
خۆپیشاندان توانی بونیادێكی نوێ بداته كۆمه‌ڵگاو خه‌ڵك له‌خه‌وی غه‌فڵه‌ت به‌ئاگا بێنێ
له‌كوردستاندا نوخبه‌یه‌ك دروستبووه نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار دروستبووه سڵ له‌وه ناكاته‌وه هه‌موو توانای خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاكسازی و ڕیشه‌كێش كردنی گه‌نده‌ڵی , نه‌وه‌یه‌ك كه ئاماده‌یه تادوا هه‌ناسه‌ی ژیانی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی بكات , نه‌وه‌یه‌ك كه ده‌توانێ كۆمه‌ڵگا بجولێنێ و له‌وه به‌ئاگای بێنێ كه چیتر به‌سیاسه‌تی دیماگۆجیانه‌و گوفتارو په‌یمانی بێ بنه‌ما فریو نه‌خۆن , نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار كه توانیان ئیراده‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌خه‌ڵك ببه‌خشن كه بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی خۆڕاگر‌و نه‌فه‌س درێژ بن , لێره‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌بێ بزانێ نه‌وه‌ی نوێ چی ده‌وێت و خه‌ونه‌كانی چین , بێگومان پرسیارێكی ساده‌یه‌و وڵامه‌كه‌شی زۆرئاسانه , نه‌وه‌ی نوێ نایه‌وێ حیكایه‌تی كۆنی به‌گوێچكه‌دا بچرپێنی , نایه‌وێ سه‌ربورده‌و دیرۆكی كۆنی بۆ باس بكه‌ی , به‌ڵكو ئه‌و ده‌یه‌وێ باسی ئێستا‌و ئاینده‌ی بۆ بكه‌ی , ده‌یه‌وێ نه‌خشه‌ی دواڕۆژێكی پڕشنگداری بۆ بكێشی و خه‌ونه‌كانی بهێنیته‌دی , چونكه نه‌وه‌ی هۆشیار ده‌زانێ هه‌ندێك حیكایه‌تی كۆن هه‌ن ده‌مێكه باویان نه‌ماوه‌و مۆدێلیان به‌سه‌رچووه , كه‌چی هه‌ندێك كه‌س كردوویانه به وێردی سه‌ر زمانیان و وه‌كو ئاسنی سارد هه‌میشه ده‌یكوتنه‌وه , ئه‌و حیكایه‌تانه‌ش بریتین له خه‌باتی دێرین خه‌باتی حیزبایه‌تی خه‌باتی چینایه‌تی خه‌باتی شاخ و داخ , یان فڵانه حیزب ئه‌وه‌نده ساڵه خه‌باتی هه‌یه فڵانه حیزب ئه‌وه‌نده ساڵه قوربانی داوه‌و وایكردووه‌و وای هێناوه‌و وای بردووه , یان فلانه‌كه‌س ئه‌وه‌نده هه‌ورازونشێوی بڕیوه‌و ئه‌وه‌نده پێڵاوه‌ی دڕاندووه‌و ئه‌وه‌نده دڕك له‌قاچی ڕاچووه‌و ئه‌وه‌نده نانه‌ڕه‌قه‌ی خواردووه‌و ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر حه‌سیر نووستووه , ئه‌م جۆره قسه‌وباسانه له‌ناو چین و توێژی گه‌نجاندا رۆژگاریان به‌سه‌رچووه , چونكه ئێستا نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه نایه‌وێ باسی ڕابردووی بۆ بكه‌ی, به‌ڵكو ده‌یه‌وێ پێی بڵێی من ئه‌مڕۆ وات بۆده‌كه‌م و ئه‌وه به‌رنامه‌كه‌مه‌و ئه‌وه پڕۆژه‌كه‌مه‌و به‌جوانترین شێوه خزمه‌تت ده‌كه‌م , به‌م نه‌خشه‌وپلانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستمدایه ده‌توانم ده‌رگایه‌كی فراوانت بۆبكه‌مه‌وه كه تیایدا هه‌موو خه‌ون و خۆزگه‌كانت بێته‌دی , جیلی ئێستا له‌هه‌موو جیله‌كانی پێش خۆی زیاتر هه‌ست به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان ده‌كات , هه‌ست به نه‌بوونی عه‌داله‌ت و نایه‌كسانی ده‌كات , بۆیه به‌قووڵی بیر له چاره‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌و به‌دوای چاره‌سه‌ریشدا ده‌گه‌ڕێ , گومانیشی تێدانیه كه نه‌وه‌ی نوێ ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی تێدایه‌و ده‌توانێ كێشه‌كان دیاری بكات و چاره‌سه‌ریشیان بۆ بدۆزێته‌وه , بۆیه ئه‌وانه‌ی به كه‌مبایه‌خه‌وه ته‌ماشای گه‌نج و داخوازییه‌كانی گه‌نج ده‌كه‌ن له‌دیدێكی تۆتالیتارییه‌وه بۆ ئه‌م نه‌وه نوێیه ده‌ڕوانن , چونكه نه له‌ڕووی سیاسی و نه له‌ڕووی ئه‌خلاق و ویژدانیشه‌وه هیچ ماقول نیه ئه‌وه زیاتر له‌مانگێكه گه‌نجانی ئه‌م وڵاته رۆژانه ده‌ڕژێنه ناو مه‌یدانی ئازادی و تا دره‌نگانی شه‌و له‌سه‌ر پێ ده‌وه‌ستن كه‌چی هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێك ئاماده نیه سه‌ردانیان بكات و له‌داخوازیه‌كانیان بكۆڵێته‌وه , جارێكیان نیلسۆن ماندێلا ئه‌وپیاوه مه‌زنه ئه‌و سه‌ركرده نمونه‌ییه كه سه‌رۆك كۆماری باشوری ئه‌فریقیابوو , داروده‌سته‌كه‌ی پێیان ڕاگه‌یاند كه له‌جیهانس بۆرك هه‌ندێك كرێكاری كارگه‌كان مانیان گرتووه‌و به كار‌و موچه‌كانیان ڕازی نین , ماندێللا ده‌سبه‌جێ چوو سه‌ردانی كردن و له‌نزیكه‌وه گوێی له‌داخوازیه‌كانیان گرت و بۆی جێبه‌جێ كردن , لێره‌دا ده‌پرسم ئایه چی تێده‌چێ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیش له‌شوێنه به‌رزه‌كان بێنه‌خواره‌وه‌و بچنه نێو حه‌شاماتی خه‌ڵك و له موعاناتی ئه‌و خه‌ڵكه تێبگه‌ن , بۆچی له‌ژیانی ئێمه‌دا هه‌میشه دیواری به‌رلین هه‌بێت له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكه‌وه , بۆچی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان هه‌میشه ڕۆڵیان هه‌یه له لاوازكردنی ئیراده‌ی گه‌ل و به‌هێز كردنی ده‌زگا حیزبییه‌كانیان , سیاسه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه وایكرد كه حیزب به‌شێكی هێجگار گه‌وره له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی ئێمه داگیر بكات و بوار نه‌مێنێ كه خۆی نه‌خزێنێته ناویه‌وه , خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ئه‌م خه‌ڵكه‌ش هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته ناڕاست و نادروسته‌یه , یه‌كێك له‌كێشه‌و گرفته هه‌ره‌گه‌وره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بریتییه له نائاماده‌گی ئه‌و دیده پلۆرالیزمه‌ی كه له‌وڵاتانی دیموكڕاسی دا هه‌یه , غیابی ئه‌و دیده وایكردووه له‌جیاتی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن هه‌میشه له پوكانه‌وه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌دابین ,