
پەیک لە خولێکی نوێدا
پەیک وەک پاشکۆیەکی فەرهەنگیی کلتوریی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە کە لە ساڵی 2008 دا یەکەم ژمارەی لێدەرچوو دواتریش لەهەمان ساڵدا دوا ژمارەی خۆی خستە بەردیدەی خوێنەرەکانی و ئیدی وەستا، ئێستا و بە هەناسەیەکی تازە و لە فۆرمێکی هێجگار نوێدا کەوتۆتەوەکار و لەهەموو سوچ و قوژبنێکی ئەم دنیا گەورەیە دەنگ و ڕەنگ و تێکستی جیاواز بە باشترین کوڵێتیی بۆ زۆرترین خوێنەر لەسەرانسەری جیهاندا ڕادەگەیەنێت..
لەم خولە نوێیەیدا دەمانەوێ جیاواز لەجاران و جیاواز لەو پاشكۆ ئاساییانەی چاومان پێی ڕاهاتووە کاربکەین.. لەسەرەتای مانگی شەشدا یەکەم ژمارەی پەیک لەم خولە نوێیەدا دەردەچێت.
داوا لەهەموو ڕوناکبیر و نوسەر و وەرگێڕەکان دەکەین پەیک بە پەیکی خۆیان بزانن و تا ساتی دروستکردنی ئیمەیڵی تایبەتیی ڕۆژنامەکە لە ڕێگای ئەدرەس ئیمەیڵی سەرپەرشتیارەکەیەوە بەم ناونیشانە (twanaamin3@yahoo.com) پەیوەندیمان پێوەبکەن و نوێترین ئایدیا و پرۆژە و کارو چالاکییە هونەری و ڕوناکبیرییەکانی خۆیان، ئەمە سەرەڕای نوسینی تێۆری و ڕەخنە و دەق و خوێندنەوەی کتێب ڕەوانەبکەن. پەیک-یش بەڵێن دەدات وەک سەڕاسترین و دەسپاکترین قاسید پەیامە جیدیی و گەورەکانی ئێوە بە هەمووان بگەیەنێت..
پەیک پاشکۆیەکی فەرهەنگیی ڕۆژنامەی ڕۆژنامەیە و جگە لەماڵپەڕی تایبەتیی خۆیان لێرە لە (دەنگەکان) هەموو ژمارەیەکی بە فۆرماتی PDF بڵاودەبێتەوە.