دیدارێکی هونه‌ری له‌ته‌ک هونه‌رمه‌ند مامۆستا وریا ئه‌حمه‌ددا
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌و کۆنفراسه‌ی که‌رێکخراوه‌که‌مان، رێکخراوی چاودێری کوردۆساید/چاک له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ئه‌نجامی دا،سه‌فه‌ری (جنێڤ) م کرد
پێشتر زانیم که‌تیپێکی موزیکی میللی به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د له‌هه‌ولیره‌وه‌بانگهێشت کراون بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند کۆنسه‌رتێک.
به‌هۆی دره‌نگ گه‌شتنمه‌وه فریای کۆنسه‌رتی یه‌که‌م نه‌که‌وتم ،به‌ڵام بۆ شه‌وی دوایی و پاش کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌مان له‌ته‌ک کاک کاردۆ سه‌رباز به‌رپرسی کۆمیته‌ی سویسرا،کاک هیوا ناسح به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌جیهانیه‌کان،خاتوو چۆمان هه‌ردی و خاتوو فریشته‌که‌وه،که‌هه‌ردووکیان به‌مه‌مه‌ستی به‌شداری له‌کۆنفرانسه‌که‌دا له‌وێ بوون،چوین بۆ دیتنی کۆنسه‌رتی دووه‌م له‌باژێڕێکی ته‌نیشت جنێڤ به‌نێوی{ ئانه‌ماس } که‌باژێڕێکی فه‌رنسیه.
له‌وێ چه‌ند ساتێکی خۆشمان له‌گه‌ڵ نه‌وارو ئاوازی کوردی میللی‌دا به‌سه‌ربرد که نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ی کوردی سه‌رمه‌ست کرد، که‌که‌مینه‌بووین به‌ڵکو‌مایه‌ی خۆشی و ڕه‌زامه‌ندی فه‌ره‌نسیه‌کانیش بوو، به‌وه‌ی له‌کۆتایدا به چه‌پڵه‌ڕێزان و وێنه‌گرتن له‌ته‌کیاندا سوپاسگوزاری خۆیان ده‌ربڕی.
هه‌ر له‌وێدا پاش کۆتایی کۆنسه‌رته‌که‌سڵاو و ده‌ستخۆشیمان له‌یه‌که‌یه‌که یان کرد‌و هه‌ندێک وێنه‌مان گرت له‌ته‌کیاندا.
پاش ئه‌وه ی خۆم به‌مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی تیپه‌که‌ناساند داوام کرد لێی که‌دیمانه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌م سه‌فه‌ریان له‌ته‌کیدا ئه‌نجام بده‌م . به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێکی کوردی باکوور به‌نیازبوو دیداری له‌ته‌کدا ئه‌نجام بدات، بۆیه‌له‌سه‌ر داوی خۆی دوامان خست بۆ ڕۆژی داویی .
ڕؤژی داویی ده‌ورووبه‌ری نیوڕۆ له‌ته‌ل کاک کاردۆدا چو‌وین بۆ ڕێستوڕانتێکی ڕۆژهه‌ڵاتی که‌خاوه‌نه‌که‌ی کوردێکی لوبنانی بوو ،ئه‌ندامانی تیپه که‌بۆ نان خواردن هاتبوونه‌ئه‌وێ.
پاش نانخواردن. من و مامۆستا وریا چووینه‌کونجێکی ڕێستوڕانته‌که‌و ڕه‌کۆردی مۆبایله‌که‌م پێ‌کرد و دیمانه‌ده‌ستی پێ‌کرد.
