![سه‌ركردایه‌تی ساڵی 2000 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كوشتنی هاوڕێیانی ئێمه به‌رپرسه ! سه‌ركردایه‌تی ساڵی 2000 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كوشتنی هاوڕێیانی ئێمه به‌رپرسه !](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/tahir_hassan_883629557.jpg)
سه‌ركردایه‌تی ساڵی 2000 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كوشتنی هاوڕێیانی ئێمه به‌رپرسه !
شه‌وی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 10/05 ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان زیاتر له چه‌ند جارێك و له ژێر ناوی (سه‌رده‌شته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا)دا ، جارێكی تر كوشتنی پێنچ هاوڕێی تێكۆشه‌ری كۆمۆنیستی ئێمه (شێخ عه‌بدول ، هاوڕێ له‌تیف ، ئومێد نكبین ، محمد مسته‌فا، ئیبراهیم محمد)ی له‌گه‌ڵ (سه‌رده‌شت عوسمان) دا كرده‌وه خۆراكی جه‌نگێكی ڕاگه‌یاندنی نێوان خۆیان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، كه بۆنی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ناوخۆی لێدێت .
سووننه‌ت و فه‌رهه‌نگی ئه‌حزابی بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوازی كورد به ده‌سه‌ڵاتدارو ئۆپۆزسیۆنیه‌وه به درێژایی ته‌مه‌نیان ئه‌وه بووه‌و هه‌یه ، تاكاتێك پێكه‌وه‌ن و له‌نێو حزبێكدان هه‌رچی تاوانێك له ده‌ستیان بێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكو به‌ره‌ی ئازادیخوازی كۆمه‌ڵگه ده‌یكه‌ن ، له‌به‌تاڵابردنی كۆمه‌ڵگه‌دا سڵ له هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه ، ده‌رگایان له‌سه‌ر پشته بۆ له‌خۆ گرتنی هه‌ر ئینسان كوژێك ، پێكه‌وه نه‌خشه ده‌كێشن بۆ نابووتكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ئازادیخواز، ته‌نانه‌ت له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆنگره‌كانی حزبه‌كانی خۆشیاندا ، یه‌كتری ئه‌تك ده‌كه‌ن ، كه‌رامه‌تی ئینسانی یه‌كتری له نێو خۆیاندا ده‌شكێنن ، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن ، پیلان له‌یه‌كتری ده‌گێڕن و نارنجۆك فڕێ ده‌ده‌نه ماڵی یه‌كتریه‌وه!.
ناشیرین‌ترین جنێو به‌یه‌كتری ده‌ده‌ن ، كه‌چی كاتێك بڵاوكراوه‌یه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌كی سیاسیان لێده‌گرێت ، وه‌ك باندی مافیایی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه به پێشچاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌ڕفێنن و له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به تیرۆركراوی فڕێی ده‌ده‌ن . هه‌ركاتێكیش له‌سه‌ر شه‌ریكه به‌شیان له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیدا له كوردستان كێشه ده‌كه‌وێته نێوانیان وسه‌رئه‌نجام پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن وجیاده‌بنه‌وه ، ئیتر هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی پێكه‌وه كردوویانه‌وه‌و خۆیان كه‌سی یه‌كه‌م و دوومی بڕیارده‌ری بوون ، هه‌ر یه‌ك بۆ ئازاد كردنی گه‌ردنی خۆی له داداگای خه‌ڵكدا ، ده‌یدات به ملی شه‌ریكه‌به‌شی دوێنێ و دوژمنی ئه‌مڕۆیدا !.
بڕۆن سه‌رێك بكه‌ن به كتێبخانه‌كان و ئه‌رشیفی ئه‌م حزباندا كه له زمانی خۆیانه‌وه نووسراوه بزانن چ ئۆقیانووسێك له تاوانی ئه‌م حزبانه به هه‌قی ئینسانیه‌ت ده‌بینن . ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆكه چه‌ند باره‌یه‌ی یه‌كێتی و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی بۆ ئازادكردنی گه‌ردنی خۆی له كوشتنی هاوڕێیانی ئێمه ، هه‌مان سیناریۆیه‌و ناتوانێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا تێپه‌رێت .
ئه‌و كاره‌ساته سه‌ركردایه‌تی ساڵی 2000 ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لێی به‌ر پرسیاره . ڕووداوی مێژوویی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هیچ كه‌سێك به نیازی سیاسی ڕۆژی ناتوانێت ئاوه‌ژووی بكات . هه‌موو كه‌سێك مافی بێ ئه‌ملاولای ئه‌وه‌ی هه‌یه بیروباوه‌ڕی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت وسه‌رئه‌نجام ڕیزه‌كانی حزبه‌كه‌ی یان ڕێكخراوه‌كه‌ی كه ساڵانێكی دوور‌و درێژكاری تێدا كردووه به جێبهێڵێ و ته‌نانه‌ت دژایه‌تی سیاسیشی بكات ، به‌ڵام تاوان بیروڕای سیاسی نیه بیگۆڕیت ، لێكدانه‌وه‌ی سیاسی نیه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت ، تاوان تاوانه و ده‌بێ نه‌خشه‌دارێژه‌رانی و ئه‌نجامده‌رانی بكێشرێنه داداگاو سزای به‌رهه‌قی خۆیان وه‌ربگرن . یه‌كێتی نیشتیمانی ئه‌مڕۆ به قازانجیه‌تی بڵێ كه ئه‌و تاوانه نه‌وشیروان مسته‌فا كه ئه‌وكات كه‌سی دووه‌می نێو یه‌كێتی بووه ئه‌نجامی داوه . باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆچی 9ساڵ بێده‌نگه‌تان لێكرد‌و ئێستا ده‌یڵێن ؟!. هاوڕێیانی به‌ناهه‌ق كوژراوی ئێمه هیچ جیاوازیه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌شت عوسمان وسۆرانی مامه حه‌مه وئه‌و 10 ئینسانه‌دا نیه كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا به‌لووله‌ی چه‌كی ده‌سه‌ڵات كوژران ، خۆ بكوژه‌كانیان وه‌ك ڕۆژی ڕووناك دیارن ئه‌ی بۆچی نایانكێشنه دادگا ؟!.
تاوانی 14/7/2000 هه‌ر ئه‌و كات به خێرایی بووه جێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به شێكی فراوان له ڕۆشنبیران و ئه‌دیبانی ته‌نانه‌ت نێو ڕیزه‌كانی خودی یه‌كێتی نیشتیمانیش. هه‌ر ئه‌وكات ناڕه‌زایه‌تی نامه‌یه‌ك به واژۆی 39 ئه‌دیب و ڕۆشنبیر بڵاو كرایه‌وه . جلال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ كوردستان خێرا ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی بانگهێشت كرد بۆ باره‌گای تایبه‌تی خۆی و ڕق و بێزاری خۆی له دژی ناڕه‌زایه‌تی نامه‌كه‌یان به‌سه‌ریاندا باراند ، تا ئه‌وڕاده‌یه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی داداگایی كردنی حزبی له‌و ڕۆشنبیرانه كردبوو كه یه‌كێتی بوون و واژۆیان كردبوو. ئه‌ی خێره ئێستا گه‌ردنی خۆیانی لێ ئازاد ده‌كه‌نو ده‌یده‌ن به ملی كه‌سێكدا كه پێكه‌وه نه‌خشه‌كه‌یان داڕشت و جمهوری ئیسلامیش ده‌ستخۆشانه‌ی بۆ ناردن ؟!. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر (مه‌لابه‌ختیار) له گفتوگۆیه‌كی ڕادیۆیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی لاوانی سوید وله وه‌لاًمی پرسیاری گوێگرێكی ڕادیۆكه‌دا له سه‌ر تاوانی 14/7، ئه‌و بێ پێچوپه‌نا ووتی: حزبی كۆمۆنیست سه‌ره‌ڕۆییان ده‌كرد ، ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك چه‌كدارمان نارده سه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی عاقڵیان بكه‌ین !. ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی كه خوێنی هاوڕێیانی ئێمه‌ی كردووه‌ته‌وه خۆراكی جه‌نگی ڕاگه‌یاندنی له دژی نه‌وشیروان مسته‌فا ، ئه‌ركیه‌تی ئه‌و ناكۆكیه له نێوان كرده‌وه‌ی ئه‌و كاتی و ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی بۆ ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان ڕوون بكاته‌وه ، هاوكات بیسه‌لمێنێ كه چۆن ئه‌و تاوانه نه‌وشیروان مسته‌فا لێی به‌رپرسیاره‌و په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی نیشتیمانیه‌وه نیه. هاوكات و له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وشیروان مسته‌فا ش ئه‌ركیه‌تی بێده‌نگی تا ئێستای بشكێنێ و به‌رگری له‌خۆی بكات و بێتاوانی خۆی ده‌رهه‌ق به‌و تاوانه نیشان بدات . ئه‌گه‌رنا بێده‌نگی ئه‌و په‌نجه بۆ تاوانباربوونی ڕاده‌كێشێ.
