‌کو چۆن فه‌خامه‌تی سه‌رۆک کۆمار هیچ کاریگه‌ری یا باشتره بڵێن ئاگادری هیچی نه‌بوو، له ئاینده‌ش هه‌ر واده‌بێت. به‌ڵام به ده‌سکاریه‌کی که‌مه‌وه که تائێستا هه‌رچی پۆستێكی گرنگ به کورد درابێت به زه‌بری ئه‌مریکا بووه و ئه‌مریکا بۆ مه‌به‌ستی خۆی وه‌ک داشی دامه به‌کاری هێناون تا هاوتای کێشه‌کانی خۆی پێ بکات. چونکه عێراق هیج سیاده‌یه‌کی حکومه‌تی و ده‌وڵه‌تی نه‌بووه و ئه‌مریکا حکومی کردوه و وه‌کو له رێکه‌تننامه‌که ئاماژه‌ی پێکراوه سیاده بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی کورد به ده‌ستی هێناوه هه‌ر دۆلار بووه بۆ خۆتان خه‌ریکی تیجاره‌ت بن و که ده‌یبڕن، و ته‌و‌زیعکردنی یه‌ک له دوای یه‌کی خه‌ڵاتی ئاشتی، که له‌داوی داگیرکردنی عێراق له 2003 سه‌رۆکی پارتی بانگرا بۆ ئه‌مریکا و خه‌ڵاتی له زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی پێ به‌خشرا، ئێستاش قۆناغی دووه‌م دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا و کۆتای جه‌نگ بانگ نه‌کرا بۆ ئه‌مریکا به‌ڵکو زانکۆیه‌ک هات بۆ هه‌و‌لێر و خه‌ڵاتێکی ئاشتی تری پێ به‌خشرا، ئه‌مه وه‌رگێریت بۆ زمانی رۆژانه ده‌بێت به ( به قوربانت بم ئاژاوه‌مان بۆ درو‌ست مه‌که‌ن تا کاره‌کانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین)، قه‌بائیله کوردیه‌کان پێ ده‌ڵین سه‌رکه‌وتنی دیلبۆماسی.
به کورتی: له رێکه‌وتننامه‌که به روونی و ئاشکرایی ده‌ست نیشانکراوه، که دوای کشانه‌وه له کۆتایی ئه‌مساڵ، گه‌ر له حاڵه‌تی گریمان پێوست بکات و عێراق داوای بکات، ئه‌مریکا یه‌ک یا چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌ک له عێراق بۆ ماوه‌یه‌کی کورت( چونکه ده‌نیشانکراوه به به‌رده‌وام نایبێت) بهێڵیته‌وه، دوو ئه‌و‌ا بێگومان هه‌ر به گوێره‌ی رێکه‌وتننامه‌که ده‌بێت و وه‌کو جاران نابێت و ناتوانێت ته‌یاره هه‌ڵسێنێ و له‌شکر بنێرێت و به ئاره‌زوو و خواستی خۆی هه‌ڵسوکه‌وت له عێراق بکات، چونکه دوای کۆتایی ئه‌مساڵ له عێراق هه‌موو شته‌کان ده‌گۆڕێن و سیاده‌ی سیاسی و قانونی وه‌رده‌گرێته‌وه و مه‌سه‌له‌که ده‌چێته په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان. ئه‌مریکا له‌مه‌ودوا له که‌ناڵی دیبلۆماسی و CIA پاڵه‌په‌ستۆ درو‌ست ده‌کات.
حکومه‌تی عێراقی عقولی هه‌یه، کورد نین به عه‌قلیه‌تی قه‌بائیله‌کانی شت بکه‌ن، بۆیه یه‌کێک له‌و عقولانه که له دوبه‌ی داده‌نیشێت دکتۆرێک و ئه‌ندامی په‌رله‌مانه بوو بۆ نووسینه‌وه‌ی رێکه‌وتننامه‌که هاته‌وه, به رۆژنامه‌نووسی سویدی سه‌باره‌ت به به‌نده‌کانی رێکه‌وتنه‌که گووتی: It is Crystal Clear . زۆر دڵشاد و رازی بوو و له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غداد بوو و ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دوبه‌ی.
* ئه‌م نووسینه دوو ( فایلی به PDF) له‌گه‌ڵه که ده‌قی دوو رێکه‌وتننامه‌که‌یه به زمانی ئینگلیزی تا خوێنه‌ری گشتی و ئاسایی ته‌واو ئاگاداری ناوه‌رۆکی بێت ، پێشکه‌شی ده‌که‌م به دکتۆر کاک کامه‌ران مه‌نتک له زانکۆ ئه‌گه‌ر تا ئێستا له‌لای نه‌بێت که وه‌ک مامۆستایه‌ک بۆ خوێندکاره‌کانی شیکاربکات و چۆن رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کرێت و دا‌ده‌ڕێژرێت و وشه به وشه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت تا ته‌فسیری هه‌ڵه‌ی یاسایی بۆ نه‌کرێت و چۆن هه‌موو کون قوژبنێک ده‌گرن.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان سه‌یری هاوپێچ بکه‌ن ………