هه‌موو شتێك بۆئازادی ئازادی بۆهه‌موان
یاساكانی كوردستان له‌چوارچیوه‌ی ده‌قدا زۆبه‌یان شارستانیانه‌ن و هیچ گرفتیك نابینین وه‌ك ده‌قیكی یاسای نوسراو به‌لام كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌قه یاسایهكانه , هه‌ربۆیه دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆژنامه‌نوسان له‌كوردستان به‌گه‌مه‌یه‌كی تری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی ده‌بینم و هه‌رهه‌وڵێكی جدی بۆدروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به ده‌ستبردن بۆئازادی و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانمان ده‌ناسێنم وه‌ك چۆن ئیستا پارتی و یه‌كێتی هه‌مو هه‌ولێكی خۆی به كردار بۆئه‌و مه‌به‌سته ده‌دات و به‌بیانوی ته‌شهیركردن و ناو زراندن له‌ڕێگه‌ی یاساوه هه‌ره‌شه له رۆژنامه‌نوسان و بلاو كراوه سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلیه‌كان ده‌كه‌ن .
دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕاگه‌یاندن له‌كوردستان ئه‌گه‌ر بۆ كاركردن بێت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئیتیكی كاری ڕۆژنامه‌وانی و بایه‌خ دان بێت به كێشه‌و گرفته‌كانی نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌كان ئه‌وا هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤانه‌یه به‌ره‌و ئاراسته‌كردن و كۆتای پێهاتنی ئه‌و فهوزائیعلامیهی كه به‌شیك له ڕۆژنامهوبڵاوكراو ته‌له‌فزیونه‌كان له‌كوردستاندا دروستیان كردوه , به‌لام ئهگهركاری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و خاوه‌ن بیرۆكه‌كانی ئه‌وه‌بێت كه سانسۆر دروستبكات و به‌ئاره‌زوی ئه‌وان رۆژنامه‌و ده‌زگا ئیعلامیه‌كانی تركاربكهن ئه‌وه هه‌وڵێكه له‌سه‌ره‌تاوه بهنهزۆركی دروست ده‌بێت و توشی به‌ربه‌ره‌كانیه‌كی زۆرسه‌خت ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن نوسه‌رانی ئازاد و رۆژنامه ئه‌هلیه‌كانه‌وه ؟ چونكه له هیچ شوێنێكی دونیای دیموكراسیدا نیه كه نوسه‌ر یان ڕۆژنامه‌نوسان و بلاوكراوه‌كان به ئاوازی خه‌لكانێك سهمابكهن و بنوسن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و به‌ناوی لیژنه‌یی بیلایهنهوه ئاراسته بكرێن بۆ ده‌م گرتن و سه‌ركوت كردنی قه‌له‌می نوسه‌ران , ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كاری بۆده‌كات هه‌رله‌سه‌رتاوه به‌دیاركه‌وت كه كاریان دروستكردنی سانسۆره نه‌ك ریكخستن و په‌ره‌پێدانی میتۆدی نوسین و بڵاو كردنه‌وه ؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی له‌یه‌كم دانیشتن و دروستكردنی بۆردهكهیانهوه هیچ كام له ده‌زگا ئیعلامیه سه‌ربه‌خۆكانیان بانگیشت نهكردو بۆچی پرس و راویژیان به نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد نه‌كرد ؟ بیگومان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌رله‌سه‌رتای یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆیانه‌وه كه‌وتنه هه‌له‌یه‌كی گهرهوهو به‌و ههلهیهشیان مردنی خۆیان ڕاگه‌یاند .
ئیمه له وڵاتێكدا ده‌ژین و قسه ده‌كه‌ین و ده‌نوسین كه هه‌مومان ده‌زانین دونیای حیزبه و باڵاده‌ستی حیزب له‌و په‌ریی خۆیدایه و یاسای ئه‌وان كارده‌كات و ده‌سه‌لاتی یاسایش له خوار هه‌مو ئه‌و شتانه‌وه‌یه كه ئه‌وان به‌رگێگی موقه‌ده‌سیان به‌به‌ریدا كردوه .
ترسی گه‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌م دۆخه‌دا كه ئیستا كوردستانی تێدا گوزردهكات و ته‌واوی شه‌قام یه‌كگرتوانه له‌دژی گه‌نده‌لی و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌به‌رامبه‌ر جه‌بره‌كانی پارتی و یهكێتكدا ده‌نگیان ههڵبریهوه , هینده‌ی ئه‌و ترسه‌یه كه ئێمه هه‌مانه بۆبهرتهسككردنهوهی مه‌وداكانی ئازادی و خودی ئهوهدهسهڵاته به فیڵێكی تری خۆی ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی وه‌هاوه كاربكات بۆكۆنترۆڵكردنی هه‌مو ئه‌و هه‌ناسانه‌ی كهلهدهروهی بازنهداخراوهكانی ئه‌وه وه ژیان ده‌به‌خشێته‌وه به بۆچونهجیاوازهكان و رێزله ئیراده‌ی تاك به‌تاكی ناوكۆمه‌ڵگای كوردی ده‌گرێت وكارربۆئهوهدهكات كه میلله‌ت یه‌كه‌مین مه‌رجه‌ع و دواهه‌مین مه‌رجه‌ع بێت ؟ چونكه ده‌سه‌لاتی كوردی و ئیعلامیه‌كانی ناو كایه جیاجیانی ئه‌و ده‌سه‌لاته ده‌زانن كه هیچ نهێنیه‌كی خۆیان كه‌س ئاشكرای ناكات رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ وبڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆكان نه‌بیت , هیچ تهلهفزێونێكی حیزبی نهێنیه ترسناكه‌كان و گرێ به‌سته قه‌به وه‌همیه‌كان و ڕاستی چیرۆكه‌كان ئاشكرا ناكات مییداكانی ئه‌و حیزبانه نه‌بێت كه له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی پرلهسانسۆری ئهوانداكارناكهن.
له‌ماوه‌ی 19 ساڵدا جۆرێك له‌پاشاگه‌ردانی یه‌خه‌ی به حكومه‌تی پارتی و یه‌كێتی گرتوه‌و له‌هه‌ر قهیرانیكدا په‌نا بۆهه‌مو شتێك ده‌بات ته‌نها بۆئه‌وه‌ی قوتاربێت له‌و دۆخه‌ی كه چاره‌نوسی ده‌خاته به‌رمه‌ترسییه‌وه , دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه یه‌كێكه لهوههوڵانه بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادیه فهردانیهكان و كۆنترۆڵكردنی بیركردنه‌وه و بۆچونه‌كانی هه‌مومان هه‌ربۆیه ئه‌وه قابیلی قبوڵكردن نیهودهبێت ئه‌وانه‌ی ئیمانیان به ئازادی خۆیان و بهرامبهرهكانیانه له‌ڕوو به ڕووبونهوهدابن به‌ئامانجی له‌باربردنی هه‌رهه‌وڵێك بۆكوشتنی ئازادی .
سه‌رنج : ئه‌م وتاره له‌ژماره (723 ) ی ڕۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی ) بڵاوكراوه‌ته‌وه