
دیمانه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی مه‌لا
ئایا تا چه‌ند سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردن له‌هه‌رێمی کورستانی عێراق به‌و وڵاتانه ده‌که‌ن؟ بێگومان رووی له‌یه‌کچوون هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه‌به‌هه‌مان رچه‌دا تێپه‌ڕن. رووه‌له‌یه‌کچووه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ میسر و تونس، له‌زۆر رووه‌وه‌به‌یه‌ک ده‌که‌ن، وه‌کو بوونی گه‌نده‌ڵی، نه‌بوونی شه‌فافیه‌تی، ده‌ست رۆیشتنی زیاتری حیزب وه‌ک له‌حکوومه‌ت، گه‌شه‌پێنه‌دانی چه‌مکی هاوڵاتی بوون ؛ راگه‌یاندنی حیزب ده‌سترۆیشتووتره‌له‌ده‌نگی حکوومه‌ت، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا، بوونی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو، بوونی حیزبی موعاره‌زه، بوونی رۆژنامه‌ی ئازاد و ئازادی راده‌ربڕین تا راده‌یه‌کی باش وجوودی هه‌یه. که‌واته‌دوو رێگامان له‌پێشه، یا ئه‌وه‌ته‌قۆڵی چاکسازیی لێهه‌ڵده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ رێگرتن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پنته‌نێگه‌تیفانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌مان بۆی کرد، یا ئه‌وه‌تا قه‌یرانه‌کان کۆ ده‌بنه‌وه‌و ده‌گه‌نه‌بنبه‌ست…ئه‌وجا لێشاوێک هه‌ڵده‌کات به‌که‌س راناوه‌ستێت. واته‌له‌یه‌کچوون هه‌یه‌و به‌ڵام هاوشێوه‌نین
سۆران عه‌زیز. باسه‌ره‌تا له‌وه‌ده‌ست پیێكه‌ین ده‌وترێت هه‌ریمى كوردستان نزیكایه‌تییه‌كى زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ تونس و میسردا به‌و ماناییه‌ى كیشه‌كانى ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى ئیمه‌دا هه‌مان كیشه‌ن رای تۆ چییه؟
ئه‌حمه‌دی مه‌لا: هیچ وڵاتێک به‌وڵاتێکی دیکه‌ناکات. به‌راوردکردن، هه‌ندێجار رێگه‌یه‌کی ئاسانه‌بۆ بیرکردنه‌وه، واته‌کاتێک توانای ته‌شخیسی وردمان نابێت، به‌راورد ده‌که‌ین. خۆی به‌راوردکرن به‌رز راگرتنی مۆدێل و شکاندنی وێنه‌ی به‌راوردپێکراوه. بۆ نموونه‌کاتێک ده‌ڵێین : “فڵان شوێن وه‌کو فڵان شوێن خۆشه”، ئه‌مه‌ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه‌که‌شوێنی دووه‌م له‌به‌ر سێبه‌ری شوێنی یه‌که‌مدا ده‌ژێت. واته‌به‌نه‌بوونی شوێنی یه‌که‌م، ناتوانێت خۆشیی شوێنی دووه‌م خۆی ساغکاته‌وه.
با بێینه‌وه‌سه‌ر ناوه‌رۆکی پرسیاره‌که‌ت. له‌دونیادا، سیسته‌م هه‌یه، واته‌جۆره‌ته‌ونێکی ئاڵۆز و تێکچڕژاو، نه‌ک له‌نێو ده‌وڵه‌تێکی دیاریکراودا، به‌ڵکو له‌نێوان ده‌وڵه‌تانیش، یه‌ک به‌ئه‌ویتره‌وه‌ده‌به‌ستێته‌وه. بۆ نموونه، وڵاتانی ئه‌ورووپای رۆژهه‌ڵات، کاتی خۆی سیسته‌مێکی تایبه‌تیان هه‌بوو، گرێدراوبوو به‌سیسته‌می سۆڤیاتی جاران که‌به بلۆکی رۆژهه‌ڵات نێو زه‌د ده‌کرا. کاتێک له‌ساڵی 1989 دیواری به‌رلین ده‌ڕوخێت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م روخانه‌کارێکی ره‌مزی بوو، له‌هه‌مان کاتیش‌دا، سیسته‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی خسته‌ژێر پرسیاره‌وه‌و به‌ڵکو وه‌کو داشی دامه، یه‌ک روخایه‌وه‌سه‌ر ئه‌ویتر و به‌مه‌کۆتایی به‌به‌ره‌یه‌کی گرینگ هات که‌له‌دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه‌که‌وتبوونه‌نێو‌ململانییه‌ئایدیۆلۆژیییه‌کانی جیهان که‌به‌جه‌نگی سارد ده‌ناسرێته‌وه. له‌کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سیسته‌می به‌ره‌ی سۆسیالیزم تووشی داته‌پین هات. ئه‌م داته‌پینه، په‌یوه‌ندی به‌درزبردنی دیواری به‌رلینه‌وه‌نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌یان ساڵ بوو، درز ده‌که‌وته‌نێو ئه‌و سسیته‌مه‌وه‌و دواجاریش، ئه‌نجامه‌کانمان بینی. ئه‌و وڵاتانه، یه‌ک له‌دوای ئه‌وی دیکه، سیسته‌مه‌کانیان هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
کاتێک دێینه‌سه‌ر باسی جیهانی عه‌ره‌بی، ئه‌ویش خاوه‌ن سیسته‌مێکی دیاریکراو بوو و له‌دوای ئیقلاب و شۆڕشه‌کانی عه‌ره‌بی که‌له‌ژێر سێبه‌ری جه‌نگی ساردا خه‌مڵان ؛ سیسته‌می ئه‌م وڵاتانه‌به‌سه‌ر ئه‌م دوو بلۆکه‌دا دابه‌ش ده‌بن. بلۆکی‌رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات. سه‌ره‌رای نزیک و دووریان له‌به‌ره‌کانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات، خه‌سله‌ته‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌ش، له‌سه‌ر بناغه‌ی عه‌سکه‌رتاریا دروست ببوو که‌رێگر بوو به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو را ده‌ربڕینێک، غیابی شه‌فافییه‌ت، گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی، سه‌روه‌ربوونی نفووزی بنه‌ماڵه‌و خێزان و عه‌شیره‌ت، غیابی چه‌مکی هاوڵاتی بوون و له‌سه‌ر هه‌مووشییه‌وه‌نه‌بوونی ئازادییه‌گشتییه‌کان و نه‌بوونی هه‌ڵبژاردنی دیموکراسی. بۆ نیو سه‌ده، به‌ڵکو زیاتریش، ئه‌م قه‌یرانانه، به‌ئه‌نجه‌تی جیاواز ئیدامه‌ی پێ ده‌درا، کێشه‌ی فه‌له‌ستین یه‌کێک بوو له‌قه‌ڵغانه‌کان که‌له‌پشتییه‌وه‌ئه‌م سیسته‌مانه‌خۆیان ده‌شارده‌وه، پشتبه‌ستن به‌شوره‌وی ئه‌وانه‌ی له‌سێبه‌ری ئه‌ودا بوون و پشتبه‌ستن به‌رۆژئاوا، وه‌کو وڵاتانی که‌نداو و میسر و هه‌ندێک له‌وڵاتانی باکووری ئه‌فریقا.
به‌ڵام ئیدامه‌دان به‌قه‌یران ئیتر مومکین نه‌بوو، به‌تایبه‌ت پاش گشت ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که‌به‌سه‌ر جیهاندا هاتن. به‌واتایه‌کی دی، قه‌یرانه‌کان گه‌یشتنه‌بنه‌به‌ست، به‌تایبه‌ت له‌جیهانێکی گلۆبالیزه‌و بڵاوبوونه‌وه‌زانیاری و پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریی که‌بوو به‌که‌ناڵیکی چالاک و زیندوو بۆ گواستنه‌وه‌هه‌واڵ و زانیارییه‌کان که‌یارمه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌یان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی نوێ، کار له‌سه‌ر داواکاری و ناره‌زاییه‌کانیان بکه‌ن، هه‌ر وه‌کو له‌نموونه‌کانی تونس و میسر بینیمان. واته‌رووداو هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ زانیارییه‌کان له‌ره‌وتدا بوون و بوونه‌ته‌واوکه‌ری یه‌کتری. واقیعێکی نوێ خۆی فه‌رزکرد، وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی چینی مامناوه‌ندی که‌هۆشیاریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌یشتبووه‌ئاستێک که‌ئیتر بوو به‌هانده‌ری ته‌قینه‌وه‌شۆڕشه‌کان.
هه‌روه‌ها له‌نێو ئه‌م چینه‌دا، گه‌نج و لاوێکی زۆر، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری په‌راوێزخراو و بێ ئاینده‌و بێ دوارۆژ، به‌شدارییه‌کی ته‌واویان له‌م خۆپیشاندانانه‌کرد. گشت ئه‌م هۆکار و فاکته‌رانه‌ده‌یان ساڵه‌له‌ژێر زه‌مینی عه‌قڵییه‌تی ئینسانی وڵاتانی وه‌کو میسر و تونس و وڵاتانی دیکه‌ش له‌کارکردن و پرسیار ورووژاندن داندابوون.
کاتێک سه‌یری عێراق و کوردستانیش ده‌که‌ین، وێنه‌که‌جیاوازه، سه‌ره‌رای گشت ناته‌واوییه‌کان،چ له‌ئاستی عێراق،( ئه‌و ساڵ و نیوێک به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕیوه‌هێشتا وه‌زیره‌ئه‌منییه‌گرینگه‌کان دیاری نه‌کراون، بێکاریی، خراپی خزمه‌تگوزاری..هتد)، چ له‌ئاستی کوردستان، ( نه‌بوونی شه‌فافییه‌تی دارایی پێویست، گه‌شه‌ده‌ندنی گه‌نده‌ڵی، سه‌روه‌ربوونی حیزب به‌سه‌ر حکوومه‌تدا هتد)، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی تونس و میسر، چ له‌عێراق، چ له‌هه‌رێمدا، هه‌ڵبژاردنی تیا ئه‌نجام درا و رادیۆگرفیای ناکۆکییه‌سیاسی و و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان ئه‌م وڵاته‌سه‌ر ئاوی واقیع که‌وتن. واته‌راده‌ڕبڕینیش هۆکارێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی جوگرافیایه‌کی سیاسی دیکه‌ی عێراق بناسین. هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، سه‌رجه‌م ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌نوێیانه‌ی بۆ ئینسانی عه‌ربی ده‌گواسته‌وه…هه‌رچه‌ند عێراق نه‌بووه‌نموونه‌و مۆدێل بۆ ئه‌و وڵاتانه، به‌ڵام، کاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو. کاریگه‌رییه‌کی په‌نهانی هه‌بوو.
به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه : ئایا تا چه‌ند سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردن له‌هه‌رێمی کورستانی عێراق به‌و وڵاتانه ده‌که‌ن. بێگومان رووی له‌یه‌کچوون هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه‌به‌هه‌مان رچه‌دا تێپه‌ڕن. رووه‌له‌یه‌کچووه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ میسر و تونس، له‌زۆر رووه‌وه‌به‌یه‌ک ده‌که‌ن، وه‌کو بوونی گه‌نده‌ڵی، نه‌بوونی شه‌فافیه‌تی، ده‌ست رۆیشتنی زیاتری حیزب وه‌ک له‌حکوومه‌ت، گه‌شه‌پێنه‌دانی چه‌مکی هاوڵاتی بوون ؛ راگه‌یاندنی حیزب ده‌سترۆیشتووتره‌له‌ده‌نگی حکوومه‌ت، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا، بوونی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو، بوونی حیزبی موعاره‌زه، بوونی رۆژنامه‌ی ئازاد و ئازادی راده‌ربڕین تا راده‌یه‌کی باش وجوودی هه‌یه. که‌واته‌دوو رێگامان له‌پێشه، یا ئه‌وه‌ته‌قۆڵی چاکسازیی لێهه‌ڵده‌که‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ رێگرتن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پنته‌نێگه‌تیفانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌مان بۆی کرد، یا ئه‌وه‌تا قه‌یرانه‌کان کۆ ده‌بنه‌وه‌و ده‌گه‌نه‌بنبه‌ست…ئه‌وجا لێشاوێک هه‌ڵده‌کات به‌که‌س راناوه‌ستێت. واته‌له‌یه‌کچوون هه‌یه‌و به‌ڵام هاوشێوه‌نین.
* دواى درووست بونى خۆپیشانه‌كان و به‌رده‌وامیان بۆ ماوه‌ى دوومانگ له‌كاتیكدا هیزیكى زۆر هینراونه‌ته ناو شاره‌وه رای تۆچییه لهl بابه‌ته؟
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئاماژه‌بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا، یا سه‌روه‌ریی یاسا بکه‌ین. واته‌چوارچێوه‌رێژکردنی سه‌رجه‌م چالاکییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی هۆشیار بێت به‌رامبه‌ر به‌ئه‌رک و مافه‌کانی. خۆپیشاندان، مافێکه‌ناکرێت بخرێته‌ژێر‌پرسیاره‌وه. هه‌روه‌ها هێزه‌سیاسییه‌کان و حکوومه‌ت ده‌بێت به‌جیدیی ئه‌و پرسیاره‌له‌خۆیان بکه‌ن ” بۆچی ئه‌م خه‌ڵکه‌ده‌رژێنه‌سه‌ر جاده‌کان؟” نابێت به‌ده‌سته‌واژه‌ی حازربه‌ده‌ست وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه. وه‌ڵامدانه‌وه‌ش، ته‌نها به‌به‌ڵێن نابێت، به‌ڵکو داڕشتنی نه‌خشه‌پلانێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه‌ی که‌هه‌رێمی ئێمه‌به‌ده‌ستییه‌وه‌ده‌ناڵێنێت. ده‌بێت حکوومه‌ت و حیزبه‌باڵاده‌سته‌کانیش، به‌چاوێکی حه‌کیمانه‌سه‌یری ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌بکه‌ن. ئه‌مه‌یه‌کێکه‌له‌و ئه‌عرازانه‌ی که‌له‌جه‌سته‌ی حکوومه‌تی ئێمه‌دا ده‌رده‌که‌وێت.