پ/ ئه‌م سه‌فه‌ره‌چۆن دروست بوو؟
و/ به‌ر له‌دووساڵ کاک جه‌وده‌ت سۆفی که‌له‌مێژه‌نیشته‌جێی سویسرایه‌و وه‌ک برایه‌ک وایه‌بۆ من، پێکه‌وه‌قسه‌مان کرد، كوتی: ئێوه‌ده‌توانن وه‌زیری ڕۆشنبیری سویسرا داوه‌ت بکه‌ن بۆ کوردستان ؟دیاره‌مه‌به‌ست له‌و بیرۆکه‌یه‌درووستبوونی په‌یوه‌ندی که‌لتووری بوو له‌نیوان سویسرا و کوردستاندا. منیش بیرۆکه‌که‌م لا په‌سه‌ندبوو ،بۆیه‌گوتم: باشتره‌که‌نامه‌یه‌ک بنیریت و من ده‌یده‌مه‌وه‌زیری رۆشنبیری. پاش ماوه‌یه‌ک نامه‌که‌گه‌شت و منیش بردم بۆ کاک فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی که‌ئه‌وه‌مه‌وه‌زیر رۆشنبیری بوو. کاک فه‌له‌که‌دین زۆری پێخۆش بوو، ئه‌وه‌بوو سه‌فه‌ری ڕۆشنبیری سویسرا بۆ کوردستان سه‌ریگرت. ئه‌وه‌ده‌مه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌له‌فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولیر دابه‌زی، وه‌زیری ڕۆشنبیری فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی له‌پێشوازیدا بوو، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا کاک نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر هاتبوو بۆ پێشوازی که‌سێک ، وێرای ئه‌مانه‌وه‌زیری خوێندنی بالای ئه‌وده‌مه‌ش ئیدریس هادی ئه‌ویش بۆ پیشوازی که‌سێک هاتبوو . ئه‌مانه‌هه‌موو له‌پێشوازی ئه‌و وه‌زیره‌دا به‌شداربوون، زۆر زۆری پێخۆش بوو، بێگومان ئێمه وا نیشانماندا که‌هه‌موو بۆ پێشوازی ئه‌و هاتوون.
له‌فڕۆکه‌خانه‌له‌دیمانه‌یه‌کی کورت‌دا مامؤستا فه‌له‌كه‌دين گوتی: زۆر خۆشحاڵم و شانازی ده‌که‌م یه‌که‌م وه‌زیری ئه‌وروپی بۆ یه‌که‌م جار له‌کوردستان داده‌به‌زێ نه‌ک له‌به‌غدا. هه‌ندێک شوێنی کوردستان گه‌را، وه‌کۆنسه‌رتێکی جوانمان بۆ سازکرد له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه‌دا، هه‌ر له‌وی داوای ئامێری ئۆکۆردیۆنی کرد چونکه‌خۆی ژه‌نیاری ئۆکۆردیۆنه. چه‌ند پارچه موزیکێکی ژه‌ندو ئێمه‌ش باگراوندمان بۆ ژه‌ند، له‌کۆتاییدا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانی تیپه‌که‌کرد و كوتی: هێنده‌جوان له‌ته‌کمدا هاتن واهه‌ستم کرد ماوه‌یه‌کی زۆره‌پێکه‌وه‌کارده‌که‌ین. ئه‌وش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی موزیکی ئه‌وان بۆ ئێمه‌ئاسانه‌دوو جؤره‌یا مێجه‌ره‌یا ماینه‌ره. هه‌ر له‌وێ له‌سه‌ر شانۆکه‌به‌ڵێنی دا كوتی: ئه‌م تیپه‌له‌ئاینده‌دا داوه‌تی منن بۆ سویسرا. ئێمه‌ش زۆر دڵخۆش بووین به‌وه،.کاک جه‌وده‌ت سۆفی که‌پێشتر ئاماژه‌م به‌ناوه‌که‌ی دا، که‌سێکی هونه‌رمه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، ده‌مێک ئه‌وباسه‌م له‌ته‌کداکردگوتی: من لێره‌به‌دواچوونی بۆ ده‌که‌م به‌ڵام چاوه‌ڕێ مه‌بن وا به‌زوویی سه‌ربگرێت، منیش گوتم: په‌له‌مان نیيه، ئیدی به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدابووين له‌گه‌ڵ کاک جه‌وده‌تدا، تاڕۆژێک ئیمێليکی نارد که‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌فه‌ر‌ه‌که‌مان له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی سویسراوه‌وه‌رگیراوه، منیش نامه‌که‌م برد بۆ وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی ئێستا دکتۆر کاوه‌محمود. به وه‌زیرم گوت: ئه‌م سه‌فه‌ره‌وه‌ک ئه‌وانی دیکه‌نیيه، ئه‌مه‌یان خۆمان جێبه‌جێمان کردووه‌ته‌نها پشتگیری ئیوه‌مان ده‌وێت. دیاره‌خه‌رجی گه‌شتن و گه‌ڕانه‌وه‌له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بوو،به‌ڵام هۆتێل و خواردن و مانه‌ومان له‌سه‌ر شاره‌وانی جنیڤ بوو.