گومان له‌وه دانیه ، هه‌ر پڕۆژه‌و پلانێك ، جا سیاسی بێت یان سه‌ربازی ، كۆمه‌ڵایه‌تی بێت یان فه‌رهه‌نگی له‌لایه‌ن هه‌ر حزب یان حكومه‌تێك یان دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه دیاری بكرێت و نه‌خشه‌ی بۆ بكێشرێت ، سه‌رئه‌نجام بۆ جێبه‌جێكردنی كه‌سانێكی شاره‌زا چاوه‌دێری جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن و كه‌سانێكیش به‌كرده‌وه ده‌چن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن . تاوانی 14/7 ناچێته عه‌قڵی هیچ منداڵێكیشه‌وه كه جلال تاڵه‌بانی و جێگره‌كه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) ده‌ستیان له داڕشتنی نه‌خشه‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنیدا نه‌بێت .
كاره‌ساتی 14/7 كێشه‌ی ئایدیۆلۆژی و جیاوازی بیروڕا وعه‌قیده‌ی نێوان ئێمه‌و یه‌كێتی نه‌بوو ، ئه‌وان سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و سازادانی ڕیفراندۆم و ئازادی سیاسی و یه‌كسانی ژن وپیاویان به تاوان ده‌زانی و به وه‌لائیان بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران ، ده‌یانویست ئێمه‌ی پێ ڕاپێچی دادگا بكه‌ن و هه‌ڵسوڕانمان قه‌ده‌غه بكه‌ن . به‌ڵام كه تیایدا ڕسوا بوون و به‌دادگا ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌نجام نه‌درا ، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ڕێگه‌ی هێرشی سه‌ربازیان هه‌ڵبژارد و جمهوری تیرۆریستی ئیسلامیش پاداشه‌ته‌كه‌ی پێدان .
سه‌یر كه‌ن خه‌ڵكینه ، حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانی كه سكرتێره‌كه‌ی سه‌ره‌ك كۆماری عێراقه ، شایه‌تی ده‌دات كه نه‌وشیروان مسته‌فا تاوانباره به كوشتنی پێنج هاووڵاتی كوردستان ، كه‌چی دادگایه‌ك نیه بچێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات ، ئه‌مه چ ووڵات و مه‌مله‌كه‌تێكه‌ی ئه‌ی هاوار ؟! .
ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له خوێنی هاوڕێیانمان خۆش نابین و هه‌رگیزله‌بیرمان ناچێته‌وه . كه‌مترین فرسه‌تی له‌ئارادابوونی دادگایه‌كی عادیلانه‌ی بێ لایه‌ن شك به‌رین هه‌موو نه‌خشه‌داڕێژه‌ران وئه‌نجام ده‌رانی ده‌ده‌ینه داداگا .
تاهیر حه‌سه‌ن
10/05/2011