گوڵزاری ده‌وری ڕه‌یانه
گوڵزاری ده‌وری ڕه‌یانه، یا خه‌تی ده‌وری ده‌مه
مه‌ده ئه‌زیه‌تی حه‌یفه جوێن به‌و ده‌مه شه‌كرله‌مه
سڕێكه، جوێنی تاڵ ده‌كاته خوانی ئه‌م ژه‌مه
ده‌م ده‌می قیامه‌ته، ده‌مم بگاته ئه‌و ده‌مه !
ده‌مه‌ده‌می عاشقان، په‌رپایدا چ مه‌حشه‌رێ
غایب بوو، به سه‌هوو چووین، نه‌گه‌ییه ئه‌و مه‌مه
چ عه‌سرێكه، یار موسلیمه، عاشقانیشی موشریك
یه‌عنی روو له ئه‌م مه‌كه و، مه‌كه‌نه مه‌كه ئه‌مه
نه‌ببوه جه‌ژن و، سه‌دای الله اكبر بیسترا
ره‌قیب كه ده‌ستی برد بۆ به‌رد ، عاشق لێوی بۆو مه‌مه
نه‌ما بۆ خودا ده‌لێن: به‌سه ته‌مه‌ن فیدای یار
یار شاكاری خالقه، عه‌شق بۆ ئه‌ویش بۆ ئه‌مه
ناوم گه‌ییه زاری، به به‌نده‌ی وه‌هممی زانی
پێش ده‌م، سینه بووه جێم، شانم دا دابوو به‌و مه‌مه !
له شه‌وقیا كه خۆمم دی، به‌سه ده‌م بۆ من، وتم
وتیان: سه‌یرێكی خوارۆ، بۆ به‌شی خۆتت پێ كه‌مه ؟
گه‌یلان عبدالله