که‌واته‌ناردنی هێزیی سه‌ربازیی، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی‌یاسا و رێسا به‌کاربهێنرێت، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی خراپی ده‌بێت، چونکه‌له‌توانای ئه‌و هێزانه‌دا نییه، کێشه‌کانی له‌بنچ و بناغه‌وه‌چاره‌سه‌ر بکات، ره‌نگه‌بتوانێت، بۆ ماوه‌یه‌ک دۆخه‌که‌هێور کاته‌وه، به‌ڵام به‌بێگومان جارێکی دی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
له‌لایه‌کی دیش، بوونی هێزی له‌و جۆره، وێنه‌یه‌کی ناشارستانیمان پیشان ده‌دات. گرینگ، دروستکردنی گفتوگۆ و دیالۆگه‌له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و حکوومه‌تدا. ئه‌وه‌ی روویدا، له‌زۆر رووه‌وه، بهێزیی حکوومه‌تی پیشاندا و سه‌روه‌ریی یاسا که‌وته‌ژێر پرسیاره‌وه. ته‌قه‌کردن کارێکی نا ئینسانییه‌و ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان کردووه‌بدرێنه‌دادگا. به‌کورتی ئه‌وه‌ی تاوان ده‌کات، سه‌ر به‌چ لایه‌نێک بێت، ده‌بێت بدرێته‌ده‌ست یاساوه، ئه‌گینا، هاوڵاتی هه‌ست به‌حیرمان و غوبن ده‌کات.
هه‌موومان ئه‌وه‌مان له‌بیره، له‌کاتی دروستبوونه‌وه‌ده‌وڵه‌تی عێراقی، مه‌به‌ست دوای روخانی رژێمی عێراقه، هێزه‌کورده‌کان، پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داده‌گرت که‌نابێت، کورد به‌هاوڵاتی پله‌دوو سه‌یر بکرێت، بۆیه‌هاوڵاتی ئه‌وه‌ره‌ت ده‌کاته‌وه که‌ئه‌ویش له‌هه‌رێمدا، ببێته‌هاوڵاتی پله‌دوو. ده‌بینێت‌هه‌ندێک له‌پشت هێزه‌سیاسییه‌کانه‌وه‌خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ش به‌رگریان لێده‌که‌ن و هاوڵاتی دیکه‌هه‌بێت، به‌بێ تاوان بکوژرێت. ئه‌مه‌بێ متمانه‌یی دروست ده‌کات.
سۆران عه‌زیز: ئیستا بێمتمانه‌یه‌كى زۆر له‌ناو هێزه‌سیاسیه‌ه‌كاندا هه‌یه له‌وه‌ى كه ناتوانن ئه‌م قه‌یرانه به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌داخه‌وه ئیستا بێمتمانه‌یه‌كه گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك باس له هاوكاری وڵاتان ده‌كرێت بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه ئه‌مه‌یان چۆن ده‌بینى؟
ئارامکردنه‌وه‌دۆخه‌که‌ته‌نها به‌دانیشتن و دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. من به‌باشی ده‌زانم که‌هێزه‌کان موعاره‌زه‌دوورتر بڕوانن، واته‌با خۆیان ئاماده‌بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی ئاینده، هه‌نده‌په‌له‌یان نه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ست. با هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ن که‌هاوڵاتی لێپرسیار و هۆشیار دروست بکه‌ن، با‌ئیش بۆ‌نه‌وه‌کانی ئاینده‌بکه‌ن. پێگه‌دیموکراسییه‌کان قایمتر و پته‌وتر بکه‌ن، سه‌رنج و تێبینیی و که‌موکورتییه‌کان بخه‌نه‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌و شیکردنه‌وه. ئاینده‌بۆ گه‌نج و لاوه‌کان ئاماده‌بکه‌ن. هه‌وڵ بۆ دروستکردنی عه‌قڵییه‌تی رێخراوه‌یی بده‌ن و وه‌کو نموونه‌یه‌کی شارستانانه‌بێنه‌مه‌یدان، وه‌کو دوو حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ره‌فتار نه‌که‌ن.
له‌لایه‌کی دیش، کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان، ته‌نها به‌کوردستانییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؛ کاتێک کێشه‌و گرفته‌کانی وڵاتێکی دیاریکراو ده‌درێته‌ده‌ست وڵاتانی دی، ته‌نها ئاڵۆزی زیاتر و کێشه‌ی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر حیزبه‌سیاسییه‌کان نه‌توانن له‌رێگای گفتوگۆوه‌کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، بڕوا ناکه‌م هیچ وڵاتێکی دی، بتوانێت ئه‌م کاره‌بکات.
