نه‌رمی خۆپیشاندانه‌كان و دڵ ڕه‌قی ده‌سه‌ڵات
ئه‌بێ به‌خشنده ملكه‌چكا له‌ئاستی موچه‌خۆری خۆی
سوراحی سه‌رفرودێنێ له‌بۆ پیاڵه كه تێكا بۆی
\ پیره‌مێردی سلێمانی \
ساڵی 20011 پێده‌چێت ساڵی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ڕادیكالی بێت له‌هه‌ندێ سیسته‌می تۆتالیتاری ناوچه‌كه‌ماندا , چونكه شه‌پۆڵێكی گه‌وره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵك ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌و , هه‌ندێك ڕژێم و سه‌ركرده‌ی دكتاتۆریش كه‌وتنه به‌ر ئه‌و شه‌پۆڵه‌و له‌ناوچوون , له‌هه‌ندێ شوێنیش حه‌ماسه‌ت و جۆش و خرۆشی خه‌ڵك به‌رده‌وامه‌و دكتاتۆره‌كان له‌سه‌ر لێواری كه‌وتنه خواره‌وه‌ن , خۆپیشاندان و ناره‌زایی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی گرتۆته‌وه كه تیایاندا په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك له‌ئاستێكی زۆر نزم دایه, یاخود عه‌رشی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده به‌رزه خه‌ڵكی هه‌ژار به دوربینیش نایبینن , وڵاتی ئێمه‌ش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه سیسته‌می سیاسی تێیدا نوقمی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی بووه , بۆیه ئه‌و شه‌پۆڵه ناره‌زایی و خۆپیشاندانانه ئه‌م وڵاته‌شی گرته‌وه‌و خه‌ڵك دوو مانگی ڕه‌به‌ق له‌سه‌رپێ ڕاوه‌ستان , به‌ڵام ده‌سه‌ڵات حیسابی مێرووله‌شی بۆ نه‌كردن , ڕه‌نگه پیاوه‌كانی ده‌سه‌ڵات شانازی به‌وه بكه‌ن كه به‌زه‌بری هێز مه‌یدان و شه‌قامه‌كانیان به‌خه‌ڵك چۆلكردووه‌و هیچ حیسابێكیان بۆ نه‌كردوون , به‌ڵام خه‌ڵكیش حیسابی به‌عس و ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كان بۆ ئه‌وان ده‌كات , چیرۆك و شیعر‌و رۆمانه‌كانی نه‌وه‌ی ئێستا‌و داهاتوو پڕده‌بن له دڵڕه‌قی و سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان , ده‌بوا ده‌سه‌ڵاتی كوردی حیسابێكی وردی بۆ هه‌زاران ده‌نگی ناڕازی كردبا نه‌ك به‌بیانووی لاواز‌و بێ بنه‌ما پشتگوێ‌یان بخات و بیانكاته دوژمنی خۆی , خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌وپه‌ڕی نه‌رم و نیانییان پێوه دیاربوو , ته‌نانه‌ت قوتابیانی زانكۆی سلێمانی له‌وهه‌موو رۆژانه‌دا چه‌كی ده‌ستیان ته‌نها قه‌ڵه‌م و ده‌فته‌ربوو , هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادیش جگه له وتارخوێندنه‌وه شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌كرد كه كه‌س پێی نیگه‌ران بێت , به‌هه‌موو مانایه‌ك خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان شارستانی و هاوچه‌رخی بوون , به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌وئاسته‌دانه‌بوو كه به‌سنگ فراوانییه‌وه به‌ده‌م داواكاری خه‌ڵكه‌وه بێت , ده‌سه‌ڵات به‌بیانووی جۆراوجۆره‌وه دژایه‌تی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری ده‌كرد , یه‌كێك له‌بیانووه لاوازه‌كانی ئه‌وه‌بوو گوایه ئۆپۆزسیۆن خۆی خزاندۆته ناو خۆپیشانده‌ران , گریمان ئه‌وه‌ڕاسته باشه خۆ ئۆپۆزسیۆن فلیپینی و به‌نگلادیشی نین , ئه‌دی ئه‌وانیش هاوڵاتی نین و خه‌ڵكی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته نین , ئایا ئه‌وانیش وه‌كو ئێوه مافیان نیه , یان كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه بیروباوه‌ڕی سیاسیتان له‌گه‌ل ئه‌واندا جیاوازه , به‌هیچ لۆژیكێك نه‌ده‌بوو داخوازی خۆپیشانده‌ران پشتگوێ بخه‌ن و به‌زه‌بری هێز مه‌یدانیان پێ چۆل بكه‌ن , ئه‌م كاره به‌قازانجی ئێوه نیه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆش قازانجتان كردبێ سبه‌ینێ زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن , چونكه سیاسه‌ت پێنج و دوو رۆژێك نیه به‌ڵكو شه‌وگار دێت و رۆژگار ده‌ڕوات ململانێی سیاسیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت , هیچ هێزێكیش نه‌یتوانیوه هه‌تا زلهێزه‌كانیش نه‌یانتوانیوه ده‌نگی ناره‌زایی خه‌ڵك خه‌فه بكه‌ن , هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن گه‌ر پێتان وابێ شه‌قامی كوردیتان بێده‌نگ كردووه‌و هێزوتوانا له جوله‌یدا نه‌ماوه , دڵنیابن ئه‌مرۆبێ یان سبه‌ی ده‌بێ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك هه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن , چونكه ده‌نگی توڕه‌و ناره‌زایی خه‌ڵك وه‌كو بوڕكان وایه گه‌ر بته‌قێته‌وه به‌هیچ هێزێك خه‌فه ناكرێت , گه‌ڕانه‌وه بۆڕای میلله‌ت و جێبه‌جێ كردنی داخوازی خه‌ڵك مایه‌ی شانازییه بۆهه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك , گه‌ر خه‌ڵك نه‌بێ ده‌سه‌ڵات هێزوتوانای خۆی له‌كوێ وه‌رده‌گرێ و پێگه‌ی خۆی له‌كوێ قایم ده‌كات , هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك به هێزو بازووی میلله‌ت ڕاوه‌ستاوه گه‌ر میلله‌ت ده‌ستبه‌رداری ببێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چركه‌یه‌كیش ناتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ , پێویسته هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ژیان و سه‌ربرده‌ی ویلسۆن ماندێلا‌و غاندی بخوێننه‌وه تابزانن ئه‌وانه چ پیاوێكی مه‌زن بوون و له‌نێو خه‌ڵكی خۆشیاندا چه‌ند ساده‌وساكار بوون , خۆزگه ده‌خوازین ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیش ده‌رس له‌خه‌بات و تێكۆشان و شێوه‌ی ژیانی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنانه وه‌ربگرن , به‌ڵام مخابن ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا ئه‌وساته‌ش دیدێكی ڕوون و ئاشكرای نیه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه خۆی تێیكه‌وتووه‌و خه‌ڵكیشی خزاندۆته ناویه‌وه , ته‌نها هه‌ڵگری چه‌ند دروشم و به‌ڵێنێكی بریقه‌داره وه‌ك چاكسازی كردن و به‌دیموكراتیزه‌كردنی سیسته‌مه‌كه‌و ئازادی و دادپه‌روه‌ری , به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نها قسه‌ی ناو كۆبوونه‌وه‌و لێدوان و وتار دانه‌كانیانه , ده‌نا له‌بنه‌ڕه‌تدا خاوه‌نی ئه‌و ئیراده‌یه نین كه كێشه‌و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیان پێ چاره‌سه‌ر بكرێ , چونكه ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره زیاد له‌پێویست یاخود به‌بێتامی باسی خه‌باتی چه‌كداری خۆیان ده‌كه‌ن و شانازییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌خه‌باتی دێرینی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به‌بیانوو بۆ هه‌ڵلووشینی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته , له‌كاتێكا شانازی هه‌ره‌گه‌وره ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك چه‌ند خه‌بات و به‌رخودانی هه‌بێت چه‌ند قوربانی و خۆبه‌ختكردنی هه‌بێت چه‌ند داستانی گه‌وره‌گه‌وره‌ی هه‌بێت , ده‌بێ له‌وه‌ش زیاتر گیانی لێبورده‌یی هه‌بێت و له‌نێو خه‌ڵكدا خۆی به‌ساده‌و ساكار پیشان بدات و خۆی به‌خزمه‌تكاری میلله‌ت بزانێ , گه‌ر ته‌ماشای لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌ندین قاره‌مان و شۆره‌شگێری جیهان هه‌بوون میلله‌تی خۆیان رزگار كرد‌و كردنی به‌خاوه‌ن كیان , كه‌چی رۆژێ له‌رۆژان لافیان له‌سه‌ر خه‌لكی هه‌ژاری خۆیان لێنه‌داو منه‌تیان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه نه‌ده‌كرد , به‌ڵام ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره له‌جیاتی هه‌ر گولله‌یه‌ك كه به‌رانبه‌ر به دوژمن ته‌قاندویانه یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌م خه‌ڵكه‌یان قووت داوه , كه ئه‌مه‌ش نه‌لۆژیكی عه‌قڵ و نه‌هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ك قبوڵی ناكات , له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌بلێم كه ئه‌مڕۆ له‌گۆره‌پانی سیاسی‌دا نوخبه‌یه‌ك دروستبووه . هێزێكی وشیارو مه‌ده‌نی دروستبووه . هێزێكی خاوه‌ن ئیراده‌ی به‌توانا دروستبووه كه هێزی شه‌قامه , ده‌بێ ده‌سه‌ڵات به‌وردی حیسابیان بۆ بكات ده‌نا ئه‌وان له‌دوا رۆژدا لێپرسینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن ,