هێشتا بن لادنی تر زۆر ماون..!
پاش (10) ساڵ له راوه‌دونان‌و شوێنكه‌وتنی له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌واڵی پرۆسێسی كوشتن‌و له‌ناوبردنی سه‌رۆك‌و فه‌رمانده‌ی مه‌ترسیدارترین رێكخراوی تیرۆریستیی جیهانیی، جیهادی‌و ته‌كفیری (ئوسامه بن لادن) كه له‌لایه‌ن تیمێكی كۆماندۆسی ئه‌مریكییه‌وه له وڵاتی پاكستان‌دا ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن سه‌رۆك باراك ئۆبامه‌وه راگه‌یه‌ندرا، ئه‌م هه‌واڵه ته‌واوی ئه‌وروپا‌و جیهانی سه‌رسام كرد‌و شادی‌و خۆشی خسته دڵی ملیۆنان خه‌ڵكی ئه‌م جیهانه كه قوربانی ده‌ستی تاوانه‌كانی ئه‌م گه‌وره تاوانباره‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه‌ی بوون.
له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌زاران كه‌سی له‌و ئیسلامه توندڕه‌و و بێ سه‌لیقانه خه‌مبار‌و توڕه كردوه‌و له پێگه‌و سایته ئه‌نته‌رنێتییه‌كانه‌وه به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌ده‌ن.
له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه رێكخراوی ئه‌لقاعیده جه‌نگی دژی ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی راگه‌یاندوه‌و هه‌زاران كه‌س بونه قوربانی سیاسه‌ته توندڕه‌ویه‌كانی ئه‌م رێكخراوه، له هه‌موو شوێنێك‌و له هه‌موو كاتێكدا ته‌ڕ‌و وشكیان پێكه‌وه سوتاندوه، جیاوازی نێوان منداڵێك‌و پیره‌پیاوێك‌و ئه‌فسه‌رێكیان نه‌كردوه‌و زۆر به خوێن ساردییه‌وه شه‌ڵاڵی خوێنیان كردون‌و وه‌كو جیهادیش له پێناوی خودا‌و ئیسلامدا ناساندویانه!
لێره‌دا نامه‌وێ باسی مێژووی سه‌رهه‌ڵدان‌و ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌و ناوبانگده‌ركردنی (ئوسامه بن لادن)و ئه‌و بار‌ودخه سیاسییه پڕ له‌كێشمه‌كێش‌و ناكۆكییه جیهانییه بكه‌م كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو بلۆكی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات تێیدا له لوتكه‌ی پێكدادان‌و به‌ریكه‌وتندا بوون، كه زۆر باسی لێوه‌كراوه‌و زۆری ده‌رباره نوسراوه، ئه‌وه‌ی لای كه‌سیش شاراوه نیه، ئه‌و هۆكار‌و فاكته‌ره بابه‌تییه ناوخۆییانه‌ی كه رێكخراوی قاعیده‌ی به‌و شێوه‌یه فراوان‌و ده‌ستڕۆیشتو كردوه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت، جگه له‌و سه‌روه‌ت‌و سامانه بیشومار‌و زه‌به‌لاحه‌ی كه‌له به‌رده‌ستی دابووه، ئه‌و ژینگه ناته‌ندروست‌و ناله‌باره‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامیه كه هاوڵاتیان ژیانی تێدا ده‌گوزه‌رێنن له نه‌خوێنده‌واری‌و بێكاری‌و هه‌ژاری‌و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری‌و گه‌نده‌ڵیی‌و داگیركاریی‌و سه‌ركوتگه‌ری‌و ……………تاد، قاعیده به سوودوه‌رگرتن له هه‌ژاریی‌و بێده‌رامه‌تی‌و سته‌میده‌یی خه‌ڵك به نا مرۆڤانه‌ترین شێوه به تایبه‌ت له نێو لاوان‌و مێردمنداڵاندا بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی فراوان‌و باسكی سه‌ربازی به‌هێز بكات، به تایبه‌ت له وڵاتانێكدا كه له 95% خه‌ڵكدا له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان وه‌كو وڵاتی سودان.
هه‌زاران كه‌س له وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی به تایبه‌ت له وڵاتانی سۆماڵ‌و رۆژئاوای ئه‌فریقیا كه قاعیده زۆرترین نفوز‌و ئاماده‌یی تێیاندا هه‌یه، دانه یه‌ك وشه‌ی بن لادنیان نه‌خوێندوه‌ته‌وه، ده‌یان‌و سه‌دان لایه‌نگر‌و هه‌واداری قاعیده‌و بن لادن نه‌خوێنده‌وارن، ته‌نانه‌ت له خوتبه‌و لێدوانه‌كانیشی به ته‌واوی تێناگه‌ن، به‌ڵام به شێخ‌و سه‌ركرده‌ی خۆیانیانی ده‌زانن.
له‌م روانگه‌یه‌وه كه بن لادن زیاتر له‌وه‌ی سه‌ركرده‌و رێنماییكارێكی سیاسی‌و ئایینی بێ، سه‌ركرده‌یه‌كی رووحی‌و مه‌عنه‌وی هه‌زاران ده‌روێش‌و مه‌ستبووی ته‌نها ناوی بن لادنن، بۆیه پێموایه كوژران‌و نه‌مانی ئه‌م كاریزماییه، ره‌نگه له كورتماوه‌دا كاریگه‌ری سیاسی‌و ئیرشادی له‌سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی قاعیده هه‌بێ، به‌ڵام تاكو فاكته‌ر‌و هۆكاره سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی‌دا گۆڕانكاری ریشه‌یی‌و جدییان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، بێشك هه‌ر رۆژه‌و (بن لادن)ێكی تر دروست ده‌بێ‌و تیرۆر‌و تیرۆریستانیش نه‌ك هه‌ر كه‌م ناكه‌ن، به دڵنییاییه‌وه رۆژ به رۆژ زیاتر‌و زیاتر ده‌بن.