هه‌وڵنه‌دان بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌ویش جۆره‌چاره‌سه‌رێکه‌بۆ هه‌ندێک. چونکه‌خه‌سه‌ڵه‌تی هه‌ندێک حیزب له‌وه‌دایه، که‌ته‌نها له‌نێو قه‌یرانه‌کاندا ده‌ژین و له‌نێو قه‌یرانه‌کاندا وجوودیان هه‌یه. ئه‌وجۆره‌حیزبانه‌ته‌نها له‌ڕیگای ناکۆکییه‌کانه‌وه‌ده‌ژین وگه‌شه‌ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ئه‌وه‌ساغ ده‌کاته‌وه، که‌خاوه‌نی پرۆگرام نین. بۆیه‌قه‌یران بۆ هه‌ندێک، له‌بارودۆخی ئارام سوودی زیاتره. هه‌ندێجار ده‌وترێت که‌شه‌ڕ ئاسانه، به‌ڵام نه‌زانی چی له‌ئاشتی بکه‌یت، قورس و گرانتره…
بێ متمانه‌یی نێوان لایه‌نه‌سیاسییه‌کان، به‌رهه‌می ئیمرۆ نین، به‌رهه‌می ده‌یان و ده‌یان ساڵن. هه‌موویان له‌پاشوقوولی ئه‌وه‌ی دیکه‌وه‌بووژاونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌دایکبوون و سه‌رهه‌ڵدانی زۆربه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌بۆ قۆناغی جه‌نگی سارد. واته‌خاوه‌ن عه‌قڵییه‌تێکی تایبه‌تن. هه‌وك ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌گه‌ڵ جیهانی ئیمرۆ بگونجێنن، به‌ڵام ئه‌م خۆ گونجاندنه‌ده‌بێت، جڵه‌وی لێپرسراوییه‌کان بدرێنه‌ده‌ست گه‌نج و لاوه‌کان، بدرێته‌ده‌ست نه‌وه‌کانی ئاینده. به‌جۆڕێکی دی مامه‌ڵه‌بکه‌ن و حیزب له‌شیکله‌ستالینییه‌که‌ی رزگار کرێت.
ئه‌وه‌ی گرینگه،له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م “دیموکراسییه‌ی” که‌هه‌یه، هه‌وڵ بدرێت حیزبی نوێ، له‌سه‌ر بنه‌مای شارستانی و پشتبه‌ستوو به‌نه‌وه‌کانی ئاینده، دروست کرێن، کاری سیاسی به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه‌ئه‌نجام بده‌ن. دێماگۆژییه‌ت و یاریکردن به‌هه‌ست و سۆزی هاوڵاتی، ته‌نها ته‌مه‌نی قه‌یرانه‌کان درێژتر ده‌کات.
بێ متمانه‌یی ته‌نها له‌نێوان حیزبه‌کاندا نییه، به‌ڵکو له‌نێوان هاوڵاتی و حیزبه‌کانیشدا هه‌یه. ئه‌م کێشه‌یه‌ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئاینده‌یه‌کی زۆر خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌حه‌قیقه‌ته‌بزانین که‌شتێکی گه‌وره‌له‌جیهانی عه‌ره‌بی رووی دا، پێ ده‌نێنه‌قۆناغێکی نوێی ئیداره‌کردن و سیاسته‌کردن، ده‌بێت حسێب بۆ ئینسانه‌کان بکه‌ین، چونکه‌کوردستان له‌ته‌فاعولدایه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه نوێیه. هه‌روه‌ها ئێمه‌ئێستا خاوه‌ن نه‌وه‌یه‌کی نوێن، نه‌وه‌ی شاری پێده‌وترێت، به‌جۆرێکی دی بیر ده‌کاته‌وه، وتاره‌سواوه‌کانی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتا نه‌فریای ده‌که‌وێت، نه‌به‌که‌ڵکیشی دێت. بێ متمانه‌یه‌یی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، زۆر له‌به‌ر چاوه. هه‌ر له‌فرۆشیارێکی ساده‌وه‌که‌کالایه‌کی ئێکسپایه‌رت پێ ده‌فرۆشیت، تا په‌یروپرۆگرامی حیزێک ته‌نها بۆ ئیستهلاکی خۆماڵی به‌کار دێت. بێمتمانه‌یی نه‌خۆشییه‌کی کوشنده‌یه.
ئێسکردن بۆ پته‌وکردنی متمانه، ته‌نها به‌قسه‌کردن و خیتاب داڕشتن نابێت، به‌ڵکو به‌ئیش کردن ده‌بێت و ته‌رجه‌مه‌ی واقیعی ماددی بکرێت. له‌قۆتابخانه‌کان، له‌بواره‌ئیدارییه‌کان، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌و شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان، هتد. ئه‌مه‌ده‌بێت ببێته‌کاری حکوومه‌ت. زۆرجار وا هه‌ست ده‌کرێت که‌حکوومه‌ت خه‌ریکی پرۆژه‌ی زۆر زه‌به‌لاحه، به‌ڵام ورده‌کارییه‌جه‌وهه‌رییه‌کان فه‌رامۆش ده‌کات!
سۆران عه‌زیز: ده‌وترێت راگه‌یاندن ده‌ستى هه‌یه له‌قوڵکردنى دۆخه‌كه ئایا ده‌وری راگه‌یاندن به‌رای تۆ چییه له‌م بارودۆخانه‌دا؟
ئه‌حمه‌دی مه‌لا : زۆر راسته. یه‌کێک له‌و چاکسازییانه‌ی که‌حکوومه‌ت پێویسته‌ئیشی بۆ بکات، ئه‌ویش ئیشکردنه‌له‌سه‌ر راگه‌یاندن. بۆ نموونه‌له‌پاڵ ته‌له‌ڤیزیۆن و رۆژنامه‌حیزبییه‌کان، حکوومه‌ت ده‌بێت ببێته‌خاوه‌ن ته‌له‌ڤیزیۆنێکی نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی گوزارش له‌هه‌موو تاکێکی کورستان، به‌بێ جیازای ئینتیمای سیاسی و ومه‌زهه‌بی و زمانی و هتد، بکات. ببێته‌چه‌ترێک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی تیا چه‌که‌ره‌بکات، که‌راگه‌یاندن له‌خزمه‌تی ئه‌و دایه، نه‌ک له‌خزمه‌تی لایه‌نێکی دیاریکراو ویا چه‌ند لایه‌نێکی دیاریکراودا. دروستکردنی هاونیشتمانی به‌قسه‌نابێت. ئه‌و کات ئێمه‌ده‌بێنه‌هه‌رێمێک که‌له‌سه‌ر به‌هاکانی به‌هاوڵاتیبوون بنیانترابێت، که‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حکوومه‌ت و ئه‌و یه‌کده‌گرنه‌وه. کاتێک ئه‌مه‌روو نادات، خه‌ڕه‌ندێک له‌نێوان ئه‌و و ده‌سه‌ڵاتدا دروست ده‌بێت، تا ده‌گاته‌ئاستی ته‌نگژه‌ی بێمتمانه‌یی وه‌کو له‌تونس و میسر و لیبیا و سوریا هتد بییمان. کاتێک که‌قسه‌له‌کار ده‌که‌وێت و چالاکییه‌بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خۆی ون ده‌کات. ئه‌و کات ته‌قینه‌وه‌دروست ده‌بێت. ره‌نگه‌وه‌کو میسر به‌هێمنی رچه‌کانی خۆی بدۆزێته‌وه، ره‌نگیشه‌وه‌کو لیبیا ببێته‌گرێکوێره…
بۆ نموونه، کاتێک سه‌یری دێباتێک له‌ته‌له‌ڤیزۆنی حیزب ده‌که‌ین، ده‌بینین بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیار ورووژاوه‌و دوو که‌س مێوانه، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانه‌که‌له‌سه‌ر هه‌مان ئیقاع بیر ده‌که‌نه‌وه‌و به‌شان و باڵای حکوومه‌تدا هه‌ڵده‌ده‌ن، هه‌ر سێ که‌سه‌که‌وه‌کو یه‌ک بیر ده‌که‌نه‌وه. تۆ وه‌کو بینه‌ر پرسیار ده‌که‌یت ” خه‌وشێک له‌گۆڕێ دایه”. ئه‌مه‌سه‌د ده‌ر سه‌ر به‌دێباتی رژێمه‌تۆتالیتاره‌کان ده‌کات.
هه‌موو ده‌زانین، ئیشی کارمه‌ندی میدیا بێلایه‌نییه. ئه‌مه‌ئه‌لفوبێی راگه‌یاندنه…ئه‌مه‌جیدییه‌تی کاری رۆژنامه‌وانی پێوه‌دیار نییه. ئه‌م حاله‌تێکی ناته‌ندروسته، حکوومه‌ت ده‌بێت به‌راستی خۆی له‌م یارییه‌بێ تامانه‌لادات، چونکه‌رژێمه‌تۆتالیتارییه‌کان وا هه‌ر هه‌موویان ئه‌مه‌یارییه‌ده‌دۆڕێنن. پێش خۆیانیش، رژێمه‌رۆژهه‌ڵاتییه‌کان و رژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسێن، بلیمه‌تانه‌له‌سه‌ر ئه‌م په‌ته‌یاریی ده‌کرد وئه‌نجامه‌کانیشمان بینی.
ماوه‌یه‌كه ره‌خنه‌یه‌ك به‌جدى هاتۆته ناو رۆشنبیری كوردى له‌وه‌ى بریك له‌و شاعیر و رۆماننووس و چیرۆكنووس هتد به‌ته‌نها هه‌ر خه‌یكى كاری خۆیانن له‌كاتیكدا ولاته‌كه‌یان له‌ته‌قینه‌وه‌ى سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیدایه، ئه‌وه له‌كاتیكدا پییان ده‌لَین رۆشنبیر یان ئه‌دیبی بیهه‌لَویست، ده‌كریت به‌وری بزانم رای تۆ چییه؟ ئایا ده‌وری رۆشنبیر چییه وه‌ك مرۆیه‌كى بیركه‌ره‌وه؟
له‌کوردستاندا، رۆشنبیر توێژێکی چالاک نییه‌به‌و واتایه‌ی وه‌کو هێزێکی مه‌عنه‌وی گوێی لێبگیرێت و بتوانێت ئه‌ویش له‌م گۆڕه‌پانه‌کاری داهێنانی خۆی بکات و له‌کاتی پێویستیشدا، بتوانێت له‌مه‌ڕ کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کاندا قسه‌ی خۆی هه‌بێت. رۆشنبیر له‌هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه، له‌م په‌نجا ساڵه‌ی دوایی وه‌کو پاشکۆی سیاسه‌ت ئیشی کردووه‌و خۆی بینیوه. واته‌باگراونده‌رۆشنبیرییه‌که‌شی سیخناخ بووه‌به‌ئه‌ده‌وات و موفره‌ده‌ی سیاسی. حیزبی سیاسیش هه‌ر ئه‌وها سه‌یری ئه‌وی کردووه. به‌واتایه‌کی دی، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م رۆڵه‌کۆک بوونه. ئه‌مه‌ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌کیش راست بووبێت، له‌به‌ر هۆکاری زۆر، بۆ رۆژی ئیمرۆ، کورت ده‌هێنێت و ده‌بێته‌جۆر ته‌به‌عییه‌ته.