کێشه‌یه‌کمان هاته‌پێش ئه‌ویش وه‌رگرتنی فیزه‌ی سویسری بوو، به‌هۆی نه‌بوونی باڵوێزخانه‌ی سویسری له‌به‌غدا ده‌بوو هه‌موومان بچین بۆ ئو‌ردن، ئه‌ويش کارێکی زه‌حمه‌ت بوو، بۆیه‌مامۆستا جه‌ودت کارئاسانی بۆ کردین و باڵوێزخانه‌ی سویسرای ڕازیکرد به‌وه‌ی که‌ته‌نها که‌سێک بچێت فیزکان وه‌ربگرت. ئه‌وه‌بوو کاک شه‌ماڵ حه‌ویزی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان چوو بۆ ئو‌ردن و فیزه‌کانی وه‌رگرت.
پ/ له‌رووی هونه‌ریه‌وه‌چۆن ئه‌م سه‌فه‌ره‌هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
و/ ده‌توانم بڵێم ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو بوو بۆ ئێمه،به‌تایبه‌تی کۆنسه‌رتی یه‌که‌م‌که‌له‌باژێڕی جنێڤ سازکرا و زۆربه‌ی جمهوره‌که سویسری بوون. هه‌ندێک له‌به‌رپرسه‌کانی کۆنسه‌رته‌که‌گوتیان: ئێمه‌تان برده‌جیهانێکی دیکه به‌تایبه‌تی له‌م کاته‌دا که‌شه‌ڕ و شۆڕ و خۆپیشاندان له‌هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی هه‌ن. له‌چاوانیاندا دیاربوو که‌کاره‌که‌ی ئێمه‌یان پێ‌خۆش‌بوو. جگه له سویسریه‌کان، هاوڵاتی کورد‌و عه‌ره‌بیش ئامادابوون،بۆ نموونه‌باڵوێزی عیراق و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌کوردی نیشته‌جێی‌سویسرا ئاماده‌بوون و ده‌ستخۆشیان لێ‌کردین.
وه‌نوێنه‌ری عێراق له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که‌سێکی زۆر به‌ڕێزبوو زۆر به‌گه‌رمی ده‌ستخۆشی لێ‌کردین. له‌ئاکامی ئه‌و ده‌ربڕینه‌جوانه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده بوانه‌وه‌ئێمه‌ش ویژدانمان حه‌سایه‌وه،چونکه‌ماوه‌یه‌کی زۆر خۆمان بۆ ئاماده‌کردبوو وه‌پێیه‌وه ماندوو بووبووین. دیاره‌مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بوو که‌کۆنسه‌رته‌کانمان شتێکی جوان بێت و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی جه ماوه ری سویسری بێت ،خۆشبه‌ختانه‌هه‌رواش بوو. ئه‌وه‌ی گرنگه‌بچووکترین هه‌له‌چیه نه‌مان کرد که‌ببێته‌عه‌یبه‌بۆ کۆنسه‌رته‌که، ئیدی ئه‌و له‌ئامێزگرتنه‌ی ئه‌وان هێنده‌ی تر ئیمه‌ی دڵخۆش و ئاسووده‌ترکرد.
پ/ دیاره‌میلۆدی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ گوێی که‌سی رۆژئاوایی تاراده‌یه‌ک وه‌رگرتنی زه‌حمه‌ته، به‌تایبه‌تیش گه‌ر ئه‌و میلۆدیانه‌فۆلکلۆر یا میللی بن، ئه‌م حاڵه‌ته‌چۆن بوو لای سویسریه‌کان؟
و/ هێنده‌ی گوێم لێبووه‌به‌تایبه‌ت له‌و ده‌مه‌ی له‌هۆڵه‌ندا بووم و له‌گه‌ڵ موزیکژه‌نه هۆڵه‌ندیيه‌کان په‌یوه‌ندیم هه‌بووه، سه‌باره‌ت به‌موزیکی بێگانه‌ده‌ڵێن: ئێمه‌بێتاقه‌ت بووین له‌موزیکی خۆمان ده‌مانه‌وێت گوێمان له‌شتێکی نامۆ بێت، جا پێده‌چێت ئه‌م کارانه‌ی ئێمه‌ش بچێته‌ئه‌و قاڵبه‌وه، هاواکات بیرت نه‌چێت موزیکی کوردی چێژێکی تایبه‌تی هه‌یه و زۆر که‌س ده‌توانێت وه‌ری بگرێت و هه‌ستی بجوڵێنێت.
من نمونه‌یه‌کم هه‌یه، ساڵی 1973 ئه‌وده‌مه‌ته‌مه‌نم 20 ساڵ بوو بۆ یه‌که‌م جار سه‌فه‌ری هه‌نده‌رانم کرد بۆ ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات. من و مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی و چه‌ند مۆزیکژه‌ن و گۆرانی بێژی ترمان له‌گه‌ڵ بوون له‌کوروکچ. بۆ به‌شداری له‌فه‌ستیڤاڵی موزیکی گه‌لان بانگهێشت کرابووین. ئه‌و ده‌مه‌ئێمه‌ی کورد له‌ناو ئه‌و گرووپه‌عیراقیه‌دا بووین که‌به‌سه‌ر په‌رشتی موزیکژه‌نێکی به‌ناوبانگ (حه مید ئه‌لبه‌سری) که‌ئێستا له‌هۆڵه‌نده‌ده‌ژی ڕێکخرابوو ، جا ئه‌وان خۆیان وه‌ک خیزان تیپیان هه‌بوو، وه‌له‌وێ هه‌موو به‌ناوی عیراقه‌وه‌به‌شداریمان کرد، براوت هه‌بێت تیپه‌عه‌ره‌بیيه‌که(45) ده‌قيقه‌یان بۆ خۆیان دانابوو، بۆ ئێمه‌ش چاره‌کێک یا که‌مێک زیاتر، ئێمه‌ی موزیکژه‌نى كورد ته‌نها (5) که‌س بووین ،ئه‌وان (70) که‌س ده‌بوون .گۆره‌پانێک هه‌یه له به‌رلین له‌به‌سی ڕۆژهه‌ڵات به‌نێوی (ئه‌ڵکسه‌نده‌رپلاتز) ،چوارده‌وره‌ی گۆڕه‌پانه‌که‌بۆکسی ده‌نگبوو، مرۆڤ له‌هه‌ر کوێی گۆره‌پانه‌که‌بوایه‌به‌باشی گويێ له‌ده‌نگ ده‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلۆدیه‌کانی ئه‌وان ڕتمێکی خاوبوو جمهور ته‌فاعولی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌کرد، هه‌ر که‌سه‌ی به‌شتێکه‌وه‌خه‌ریک بوو. به‌ڵام ده‌مێک ئێمه به‌و ژماره‌که‌مه‌هاتینه سه‌ر شانۆ به‌گۆرانی [هه‌ی مینا عه‌مرم مینا] ده‌ستمان پێ‌کرد که‌ڕتمێکی كوردى خێرایه، هه‌موو خه لكه كه که‌وتنه‌جوڵه‌و سه‌ما و چه‌پڵه‌لێدان. ڕۆژانه بڵاوکراوه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌میهره‌جانه‌که‌ده‌رده‌چوو وه‌تێیدا کاره‌سه‌رسورهێنه‌ره‌کانیان تیدا بڵاو ده‌کرده‌وه. ڕۆژی دوایی له‌لاپه‌ره‌يه‌كی ئه و گؤفاره ناو و وێنه‌ی تیپه‌که‌ی ئێمه‌ی تێدابوو وه‌ک کارێکی سه‌رنج ڕاکێش. هه‌موو کچ و کوڕ شاییان ده‌کرد به‌و شیوه‌ی خۆیان ده‌یانوویست. جا ئه‌مه‌ده‌لاله‌ت له‌گه‌رمی میلۆدی کوردی ده‌کات.
ڕاسته‌منیش دوێنێ هه‌ستم کرد ده‌مێک میلۆدیه خێراکانتان ده‌ژه‌نی خه‌ڵکه‌که‌پتر لایان خۆش بوو وه‌چه‌پڵه‌یان لێده دا.
پ/ دیاره‌که‌لتوور به‌گشتی ڕۆڵێکی گرنگ وازیده‌کات له‌ئاشنابوونی میلله‌ته‌کان به‌یه‌کتری ،ده‌توانم بلێم رۆڵی که‌لتوور زۆر کاریگه‌رترو ئاسانتره‌له‌سیاسه‌ت و هه‌ر بوارێکی دیکه بۆ گه‌شتن به‌هه‌ستی خه‌ڵک. ئێوه چیتنان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌تا ئه‌و ڕه‌وته له‌سنووری ئه‌م چالاکیه‌دا نه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام بێت؟
و/ زۆر ڕاسته، له‌ته‌ک بۆچونه‌که‌تدام ،دیاره‌ئه‌م سه‌فه‌ره‌ش به‌ماندووبوون و هه‌وڵی کاک جه‌وه‌ده‌ت و خؤم بووه،که‌هه‌ردووکمان به‌رده‌وام‌خه‌ریک بووین تا سه‌ری گرت. من هێنده‌ی پێم بکرێت هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م به‌ئاراسته‌ی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م جۆره‌چالاکیيانه.ئێستا له‌رێگه‌ی براده‌رێکه‌وه‌له‌به‌ریتانیا هه‌وڵیک له‌ئارادیه بۆ داوه‌تکردنمان بۆ ئه‌وی،ئومێده‌ورام سه‌ر بگرێت. هه‌روه‌ها له‌کۆنسه‌رته‌که‌ی دوێنێ ئافرتێکی لێ‌بوو که‌جێگری سه‌رۆک شاره‌وانی ئه‌و باژێره‌بوو ،ئه‌ویش به‌ڵینی دا که‌بۆ هاوین داوه‌تمان بکات. گه‌ر به‌ده‌ست من بێت ئاره‌زوو ده‌که‌م کاری وا به‌رده‌وام بێت ،به‌ڵام که‌س گوی له‌من ناگرێت .ئێستا شته‌که‌بووه‌ته خزمایه‌تی و ناسیاویه‌تی، کێ به‌رپرسێک بناسێت ئه‌وه‌کاری ده‌روات، ئیدی گوی به‌وه‌ناده‌ن ئاستی هونه‌ری ئه‌و که‌سه‌له‌کوێدیه‌یا چی پێیه‌بۆ هونه‌ر.
بۆنمونه‌من پیشه‌م پسپۆری هونه‌ریه له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ،به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت بۆ کاری هونه‌ری تایبه‌ت به‌موزیک پرسم پینه‌کراوه،ته‌نانه‌ت جارێک پرسیارم له‌وه‌زیری ڕۆشنبیری کرد که‌بۆ پرس به هونه رمه نده شاره زاكانتان ناکه‌ن؟ وابزانم به‌ئه‌مه‌وه جارێک بانگکراين بۆ ڕاوێژپێکردن، ئیدی ته‌واو، هه‌ر ئه‌و جاره‌بوو. لای ئێمه‌کاره‌ساته، هه‌موو که‌س گله‌یی له‌خراپی ره‌وشه‌که‌ده‌کات، به‌گۆرانی بیژه‌وه،به‌موزیکژه‌نه‌وه ،به‌هونه‌رمه‌ندانه‌وه،به‌شاعیره‌وه ،به‌ئه‌دیبه‌وه، هه‌موویان گله‌یی ده‌که‌ن به‌ڵام به داخه‌وه که‌س گوێ له که‌س ناگرێت.
ئێمه‌لاى خؤمان کێشه‌ی پلانمان هه‌یه، پلان بنه‌مای سه‌رکه‌وتنی هه‌موو کارێکه، من سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێکی هونه‌ریم به‌ناوی چل ئاواز، سه‌روتاره‌کان یا به‌راییه‌کان من ده‌ینووسم، له‌ویدا به‌رده‌وام هاوار ده‌که‌م له‌ده‌ست بێ پلانی، تا جارێک براده‌ریک كوتی: پێم باشه وازبێنهى له‌ره‌خنه‌ده‌نا ده‌رت ده‌که‌ن. وڵامم دایه‌وه‌جا با ده‌رم که‌ن تازه‌به‌ته‌مای چیم، ناتوانم له‌ئاست ئه‌م بێبه‌رنامه‌يیه‌دا که‌ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین بێده‌نگ بم. من، مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره داغی، دڵشاد سه‌عيد دهۆکی و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیکه‌هه‌موو ته‌مه‌نمان بۆ خزمه‌تی موزیکی کوردی به‌سه‌ربردوه. بؤيه پێویسته‌گوێمان لێ بگرن. بۆجى خزمایه‌تی و براده‌رایه‌تی و ناسیاوی ببێته‌پیوه‌ر بۆ به‌رزکردنه‌وه‌یا رێزگرتن له‌که‌سانێک که‌موزیکی کوردیان تێکداوه.
پ/ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌کرێت و ده‌بینرێت و به‌ڕیزت و زۆرێک له‌هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیک به‌رده‌وام ئاماژه‌ی پیده‌ده‌ن ئیمڕۆ له‌کوردستان پاشاگه‌ردانیيه‌ک بێسه‌رووبه‌ريیه‌ک تا ده‌گاته‌هه‌وڵی تێکدان و شێواندنی موزیکی کوردی له‌ئارادیه. کێ به‌رپرسه‌له‌م دۆخه، بۆ هه‌وڵی جددی نادرێت له‌ڕێگه‌گرتن له‌م شیواندنه، ئه‌مه‌ئه‌رکی ئێوه‌نيیه؟
و/ کێشه‌که‌له‌ودایه‌به‌رپرسانی ئه‌م بواره‌که‌سانێکیان له‌شوێنه‌گرنگ و هه‌ستیاره‌کان‌دانا‌وه‌که‌شێاوی ئه‌و شوێنه‌نین، ئه‌و که‌سانه‌ش که‌دانراون له‌و جێگه هه‌ستیارانه‌دا ته‌نها هه‌وڵیان شێواندنی موزیکی کورديیه، جا له‌ڕێگه‌ی به‌عه‌ره‌بی یا تورکی کردنه‌وه‌بێت یا به‌ڕێگه‌ی دیکه، بۆنمونه‌هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک (له‌یلا فه‌ریقی) ده‌به‌ن گۆرانی [ عه‌ربی کوردی] پێده‌ڵین! که‌به‌ڕای من ئه م شيوازه شتێکی نه‌خستووه‌ته سه‌ر هونه‌ری گۆرانی کوردی. کابرایه‌ک له‌و باره‌وه قسه‌یه‌کی جوانی کرد گوتی: گۆرانی(أنا صبية من كوردستان) نه‌کورد گوی لیده‌گرێت و نه‌عه‌ره‌ب به هى خؤى ده زانيت، به‌وه‌ی ته‌کسته‌که‌ی عه‌ربييه کورد لیی تێناگات و گوێی لیناگرێت و به‌هی خۆی نازانێت، وه‌به‌وه‌ی که‌ئاوازه‌که‌ی عه‌ربیيه‌بۆ عه ره بیش مشه‌وق نیيه. بروات بێت بۆ ئه‌و کلیپه‌بودجه‌یه‌کی خه‌یالی خه‌رجکراوه، ده‌کرا به‌و پاره‌یه‌چه‌ندین کۆنسه‌رتی وه ك ئه وه ى ئيستاى پێسازبکرایه.
پ/ کێ ئه‌و بوودجه‌یه‌ی خه‌رج کردووه؟
و/ که‌سێک به‌ناوی ڕاوێژکار. له‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
پ/ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چ په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه وه‌هه‌یه،ئایا ئه‌مه‌کاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری نیيه؟
و/ ڕاسته‌وایه به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌له‌وی بۆخۆی وه‌زیرێکه. به‌ئاره‌زووی خۆی سه‌فه‌رده‌کات بۆ لوبنان بۆ ئو‌ردن بۆ ئه‌وروپا و که‌سیش ڕێگه‌ی لێناگرێت. باوه‌ربکه‌بۆ یه‌ک تاکه‌گۆرانی چه‌ندین ده‌فته‌ری خه‌رج کردووه‌و زۆر‌یش سه قه ت ده‌رچوو، ده‌کرا به‌و پاره‌يه تیپێکی سه‌مفونیای ئه‌وروپی پێ داوه‌ت بکرێت بۆ کوردستان.
من ده‌ڵیم ئه‌و شوێنه‌گه‌ر بۆ دڵشاد دهۆکی بۆایه‌یا بۆ ئاکۆ عزیز بوایه‌یا بۆ هه‌ر که‌سێکی به‌توانای بواری موزیک بوايه ڕه‌خنه‌م نه‌ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌شایانی ئه‌و شوێنه‌نیيه.
پ/ ناته‌وێت ناوی بهێنیت؟
و/ ناو گرنگ نیه چو‌نکه‌ناسراوه، له‌وانه‌یه‌تۆش بزانیت مه‌به‌ستم کێیه.
به‌ڵی ده‌زانم مه‌به‌ستت کێیه،منیش هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و که‌سه‌کار بۆ شێواندنی گۆرانی کوردی ده‌کات.
پ/ له‌موزیکی یۆنانی و تورکیدا شتێک هه‌یه‌پیی ده‌ڵێن ئه‌ره‌بیسک و ئاوازه‌که‌ی عه‌ره‌بیه‌به‌ڵام تێکسته‌کان یۆنانین یا عه‌ره‌بین .ئه‌ی بۆ ئه‌و شته‌ش لای ئێمه‌نه‌بێ ؟
و/ ڕاسته‌له‌موزیکی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌دا ئه‌وه‌هه‌یه، به‌لام ئه‌وان که‌لتووری خۆیان و ڕه‌سه‌نایه‌تی موزيكى خۆیان پاراستووه، هاوکات ئه‌وان که‌ئه‌و جۆره موزیکه‌ده‌ژه‌نن ئاماژه‌ی پیده‌ده‌ن که‌عه‌ره‌بیيه‌و جیاشی ده‌که‌نه‌وه له‌هی خۆیان. منیش له‌گه‌ڵ شتی نوێدام له‌موزیکی کوردی‌دا، ،به‌ڵام کێشه‌که‌لای ئێمه‌ئه‌وه‌یه‌ئه‌و ئاوازه‌عه‌ره‌بیانه‌مان به‌کوردی پێده‌فرۆشنه‌وه‌و ده‌یکه‌نه‌ئاوازی خۆیان و گه‌نجه‌کانیشمان به‌وه‌نازانن.
ئێمه‌که‌کۆکردنه‌وه‌ی گۆرانی میللی له‌هونه رمه ند (ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د علی) فیربووین که‌له‌په‌یمانگای کۆدایی له‌بۆدابست ماجستێری وه‌رگرتبوو، من بۆ خۆم زۆر سودم لێ وه‌رگرت ،به‌داخه‌وه‌کۆچی دوای کرد، ئه‌و ده‌یكوت: مامۆستای موزیکژه‌ن ده‌هاتن بۆ ئه‌و په‌یمانگایه،سه‌باره‌ت به‌چۆنیيه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی كؤرانى فۆلکلۆرى وانه‌یان وه‌رده‌گرت، جا ئه‌و مامۆستایه‌ده‌یكوت: له‌وێ بۆ پاراستنی گۆرانی فۆلکلۆر گرنگ بوو بزانرێت سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌وگۆرانیيه‌فۆلکلۆریه‌کێیه، واته‌ده‌مێک من گۆرانيیه‌کی میللی وه‌رده‌گرم، ده‌بێت دڵنیابم له‌سه‌رچاوه‌که‌ی که‌کورديیه،چونکه‌ناکرێت تۆ به‌دوای گۆرانیيه‌کی فۆلکلۆردا بگه‌رێيت، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی بۆت ده‌ڵیت به ئه سل کورد نه‌بێت. ده‌مێکیش به‌ده‌نگی که‌سێکی گوندی گۆرانیيه‌ک وه‌رده‌گریت و نۆته‌كه ی ده نووسیت، نابێت یه‌ک شتی لی بگوڕدرێت، ده‌بێ وه‌ک خۆی بنووسرێته‌وه.
جا ئیمرۆ وای لێهاتووه‌ئاوازی عه‌ره‌بی گوێی ئێمه‌ی پرکردووه، که‌چه‌ند که‌سانێک پێی هه‌ڵده‌ستن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و جۆره‌که‌سانه‌که‌مینه‌ن.
پ/ئێوه‌وه‌ک خه‌مخۆرانی ئه‌م بواره‌چیتان کردووه‌بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌م شێواندنانه‌بگرن؟ ئایا به‌پێویستی نازانیت‌ناوی که‌سه‌که‌بهێنرێت ؟
و/ ناوی ناهێنم چونکه‌گه‌ر ناوی بهێنم وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وی پێ گه‌وره‌ده‌بێت.
پ/ به‌ڵام ئه‌مه پاساوێکی موقنع نیه، ئه‌و موزیکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌شێوێنێت پێویسته‌ناوی بهێنرێت.
و/ ڕاسته ئه‌و موزیکی کوردی ده‌شێوێنێت به‌ڵام گوناهی ئه‌و نيیه‌و گله‌یی له‌و ناکه‌م، گله‌یی له‌و که‌سه‌ده‌که‌م که‌هێناویه‌تيیه‌ئه‌و پایه‌یه‌و ڕێگه‌ی پێداوه،كه به‌ئاره‌زووی خۆی کاربکات و بوودجه‌ی خه‌یاڵيشی بۆ دابین بکرێت. گه‌ر بوودجه‌که‌ی ئه‌و به‌ده‌فته‌ران بێت و ئيمه ى هونه رمه ندانيش هیچمان نه‌بێت، بێگومان حاڵی هونه‌ره که‌مان هه‌ر واده‌بێت. به‌و هؤيه وه به‌بودجه‌ی تيبه‌كه مان که مانگانه‌ملیۆن و جاره‌كێكه، سیدیم به‌رهه‌م هێناوه،ئیستاش به‌ته‌ماين (4) گۆرانی دیکه به‌رهه‌م بهێنين، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شمان پیده‌کرێت.
پ/ گله‌يی و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و که‌سه‌هه‌ر له‌به‌رێزته‌وه نیيه،به‌ڵکو له‌لایه‌ن زۆر هونه‌رمه‌ندی بواری موزیکه‌وه‌هه‌مان گله‌یی و ره‌خنه‌هه‌یه.ئه‌ی بۆ سنووریکی بۆ دانانێن؟
و/ چونکه‌که‌سی ده‌سه‌ڵاتداری له‌پشته.
پ/ ڕۆڵی میديای کوردی به‌تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆنه‌کان چۆن ده‌بینیت له‌هه‌مان مه‌سه‌له‌دا؟
و/ هه‌تا بڵیی رۆڵێکی خراپیان هه‌یه، گۆرانی ڕه‌سه‌نیان پشتگوێ خستوه‌و په‌خشی ناکه‌ن، بڕوات بێت یه‌کێک له‌کلیپه‌کانی به‌رهه‌می یه‌که‌ممان گۆرانيیه‌کی هونه‌رمه‌ندی‌ناودار (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی) بوو ،که‌ئێستا له‌م سه‌فه‌ره‌دا له‌ته‌کماندایه، ئه‌و پیاوه‌بۆیه‌که‌م جار جل‌و به‌رگی کوردی پوشی و کلیپێکی جوانمان بۆ سازکرد، پاشان ناردمان بۆ کوردسات، به‌ڵام په‌خشیان نه‌کرد، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی وێنه‌گره‌کان باش نین! که‌به‌ڕای من به‌هانه‌یه‌کی لاوازبوو، له‌و (5) كليپه‌ى بؤمان ناردبوون ته‌نانه‌ت یه‌ک گۆرانیشیان لی په‌خش نه‌کرد. ده‌بوو وه‌ک پێزانینێک بۆ ماندووبوونی من و ڕێزێک بۆ هونه‌رمه‌ند کاک محه‌مه‌د له‌و (5) کلیپه‌یه‌ک یا دوانیان وه‌رگرتایه.
پ/ هۆکار ئه‌ونه‌بوو که‌که‌سیان ناناسیت؟
و/ نه‌وه‌ڵا لییان ده‌ناسم، به‌یوه‌به‌رکه‌یان ده‌ناسم، كاك (به‌کر فه‌رج)يش ده‌ناسم، مه‌سه‌له‌که‌ته‌نها خه‌مساردی بوو له‌ئاست گۆرانی ڕه‌سه‌ندا، ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌زیاتر گرنگی به‌م کلیپه‌بێ بایه‌خانه ده‌ده‌ن نه‌ک به‌کاری جوان و ره‌سه‌ن، جا ناهه‌قم نیيه‌که‌ده‌ڵیم: ميدياكانمان رۆڵی خراپ ده‌بینن له‌و روه‌وه. گه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌به‌م جۆره‌مامه‌له‌مان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن ئیتر ئيمه چۆن ئاره‌زوومان ده‌بێت جارێکی تر کاری هونه رى بکه‌ين.
له‌کۆتایدا زۆر سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته.
سوپاس بۆ به‌ڕێزت
سه‌رنج / هه‌ر پاش کۆتایی هێنان به‌دیداره‌که‌له‌ته‌ک تیپه‌که‌دا، به‌یاوه‌ری به‌رێزان کاک جه‌وده‌ت سۆفی و کاک کامه‌ران فه‌رهادی که‌ئه‌ویش له‌مێژه‌له‌وێ ده‌ژی گه‌رانێکمان به‌ده‌ڤه‌ری باژێڕی جنێڤداکرد که‌شوێنگه‌لێکی جوان و گرنگمان دیت، له‌نیویاندا ئه‌و کۆشکه‌ی که[ په‌یمانی لۆزان] ی تێدا مۆرکرا. له‌داهاتوودا ئه‌و گه‌رانه‌ده‌بێته‌هه‌وێنی بابه‌تێک.