بۆ نموونه، حیزب وحکوومه‌ت خه‌رجێکی زۆر له‌پێناو رۆشنبیریی سیاسی خه‌رج ده‌که‌ن. ده‌یان رۆژنامه‌و گۆڤار و لاپه‌ڕه‌بڵاوده‌بێته‌وه، ته‌نها له‌پێناو دروستکردنی ئه‌وه‌پرده‌یه‌که حیزب پێویستی پێی هه‌یه. حیزبی له‌لای ئێمه‌هه‌میشه‌ویستوێتی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو که‌ناڵه‌کان بگرێت و بیرژێنێته‌نێو پێکهاته‌کانی خۆییه‌وه. لاوان، نه‌قابه، رۆژنامه‌نووس، نووسه‌ران، شاعیران هتد ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ته، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌له‌بۆشاییه‌وه‌دروست نه‌بووه، له‌خۆڕاییه‌وه‌نه‌هاتۆته‌کایه‌وه، ئه‌میش مێژووی خۆی هه‌یه. به‌ڵام به‌ری ئه‌م ره‌نجانه‌هه‌میشه‌کاڵوکرچ ده‌رده‌چن. هه‌نده‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌له‌دروستکردنی هه‌وادار، هه‌نده‌مه‌یلێکی ته‌وای نییه‌بۆ کایه‌کانی رۆشنبیریی.
که‌واته، ده‌سه‌ڵات، یا حیزب، ده‌یه‌وێت پانتاییه‌ک بۆ رۆشنبیران بڕه‌خسێنێت و پاره‌یه‌کی زۆریشی لێ خه‌رج ده‌کات و له‌ژێر سێبه‌ره‌که‌شی پانتاییه‌کی فراوان دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی‌رۆشنبیر ئیشی له‌سه‌ر بکات. وه‌کو کاری رۆژنامه‌وانیی، چیرۆک نووسین، شیعر نووسین،لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی…هتد. به‌ڵام کاتێک دێته‌سه‌ر بابه‌ته‌هه‌ستیاره‌کان، بێده‌نگ ده‌بێت. پرسیار ئه‌وه‌یه‌بۆچی بێده‌نگیی هه‌ڵده‌بژێرێت؟ ئایا حیزب رێی لێده‌گرێت؟ نه‌خێر حیزب به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ رێی لێ ناگرێت و کاتیکیش قسه‌بکات، زیندانیشی ناکات. به‌ڵام ئه‌مجۆره‌رۆشنبیره، به‌تێپه‌ڕینی کات، خۆی خستۆته‌نێو ته‌ونێکی زۆر هه‌ستیاره‌وه. ئه‌گه‌ر زاراوه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پێناسه‌کردنی هه‌ڵبژێرین، ئه‌وه‌به‌کورتی “پێی عه‌یبه” قسه‌بکات. چونکه، ئه‌م باردۆخه، رۆشنبیرییه‌کی “سه‌رکز”ی به‌رهه‌م هێناوه. چونکه‌که‌ناڵه‌کانی رۆشنبیریی حیزب پاره‌ی بۆ خه‌رج بۆ خه‌رج کردووه، فڵانه‌ده‌زگا کتێبێکی بۆ بڵاوکردۆته‌وه، له‌فڵانه‌رۆژنامه‌ئیش ده‌کات. ئه‌م باردۆخه‌تراژیدییه، وای لێده‌کات، له‌کۆتایی دا، بێده‌نگیی هه‌ڵبژێرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا به‌رهه‌می رۆشنبیریی له‌کوردستاندا، نه‌بۆته‌کارێکی مه‌ده‌نی و خوێنه‌ر نووسه‌ر ناژێنێت و ده‌زگای ئه‌هه‌لییه‌کانیش به‌یاسا و رێسای سه‌رده‌مانه‌ئیش ناکه‌ن، که‌واته‌رۆشنبیر له‌نێوان چه‌کوش و سه‌ندانه‌ده‌ژێت. ئه‌م ئاووهه‌وایه، ئاووهه‌وای‌سیسته‌مه‌کان کۆنه‌کانه…هه‌روه‌ها ئه‌ده‌ب و به‌رهه‌مێکی بێتامیش لێوه‌دێته‌ئه‌نجان.
هه‌ندێ رۆشنبیرمان هه‌ن که‌به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ چوونه‌نێو خۆپیشاندانه‌کان و ویستیان رۆڵی له‌به‌رچاویان هه‌بێت و رێڕه‌وی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دیاریی بکه‌ن. هه‌ندێ له‌و براده‌رانه‌له‌هه‌نده‌رانه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام به‌ویست بووبێت، یا نا، جۆره‌چه‌واشه‌کارییه‌ک رووی دا. ده‌سته‌واژه‌کانی شۆڕش و ناره‌زاییه‌کان و خۆپیشاندان و هتد تێکه‌ڵ ده‌کران. هه‌بوو وای لێکده‌دایه‌وه‌که‌شۆڕش رووی داوه! ئه‌مه‌له‌حاله‌تێکدا، خه‌سڵه‌ت و کاره‌کته‌ره‌کانی شۆڕش شتێکی دییه. هه‌بوون رۆمانسییانه‌خه‌ونیان به‌وه‌وه‌ده‌بینی که‌به‌شداریی شۆڕشێکی گه‌وره‌بکه‌ن، به‌ڵام گشت ئه‌مانه‌روویان نه‌دا.
هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێ رووه‌وه، لاسایی پێوه‌دیار بوو، که‌به‌نیسبه‌ت منه‌وه، خسووسیه‌تی خۆی ون کرد. نه‌بوونی روونبینییه‌ک و هه‌روه‌ها پێنه‌گه‌یشتنی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌ش رۆڵی حیزبی به‌رهه‌ڵستکاره‌کان بوونه‌دروستکردنی جۆره‌چه‌واشه‌کارییه‌ک. بۆیه‌ویستیان و ده‌یانه‌وێت ئه‌م ناره‌زاییانه‌بخه‌نه‌سه‌ر ره‌سیدی خۆیان…هتد
هه‌روها ده‌بێت ئاماژه‌بۆ لایه‌نه‌نێگه‌تیفه‌کانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش بکرێت، ئه‌ویش جیاکردنه‌وه‌و دابه‌شکردنی تاکی کورده‌به‌سه‌ر دوو لایه‌ن ” له‌گه‌ڵمان”، یا “دژمان”. ئه‌مه‌یه‌کێکه‌له‌خه‌وشه‌هه‌ره‌له‌به‌رچاوه‌کانی شۆڕشه‌کانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناره‌زاییانه‌له‌پێناو فراوانکردنی پانتاییه‌کانی ئازادی بووبێت، ده‌بێت هه‌موو تاکێک قبووڵ بکرێت، ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌خۆپیشاندانه‌کان و ئه‌وانه‌ی ناچن. ئه‌وانه‌ی که‌تێبینییان هه‌یه، یا ئه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌یان هه‌یه، یا ئه‌وانه‌بێلانه‌نن، ئه‌وانیش ده‌بێت ئه‌و مافه‌یان پێ ره‌وا ببینرێت. به‌واتایه‌کی دی، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له‌پێناو ئه‌وه‌بکرێت، سه‌ر له‌نوێ، جارێکی دی، نه‌خشه‌ی شۆڕشگێڕ و ناشۆڕشگێر پێناسه‌بکاته‌وه‌که‌واته‌ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌چوارگۆشه‌که‌ی یه‌که‌م. ئێمه‌ده‌مانه‌وێت له‌ئافاتی ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌رزگارمان بێت. کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ره‌نگاوره‌نگ، خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌دای جیاواز بێت، هه‌موو پێکه‌وه، هه‌ر که‌سه‌و له‌دیدی خۆیه‌وه، به‌شدار بێت له‌دروستکردنی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه.
ئازادی ته‌نها ئه‌وه‌نییه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کاندا بیت، به‌ڵکو ده‌بێت رێزی ئه‌وانه‌ش بگیرێت که‌له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆپیشاندانه‌نین. خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه‌ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م کۆڵه‌گانه‌جێگیر بووبێت…
به‌ڵام، ئینکاری ئه‌وه‌ش ناکرێت که‌ئه‌وه‌ی رووی دا، شتێکی گرینگ بوو، له‌مێژووی کوردا، که‌ئینسانی کورد له‌ژێر سایه‌ی حکوومه‌تێکی کوردی‌دا، بڵێت “نا”. ئه‌مه‌پێمان ده‌ڵێت، که‌خیتابی نه‌ته‌وایه‌تی به‌ته‌نها به‌س نییه، به‌ڵکو خه‌ڵک شتی زیاتریان ده‌وێت. “نه‌ته‌وه‌ی رووت” سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌به‌بێ نه‌بوونی ستراتیژییه‌کی روون له‌هه‌موو رووه‌کانه‌وه: سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیریی، ئابووری هتد.
ئه‌مه‌ش به‌بێ چاکسازیی راسته‌قینه‌له‌کوردستان مومکین نییه‌ته‌حقیق بێت.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا
مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بییاتی فه‌ره‌نسی له‌زانکۆی کاستییا لا مانچا-ئیسپانیا